Skip to Content

Tuesday, March 19th, 2024
حکومەت و دەسەلاتی کارتۆنی!…..سه‌رکه‌ش

حکومەت و دەسەلاتی کارتۆنی!…..سه‌رکه‌ش

Closed
by November 2, 2008 گشتی

 حکومەت و دەسەلاتی کارتۆنی! 
   
 لە ئێراقی دوای أژێمی بەعس، جگە لە دەسەلاتدارەتی سەربازی و أامیاری داگیرکاری ئامریکا، چەندان دەسەلات و بەناو حکومەت بوونی هەیە، هەموو ئەم دەسەلاتدارەتی و بەناو حکومەتانە لە سەرکوت و بێ دەنگ کردنی هەر ناأەزایەتی وبزاوێکی ئازادیخواز و سەربەخۆ لەناوخۆ، وەک چەکی لەسەرپێ، وەک لەشکری ئامادە، ئامادەی هەموو أووبەأووبوونەوەیەک بوون و دەبن، بە هەر نرخێک بووبێ.
 هاوکات لە بەرامبەر دەستدرێژیە دەرەکیەکانی أژێمی ئاخوندە کۆنەپەرستەکانی ئێران و أژێمی عەسکەرتارە کەمالیستە تورکچییەکان، هیچ پەرچەکردارێکی أاستەوخۆ و دەمکوتکەرانەیان نەبووە، وەک ئەوەی ئەمە بەکار و ئەرکی خۆیان نەزانن، بۆیە هەر جارەی بە بەهانەیەک سنووری ئاسمانی و زەمینی بەناو ئێراق دەبەزێنن، بەناو سەروەری و یەکییەتی خاکی ئێراق لەپێدەکەن، بە تۆپی دوورهاوێژ و فأۆکەی جەنگی، بە سوپا و لەشکر هێرش دێننە سەرخەلکی سڤیل و بێ خودانی تازەگەأاوەی دێهاتە سنوورییەکانی باشووری کوردستان.
 لەم بارەیەوە و تا ئەمأۆ دەسەلاتدارەتی داگیرکاری ئامریکا مێشی میوان نەبووە، دەسەلاتدارەتی بەناو حکومەتی ئێراقیش تا بۆی کرابێ و بۆی چووبێتە سەر خۆی لە گێلی داوە و دەدا، ئەگەر بۆرە گلەییەکی شەرمناوی بەرامبەر ئەو هەموو بێ شەرمی و أووقاییمیانە خرابێتە أوو، ئەوا لە لایەن دەسەلاتدارەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، بەلام ئەم بۆرە گلەییانەش هەمیشە أازێنراونەتەوە بە کۆمەلێک ووشە و دەستەواژە و پاشگر و پێشگری وەک أێزگرتن لە پەیوەندی دراوسێیەتی و بەرژەوەندی هاوبەش و دونیایەک خۆبەقەرزار خستنەأووی کرچ و کالی بێ تام، بەرامبەر بەو بێ أێز و دراوسێ نەناس و خۆ بەزل زانانە، لوت بەرزانە، ئەمە هەر بۆ ئەوەی دلی پأ لە ژەهر و کرمێی ئەم أژیمە دوژمن بە مرۆیانە نەأەنجێ و هێندەی نووکی دەرزیش هەست، بە ژانی ویژدانی تۆپیویان نەکەن * .
 ئەگەر ئەو هەموو پەلامارە سەربازیانە، ئەو هەموو سنوور بەزاندنە یەک لە دوای یەکانە، بەرسڤێکی أاستەوخۆو دەمشکێنەرانەی پێ نەدرابێتەوە، لەلایەن ئەو حەمکە بەناو دەسەلات وحکومەتانەوە، دەبێ هیچ گومانێک لە گۆأێدا بمێنێ کە ئەم دەسەلات و حکومەتانە، جگە لە دەسەلات و حکومەتی کارتۆنی شتێکی تربن؟!

                                               سەرکەش/ئوپسالە/سوید
                                                      2008.10.26   

 a_sarkash@hotmail.com        
 ………………………………………………………..
 *هەمیشە سەرانی کورد خۆیان بەقەرزاری دوێنی ی أژێمە داگیرکەرەکانی پارچەکانی تری کوردستان  زانیوە و دەزانن، لەکاتێکدا لەکەس شاراوە نییە کە هەمیشە هاوکاری أژێمە داگیرکەرەکانی هەر چوارپارچەکە بۆ سەرکردایەتی هەر أێکخراو و پارت و گروپێک، بێ بەرامبەر نەبووە ئەگەر بە نرخێکی یەکجار زۆرگران نەبووبێ.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.