Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
حیزبی كرێكاری سۆسیال- دیموكراتی ڕوسی

حیزبی كرێكاری سۆسیال- دیموكراتی ڕوسی

Closed
by October 17, 2009 گشتی

حیزبی كرێكاری سۆسیال- دیموكراتی ڕوسی
كرێكارانی جیهان یه كگرن!

 23.08.2009       hoshyarkadr@yahoo.fr

یه كی ئایار

هاوڕێیانی كرێكار!

جه ژنی  گه وره ی  كرێكارانی  جیهان به ڕێوه یه .  یه كی ئایار ،  كرێكاران   ئاهه نگ  ده گێرن   به بۆنه ی   ئه م   ڕوژه   پرشنگدارو  پڕ   بایه خه وه  ،  یه كگرتنیان   ته نها یه كێتی یه كی  برایانه یه   له خه بات دا  له دژی   هه موو زوڵم و زۆرێك ، دژی هه مووپێشێلكاری یه ك ، دژی  هه موو چه وسانه وه یه ك ، له پێناوی ڕێكخراوێكی  سۆسیالیستی له كۆمه ڵگادا.
هه موو  ئه وانه ی  كه  كار ده كه ن ، له سه ر  به رهه می  كاره كانیان  ده وڵه مه ندان و ده سه ڵاتداران ده ژیه نن ، ئه وانه ی كه كار ده كه ن بۆ ژیانیان، كاره كانیان  له توانای خۆیان  زۆر  له سه روو تره ، له به رامبه ر موچه یه كی  مه مره و مه ژی ، كه هه رگیزبه هره مه ند نین  له به رهه می ئه و  ئازاره ی  كه ده یچێژن ، ئه وانه ی كه وه ك نیمچه ئینسان ده ژین له ناو ئه م هه موو پێشكه وتن وشارستانی یه ته ی ئێمه دا ، له م خه باته دا بۆ ڕزگاری و ئاسوده یی هه موو هاوكاری یه كتر ده كه ن .
ده با له  ناو  بچێت  دوژمنایه تی  درێژخایه ن  له ناو  كرێكارانی  میلله ته  جیاوازه كان و مه زهه به  جیاوازه كان دا !  دوژمنایه تی یه ك   كه ته نها   له خزمه تی    تاڵانچی یان و زۆرداران دایه   بۆ جیاوازی  خستنه ناو  ڕیزه كانی  پڕۆلیتاریاوه . جوله كه و مه سیحی ، ئه رمه نی و تاتار،  پۆڵۆنی و ڕوسی  ،  فنله ندی و سویدی  ، لتوانی و ئه ڵمانی  هه موو،هه موو  پێكه وه و  له ژێر  سمبولی  هاوبه شی   سۆسیالیزم دا  هه نگاو  ده نێن .  هه موو كرێكاران    بران  ،  یه كێتی    به هێزیان     تاقه   گه ره نتی یه    بۆ   به  ده ست هێنانیبه خته وه ری   بۆ  سه رجه م    به شه ر ییه تی   كرێكار و چه وساوه . له یه كی ئایاردا،له گه ڵ هاوپه یمانێتی كرێكاران له هه موو ووڵاتان دا ، سۆسیال- دیموكراتی جیهانی ، به سه ر كه وتوویی       هێزه كانی       هه ڵده سه نگێنێت و    ڕیزه كانی یه‌ك ده خات ، ماندوو  نه ناسانه و لێ بڕاوانه  له خه باتێكی تازه دا بۆ ئازادی و ، یه كسانی و برایه تی.   
هاوڕێیان ! ئێمه ئێستا چوینه ته قۆناغێكه وه  كه ڕووداوی  گه وره له ڕوسیادا ڕووده دات.
ئێمه  ده ستمان كردووه  به خه باتێكی  ماندوونه ناسانه و  یه كجاری  له دژی    حكومه تی زۆرداری تزاری ، پێویسته  له سه رمان  هه تا  سه ركه وتنی كۆتایی بڕۆیین .

ئه‌م حكومه‌ته دوژمن كاره، حكومه تی جه‌للادان و زۆردارانه ، حكومه‌تی مشه‌خۆرو خزمه‌تكاری سه‌رمایه !  ده بینن هه موو خه ڵكی ڕوسیایان توشی چ به ڵایه ك كردووه.
حكومه تی تزاری خه ڵكی ڕوسی خستۆته ناو شه ڕێكی ماڵ وێرانكه ره وه له دژی ژاپۆن.
سه ده ها  هه زار  گه نج  له شوێنی خۆیان هه ڵكه ندران و بوونه قوربانی  له ڕۆژهه ڵاتی دوور.  ئه م  شه ڕه ئه وه نده  ناخۆشی و ماڵ وێرانی  هێنا  كه زبان  له ئاستی دا  ناتوانێت وه سفی بكات . ئه م  شه ڕه یان  بۆ هه ڵگیرساند؟  له به ر ماندشۆری*  بوو  كه حكومه ته دزه كه مان  له  چینی دابڕی !  له به ر  زه وی و زاره كانی  ده ره وه ی  ڕوسیا   بوو كه خوێنی  ڕوسی  تیا  ڕژاو و  ووڵات بوو به وێرانه .  ژیانی  كرێكارو جوتیار هه ر دێت و سه ختتر ده بێته وه ؛ سه رمایه داران و كارمه ندانی مشه خۆریان ژیانی خه ڵكی توند ترو توند تر ده كه نه وه، له م لا شه وه حكومه تی تزاریش ، خه ڵك ڕه وانه ی زه وی و زاری ده ره وه  ده كات بۆ تاڵانكردنی .
جه نه ڕاڵه  بێ تواناكانی  تزاری و كارمه نده  گه نده ڵه كان  كه شتی یه  جه نگی یه كانی ڕوسیایان  دۆڕاند ، به ملیۆن ملیۆن  پاره یان  به فیڕۆ دا ، كه مڵكی خه ڵك بوون ، هه موو چه كه كانیان به كار هێنا ،  به ڵام له گه ڵ ئه مانه شدا  شه ڕ هه ر  به رده وامه و قوربانی تازه ی لێ ده كه وێته وه .  خه ڵك  بێ سه رو ماڵ كراوه ،  بازرگانی و پیشه سازی  ئیفلیج بوون ، برسێتی و كۆلێرا  باڵی  كێشاوه  به سه ر  ووڵات دا ،  به ڵام  حكومه تی  دیكتاتۆر كوێره و  له سیاسه تی  خۆی به رده وامه  ؛  ئاماده یه ڕوسیا  بدۆڕێنێت  بۆ ڕزگار كردنی مشتێك  له جه للادان و  زۆرداران ؛  له گه ڵ   ئه وه شدا    كه شه ڕی  له گه ڵ  ژاپۆن دا هه ڵگیرساندووه،شه ڕی دووهه میشی له دژی هه موو خه ڵكی ڕوسیا ده ست پێ كردووه.

پاش تێپه ڕبوونی قه ڕنێك به سه ر ئیفلیج بوونی ژیانی خه لك، چه وسانه وه و كۆیلله تی ،ڕوسیا هه رگیز ڕووداوی له م جۆره ی  به خۆیه وه نه دیوه . هه موو  چینه كانی  كۆمه ڵكه وتونه ته    جوڵه  ،  له كرێكاران  و  جوتیاران     هه تا   مڵكداره    عه قاری یه كان و سه رمایه داران ؛ هاواری ڕاپه ڕیین له هه موو شوێنێك ده نگ ده داته وه ، له پترسبۆرگ وكۆكاز، له پۆڵۆن و سیبیریا .
خه ڵك   له  هه موو  شوێنێك   ڕایده گه یه نن     كه  ده بێت  كۆتایی   به  جه نگ  بێت  و به ڕێوه به رایه تی یه كی جه ماوه ری ئازادیان ده وێت بانگه واز ده كه ن بۆ به رپاكردنی كۆبونه وه گشتی یه كان وهه ڵبژاردنی نوێنه ره كانیان به بێ جیاوازی و خۆ ڕێك خستنیان له شورای  سه رتاسه ریدا، له پێناوی دروست كردنی  حكومه تێكی  جه ماوه ریداو ڕزگاركردنی خه لك له ماڵوێرانی وڕاماڵینی دیكتاتۆری.
ڕۆژی یه ك شه ممه ی 9  ی  ژانوێری  200،000  كرێكاری  پیترسبۆرگ  له دژی تزار خۆپیشاندانیان  كرد به به شداری  قه شه ی  گاپۆن  وه ك و  نۆێنه ری  داواكاری یه كانی  خه ڵك. تزار پێشوازی یه كی دوژمنكارانه ی له كرێكاران كرد ، كه وته گوله باران كردنی كرێكارانی بێ چه ك له شه قامه كانی پترسبۆرگ .
خه با ت په ره ی سه ندووه و هه موو شوێنێكی ڕوسیای گرتۆته وه  كرێكاران مانده گرن،داوای  ئازادی و ژیانێكی باشتر ده كه ن ، له ریگاو له پۆڵۆن،  له سه ر ڤۆڵگاو له خواروو خوێن ده ڕژێت ،  جوتیاران له هه موو شوێنێك ڕاپه ڕیوون.  خه بات له پێناوی  ئازادی دا بووه به خه باتێكی هه موو خه ڵك.
حكومه تی تزاری ترسێكی شێتانه ی لێ نیشتووه. ده یه وێت په نابه رێته به ر به رده وامی شه ڕ،  به ڵام ئه مه شیان دادی نادات . به ڵێنی داوه  كه  له گه ڵ  نوێنه رانی  جه ماوه ردا كۆبێته وه،به ڵام له ڕاستی دا هیچ شتێكی تازه ی لێ چاوه ڕوان ناكرێت،چه وسانه وه هه ربه رده وامه،  كارمه نده گه وره كانی  ده وڵه ت  هه میشه  تاوانه كانیان  ئه نجام  ده ده ن، نایه ڵن   كۆبونه وه ی   جه ماوه ری   ئازاد   به رپا  بكرێ، ڕۆژنامه ئازاده كان  ڕێگایان پێ نادرێت، به ندیخانه كان  كه پڕ كراوه  له جه نگاوه رانی  مه سائیله    كرێكاری یه كان هه میشه داخراون . حكومه تی تزاری به هه موو  شێوه یه ك هه وڵ  ده دات  دوژمنایه تی بخاته  نێو   خه ڵكه وه و  له دژی  یه كتری  به شه ڕیان  بدات ، قه سابخانه یه كی  له باكۆ به ڕێخست به هۆی هاندانی تاتاره كان له دژی ئه رمه نی یه كان ؛ له ڕێگای ڕق و قینێكی كوێرانه وه ، ئێستا ده یه وێت گۆمی خوێنێكی تازه له دژی جوله كه كان به رپا بكات .
هاوڕێیانی كرێكار! ڕێگا ناده یین به م شێوه یه خه ڵكی ڕوسیا ڕیسوا بكرێت ، به رگری له ئازادی ده كه ین ، هه موو ئه و هه وڵانه  پوچه ڵ  ده كه ینه وه  كه ده یانه وێت   توڕه یی خه ڵك  به لا ڕێ دا  به رن و شانی دوژمنانمان  سوك بكه ن . شۆڕشێكی چه كداری به رپا ده كه ین  بۆ  ڕوخاندنی  حكومه تی    تزاری و  ده سته به ر  كردنی  ئازادی  بۆ  هه موو جه ماوه ر.

كرێكاران ،جوتیاران ده ست بده نه چه ك ! كۆبونه وه نهێنی یه كانی خۆتان به رپا بكه ن ،ده ست  بكه ن  به  چه كدار  كردنی  گشتی  خه ڵك ، به هه ر چه كێك  كه بۆتان  ده كرێت خۆتان چه كدار بكه ن ، خه ڵكانێك  كه متمانه تان  پێ یه تی  بیهێننه ناو ڕیزه كانی حیزبی كرێكاری سۆسیال- دیموكراتی ڕوسی یه وه ! با یه كی  ئایاری   ئه مساڵ  بۆ ئێمه جه ژنی به رپا كردنی   شۆڕشێكی   كۆمه ڵایه تی  بێت  ،  خۆتان  بۆئه م   شۆڕشه  ئاماده بكه ن ، چاوه ڕوانی بروسكه ی هێرشی كۆتایی بن له دژی زۆرداری. بڕوخێ حكومه تی تزاری!

ئه م حكومه ته ده ڕوخێنین و له جێگاكه ی حكومه تێكی شۆڕشگێڕی كاتی داده مه زرێنیین بۆبه ڕێخستنی  دامه زراندنی شورای خه ڵك. نوێنه رانی خه ڵك له هه ڵبژاردنێكی گشتی دا هه ڵده بژێردرێن ، هه لبژاردنێكی ڕاسته وخۆ، یه كسان و  هه لبژاردنێكی  نهێنی . ده بێت به رگریوانانی  ئازادی له به ندیخانه كان دا ئازاد بكرێن و دوورخراوه كان بگه ڕێنه وه بۆ شۆێنه كانیان  ؛  ئه و   كاته   كۆبونه وه كانی   جه ماوه ر   به ئاشكرا   به رپا  ده كرێت و ڕۆژنامه كانیان به بێ سانسۆر ده رده چن دوور له چاودێری كردنی كارمه ندانی مه لعون.

خه ڵك هه موو چه كدار ده بن ، چه ك ده ده ینه هه موو كرێكارێك بۆ به رگری  له هه موو خه ڵك ، نه ك بۆ مشتێك  له تاڵانچی یان  له ده بێت بڕۆن .  ده بێت كۆمیته كانی جوتیارانی ئازاد   دروست ببن   له دێهاته كان دا   بۆ  ژێره و ژور  كردنی  ڕژێمی  فیوداڵی  مڵكداره عه قاری یه كان ، بۆ ته سلیم  كردنی   كارمه ندانی  تاوانبار  به خه ڵك ، بۆ گه ڕانه وه ی زه وی یه   زه وتكراوه كان بۆ جوتیاران.
ئه مانه هیواو ئامانجی سۆسیال- دیموكراتین، له به ر ئه وه پێتان ڕاده گه یه نیت كه چه ك هه ڵگرن ؛  بۆ ئازادی  یه كجاری ، بۆ جمهوری دیموكراتی ،  بۆ هه شت سه عات كار له ڕۆژێك دا،  بۆ دروست بوونی كۆمیته كانی جوتیاران.    خۆتان ئاماده ی شه ڕێكی گه وره بكه ن.
هاورێییانی  كرێكار، له یه كی  ئایاردا  فابریك و كارگه كان  بوه ستێنن ، چه ك هه ڵگرن، شوێن ڕێنمایی یه كانی كۆمیته كانی حیزبی كرێكاری سۆسیال- دیموكراتی ڕوسیا بكه ون .
زه نگی ده ست پێ كردنی شۆڕش جارێ لێ نه دراوه، به ڵام نزیكه.
ئه مڕۆ كرێكارانی  جیهان  دڵیان  له لامانه ، چاویان   بڕیوه ته   قاره مانانی   پڕۆلیتاریای ڕوسی   كه  ئاماده بووه  بۆ دانی  قوربانی یه كی  زۆر  له  پێناوی  ئازادی دا.  كرێكارانی پیترسبۆرگ  بڕیاریان   داوه  كه یادی  9 ی  جانوه ری  بكه نه وه  ؛ كرێكاران له هه موو ڕوسیادا  ئه م  هاواره   تازه یه ی  شه ڕ  ده به نه   پێشه وه :  یان ئازادی یان مردن! هیچ قوربانی یه ك  پاشه كشه مان   پێ ناكات ،  به ره و  شۆڕشی  ئازادی  هه نگاو  ده نێیین ، به ره و ئازادی له سۆسیالیزم دا!

بژی یه كی ئایار، بژی سۆسیال- دیموكراتی ئه نته رناسیۆناڵی شۆڕشگێڕ!
بژی ئازادی بۆ جه ماوه ری كرێكارو جوتیار، بژی جمهوری دیموكراتیك،
بڕوخێ ده سه ڵاتی سه ركوتگه ری تزاری.

1905
                       مه كته بی گشتی كۆمیته كان

                      ده سته ی نووسه رانی < ڤ پێریۆت> {1}

*ماندشۆری:- ناوچه یه كه  له باكوری ڕۆژهه ڵاتی چین و ده كه وێته سه ر سنوری باشوری ڕۆژهه ڵاتی ڕوسیا.  تێبینی وه رگێڕ

تێبینی:-
تێبینی یه كان كه ئیشاره تیان پێ كراوه له لا یه ن بڵاوكه ره وه وه ئاماژه یان پێ كراوه
( ن. ئۆ)

{1}ڤ پێریۆت{ بۆ پێشه وه }ڕۆژنامه یه كی بۆلشه فیكی قاچاغ‌ بوو، 18 ژماره ی له جنێڤ ده رچوو ، له 22 ی دێسامبه ری 1904 { 4ی جانوێری1905}هه تا 5{18} ی مای1905. لینین داهێنه رو به ڕێوه به ری بوو له یه ك كات دا.

ئه م نوسینه پێش12 (25) ئاپریل ی 1905 نوسراوه له هه مان ساڵ دا بڵاو بۆ ته وه.

ئه م نوسینه ی لینین وه رگیراوه له سایتی ئه رشیفی ماركسیسته كان له ئه نته رنێت به شی فه ره نسی و له م لینكه ی خواره وه:-
http://www.marxists.org/francais/lenin/works/1905/04/vil 19050400.htm

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.