حه‌للاج له نێوان عیرفانێكی قووڵ و كوفرێكی رووكه‌شدا
حوسێن مه‌نسوور حه‌للاج فه‌یله‌سووفی جیهانی عیرفان و خوداناسی، سه‌رمه‌شق و داهێنه‌ری سۆفیگه‌ریه‌تێكی نوێ، ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌موو نووسه‌ر و گه‌وره پیاوانی جیهانیی خسته بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه تاكو ئێستاشی له گه‌ڵ دا بێت له ورێنه‌كانی، یان وه‌ك خۆیان گوته‌نی شه‌ته‌حاته‌كانی نه گه‌یشتنه ئه‌نجامێكی روون.
یه‌كتاپه‌رستان ته‌نها له به‌ر یه‌كتاپه‌رستی حه‌للاجیان له سێداره‌دا، ئه‌وان گوتیان حه‌للاج خۆی به خودا ده‌زانێ و ده‌ڵێ (انا الحق)، ته‌نها یه‌ك مافی ماوه ئه‌ویش چه‌شتنی تاڵاوی مه‌رگه، حه‌للاج پێیگوتن, ئێوه هێشتا له گه‌وره‌یی و میهری خودا نه‌گه‌یشتوون، له قه‌راغه‌وه ده‌متان بۆ بردووه و له قووڵایه‌كه‌ی حه‌په‌ساون. صۆفیه‌كان گردبوونه‌وه و گوتیان حه‌للاج كوفری كردووه و دووره له ڕێباز و ته‌ریقه‌تی ئێمه، ده‌بێ له ناو بچێت، به‌ڵام ئه‌مه نه‌ك حه‌للاجی سارد نه‌كرده‌وه به‌ڵكوو له سه‌ر رێره‌وه عیرفانیه‌كه‌ی مكوور و پڕته‌وتری كرد، به هیچ تقووس و به‌رگو پۆشاكێكی صۆفیه‌كان خۆی پابه‌ند نه‌كرد، چوون ده‌یوت پابه‌ندبوونم به جل و به‌رگ و مه‌قام و قۆناغه‌كانی صۆفیگه‌ری له خودا دوورم ده‌خاته‌وه، ده‌بێ مرۆڤ به ڕووت و په‌تی به‌ره‌و خودا بكه‌وێته ڕێ، نه‌ك به ئاره‌زوو و ڕێڕه‌وی شێخ و صۆفیه‌كان. به‌م جۆره بزڕكاندنی هێندێ وشه‌ی به ڕووكه‌ش كوفر حه‌للاجیان به ئافسانه‌كرد و بۆ هه‌زاران ساڵ ته‌مه‌نی حه‌للاجیان درێژكرده‌وه، واته هه‌رچه‌ند حه‌للاج به جه‌سته له سێداره‌درا به‌ڵام رووحی ئه‌و ئێستا له نێو رووحی هه‌موو عاریف و خۆناس و خواناسه گه‌وره‌كانی دنیادا وزه‌ی گه‌رمی عیرفانی ده‌به‌خشێته‌وه.له‌ڕاستیدا ئه‌و كوفری نه‌كرد، ئه‌وانه‌ی ئه‌ویان كوشت كوفریان كرد، ئه‌وان وایانزانی كوشتنی ئه‌و كۆتایی حه‌للاج و حه‌للاج بیره‌كانه، وه‌لێ نه‌یانزانی خوێنی ئه‌و به هه‌موو كوچه‌و كۆڵانه‌كانی دنیادا پژا و به ملیۆنان به‌چكه حه‌للاجیان هه‌ڵێنا.
حه‌للاج به‌دوای كرۆكی ته‌وحیددا ده‌گه‌ڕا و سه‌ره‌نجام دۆزییه‌وه. ئه‌و له‌م عه‌قیده‌دا ته‌نها نه‌بوو به‌ڵكوو ده‌یانی وه‌ك خه‌ییام و ئیبن عه‌ره‌بی و حاجی قادری شیخ وه‌سانی و سوهره‌وه‌ردی له سه‌ر ئه‌مه كوفرێندراون و ئازاردراون و دواتر هه‌ناسه بڕكران، ته‌وحیدی ئه‌و به رووكه‌ش شیرك بوو لای خه‌ڵك، به‌ڵام له هه‌قیقه‌تدا قسه‌كانی توێكڵداربوون.
عاریفێك ده‌ڵێ: (خودایه گه‌ر من هه‌بم تۆ نیت، گه‌ر تۆ هه‌بی من نیم)، به رووكار ئه‌مه كوفره به‌ڵام له بنچینه‌دا ئه‌مه ناوه‌رۆكی یه‌كتاپه‌رستییه. بابه تاهیری عوریان كه كه‌سێكی دیكه‌ی دنیای عیریفانه، ده‌ڵێ: “ئه‌ی خودایه ئه‌م دنیایه‌م بۆ بسازێنه، گه‌رنا ده‌یسووتێنم)، ئه‌مانه له خۆیانه‌وه قسه‌یان ناكردووه، به‌ڵكوو ئه‌مه له ریشه‌یه‌كی ئایینی بنجی گرتووه، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)، ده‌ڵێ: (رب مدفوع علی الابواب لو اقسم علی الله لابره)، واتا: كه‌سانێك هه‌ن له به‌ر ده‌رگا ده‌ستا و ده‌ستیان پێ ده‌كه‌ن، كه‌چی هێنده ناسك و نازدارن گه‌ر سوێند بخۆن و بڵێن وه‌ڵڵاهی ده‌بێ ئه‌و شته‌مان بۆ بكه‌ی، خودا بۆیان ده‌كات.
حه‌للاج یه‌ك به ده‌م هاواری ده‌كرد ئه‌ی خه‌ڵكینه! وه‌رن فێرێ ته‌وحید و عیرفانتان بكه‌م، به‌سیه‌تی رووكه‌ش په‌رستی و خۆپه‌رستی، وه‌رن له نێو جیهانی خوداناسی قووڵ ببنه‌وه، وه‌رن فه‌نابن، وه‌رن چێژی مه‌عنه‌وی وه‌رگرن، به‌ڵام ئه‌م قسانه دادی نه‌دا، به‌ره به‌ره دووژمنانی زیاد ده‌بوون، تا وایلێهات له هه‌موو لایه‌كه‌وه به تۆمه‌ت گه‌مارۆیاندا. حه‌للاج باش په‌یی به‌وه بردبوو كه خوداناسی به شێوه‌ی رووپامایی و رۆتینی له جیاتی ئه‌وه‌ی مرۆڤ له خودا نزیك بكاته‌وه دووری ده‌خاته‌وه، لای ئه‌و عه‌شقبوون ئاماده‌گی دڵه، له‌وێ وه‌ك تاڤگه ئه‌وین هه‌ڵده‌ڕژێته ده‌ره‌وه و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ش ده‌سته‌مۆی عه‌شق ده‌بن و ئه‌وسا ده‌گه‌یه هقیقه‌ت و رووكه‌ش هیچ ماناێكی نامێنێت.
عیشقی حه‌للاج به روانینی چاو نه‌بوو، هه‌ر بۆیه خه‌ڵك دركیان پێ نه‌ده‌كرد، ئه‌و به دڵ مه‌حبووبه‌كه‌ی خۆی ده‌په‌رست و خه‌ڵكیش به ته‌رازووی زمان و چاو ئه‌ویان هه‌ڵده‌سه‌نگاند و نه‌خشه‌ی كافربوون و ده‌رچوون له ئیسلامیان بۆ ده‌كێشا، سه‌باره‌ت به‌م باسه ده‌ڵێ:
قلوب العاشقین لها عیون * تری ما‌لا یراه الناڤرون
دڵی عاشقان خاوه‌ن چاوه * ته‌ماشاچی بۆ ئه‌ملاوه
حه‌للاج ده‌ڵێ: (اللهم انت المتجلی، فی كل جهه، المتخلی عن كل جهه) واتا: خودایه تۆ له هه‌موو شوێنێك شكۆ ده‌ده‌ی و له هیچ شوێنێكیش دا نیت، كه‌واته تۆ نیازت به شوێن نییه. لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت خودا له شوێن بێ به‌شه و خاوه‌نی هه‌موو شوێنێكیشه، ناكرێ له شوێن و سوچێك دا بۆی بگه‌ڕێین، به‌ڵكوو گه‌ر بمانه‌وێت بیدۆزینه‌وه ده‌بێ له ناخی خۆمانه‌وه بۆی بێگه‌ڕێین چونكه خودا له وێ مه‌وجوده.
حه‌للاج پاساو بۆ وته كوفرێندراوه‌كانی خۆی ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ:
واگیب الحب مانم الحدیپ به * كالنار لاتأت نفعا وه‌ی فی الحجر
واتا: جوانترین و باشترین خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌یه قسه‌و لێدوانی له باره‌وه بكرێت و بدرێت، چونكه ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی به قسه ته‌فسیر نه‌كرا، وه‌ك ئاگری نێو به‌ردی لێدێت كه هیچ سوودێكی لێنابینێت. دڵ هه‌رچه‌ند بوڕكانی خۆشه‌ویستی له نێوی دا گڕو كڵپه بسه‌نێت سوودی چیه كه نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه و مه‌عشوقه‌كه‌ت پێینه‌زانێت. به پێچه‌وانه‌ی به شێك له عاریفان كه پێیان وابوو مرۆ به بێ ده‌نگبوون و متبوون ده‌گاته پێگه‌یه‌كی به‌رز لای خودا، حه‌للاج ئه‌و نه‌ریته‌ی شكاند و گوتی باشه گه‌ر قسه نه‌كه‌م مه‌حبوب چوزانی من چیم ده‌وێت و چۆن له ناز و نیازم ده‌گات!
مرۆ كاتێ له شتێك تێنه‌گه‌یشت سام دایده‌گرێ و ده‌كه‌وێته هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن و چاو لێسووركردنه‌وه‌ی و زۆرجار هه‌وڵی له ناوبردنیشی ده‌دا، خه‌ڵك له حه‌للاج تێنه‌گه‌یشتن و نه‌شیانویست تێیبگه‌ن، چونكه به تێگه‌یشتن له‌م پیاوه مه‌زنه هه‌موو دانه‌كانی شانه‌ی ته‌ریقه‌تیان هه‌ڵده‌وه‌شایه‌وه و به‌ره‌و پووكانه‌وه ده‌چوون، گرنگ ئه‌وه‌یه حه‌للاج ڕه‌ند و جه‌سوورانه هاته مه‌یدان و باكی به‌م دژه‌كاری و غه‌فڵه‌تزه‌ده‌یه‌ی ئه‌وان نه‌بوو، ئه‌گه‌ر كوڕگه‌ل به كوشتنی ئه‌و دڵخۆش بوون، ئه‌و زۆر له‌وان به كوشتنی خۆی شادمان بوو، چونكه كوشتن لای ئه‌و ژیانه‌وه و نوێبوونه‌وه‌بوو، به كوشتن راسته‌وخۆ به مه‌عشوقی خۆی ده‌گات و به‌مه‌ش ئاواتی هه‌ره‌سه‌ره‌كی ژیانی دێته دی، كه له ژیانی مه‌جازیدا (ژیانی دنیا) هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵاێكی خۆی بۆ خستبۆوه گه‌ڕ، بڕوانن له‌م باره‌وه چۆن بانگی بكوژانی ده‌كات و فه‌رمانیان پێ ده‌كات بیكوژن:
اقتلونی یا پقاتی * فأن فی قتلی حیاتی
بمكوژن با ببڕێمه‌وه* بۆ ئه‌وه‌ی بژێمه‌وه
زانا و ره‌خنه‌گران له باره‌ی حه‌للاج ده‌بنه دوو به‌ش به‌شێكیان پێیان وایه حه‌للاج درۆزن بووه‌و، ئه‌و گوته و گوته‌زایانه‌ی گوتوونیشی هه‌له‌ق و به‌له‌ق و قسه‌ی هیچن، به‌شێكی تر قسه‌كانی ده‌خه‌نه ژێر نه‌شته‌رگه‌ری فه‌لسه‌فه و زمانه‌وانی و سه‌دان ته‌ئویل و بینه و به‌رده‌ی بۆ ده‌كه‌ن. حه‌للاج گه‌رچی به‌م شێوه بیركردنه‌وه و عه‌قیده‌یه‌ی خۆی به كوشتن دا، به‌ڵام بیری هه‌زاران و نووسه‌ری به خۆیه‌وه خه‌ریكاند و چه‌نده‌ها شاكاری مه‌زنی له سه‌ر نووسرا.
ئه‌بو حامیدی غه‌زالی قسه‌كانی پاساو ده‌دا و پێیوایه هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی حه‌للاج ده‌ریبڕیون، وه‌ك: (انا الحق) و (مافی الجبه الا الله)، له فوولبوون و پڕبوونی خۆشه‌ویستی گوتوونی. واتا قسه‌ی حیسابی نین.
كاتێ له باره‌ی حه‌للاج پرسیار له ئه‌بوعه‌بباسی سه‌ریج كرا، له وه‌رامدا گوتی: حاڵ و ره‌وشی ئه‌م پیاوه لای من نادیار و ونه، نامه‌وێت هیچ قسه‌یه‌كی له باره‌وه بكه‌م.
نابێ له بیرمان بچێ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك حه‌للاج قسه‌یان بزڕكاندووه، له دوای مردنیان سه‌دان قسه و شیعر و په‌ند به ناوی ئه‌و گوتراون و سازێندراون، بۆیه ناكرێت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی به‌ناوی ئه‌وان ده‌گوترێن بڵێین هی ئه‌وانن.
دیاره ئه‌م هه‌قویستی و حه‌قپرستیه‌ی حه‌للاج له هه‌موو ئه‌ده‌بیاتی دنیا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، ئه‌ده‌بی كوردیش له‌م باسه بێ به‌ش نه‌بووه، مه‌حوی شاعیر له ژێر كاریگه‌ری حه‌للاج دا ده‌ڵێ:
له هه‌ق بێژی بووه به‌حری (اناالحق) هه‌ر قه‌صیده‌یه‌كم
له باتی جائیزه واجب گه‌را قه‌تلم بكه‌ن واجب
به‌حه‌ق، هه‌ر حه‌ق، به‌ناحه‌ق ناحه‌قم وتوه له رۆژێ بوم
وه‌كو مه‌نصور بشمكوژم ناكه‌م له حه‌ق لاده‌م
له‌م شیعره‌دا جگه له‌وه‌ی مه‌حوی ده‌یه‌وێ سۆفی گه‌ریه‌تی خۆی ده‌رخات، شایه‌تی هه‌قبوونی حه‌للاجیش به روونی ده‌خاته روو. حه‌للاج له سه‌ر هه‌ق له سێداره‌درا، گه‌ر منیش وه‌ك ئه‌وم به‌سه‌ربێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له هه‌ق لاناده‌م.
مه‌حوی له‌م دێره شیعرانه‌دا رێبازی حه‌للاج ده‌كاته رێبازی خۆی و بێ باكه گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌ش بكوژرێ، چونكه رێگه‌ی حه‌للاج گه‌ڕانه به دوای هه‌قیقه‌تێك ته‌ژی له مه‌عریفه و سیخناخ له په‌رستشی خودا.
له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان به حاجی قادری شێخ وه‌سانی دا كه هاوچه‌رخی حاجی قادری كۆییه، حاجی قادر له شیعرێكی دا وه‌سف گه‌وره‌یی ئه‌م شاعیره ده‌كات و ده‌ڵێ:
یه‌كێكی تر هاوناوی خۆم بوو به خۆك دیبووم
شێخ وه‌سانی بوو مه‌ردێكی مه‌علووم
وه‌ك من بوو به ڤاهیری جاهیل
باگینه‌ن شاعێرێكی زۆر كامل
له ژێر زنجیره چیای (راز) كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر دۆڵی بالیسان، شوێنێكی بازنه‌یی به به‌رد دروست كراوه، خه‌ڵك پێی ده‌ڵێن (سه‌ركه عیسان- ئینسان)، ئه‌مه سه‌ری حاجی قادری شێخ وه‌سانییه، كاتی خۆی له سه‌ر لوتكه‌یه‌ك كه به‌سه‌ر شوێنی ئێستای مه‌زارگه‌ی سه‌ری خۆیه‌وه ده‌ڕوانێ، به شێوه‌ی حه‌للاج شیعری گوتووه و خه‌ڵكیش به كافریان له قه‌ڵه‌م داوه، له سه‌ر ئه‌م لوتكه فڕێیان داوه‌ته خواره‌وه، سه‌ری په‌ڕییوه‌و له‌وێ ناشتوویانه، ئه‌ویش وه‌ك حه‌للاج به دوای هه‌قیقه‌ته‌وه بووه به‌ڵام به داخه‌وه چونكه كورد بووه كه‌س لای لێنه‌كردوه‌ته‌وه. وه‌لێ دواجار حه‌للاج و حاجی شێخ وه‌سانی، بوونه سینبوولی هه‌قیقه‌ت و بۆ هه‌تا هه‌تایه به زیندوویی له دڵی خه‌ڵك دا ده‌دره‌وشێنه‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا