حزب و ده‌سه‌ڵات و شۆڕش … حسن حه‌نه‌فی
دیاریكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئه‌م سێ ره‌گه‌زه‌ی سه‌ره‌وه له‌هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕی یاخود هه‌ر رێكخستنێكی شۆڕشگێڕی یا ئایدۆلۆژی پێویسته، به‌ڵام دیاریكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م سیانه كه‌متر باوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌نیسبه‌ت به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه كه بێ هیچ ئایدۆلۆژییایه‌كی پێشوه‌ختی شۆڕشگێڕی ده‌ستی پێكردووه، ئه‌و دیاریكردنه زۆر پێویسته.
كه‌واته حزب چیه؟ حزب ته‌عبیركردنه له توێژێك یاخود به‌رژه‌وه‌ندی توێژێكی گه‌وره له توێژه‌كانی گه‌ل، كرێكاران، جوتیاران، توێژی ناوه‌ڕاست یان ته‌نانه‌ت توێژی باڵاش وه‌ك حزبی كرێكارانی به‌ریتانیا. زۆرینه‌ی حزبه رۆژئاواییهكانیش به‌م شێوه‌یه دامه‌زراون، له‌وانه‌شه تهعبیركردنێك بێت له ئایدۆلۆژییایه‌كی سیاسی موحافیزكار وه‌ك حزبی موحافیزكاران له‌به‌ریتانیا یاخود دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكا هه‌یه.
هه‌ندێك حزبی ئه‌وروپیش به‌مجۆره دامه‌زراون وه‌ك زۆربه‌ی حزبهدیموكرات و سۆسیالست و مه‌سیحی و لیبراڵی و نه‌ته‌وه‌یی و نازییه كۆن و تازه‌كان.
له‌وانه‌شه حزب لهیهككساتدا به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی و ئایدۆلۆژییاوه دروستبێت، چونكه خودی ئایدۆلۆژیا ته‌عبیره لهبهرژهوهندییهك، بۆ نمونه ئیشتراكیه‌ت تهعبیركردنێكه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران، لیبراڵیهتیش ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و توێژی ناوه‌ند بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
له كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بیه‌كاندا، حزب ئه‌وه‌نده‌ی ته‌عبیره له ئایدۆلۆژیا ئه‌وه‌نده تهعبیركردنێك نیه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك، بۆنمونه حزبه ئیسلامیه‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه له له‌ئیسلامه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، چ له‌رووی عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌و و روانینیان بۆ جیهان، توانیوشیانه برۆنه ناو هه‌موو توێژه‌كانه‌وه، دواتر دابه‌شبون به‌سه‌ر موحافیزكارو پێشكه‌وتنخواز.
حزبه لیبڕاڵیهكانیش تهعبیركردنێك بوه له‌و رۆحی بوژانه‌وه‌ی كه جیهانی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه هه‌ر له(تهههتاوی و خیرالدین)و دواتریش شۆڕشی 1919، له‌ژێر كاریگه‌ری شۆڕشی فه‌ره‌نسیشدا دروشمه‌كانی ئازادی و برایه‌تی و یه‌كسانیان به‌رزكردۆته‌وه.
هه‌رچی حزبه نهتهوهیهكانیشه ته‌عبیركردن بوه له ئینتیمای عه‌ره‌بی گه‌لانی عه‌ره‌ب بۆ خاكه‌كه‌ی خۆیان جاچ عه‌لمانیه‌كان بێت له‌به‌رامبه‌ر خه‌لافه‌تی عوسمانی یاخود ئیسلامی بێت بۆ یه‌كگرتنی نیشتیمان و عروبه‌و ئیسلام.
حزبه شیوعیه‌كان یاخود ئیشتراكیهكانیش ئایۆدلۆژیاگهلێكی هاتوو بووه بێ ئه‌وه‌ی به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی توێژێكی دیاریكراوی وه‌ك كرێكار‌و جوتیاران، هه‌ژاران و بێ به‌شان دروستبوبێت، هه‌ربۆیه به‌شێوه‌یه‌كی تۆباوی له‌زیهنیه‌تی هه‌ندێك رۆشنبیردا ماوه‌ته‌وه.
ده‌توانین ریزبه‌ندی هه‌موو بزوتنه‌وه‌و رێكخستنه حزبییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بكه‌ین هه‌ر له‌ئیخوان موسلمین و ناوه‌نده‌وه تاوه‌كو حزبی شیوعی و بزوتنه‌وه‌ی كیفایهو بزوتنه‌وه‌ی 9ی مارس و 6 ئه‌پریل.
هه‌موو ئه‌وانه حزبی ئایدۆلۆژین هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو كۆتایی، هه‌روه‌ها هۆكارێكن بۆ رێكخستنی جه‌ماوه‌ر. ئیسلام له‌ناو هه‌موو ئه‌وانه‌دا زیاتر چالاكه، ئه‌ویش به‌ئامانجی گه‌شتن به‌ده‌سه‌ڵات جا چ له‌رێگه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بێت یاخود له‌رێگای هاوپه‌یمانی و پێكهوهییهوه بێت چونكه زه‌مه‌نی كوده‌تا و رێكخستنی نهێنی به‌سه‌رچوه‌و ئێستا زه‌مه‌نی ئازادییه.
مه‌ترسیدارترین شت له‌حزبدا ئه‌و بۆچونه‌یه كه پێی وایه خۆی به‌ته‌نها له‌سه‌ر رێگای راسته‌و هه‌رخۆشی (فیرقه‌ی ناجیه‌یه) هه‌ربۆیه ده‌بێت هه‌رخۆشی ببێته خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش له‌بری ئه‌وه‌ی ببێـته هۆی دروستكردنی هاوپه‌یمانی و پێكه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی‌دا ده‌بێـته هۆی پێكدادان و پێكداههڵپرژان.
ئه‌و حزبانه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی كه گه‌شتونه‌ته ده‌سه‌ڵات و هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و رۆشنبیری نه‌بوه، زۆرجاریش سه‌ركرده‌كانی ئه‌م حزبانه بژارده‌یه‌كی رۆشنبیرن، زۆربه‌ده‌گمه‌ن له‌ناو جه‌ماوه‌ره‌وه هاتون.
باڵه‌كانی حزبیش ململانێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ته‌فسیراتی چه‌پڕه‌وانه یاخود راستڕه‌وانه یاخود موحافیزكارانه و پێشكه‌وتنخوازانه بۆ حزب، یان زۆرجار ململانێ یه‌كه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سی و فه‌سادی دارایی و سیاسی، ده‌بێته هۆی لێكترازانی حزب، له‌نێوان نه‌وه‌ی كۆن و نه‌وه‌ی تازه‌دا، هه‌ر باڵه‌و بۆخۆی ده‌بێته حزبێكی سه‌ربه‌خۆ، وه‌ك سهعدییهكان كه له‌حزبی وه‌فد جیابونه‌وه پێش شۆڕشی 1952 یاخود حزبی ناوه‌ند كه له‌ئیخوان جیابونه‌وه به‌ر له‌شۆڕشی 2011.
به‌ڵام شۆڕش له‌بنه‌ڕه‌تدا جه‌ماوه‌رییانه‌یه، گه‌وره‌تره له‌حزب و قاعیده‌ی ده‌سه‌ڵات. شۆڕش چه‌مكێك نیه وه‌ك ئایدۆلۆژیا و رێكخستنێك نیه وه‌ك حزب، شۆڕش ته‌جروبه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییانه‌یه، راپه‌ڕینی ژیانی رۆژانه‌یه.
ئه‌و گه‌ڕانه به‌دوای له‌ته نانێك بۆ برسییه‌ك، ماڵێك بۆ بێ ماڵێك، ده‌رمانێك بۆ نه‌خۆشێك، قوتابخانه‌یه‌كه بۆ مناڵانی گه‌ڕه‌كێك.
شۆڕش ته‌جروبه‌یه‌كی زیندووه كه نهلهكتێبه تیورییهكانهوه دروستبوه وه نهكۆمهڵهكانیش رێكیانخستوه، هه‌ندێ جاریش به‌هۆی به‌دینه‌هێنانی داواكارییه‌كان و دروستبونی توێژێكی بهرژهوهندیدارهوه حزبیش بهجێدههێڵێـت.
شۆڕش ته‌عبیره له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو توێژه‌كان، كرێكاران و جوتیاران و فه‌رمانبه‌ره بچوكه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی هیچ رێكخستنێكی حزبی یاخود ئایدۆلۆژی سیاسی نین، كتوپڕ هه‌ڵده‌گیرسێت، ته‌نها پێویستی به روداوێكی بچوكه، وه‌ك ئه‌و سوكایه‌تیه‌ی به (بوعزیزی) له‌تونس كرا و بوو به‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی تونس، یان ته‌زویركردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كوشتنی خالد سه‌عید له‌میسر كه بوو به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی میسری، ئه‌م شۆڕشانه گه‌نجه‌كان سه‌ركردایه‌تیان كرد نه‌وه‌ك حزبه كۆنه‌كانه. ئامانج له‌م شۆڕشانه گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو نه‌وه‌ك به‌زه‌روره‌ت گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات.هه‌ر به‌ته‌نهاش ده‌یانویست ده‌سه‌ڵات بروخێنن كه هۆكاری هه‌ژاری و سه‌ركوتكردن بوو.
شۆڕش وشه‌یه‌كی خۆشه‌ویسته هه‌رچه‌نده ماناكه‌شی رون نه‌بێت، راپه‌ڕینێكه بۆ گۆڕینی دۆخی ئێستا و ئارهزوكردنه بۆ دۆخێكی باشتر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه وشه‌یه‌كی كه‌له‌پوری نیه وه‌ك ئاین و شه‌ریعه‌ت و ئیسلام، به‌ڵام هه‌مان شوێنی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت به‌سه‌ر مرۆڤیدا ده‌سه‌پێنێت مرۆڤیش هه‌ر به‌ناوی شه‌ریعه‌ته‌وه داوای ده‌كات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات هۆكارێكه بۆ گۆڕانكاری، ئامانج نیه، بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین شتی دیكه‌یه وه‌ك رۆشنبیرییه‌تی سیاسی. زۆرجار ده‌سه‌ڵات ده‌چێته ده‌ست توێژێكه‌وه كه به‌پیاوانی ده‌سه‌ڵان ناوده‌برێن، له‌گه‌ڵ ئه‌مانیشدا توێژێكی دیكه كۆده‌بێته‌وه، توێژی پیاوانی كار كه ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت كۆده‌كه‌نه‌وه، دواتر هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌كه پشت به ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه ده‌به‌ستێت، كه ئه‌ویش پیاوانی ئاسایشه بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م سیانه (پیاوانی ده‌سه‌ڵات وپیاوانی خاوه‌ن كاروپیاوانی ئاسایش) له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه شوێنی رقن و زه‌وقیان تێكده‌ده‌ن، چونكه ئه‌مانه په‌یوه‌ستن به سوڵتان و سه‌ركوتكاری و ئیستغلاكردنهوه، هه‌روه‌ها به له‌خۆبایبون و خه‌ڵك به‌كه‌م سه‌یركردن، به‌وه‌زاره‌ت و سهرۆكایهتیهوه.
شۆڕش هه‌میشه به‌رده‌وامه، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته كه ده‌گۆڕدرێت، حزبیش په‌یوه‌ندییه‌كه له‌نێوان هه‌میشه‌یی و گۆڕانه‌وه، شۆڕش ئاگرێكه كوژانه‌وه‌ی بۆ نیه، ده‌سه‌ڵاتیش ده‌فرێكه جێگای شۆڕشی تیادا نابێته‌وه، حزبیش ئه‌و دهمارهیه كه شۆڕش و ده‌سه‌ڵات، ئاگرو قه‌ده‌ر به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێت، ئه‌گه‌ر شۆڕش كوژایه‌وه ئه‌وا قه‌ده‌ر ده‌یبه‌ستێ.
هوشیاری شۆڕش ئه‌وه ده‌خوازێت كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حزب و ده‌سه‌ڵات و شۆڕش دیاریبكرێت، به‌جۆرێك گه‌نجان شۆڕش بن و رێكخستنه حزبی و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وانی دیكه به‌جێ بهێڵن. هه‌ندێك به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات راده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی خۆیان به شۆڕشه‌وه ده‌پچڕێنن له‌وانه‌شه به‌حزبه‌وه، هه‌ندێكی دیكه‌ش به‌ره‌و حزب راده‌كه‌ن بۆ گه‌شت به‌ده‌سه‌ڵات و شۆڕ‌شیان له‌بیرده‌چێت، به‌ڵام هه‌ندێك شۆڕشگێڕ پێیان باشه بۆ هه‌میشه له‌ناو شۆڕشدا بمێننه‌وه، وه‌ك گیڤارا كه ده‌سه‌ڵات وحزبیشی ره‌تكرده‌وه.
و: هێمن مه‌حمود حه‌مه
hemndarbandii@yahoo.com
سه‌رچاوه/
سه‌رچاوه سایتی ئیلاف
* له‌ژماره‌ی رۆژی 21-12-2011ی پاشكۆی (كاكێشان) دا بڵاوبوه‌ته‌وه