حزبی نه‌رم ….هه‌ندرێن شێخ راغب
حزبی نه‌رم
هه‌ندرێن شێخ راغبههرچهنده ره‌وشی ژیانی فه‌له‌ستینیه‌كان‌و لوبنانیه‌كانیش ئارام نیه‌و ئێمه تاگه گه‌لێكی ماندوی ناو مێژووی هاوچه‌رخ نین، به‌ڵام بڕواشم وایه كه له‌م ناوچه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم ئێستا له‌ته‌واوی جیهانیشدا؟ گه‌لێك نیه به‌قه‌ده‌ر گه‌لی كورد شه‌كه‌ت‌و ماندو له‌روی سایكۆلۆژی‌و سیاسی‌و خه‌بات‌و ….هتد، واته ده‌مه‌وێت بڵێم كورد خه‌باته‌كه‌ی بۆ ئازادی زۆر هیلاكی كردوه‌و ئێستاش ژیانێكی ئازاد‌و به‌خته‌وه‌ر ناژیت، كه راسته‌وخۆ مه‌به‌ستم باشوری كوردستانه(پارچه‌كانی تریش ئازاد نین به‌لام ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر باشوره). لێره‌دا نامه‌وێت زۆر بگه‌ڕێمه‌وه بۆ مێژوو، به‌ڵكو له راپه‌ڕینی ساڵی (1991) ه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر خوێنه‌رانیش وه‌ره‌س نه‌بن به خێرایی روداوه‌كانی هیلاك كردنی سایكۆلۆژیای گه‌لی كورد باس ده‌كه‌م، كه یه‌كه‌م رودوا خودی راپه‌ڕینه‌كه‌یه، راپه‌ڕین دژی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس، هێنده بڕیارێكی ئاسان نه‌بوو، زۆر هیلاكی كردین، سه‌ركه‌وتن‌و مانه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی‌و به‌رده‌وامی‌و نه‌دۆڕان له كاتی راپه‌ڕینه‌كه هه‌موو تاكێكی به‌شداربوو وه به‌شدارنه‌بووی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی هیلاك كرد، هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی‌و مانه‌وه‌ی ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان نه‌كه‌وێته‌وه ده‌ستی به‌عس، وایكرد كه بتوانین له سێ پارێزگای سه‌ره‌كیدا ئازاد بین. به‌لام هه‌ر رۆژانی راپه‌ڕین توشی گه‌وره‌ترین شه‌كه‌تی مێژوویی‌و بارگرانی ژیان‌و مان‌ونه‌مان بوینه‌وه كه كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه بوو، ئه‌م كۆڕه‌وه وه‌ك چۆن روداوێكی مێژویی هێجگار گه‌وره‌یه، به‌لام زۆر زۆریش هیلاكی كردین.. دوای ئه‌م هیلاكیه‌ی رێ رۆیشتنه‌ی پڕ مه‌ترسی مردن‌و ترس‌و برسیه‌تی، كه هاتینه‌وه ناو شاره‌كان‌و ماڵه‌كانمان، نه‌مانتوانی بحه‌سێینه‌وه كه براكان ده‌ستیان خسته خوێنی یه‌كتر‌و ئیتر ئێستاشی له‌گه‌ڵا بێت زۆر زۆر شه‌كه‌تی ئه‌و شه‌ڕه براكوژیه خوێناویه‌ین‌و پڕین له ماندووبون‌و وێرانی، هیلاكی ژیان‌و سایكۆلۆژی گه‌ل گه‌یشته سنورێك كه پاروه نانێك چووه قوڕگی شێر‌و یه‌ك كیلۆ شه‌كر بڕی (100) دینار به‌رز بۆوه…هه‌مومان حكایه‌ته‌كانی برسیه‌تی كوشنده‌مان له‌بیره.. دوای ئه‌وه هێشتا بۆنی خوێن له‌ناو باخه‌ڵمان ده‌هات، جه‌نگێكی جیهانی گه‌وره هات‌و به‌رۆكی عێراقی گرت، سه‌روبه‌ر دنیا گۆڕا، عێراق گۆڕا، كوردستان گۆڕا، لێدانی عێراقیش هیلاكی كردین‌و ئه‌وه‌تا ئێستا چۆن له‌ناو ده‌یان به‌ره‌دا له جه‌نگداین، هه‌ر له‌جه‌نگی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك‌و مافه‌كانمان له‌به‌غدا تاوه‌كو تۆپ بارانه رۆژانه‌كانی دوو ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی دراوسێ له سنوری هه‌رێم‌و نیشتمانه‌كه‌مان. به‌رده‌وامی گرانی‌و نه‌بونی كاریش هیلاكیه‌كه‌ی له‌و جه‌نگانه كه‌متر نیه. له‌لایه‌كی تره‌وه گه‌نده‌ڵی رۆحی تاكی ئه‌م وڵاته‌و گه‌له‌ی به‌ته‌واوی شه‌كه‌ت‌و هیلاك كردووه. ئه‌مه‌و ده‌یان حكایه‌تی تری هیلاك كردن كه راسته‌وخۆی ژیانی رۆژانه‌ی گه‌لی كوردی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه….هتد.
لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی راشكاوانه قسه له‌سه‌ر باروۆدخی راسته‌قینه‌ی كورد له‌كوردستانی باشور بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بێت قسه له‌سه‌ر حزب بكه‌ین، حزبی كوردی له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه میًژوویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی له دڵا ڕه‌قی هه‌یه، حزبی كوردی له دڵ ره‌قیدا خاوه‌ن مێژویه‌كی كورت نیه، به‌ڵكو به‌قه‌ده‌ر ته‌مه‌نی حزب خۆی، دڵ ره‌قیشی هه‌یه. حزبی كوردی جگه‌له‌وه‌ی له‌ناو بارودۆخێكی داگیركاری نیشتمانی‌و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی به‌تایبه‌ت چه‌كداری له‌دایك بووه، كه به‌شێكی زۆری هۆكاری دڵره‌قیه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وتی حزبی كوردی له‌ناو خۆی‌و ماڵی خۆشی‌دا دڵره‌قانه بووه، له‌ناو كوردا حزب به‌رامبه‌ر حزب دڵ ره‌ق بووه، بۆچی یه‌كگرتنی حزبه‌كان له‌ناو كورددا شتێكی ئاسان نیه، چونكه حزبی كوردی خاوه‌ن سروشتێكی دیموكراسی نه‌رم نیه، حزبی كوردی له‌ناو یه‌ك دۆڵا له‌شاخ ده‌ژیان، به‌ڵام شه‌ڕی براكوژی یه‌كتریان كردووه، كاتێك ویستویانه ئاشت ببنه‌وه زه‌حمه‌ت بووه پێكه‌وه نه‌رم‌و نیان سیاسه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بێ گومان به‌رامبه‌ر یه‌كتر بگرنه به‌ر. دانیشتن له‌گه‌ڵا بێگانه‌و هێزی تری غه‌یره كورد‌و ته‌نانه‌ت دوژمنیش! ئاسان تربووه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵا یه‌كتر دانیشن. دوای راپه‌ڕین دڵ ره‌قی حزبی كوردی گه‌یشته لوتكه‌و ئه‌م هه‌موو شه‌ڕه حزبه روویدا، بۆیه حزبی كوردی خاوه‌ن سروشتێكی ره‌قه له مامه‌ڵه كردن، كه هۆكاری یه‌كه‌م نه‌بونی كولتوری دیموكراسی‌و چاودێری‌و ئاستی هۆشیاری‌و كۆمه‌ڵێكی مه‌ده‌نیه، چونكه حزب خۆی لێره ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م‌و ئاخیره، نانیش به‌ده‌ست ئه‌وه، ره‌نگ‌و وشه‌و رسته‌و شوێن‌و گه‌ڕه‌ك‌و شار خۆی خاوه‌نیه‌تی، بۆیه له‌كاتی بونی ئه‌م هه‌موو ده‌سه‌ڵاته، ده‌چێته ناو دۆخێكه‌وه كه حزبی تر له‌به‌رامبه‌ر خۆی به‌خه‌ته‌ر بزانێت چونكه له‌وه ده‌ترسێت ره‌نگ‌و شار‌و پاره‌و وشه‌و رسته‌كانی لێ داگیر بكات، بیتوێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش وامان لێ ده‌كات بگه‌ینه ئه‌و راستیه كه حزبی كوردی هێنده‌ی سروشتێكی ره‌قی هه‌یه له ئیش كردن‌دا، هێنده خاوه‌ن سروشتێكی نه‌رم نیه. بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر نه‌چمه ناو بابه‌تی حزب به‌ته‌نیا، قسه له‌سه‌ر پرسێكی هێجگار گرنگ ده‌كه‌ین، كه پرسی هه‌ڵبژاردنه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یوه‌ندی هه‌ره راسته‌وخۆی به دۆخی دڵ ره‌قی حزبی كوردیه‌وه هه‌یه، چونكه قبوڵا نه‌كردنی ئازادی ده‌نگ دان، ئازادی دروست كردنی لیست، ئازادی یه‌كگرتنی چه‌ند هێزێكی جیاواز، ئازادی به‌شداری كردن‌و نه‌كردن، ئازادی پڕوپاگه‌نده كردن‌و هه‌موو ئه‌و ئازادیانه‌ی تر… راده‌ی سروشتی دڵا ره‌قی حزبی كوردی‌و ده‌سه‌لاتی كوردی‌و هه‌بون‌و نه‌بونی دیموكراسی‌و مه‌ده‌نی‌و دیالۆگ له‌م وڵاته‌دا ده‌رده‌خات. گه‌لێكی شه‌كه‌ت چاوه‌ڕوانه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ره‌و سنوقه‌كانی ده‌نگ دان بڕوات، كه پێویسته له‌روی سایكۆلۆژیه‌وه هێور بێته‌وه، به‌لام ترس له‌وه‌ی كه حزبی كوردی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن قبوڵا نه‌كات، مایه‌ی شه‌كه‌تیه‌كی زۆره، هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئه‌م وڵاته كه‌باسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌لا ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ده‌پرسێت: ئایا حزبه‌كان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن قبوڵا ده‌كه‌ن؟ ئایا نابێته‌وه شه‌ڕ؟ ئایا ئه‌گه‌ر حزبێكی تر‌و لیستێك ده‌رچوو، چ گره‌نتیه‌ك هه‌یه به ئاشتیانه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو ده‌سه‌ڵاتیان ته‌سلیم بكرێت؟ ئه‌مه شه‌كه‌تیه‌كی زۆره له‌ناو ده‌رونی هه‌موو تاكێكی كوردی، كه ته‌نها بونی دیموكراسی‌و یه‌كتر قبوڵا كردن‌و دیالۆگ ده‌توانێت هێورمان بكاته‌وه، ئایا حزبی كوردی ده‌بێته خاوه‌ن سروشتێكی نه‌رم له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵا هه‌ڵبژاردن، یاخود حزبه‌كانی ئێمه حزبی نه‌رمن‌و ئه‌وه من‌و تۆ‌و هاوڵاتیانین ره‌قین به‌رامبه‌ر خه‌بات‌و مێژووی حزبه‌كانمان؟.