Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
خه‌نجه‌ره‌كه‌ت بوه‌شێنه … ستار ئه‌حمه‌د

خه‌نجه‌ره‌كه‌ت بوه‌شێنه … ستار ئه‌حمه‌د

Closed
by October 19, 2013 هۆنراوە

 

 

 

له‌تمكه‌

بمده‌ به‌سه‌ر زامی خۆما

خه‌نجه‌ره‌كه‌ت توند داگره‌

نه‌وه‌كوو ماندوو بێزاربیت 

راكه‌ی به‌دوای 

رۆحی شێتی ژانگردووما

پێیه‌ك بخه‌ سه‌رچاوانم 

ئه‌وی دیكه‌ت 

له‌ئه‌نگوستی عومرم گیركه‌

خه‌نجه‌ره‌كه‌ت بوه‌شێنه‌

رۆژانی عه‌شقت له‌بیركه‌

له‌ئازاری گیانم مه‌دوێ‌

له‌بۆسۆی جه‌رگم تێك مه‌چۆ

به‌هه‌ناسه‌م 

ده‌ستنوێژی پاكی هه‌ڵگره و

به‌خوێنی جوانیم خۆت یشۆ

زووكه‌ خه‌نجه‌ره‌كه‌ت بوه‌شێنه‌

نه‌وه‌كوو خودا هابیلێك 

بخاته‌ رسته‌ی منه‌وه‌

بیكات به‌شه‌هیدی بالۆره‌یه‌ك 

په‌یوه‌سته‌ به‌شكۆی مه‌رگ و 

ئالووده‌بوونی ژنه‌وه‌ 

ده‌ستی چه پت

له‌سه‌ر تیله‌ی هه‌نسكێكم راوه‌شێنه‌

به‌ده‌ستی راستت بمكوژه‌و 

خه‌نجه‌ره‌كه‌ت بوه‌شێنه‌

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.