خه‌یاڵ كێشان …. ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی
(1)
كه‌به‌هار پایپی كێشا..
به‌فر كه‌كاسكێتی لووتكه‌ی چیاكانه،
نووچ ده‌دا…
پێده‌شت جووتێك پێڵاوی سه‌وز،
له‌پێ ده‌كا..!!
(2)
شه‌ڕ بۆ هه‌میشه ،
له‌پێكه‌نینی گوڵێكدا هه‌یه..
ئاشتی بۆهه‌میشه ،
له‌ئاوسبوونی تفه‌نگ..!!
(3)
په‌نجه‌ره له‌دڵی من ده‌كا،
بینین كه‌ڵه‌كه ده‌كاو خۆی نابینێ…
ته‌فسیر بۆ هه‌موو باڵه‌كان ده‌كاو
به‌ڵام هه‌رگیز نافڕێ…
(4)
چڵه‌گیایه‌ك زۆر خه‌مناك بوو،
(با)گۆرانی بۆ ووت
گوێی لێ نه‌بوو..
ئاو شنه شن ماچی كرد،
گوێی لێ نه‌بوو..
كه‌خاك گریاو باوه‌شی كرد،
چڵه‌گیا بووه كچێكی عاشق…!!!
(5)
به‌هار په‌ڕه‌سێلكه ده‌چنێ…
ئاو له‌درۆكانی سه‌راب ده‌بورێ…
سیاسه‌ت به‌هارو په‌ڕه‌سێلكه‌و
ئاو و سه‌راب،
به‌درۆكانی ده‌كڕێ…!!
(6)
ئه‌و ده‌مه‌ی چاوه‌ڕوانیم وونكرا..
خه‌مم چووه كۆڵان و نه‌هاته‌وه..
تازه چاوه‌ڕوانیم خه‌مێكه وه‌نه‌وز ده‌دا..!!
(7)
كه‌لافاوی ڕه‌شه‌با دێ،
گوڵی باخچه‌كه‌مان به‌بێ وورته
خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێ..!!
(8)
هه‌ور به‌باڵی(با) فڕین حه‌شار ئه‌دا،
له‌ژێر كراسه‌كه‌ی باران..
بیابان ته‌نها خه‌ونێكی ،
قاچاخی هه‌یه،بۆفڕین
نیشتمانێك له‌ئاوی شین..!!!
(9)
هه‌نار ئه‌خلاقێكی كۆنی هه‌یه..
هه‌ر هه‌تاو ده‌كاته شه‌پقه‌ی سه‌ری،
گۆره‌ووییه‌كانی پڕ له‌مزری..
ده‌نكۆڵه سوره‌كانیشی ،
واده‌ی عاده شۆرینیه‌تی!
من كه‌ئه‌م ئه‌خلاقه كۆنه ده‌بینم،
جله‌كانم ده‌گرین،
جانتاكه‌م به‌شانمه‌وه ده‌وه‌رێ،
سواری هه‌نگاوه‌كانم ده‌بم و
ڕێگاكان پێوه ئه‌ده‌م..
به‌په‌نجه‌ره‌كان ده‌ڵێم بڕۆن..
تائه‌خلاقی هه‌نار كۆن بێ،
كۆتر ده‌ڕژێ و ڕیشۆڵه ده‌كه‌مه به‌ر..
ئێواره له‌خۆم هه‌ڵئه‌كێشم و
دیوار له‌ده‌سته‌كانما ده‌پشكوێ،
مردن به‌میمێكدا دائه‌به‌زێ!
(10)
ئه‌و كاته‌ی به‌یه‌كجاری ،
شه‌پۆلی نیگه‌رانیم خامۆش ده‌بێ و
ته‌نیاییم ته‌ریق ده‌بێته‌وه له‌هۆشم،
كه‌ده‌ستم لوول بووه،
له‌چمكی كراسه‌كه‌ی دایكم…!!
(11)
كه‌گۆچانێك یاخی ده‌بێ،
هه‌موو دره‌خته‌كان ده‌سوتێنێ و
پیری ڕاو ده‌نێ…
كه‌ژنێكیش یاخی ده‌بێ،
هه‌موو فرمێسكه‌كانی ده‌خاته
ناو جانتاكه‌ی شانی و
ته‌نهایی ده‌فرۆشێ،
بۆمه‌عشوقێك…!!
(12)
(با) پێڵاوی نییه ،
سه‌ر له‌هه‌موو شوێنێك ده‌دا..
خۆر قاچی نییه ،
دڵی هه‌موو دیوارێك ده‌گه‌ڕێ..
ئاو ده‌ستی نییه،
ڕه‌گی هه‌موو دره‌خته‌كان،
ده‌چنێ له‌گۆره‌وی گۆشتی…!!
(13)
عاشق هیچ شتێك نابینێ،
بێجگه مه‌عشوقی..
ڕێبوار هیچ شتێك نابینێ ،
بێجگه دووڕیانی…
شاعیر هیچ شتێك نابینێ،
بێجگه نیشتمانێك له‌ته‌نیایی..!!
(14)
من ده‌زانم ڕۆژێك دادێ،
هه‌موو دره‌خته‌كان ،
له‌جه‌نگی جه‌نگه‌ڵستان هه‌ڵدێن،
به‌ره‌و شه‌قامه‌كان هه‌نگاو ده‌نێن..
هه‌نگاوه‌كانیش به‌مه‌ره‌كه‌بی سێبه‌ر،
زاخاو ده‌درێن..
ئه‌مه ئه‌دره‌سێكه سه‌ر
به‌رێكخراوی شارستانی…!!
(15)هه‌ركاتێك تفه‌نگ ،
قژی شانه كرد به‌گولله..
رق و كینه هێرش ده‌كا..
باخچه له‌شنیان ده‌كه‌وێ،
مناڵ به‌رده‌بێته‌وه له‌كۆلاره..
باڵنده نیشتنه‌وه‌ی ،
له‌سه‌ر مه‌وداكانی مه‌رگه..!!!
(16)
چرا ووته‌یه‌ك ده‌چرپێنێ،
به‌گوێی دیوارا…
گه‌ر تاریكی نه‌بێ،
نرخی من چی ده‌بێ؟؟
منیش ده‌ڵێم:گه‌ر كوردستان‌م نه‌بێ
قه‌ره‌ج بوونی من له‌كوێ هه‌ڕاج ده‌كرێ..!؟
(17)
سلێمانی 3/8/2012
ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی