Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
خاچ … ستار ئه‌حمه‌د

خاچ … ستار ئه‌حمه‌د

Closed
by September 25, 2013 هۆنراوە

 

 

 

 

ویستم ئاسمان بده م به‌كۆڵا

هه‌ور بكه‌م به‌كۆڵوانه‌

ده‌ستم له‌ گیرفانی با دا

زانیم خه‌یاڵ فریوی داوم

له‌ئینجانه‌ی گوڵی هه‌ستا

چرۆی دڕكێكی ژاكاوم

دووی سێبه‌ری عه‌شقت كه‌وتم

له‌نێو خۆما بوومه‌ دووكه‌س

هه‌ریه كێكمان ئه‌وی تری له‌ناو ده‌برد

بۆیه‌ گه‌یشتمه‌ دواخاڵی هیچ 

له‌ نێو تۆدا له‌بیر كرام

له‌رۆحی خۆما نێژرام

نه‌ده‌ستم به‌هه‌ور گه‌یشت 

نه‌مانگ خۆیدا له‌قه‌ره‌ی عومرم

چونكه‌ سۆزت له‌خاچمیدا

له‌سایه‌ی گۆڕێكا ده‌مرم

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.