حكومه‌تی هه‌رێم چاویلكه‌ی ره‌ش دابه‌شده‌كات!
ئه‌وه‌ی له‌سایه‌ی حكومه‌تی خۆماڵیدا ده‌گوزه‌رێت یه‌كێكیی تره له‌سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی جیهان ،له‌وه‌گه‌ڕێ كه كه‌س نازانێت كورد چۆن سیاسه‌تده‌كات ، باسی ئه‌وه‌ش مه‌كه چۆن داهاتی نه‌وت وسامانی كوردستان به‌فیڕۆ ده‌چێت، ئه‌وه‌ش قه‌ینا خاكی نیشتمان بووه‌ته موڵكی تایبه‌تی سه‌رمایه‌دار و ده‌سه‌ڵاتداران ،ئه‌وه‌ش كێشه‌نییه با پرۆسه‌ی دامه‌زراندن له‌سه‌ربنه‌مای به‌ڵێنی كورت مه‌ودا و مه‌حسوبیه‌ت بێ ، به‌ڵام سه‌یر ومه‌ترسیدار ئه‌وه‌یه كه‌رتی ته‌ندرووستی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی درووستكردووه بۆسه‌ر ژیانی هاووڵاتیان ، تا ئێستا چه‌ندین كه‌س به‌هۆی ده‌رمانی نه‌شیاو بۆ به‌كارهێنان تووشی گرفت بوونه و هه‌ندیكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه ، به‌م دواییه‌ش 30 كه‌س به‌هۆی جۆره ده‌رزییه‌كه‌وه چاویان له‌ده‌ستدا ، له‌به‌رامبه‌ریشدا رێوشوێنه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی وحكومه‌ت ته‌نها پێكهێنانی به‌ناو لیژنه‌ی لێكۆڵینه وه‌بووه ،هه‌موولایه‌ك ده‌زانین لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌م هه‌رێم و وڵاته‌دا واتا هێوركردنه‌وه‌ی شه‌قام و رای گشتی له‌ئاست ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به ژیانی هاووڵاتیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن،
حكومه‌ت به‌ڵێنیدا چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ئه‌وكه‌سانه‌بكات كه له‌نه‌خۆشخانه‌حكومییه‌كاندا و به‌هۆی جۆره‌ده‌رزییه‌كی رێگه‌پێنه‌دراووه‌وه چاویان له‌ده‌ستداوه ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت هه‌ندێكیان چاره‌سه‌ریان نییه ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بێت ،نه‌كه هه‌رئه‌وه‌نده به‌ڵكو كار گه‌یشته ده‌رهێنانی چاویان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، چونكه گرفتی چاویان گه‌یشتبووه ئاستێك هه‌ڕه‌شه‌ی زیاترله‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆشه‌كه درووستبكات كێشه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌ریه بۆ ده‌رهێنانی چاو له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامنادرێت ،بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سوپاسه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌روه‌ی كردن نه‌ك بۆ چاره‌سه به‌ڵكو بۆ ده‌رهێنانی چاویان ،ئه‌وان چاویان ده‌رهێنرا لیژنه‌كه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ده‌كات و ده‌ڵێت پێده‌چێ به‌هۆی ده‌رزیه‌وه‌نه‌بوبێت ،به‌ڵام دیاریش نیه هۆكاره‌كه‌ی چیه ؟! خۆ راستیشه ئه‌و ده‌رزیانه به‌قاچاخ گه‌یه‌ندراونه‌ته هه‌رێم و به‌نایاسایی و دوور له ریقابه به‌سه‌رنه‌خۆشخانه‌كاندا دابه‌شكراون،به‌ڵام ئێمه ئیجرائاتی خۆمان ده‌كه‌ین ؟
، ئه‌مه چ مه‌هزه‌له و گاڵته‌جاڕیه‌كه چاره‌نووسی تاكی ئه‌م نیشتمانه‌ی پێوه‌گرێدراوه ، ئه‌وه‌تا چاوی مرۆڤه‌كان ده‌رئه‌هێنرێن و كه‌سێك نییه بڵێ ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه بۆ ؟
رۆژانه له نێو په‌رله‌مانی كوردستان له‌نێوان قه‌واره و فراكسیۆنه‌كاندا شه‌ڕ وهه‌رایه ، ئه‌وان له‌سه‌ر بودجه شه‌ڕده‌كه‌ن ، سه‌باره‌ت به داهات و پرسی نه‌وت و دابه‌شكردنی كورسی ده‌یان و سه‌دان جار یه‌كتریان تۆمه‌تباركردووه و شه‌ڕیان بووه ، به‌ڵام كه‌سێك نه‌بووه به‌ته‌واوه‌تی داكۆكی له‌مافی ئه‌و خه‌ڵكه داماوه بكات كه په‌رله‌مان و حكومه‌تی درووستكردووه ،ته‌نانه‌ت رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ئه‌و رێكخراوانه‌ی درووشمی داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤیان به‌رزركردووه‌ته‌وه ته‌نها قسه‌ی باق وبریقن ئه‌گه‌رنا كوا له‌كوێن ؟
بۆ تا ئێستا هیچ كه‌مپین و خۆپیشاندانێكی فراوانیان رێك نه‌خستووه و تێیدا داوابكه‌ن دۆسیه‌كه په‌رده‌پۆش نه‌كرێت و راستیه‌كان ئاشكرابكرێن ؟
دوورنییه هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی و فه‌رامۆشكردنی وه‌ها كارێكی نامرۆڤانه وابكات له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا حكوومه‌تی هه‌رێم چاویلكه‌ی ره‌ش به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شبكات ، كوێركردن ته‌نها له‌ده‌ستدانی چاو نییه،بۆیه بێده‌نگ بوون لێی ، سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی پرۆسه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ كوێركردنی یه‌كجاره‌كی عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان و له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌و توخمانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ژیان و گه‌شانه‌وه‌ی عه‌قڵێك كه تاریك و روون لێك جیابكاته‌وه.