خه‌ڵاتی هاینریش هاینه به‌خشرا به یورگن هابرماس
له مانگی 12/ 2012 خه‌لاتی هاینریش هاینه به‌خشرا به فه‌یله‌سوف وکۆمه‌لناسی ئه‌لمانی یورگن هابرماس به‌رامبه‌ر کار‌و به‌رهه‌مه‌کانی ژیانی. ئه‌و رۆژه ش سالیادی له دایک بوونی هاینریش هاینه‌یه وه‌ک نه‌ریتێک سالانه له‌و رۆژه‌دا ده‌به‌خشرێت، به‌و که‌سانه‌ی که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی شاری دوسلدۆرف دیاری ده‌کرێت. یورگن هابرماس تا ئێستا بێجگه له‌م خه‌لاته‌چه‌ندین خه‌لاتی تری ناسراوی له‌به‌رامبه‌ر کاره‌کانی پێ به‌خشراوه، وه‌ک خه‌لاتی ئاشتی کتاب فرۆشانی ئه‌لمانی، زۆنینگ پریزه، کیۆتۆ پریزه،خه‌لاتی هیگل ، وه‌چه‌ندین خه‌لاتی تر، خه‌لاتی هاینه دوا خه‌لاتی سالی 2012 بووه پێی به‌خشرا
له 18،6، 1929 له‌شاری دوسلدۆرف له دایک بووه، فه‌یله سوف وکۆمه‌لناس هابر ماس له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراو پێشوازی لێکراوه.
خه‌لاتی هاینریش هاینه له‌لایه‌ن شاری دووسلدۆرف دابینکراوه، له‌سالی 1972 وه‌ک خه‌لاتی کولتوری هاینریش هاینه، له سالیادی له‌دایک بوونیدا وه‌ک رێز لێنانێک ده‌به‌خشرێت به‌و که‌سانه‌ی که په‌ره به به‌رهه‌مه فیکریه‌کانیان ده‌ده‌ن بۆ مافی سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ، پێشکه‌وتنی کۆمه‌لایه‌تی وسیاسی، وه ئه‌وانه‌ی کار بۆبلاوکردنه‌وه‌ی زانست و پێگه‌یاندنی کۆمه‌لگه به‌گشتی ده‌که‌ن.
ئه‌م خه‌لاته سێ سال جارێک ده‌به‌خشرا، به‌لام له‌سالی 1981 ه‌وه دووسال جارێک ده‌به‌خشرێت، وبری پاره‌ی خه‌لاته‌که 50000 ئیرۆیه.
/ کریستیان هاینریش هاینه
نوسه‌روو شاعیر‌و ڕۆژنامه‌نووس ، له13،12، سالی 1797 له شاری دوسلدۆرف له دایک بووه، له 17،2، سالی 1856 له‌پاریس کۆچی دوایی کردووه .
یوسف منتک