خه‌ونه‌كان ئاوا هاتنه‌دی ….بێستوون مینه
ماچ نه‌گه‌یشته ده‌می یار و
له‌هه‌وادا بوو به‌هه‌ڵم و
دواتر به‌دوو دڵۆپه فرمێسك
له‌چاوی سه‌گێگدا.
له‌ڕێگای چوونم بۆسه‌ر ده‌ریا
به‌ده‌م ڕێوه ونبووم
له‌سه‌ر گردێكی سارا
به‌هه‌مان قولاپی ماسی گرتن
یه‌خه‌ی پیره پیاوه‌كه‌م قایم ده‌كرده‌وه.
به‌پلیكانه بۆژیان سه‌رده‌كه‌وتم
له‌سه‌ر بان له‌گه‌ڵ پیره جلڕه‌شه‌كان شینم ده‌گێڕا و
سه‌یری خواره‌وه‌مان ده‌كرد
له‌ناو تابووتێك ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری منه.
هه‌رزه‌كارێك كتێب ده‌خوێنێته‌وه
كۆڵان كۆڵان ماڵا به‌ماڵا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێم
پرسیارێكم هه‌بوو؟!
له‌ژێر سێبه‌ری دار گوێزێك به‌پاڵكه‌وتوویی
گیانی سپاردوه.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆشیانده‌ویستم لێره‌ن
چه‌ند دڵم خۆشه كاتێك خۆشه‌ویسته‌كانی خۆم
لێره ده‌بینمه‌وه
كه‌سیان من ناناسنه‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وام لێده‌كات
گۆڕه‌كه‌م دابخه‌مه‌وه.
كه‌تان.. له‌سه‌ر جۆگه‌له‌یه‌ك دانیشتووه
جلی بووكێنی خۆی ده‌شوات
بانگی كه‌تان. ده‌كه‌م ،كه‌تان….كه‌تان
به زاواكه‌ت بڵێ دڵی خۆی بشوات .
هه‌مووان یه‌خه‌ی من ده‌گرم
من یه‌خه‌ی كه‌سم نه‌گرت
ته‌نها چه‌ند جارێك له‌ژێر ئازاری
ویژدانم به‌زیه‌م به‌خۆم داهاته‌وه‌و
به‌ڵێنم به‌خۆم دا: هه‌مووشتێكت له‌پێناو
ده‌كه‌م تا له‌و جه‌نگه ڕزگارته‌بێت.
چه‌ند ڕقم له ژووری تۆیه
چه‌ند ژووره‌كه‌ی خۆم خۆشده‌وێت
ژووره‌كه‌ی تۆ یه‌ك وێنه‌ی منی لێنییه
ژووره‌كه‌ی من وێنه‌یه‌كی تۆیه.
زه‌مین منی كڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئێستاوه تا مردن
هاوشانی بم هاوشانی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كان
هه‌ربه ئه‌نقه‌ست چه‌ند جار زگم هه‌ڵدڕیوه
ته‌قاندوومه‌ته‌وه گڕم تێبه‌رداوه
ئه‌و زۆر ترسنۆكانه
هه‌ر له‌گه‌ڵم ئاشتده‌بێته‌وه.
منداڵه كان ده‌بینم ده‌ست به‌چڵك
پێیان گرژ‌و ڕه‌ش له‌ناو قوڕو لیتاو
ده‌م ولوتیان ئاوساوه ومێشوله‌كان تێی وه‌رهاتوون
منداڵه‌كان خه‌ریكی خۆش ڕابوواردنن!
خه‌ونه‌كان ئاوا هاتنه‌دی مناڵێك واده‌ڵێت
هه‌موومان به‌د به‌خت و ماڵ‌وێران
هه‌موومان مردووی ده‌ستی ئه‌و ده‌رده‌ین
هه‌مووشتێك هه‌بێت وخاوه‌نی هیچ نه‌بین
چیتر خه‌و مه‌بینه منداڵی هارو هاج.
خه‌م له‌وه ناخۆم گڕ به‌رده‌نه ناو ماڵه‌كانمان
چیمان ده‌سووتێ له‌دۆڵا بێك نوێن و
تاخمێك قه‌نه‌ف زیاتر
خه‌می ئه‌وه‌مه گڕ به‌ربێته له‌ماڵه‌كانی ئێوه
ژیانی ئێمه له‌وێ هه‌ڵگیراوه.
سێ‌جار به‌جدی هه‌وڵی گه‌وره‌بوونم داوه
جارێك به‌منداڵی له‌داخی منداڵانی گه‌ڕه‌ك
جارێك له‌قوتابخانه له‌ترسی مامۆستاكانم
ئێستاش له‌ترسی ژیانی خامۆشی ئێره.
ئه‌گه‌رمرۆڤ ده‌ریا بوایه له‌كاتی شه‌پۆلدان
كه‌ناره كانی پڕ ده‌كرد له‌ڕق و
گه‌شتیاره‌كانی ونده‌كرد
نه‌یده هێشت هه‌رچی گیانله‌به‌ره
له ڕۆحی دابژیت.
پێویست به‌وه‌ناكات بگرین و بتوێینه‌وه
ئیدی خه‌مبار بوونیش ناخۆشی كرد
ئه‌مه گه‌یشتن به‌خۆشبه‌ختی نییه!
ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نوێ دڵته‌نگبوونه.
بێستوون مینه 2012