خه‌مزاتۆف هه‌شتا ساڵ خۆشه‌ویستی به‌سه بۆئه‌وه‌ی پشوویه‌ك بده‌ی !
– ( مرۆڤ پێویستی به‌دوو ساڵان هه‌یه بۆوه‌ی فێری قسان بێت و به‌شه‌ست ساڵان هه‌یه فێری بێده‌نگی بێت ، من نه كوڕی دووساڵان و نه‌شه‌ست ساڵانم ، له نیوه‌ی ڕێدام ، وێڕای وه‌ش واهه‌ستده‌كه‌م نزیكم له شه‌ست ساڵانه‌وه ، چونكه ئه‌و وشانه‌ی نه‌مدركاندوون له‌دڵمدا به‌هایان له‌و وشانه زێتره كه گوتوومن ) .
ئه‌مه قسه‌ی ڕه‌سوڵ خه‌مزاتۆفی شاعیری داغستانه ، ئه‌و شاعیره‌ی له‌ساڵی (1923-2003) له گوندی (تسادا) هاتۆته دونیاوه ، كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی جۆرجیاوه ، باوكیشی به‌هه‌مانشێوه شاعیرێكی ناسراوی داغستانه .
ره‌سوڵ خه‌مزاتۆف سه‌ره‌تای ژیانی به مامۆستایی بردۆته سه‌ر ، پاشئه‌وه‌ی په‌یمانگای گۆرگی له ئاداب ته‌واوكردووه ، له‌ساڵی 1950 یه‌كه‌مین دیوانی شیعری بڵاوكردۆته‌وه ، كه پتر له (40) بڵاوكراوه‌ی هه‌یه‌و به‌زمانی زگماكی خۆی (ئاڤاری ) بڵاوی كردوونه‌ته‌وه .
( شاعیران باڵنده‌یه‌كی كۆچه‌ری نین ، شیعریش به‌بێ خاكی دایك دره‌ختێكه بێ ڕه‌گ و پۆ ، باڵنده‌یه‌كی بێ لانه‌یه ، من ده‌مه‌وێ ئه‌گه‌ر به‌دێره شیعرێكیش بێت ، شتێ نوێكار بخه‌مه سه‌ر گه‌وهه‌ری شیعری وڵاته‌كه‌مه‌وه ، ده‌مه‌وێ سرووده‌كانی دایكم به‌گوێی هه‌موو كه‌سێكدا بده‌م ، سه‌باره‌ت به خانووچكه به‌ردینه‌كه‌مان و گونده‌كه‌م (تسادا) كه تێیدا چاوم كردونه‌ته‌وه ، سه‌باره‌ت به‌زه‌ریاو كه‌ناره‌كانی ) .
عه‌شقی خه‌مزاتۆف بۆ داغستان عه‌شقێكی ئه‌به‌دییه ، داغستان به‌لای ئه‌وه‌وه كلیلی فه‌رهه‌نگێكی شیعرییه‌و له‌هه‌ست و سۆزیدا گیرساوه‌ته‌وه ، ئه‌و له‌وێستگه ئه‌سته‌م ودژواره‌كانی خۆشه‌ویستیه‌وه كه خاك و وه‌ته‌نه ئیلهام وه‌رده‌گرێت ، ته‌نها زه‌وی ده‌توانێ ئه‌و جیاوازییه دیاری بكات كه كێ خۆشه‌ویستی و خه‌ون و شیعره‌كانی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات و كێش ئیعدعای ئه‌وانه ده‌كات .
وه‌ك خه‌مزاتۆف ده‌ڵێت ( ئه‌و شاعیره‌ی كه خوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی به وته بێژی خۆیانی ده‌زانن ، ئه‌وانه شاعیرانێكن كه به‌خته‌وه‌رن ، باشترین پێوانه‌ش بۆ مرۆڤ كاروكرده‌وه‌كانیه‌تی )
له‌یه‌كێ له چاوپێكه‌وتنه ڕۆژنامه‌وانیه‌كانیدا ، ڕه‌سول خه‌مزاتۆف سه‌باره‌ت به‌شیعر ده‌په‌یڤێ : ( پێویسته جیاوازی بكه‌ین له‌نێوان شاعیری باش و شاعیری دڵگیر ، شاعیری دڵگیر شاعیری نه‌وه‌كانه ، به‌ڵام شاعیری باش شاعیری گه‌له ، ئه‌م دووه‌ش لێكدی جودان ، شاعیری دڵگیر ده‌چێته دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكه‌وه ، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت : ( چ پێویست ده‌كات شیعرێ بنووسینه‌وه كه خه‌ڵكی لێی حاڵی نه‌بن ، ئه‌ركی ئێمه وه‌ك شاعیر ئه‌وه‌یه بیرۆكه و هه‌ست و سۆزه‌كان به‌خه‌ڵكی بگه‌یه‌نین ، نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی ، ده‌زانم دڵه‌ڕاوكێ بنچینه‌ی كاری ئێمه‌یه وه‌ك شاعیر ، به‌ڵام به‌ته‌نێ دڵه‌ڕاوكێ به‌س نیه بۆئه‌وه‌ی شیعرێك له‌دایك بێت ، پێویسته هه‌ست به ئه‌ندێشه و ئازاره‌كان بكه‌ین و ڕوونیان بكه‌ینه‌وه ، به‌ڕای من قورسترین و ئه‌سته‌مترین شیعر ئه‌و شیعرانه‌ن كه‌زوو لێیان حاڵی ده‌بین ، چونكه پێویستی به‌ورده‌كاری و ساده‌ییه‌كی ڕووكه‌شی هه‌یه ، ئومێده‌وارم ئه‌مه به‌وه لێكنه‌درێته‌وه كه هه‌ڵمه‌تێكی دژی تازه‌گه‌رییه ، من باوه‌رم به له قالبدانی هونه‌ر نیه ، به‌ڵام ده‌كرێ به‌شێوازێ بنووسینه‌وه ، كه خه‌ڵكی سوودی لێ وه‌رگرن .
ڕه‌سووڵ خه‌مزاتۆف له داغستانی مندا ده‌ڵێت : من نابێ به‌هیچ كه‌س بچم ( نه عومه‌رو نه پۆشكین و نه بایرۆن ) ، هه‌ندێ دز هه‌ن كه گایه‌ك ده‌دزن شاخی لێ ده‌كه‌نه‌وه ، یان كلكی ده‌بڕن ، هه‌ندێ دزی تر هه‌ن كه ترۆمبیلێكیان دزی ، به‌ڕه‌نگێكی تر بۆیاخی ده‌كه‌ن .
به‌ڵام دزی هه‌رچه‌نده زیره‌كانه‌ش بشاردرێته‌وه هه‌ر دزییه .
ئه‌وه‌م له هه‌موو شتێك پێ خۆشتره كه گوێم لێ بێ خوێنه‌ره‌كانم بڵێن : ( ره‌سوڵ كتێبێكی ره‌سوڵانه‌ی نوسیووه ) .
هه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا په‌ندێكی ڕووسیمان بۆ دێنێته‌وه :
ئه‌گه‌ر له‌بیست ساڵیدا هێزت نه‌بوو ، به‌ته‌مای مه‌به ، چونكه نایه .
ئه‌گه‌ر له‌سی ساڵیدا زیره‌ك نه‌بووی ، به‌ته‌مای مه‌به ، چونكه نایه .
ئه‌گه‌ر له چل ساڵیدا سامانت نه‌بوو ، به‌ته‌مای مه‌به ، چونكه نایه .
چیاكانیش ده‌ڵێن : پیاو له‌چل ساڵیدا هه‌ڵۆ نه‌بێ قه‌ت نافڕێ .
من ئه‌م ژیانه‌م خۆشده‌وێ
ئه‌م دونیا گه‌وره‌یه‌م خۆشده‌وێ
هه‌موو كونجێكی ئه‌م وڵاته گه‌وره‌یه‌ی
بنیاده‌مم خۆشده‌وێ
به‌ڵام وڵاتی سۆڤێتم له‌هه‌موویان خۆشتر ده‌وێ
تابتوانم به‌زمانی خۆم گۆرانی پێ هه‌ڵده‌ڵێم
له (جوكۆتكا ) وه تا ده‌ریای به‌لتیك
ئه‌م وڵاته سه‌ربه‌ست و گولینه‌م به‌لاوه ئازیزه
له‌هه‌ر كوێ پێویست بوو بۆی بمرم
به‌ڵام كه مردم بالێره بنێژرێم
كه‌له گۆڕستانی نزیك گونده‌كۆنینه‌كه‌م
ئاڤاره ئازیزه‌كانم ناوه ناوه كۆده‌بنه‌وه
بابه ئاڤاری ناوی ره‌سول بهێنن
كه هاو نیشتمانێكیانه
میراتگری هه‌مزه‌ی تسادایه
خه‌مزاتۆف سه‌باره‌ت به‌خۆشه‌ویستی ده‌ڵێت ( كاتێ شاعیر باس له خۆشه‌ویستی ده‌كات ، مه‌به‌ست له‌خۆشه‌ویستی ماڵ ..زه‌وی .. ئه‌وكه‌سانه‌ی له دڵیه‌وه نزیكن و ئه‌و تاقه ئافره‌ته‌ی خۆشی ده‌وێت ) .
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ئافره‌ت ده‌ڵێت ( دووشت له‌دونیا دا پێویسته ململانێی دژواریان بۆ بكه‌یت ، نیشتمانێكی به سۆز‌و ئافره‌تێكی ژیكه‌ڵانه ) .
له‌سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه خه‌مزاتۆف ئه‌وه‌ی دیاری كردبوو كه نیشتمان پێویستی به‌وه نیه زۆربڵێی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی عه‌شقی خۆمانی بۆ به‌یان بكه‌ین .
خۆشه‌ویستی له چركه‌یه‌كدا ناخمان ده‌گه‌شێنێته‌وه ، هه‌روه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت : له‌سه‌فه‌ره‌كه‌مدا سێ ئافره‌ت ماڵئاواییان لێكردم .. یه‌كه‌مین كه پاڵی به دره‌ختێكه‌وه دابوو ، بێئه‌وه‌ی سه‌ری دابخات وتی : گه‌ر فه‌رامۆشت كردم هه‌رگیز ناگریم ، دووه‌میان له‌ده‌روازه‌ی ماڵه‌كه‌یان به گۆزه‌یه‌كی پڕه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی كرد‌و گوێم لێ بوو ده‌یوت : خێرا بگه‌ڕێوه ، سێیه‌میان په‌ژاره دایگرتبوو ، بێئه‌وه‌ی وشه‌یه‌ك بڵێت .
یه‌كه‌میانم له پشتێنه‌ی چیاوه فه‌رامۆش كرد‌و له پێچی دووه‌می چیاوه به هه‌ناسه‌یه‌كی ئاسووده‌وه دووه‌میشم بیرچۆوه ، به‌ڵام به‌درێژایی چیا‌و به‌نده‌نه‌كان نه‌متوانی ئافره‌تی سێیه‌م له‌بیر به‌رمه‌وه و به‌ته‌نێ هه‌ر ئه‌و له‌نێوان هه‌مواندا خه‌ونانی پێوه ده‌بینیم ) .
كه‌واته خۆشه‌ویستی ئه‌و چركه ساته‌یه كه ناخمان ده‌گه‌شێنێته‌وه‌و سه‌رله‌به‌ری شته‌كانی به‌ر له‌وی له‌زه‌ینمان ده‌سڕێته‌وه ، كێ هه‌یه له ئێمه‌و مانان ساته‌كانی یه‌كه‌مین دیدار ، یه‌كه‌مین زه‌رده‌خه‌و تا ده‌گاته یه‌كه‌مین ماڵئاوایی له‌بیره خۆ بباته‌وه ؟
ئه‌مه ئه‌و عه‌شقه گه‌وره‌یه‌یه له دڵ و هۆش و زه‌ینی خه‌مزاتۆفدا ،
گه‌شانه‌وه‌ی نیشتمان و یه‌كه‌مین زه‌رده‌خه‌نه‌ی خاك ، كه‌ئه‌مه وای كرد له‌نێو هه‌مواندا خۆشه‌ویست بی و عه‌شق هه‌موو ئه‌و چركه‌ساتانه بێت و خۆزیا بخوازێ كه ژیانێكی درێژتر بژێت ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌و عه‌شق و خۆشه‌ویستیه‌ی به‌شی هه‌موان بكات .
خه‌مزاتۆف ده‌ڵێت ( ئێمه ته‌نیا جارێك ده‌ژین ، ئه‌گه‌ر بمتوانیبا له‌و ژیانه زێتر بژیم ، وامده‌كرد به‌شی هه‌مووان ئه‌و عه‌شقه بچه‌نم ، هێنده‌م به‌سه كه ئه‌و خۆشه‌ویستیه له شیعره‌كانمدا ده‌ژین ، به‌شی ئه‌وه ژیانم له‌به‌رده‌مێدا نه‌ماوه ، قسه‌ی پروپووچ بڵاوبكه‌مه‌وه ) .
خه‌مزاتۆف به‌ده‌ر له‌عه‌شقی وڵات و ئافره‌ت ، هاوڕێی گیانی به‌گیانی فه‌رامۆش نه‌كردووه ، ئه‌و له هاوڕێیه‌تیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گه‌رمی و هێزی بۆ دێت : (ئه‌گه‌ر هاورێیه‌كی دڵسۆز ده‌ستانی گوشیت ته‌نیا ده‌ستت له‌نێو ده‌ستیدا ناتوێته‌وه ، به‌ڵكو گه‌رمترو پڕ هێزتر ده‌بێت .
له شیعری موسافیر ، یان میوانێكی نامۆدا ده‌ڵێت :
– ئه‌ی موسافیر
ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌مان گوزه‌رت كرد‌و
نه‌هاتیته ژوورێ
به‌فرو برووسكه‌ت به‌سه‌ردا ببارێ
به‌فرو بروسكه ئه‌ی میوان
ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌م میوانداری نه‌كردی
به‌فرو بروسكه به‌سه‌ری مندا
موسافیر كه بۆ گه‌شتێ ده‌ڕوات … چی له‌گه‌له خۆی ده‌بات ؟
شه‌راب له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات ؟
نان له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات ؟
به‌ڵام ئه‌ی موسافیری ئازیز تۆ له ڕێزلێنان بێ به‌ش نابیت
پێویستیت به توێشوو نابێت
ژنی چیایی نانی گه‌رمانت بۆ ده‌كات
پیاوی چیایی شه‌رابت ده‌داتێ
موسافیر كه بۆ گه‌شتێ ده‌ڕوات .. چی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات ؟
گۆرانی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات ؟
به‌ڵام ئه‌ی موسافیری ئازیز .. گۆرانی سه‌رسوڕهێنه‌ر لای ئێمه‌یه
گۆرانی بێ ئه‌ژمار له چیاكانه
به‌ڵام قه‌یدی چیه …
گۆرانیه‌كانی خۆت با له‌گه‌ڵدابێ
چ قورسیه‌كی نیه
گۆرانی و شیعری باب و باپیران .
شیعره‌كانی خه‌مزاتۆف ئه‌و زه‌ویه به‌به‌راوه‌ن ، هه‌موو جۆره گوڵێكی جوانی تێدا ده‌روێت ، ئه‌و له چاوه‌ڕوانی گولێكدایه كه تائێستاكه نه‌چێنراوه .
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌بێ لایه‌نی و دۆستایه‌تی له ئه‌ده‌بدا ده‌ڵێت : ( من باوه‌ڕم به پێڕكاری و ده‌سته‌گه‌ری نیه له‌ئه‌ده‌بدا ، ئه‌م مۆده‌یه له‌شێوازی ژیانی منه‌وه دووره ، هه‌ر هونه‌رمه‌ندێ بۆ خۆی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه .. بچووك یان گه‌وره … به‌ڵام له‌ئه‌ده‌بدا دۆستایه‌تی هه‌یه .. به‌ڵام پێڕو پێڕكاری نیه .. چ پێویستیه‌كمان پێ نیه .. پێڕو پێڕكاری ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌كوژێ .. هه‌ر شاعیرێ باوه‌ڕی به پێڕو پێڕكاری هه‌بێت .. به‌سته‌زمانه ناتوانێ بنووسێ ، كه‌واته ئه‌و ده‌وڵه‌ته بێ هێزو لاوازه پێویستی به یارمه‌تیدان هه‌یه ، ئه‌وه‌ی زانراوه كه تۆڵستۆی و دیستوفسكی هیچیان كه‌یفیان به‌یه‌كدی نه‌ده‌هات ، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌شدانیم كه‌هه‌ردووكیان سه‌راپای ژیانیان كه بۆ ئه‌ده‌ب ته‌رخان كردبوو ، دژایه‌تی یه‌كدی بكه‌ن .
كه‌چی ئێستا ده‌بینین هه‌ندێ له نووسه‌رانمان تا سه‌رئێسقان دژایه‌تی یه‌كدی ده‌كه‌ن و به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌سڕته‌وه ، كه‌چی له‌به‌رامبه‌ردا سه‌باره‌ت به چاپه‌مه‌نی و شاكاره‌كان نادوێن ، ڕه‌خنه‌گران گوێ به‌لایه‌نی هونه‌ری و جوانكاری ناده‌ن .. به‌ڵكو موجامه‌له‌ی یه‌كدی ده‌كه‌ن و به‌لیستی ناوه‌كاندا ده‌چنه‌وه .. كه ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره به ئه‌ده‌ب ده‌گه‌یه‌نێ .
ئه‌وه‌تا سه‌باره‌ت به‌شیعر ڕه‌سوڵ خه‌مزاتۆف پێمان ده‌ڵێت 🙁 ئه‌ی شیعر من به‌بێ تۆ هه‌تیوم ، خۆت له‌هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانی كه باسكردنت هیچت لێ گه‌وره‌ترو زێتر ناكات ، چما قسه گۆرانی ناسكتر ده‌كا ؟ ئاخۆ كتلیه ئاوێك جۆگه‌له‌ی شاخان به‌ئاوتر ده‌كا ؟ ئایا ده‌توانی به‌فووی ده‌م هاژه‌ی با تیژتر بكه‌ی ؟ .
– به‌منداڵی تۆم به‌دایك داده‌نا
ئێستا وه‌ك ده‌زگیران وایت
كه پیریش بووم
وه‌كو قه‌یره كچێكی نازدارت لێ دێ
كه مردیشم گیانی زیندووم پیشانی خه‌ڵك ده‌ده‌ی
هه‌ندێجار وه‌كو زنجیره شاخ وایت
هه‌ندێجار وه‌كو باڵنده‌ی كه‌وی و ده‌سته‌مۆ وایت
تۆ ئه‌و باڵانه‌ی كه پێیان ده‌فڕم
تۆ ئه‌و چه‌كه‌ی كه‌پێی ده‌جه‌نگم
ئه‌ی شیعر !
تۆ بێ پشوویت ، بێ به‌رگریت ، سه‌ركێشیت
تۆ هه‌موو شتێكی منیت
منیش به‌ڕاستی خزمه‌تت ده‌كه‌م
سه‌باره‌ت به‌فۆرم ره‌سول خه‌مزاتۆف ده‌ڵێت : ( پیاو ده‌بێ خاوه‌نی ئاگردانی خۆی بێ و بتوانێ ئاگری تێدا بكاته‌وه ، یه‌كێك سواری ئه‌سپی خه‌ڵك بووبێ ، چ زوو چ دره‌نگ هه‌ر ده‌بێ له‌ئه‌سپه‌كه دابه‌زێ و بیداته‌وه خاوه‌نی خۆی ، قه‌ت بیری خه‌ڵكیتر زین مه‌كه ، هه‌رده‌م خاوه‌نی بیری خۆت به …
حه‌ز ناكه‌م وه‌كو ئه‌و راوكه‌رانه بكه‌م كه ده‌چن كه‌له‌شه بزنه‌كێوی له‌بازاڕ ده‌كڕن و كه گه‌ڕانه‌وه ماڵێ ده‌ڵێن نێچیری خۆمانه‌و خۆمان كوشتوومانه .
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به لێكدی نزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌دیبان له‌یه‌كترو ڕاستگۆوی و دڵپاكی له‌گه‌ڵ یه‌كدی ده‌ڵێت : خه‌ڵكی هه‌وڵێ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌ستێران ڕابگه‌ن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین ڕێگای لێكدی نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان خۆمان بدۆزینه‌وه ، چلۆن ده‌گه‌ینه ئه‌ستێران ؟ ده‌ڵێن (محمد ) پێغه‌مبه‌ری خودا كاتژمێرێكی هه‌بوو له‌گه‌ڵ خودا ده‌دوا (كاتژمێر سێ ) كه ناونیشانی یه‌كێك له په‌رتووكه‌كانمه ، كه‌چی ئێمه هه‌ر په‌له‌په‌ل ده‌كه‌ین ، جوێنان به‌یه‌كدی ده‌ده‌ین ، له‌گه‌ڵ گه‌مژان چه‌نه لێ ده‌ده‌ین و به‌دووی سه‌لماندنی ڕاستیه‌كانی خۆمانه‌وه‌ین ، هه‌موو سه‌رقاڵی خودی خۆمانین ، ماوه‌مان نیه بۆ نووسینی نامه‌یه‌ك بۆ دۆستێ ، بۆ ڕامووسانی ده‌ست دایك (كاتژمێر سێ ) هه‌رگیز لای ئێمه وجودی نیه ، پاشان په‌ژیوان بوونه‌وه‌دێت ، كاتێك دێت شتێ نه‌ماوه بۆ چاككردنه‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ی كاره‌كانمان و هه‌ڵسوكه‌وته كه‌سییه‌كانمان .
شاعیران ده‌توانن په‌ژاره‌و ئازاره‌كانیان بكه‌ن به‌هی گه‌ل ، ده‌توانن ئه‌و چركه ساتانه ئه‌به‌دی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌كیم و هونه‌رمه‌ندان نه‌مان ، پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاست ده‌بێ و ئه‌به‌دییه‌ت ده‌گۆڕدرێ بۆ چركه‌سات .
______________
سه‌رچاوه /
1-الپقافه العربیه –العدد (49) 1989
2-داغستانی من
3-ئینته‌رنێت
_____________________
خالد كاوێس قادر