خه‌ڵكی که‌رکووک…له‌نیوان چه‌ندین ئه‌ژده‌یها دا
خه‌ڵكی که‌رکووک…له‌نیوان چه‌ندین ئه‌ژده‌یها دا
20.5.2009
ئازاد حهمهرهشیدچهندین سه‌ری ئه‌ژدیهای گه‌وره که له‌فلمی ترسناک ده‌چن، هه‌ریه‌که‌یان په‌لاماری شه‌وی شار‌و خه‌ڵکی که‌رکوک ده‌ده‌ن….ڕیگای به‌غدا و ڕیگای دبس ودۆمیز بۆلایه‌ک، ره‌حیماوه‌و شۆرجه وئیسکان وئیمام قاسم بۆ لایه‌ک، تسعیین و ئه‌حمه‌د ئاغا بۆ لایه‌ک ، عه‌ره‌فه‌و ته‌په بۆلایه‌ک….هه‌ریه‌ک له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌که‌وه شار ڕاده‌کێشێ و بێباک له‌وه‌ی خه‌ڵکی شار چ نیه‌تیکیان هه‌یه، بیباک له‌وه‌ی سیمای شارستانی و جوگرافیای ئابووری شار چی به‌سه‌ر دێت….هه‌ر یه‌که و لایه‌نه ده‌یه‌ویت دیمۆگرافیای شار ئاکاری تاقمه‌که‌ی ئه‌می پیوه بلکێت…هه‌مان ئاراسته‌ی به‌عسیزمه.
شه‌ر له‌سه‌ر نوینه‌رایه‌تی له کورسیه‌کاندا ده‌کریت، بیئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ژیانی واقعی خه‌ڵکه‌وه هه‌بیت. یه‌ک ده‌یه‌ویت ببیته پاریزگار، یه‌ک ده‌یه‌ویت له‌شاره‌وانی نفووزی گه‌وره‌تر بیت، یه‌ک ده‌یه‌ویت له‌پۆلیسدا، یه‌ک ده‌یه‌ویت له عقاراتدا….خه‌ڵک لووش ده‌دات، ئه‌م ئه‌ژدیهایانه و ده‌یکاته به‌شیک له شه‌ڕی نیو ئه‌ژدیهاکان.
سیاسه‌ت له‌م شاره‌دا، به‌م جه‌نگه خوێناوییه‌دا ده‌ور دراوه…ئه‌مه سیاسه‌ته، ئه‌م کێبركێه، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی تیرۆر، رفاندن، کوشتنی عه‌مدی، بیسه‌روشوینه‌کانه. ئه‌م شانۆگه‌رییه که‌ی ده‌گاته کۆتایی، که پیناچیت خودی ده‌رهینه‌ره‌که‌شی که ئه‌مه‌ریکا و دیمۆسترایه پلانیکی درێژماوه‌شیان لا هه‌بیت.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه، پیویسته بیر له ئالته‌رناتیفی تر بکریته‌وه. پیویسته خه‌ڵک ئه‌مجاره، وه‌ک هیزیکی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز له‌م ئه‌ژدیها تیرنه‌بوانه‌ی خوین و سه‌روه‌ت خۆیان له‌ده‌وری به‌رژه‌وه‌ندی وئاواته‌کانیان کۆببنه‌وه.
ئه‌گه‌ر حسه‌سی دیموکراتی له‌لای مالکی ره‌فزه که دیاره نوێترین داهینانی دیکتاتۆریانه‌یه بۆ دیموکراتی، وه ئه‌گه‌ر تاله‌بانی له‌ره‌دی دا پێوایه هێشتا ده‌کریت درێژه‌ی پیبده‌ین. به‌لام بۆ که‌رکووک له‌م شه‌ش ساڵه‌دا، قورسترتن سالهای گوزه‌رانی که‌رکووییه‌کان بووه.
هه‌ر جاره‌ی هه‌لبژاردنیک دێته پیشه‌وه، هه‌ر جاره لادانی پۆستیک و جیگرتنه‌وه‌ی دیته پیشه‌وه، هه‌ر جاره‌ی فه‌سادییه‌کی سیاسی ومالی ومۆراڵیه‌ک میدیاکان بلاوی ده‌که‌نه‌وه….چه‌ک ئاماده‌یه و به‌هیز مه‌سه‌له‌که ده‌بردریته‌وه. ئه‌م ڕیگایه دژواره‌و ده‌مان بات بۆ کاولی و کاولکاری وکووشتار.
ئالته‌رناتیف ئه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی حزبه سیاسیه‌کان نا، به‌رژه‌وه‌ندی به‌رپرسانی پله‌یه‌ک وپله دوونا، به‌ڵکه به‌رژوه‌ندی واقعی خودی که‌رکووکیه‌کان ، ده‌یبرینیته‌وه. که‌رکوک نابیت بگۆردریت بۆ قودس و شه‌ری هه‌روا گه‌رم بیت. ئیمه ئیمانداران و بیئمانه‌کان نین. ئیمه خه‌لکین و شه‌به‌نگین و ده‌مانه‌ویت ئاسان وساده‌و ئارام و ئاسوده بژیین.