خوره‌ی خه‌یاڵدان … ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی
(1)
شه‌و ڕه‌نگێكمان بیر ده‌خاته‌وه ،
له‌هه‌ناویا تیشكی خۆر سپی ،سپی
ئاسمان به‌قه‌ڵمی باران
عاتیفه ده‌نووسێ ئه‌زه‌لی…
ملێونه‌ها ساڵه عاشقه و نایگۆرێ،
مه‌عشوقه‌كه‌ی زه‌وی…!!
(2)
كه‌سێبه‌ر پیر ده‌بێ،
ئێواره ده‌بێته گۆچانی،
كه‌دره‌خت پیر ده‌بێ
ته‌ور ده‌چێته خه‌یاڵی…!!
(3)
مه‌رگ هه‌رده‌م له‌ڕۆشتندایه..
ته‌نها حه‌قیقه‌تێكه
پێڵاو ناكاته پێی بۆ ڕۆشتن..
مه‌رگ هه‌میشه له‌سه‌ركه‌وتندایه..
ته‌نها فێرگه‌یه‌كه به‌ئه‌زمونی
وه‌رزه‌كانی ساڵدا تێناپه‌ڕێ،
باكی نییه له‌سه‌ركه‌وتن..!!
(4)
پێكه‌نین و گریان…
دراوسێی پردێكن،
له‌سه‌ری نووسراوه ژیان
(5)
نه‌ڕووناكی و نه‌ره‌شه‌با و
نه‌سێبه‌ر دیل ناكرێن…
باله‌وانه‌وه فێربین
وانه‌ی ئازادی ئه‌زبه‌ركه‌ین…!!
(6)
هه‌ندێجار كه‌گه‌رده‌لوول باسكی هه‌ڵده‌كا،
شه‌پۆل ده‌ریا ده‌كاته كۆیله..
دره‌خته‌كان گه‌ڵا ده‌كه‌نه شه‌پقه..
به‌له‌می با جووتێك باڵ،
ده‌داته چیلكه…!!
(7)
كه‌ئێواره هات له‌خه‌یاڵدانما،
تێڕامان ده‌كێشم و سه‌فه‌ر،
له‌ناخما كه‌ڕه‌تی سفر ده‌كه‌م،
پێڵاوه‌كانی شه‌و پێوه ده‌ده‌م،
له‌ده‌ژمێری‌حه‌وتی چاوه‌ڕوانییا
له‌ژووره دڵته‌نگه‌كه‌مدا،
قفڵێك له‌نووستن ده‌ده‌م..!!
(8)
له‌خه‌یاڵدانا خه‌یاڵ،خه‌یاڵ،
خامۆشی هه‌ڵده‌كێشم،
كه‌ده‌زانم له‌بزاڤی بیره‌وه‌رییه‌كانمدا
ئیتر بێده‌نگ،بێده‌نگی…
ئاخر تۆ چیت،چی؟؟؟
كوشتن ده‌مكوژیت و
كه‌چی هه‌ر خۆشه‌ویستی…!!
(9)
كه‌كه‌شتییه‌ك توانی له‌ناوه‌ڕاستی
ده‌ریا مه‌له بكا..
نقوومبوون له‌شانه‌كانییه‌وه،
سواڵ ده‌كا..
كه‌گوڵ توانی له‌ناو باخچه‌دا،
به‌پێوه پێبكه‌نێ،
شنه‌با له‌ناو گۆره‌وییه‌كانیا
خۆی حه‌شار ئه‌دا..
كه‌جریوه جریوی چۆله‌كه‌یه‌كیش،
چووه خه‌یاڵدانی تاری كه‌مانه‌وه،
تائه‌به‌د عه‌تری گوڵ وابه‌سنگی گوڵستانه‌وه…!!
(10)
ئه‌وه منم دڵم ده‌كه‌مه نیشتمانی تۆ،
كه‌چی ماڵی چاوه‌كانی تۆ،
خاڵییه له‌خه‌یاڵدانی من…
ئه‌مه ئه‌وینێكه یه‌ك لایه‌ن…
خه‌تای تۆ نییه من هه‌میشه بارانم و
تۆچه‌تری سه‌رم نیت،
ئه‌ی خوڕه‌ی خه‌یاڵی خه‌یاڵدانم…!!
(11)
تۆكه‌دیمانه‌ی جیهێشتنت كێشا،
منت شه‌ڵاڵ كرد له‌فیراقی دڵ،
تۆ شه‌ڕت كرد له‌گه‌ڵ ناسكی،
ئه‌مه پێناسه‌ی غه‌دركردنێكه،
له‌په‌نجه‌ی گوڵ..!
(12)
جوانیم خۆی حه‌شارداوه،
له‌پشت په‌راسووه‌كانی پیرییه‌وه،
وه‌ك چه‌پڵه‌لێدانی گوڵێك،
له‌خوار قاچی سه‌ره‌نوێلكه‌وه…!!
(13)
دیدارم له‌گه‌ڵ تۆدا دره‌ختێكه پڕ له‌گه‌ڵا،
كه‌جێمدێڵی تینووبوونی هه‌نگاوه‌كانت،
تابووتی دره‌ختێكه ته‌رمی گه‌ڵا…!!
(14)
تۆ پیاو بوویت، قاره‌مان
ده‌ستت هێنا به‌پرچه‌كانما و
ڕه‌شیت سڕییه‌وه..
له‌باوه‌شت كردم و باخی
سێوه‌كانت ڕنییه‌وه..
به‌ئاوه‌دانیما تێپه‌ڕیت و
چه‌می چۆڵه‌وانیت ڕۆ كرد…
وتت ئیتر ته‌واو ..حه‌وسه‌ڵه‌م نوخته‌یه‌كه ته‌واو
میش ووتم درێغا له‌خوڕه‌ی خه‌یاڵدانما،
تۆ چه‌ند پیاو بوویت چه‌ند قاره‌مان..!!
(15)
كه‌عیشق هه‌ڵهات،
مه‌رگ له‌ده‌رگا نادات…
عیشق هه‌ڵهاتنی خۆره ،
له‌كه‌مه‌ری شه‌ودا…!!
(16)
ڕابردوو واتای جێهێشتنه،
ئێستام داپۆشیوه به‌سبه‌ینێ
به‌پله‌كانی سبه‌ینێ،
ده‌گه‌مه لووتكه‌ی داهاتوو…
به‌ڵام هه‌رجێهێشتنێك دێته ڕێم
دووباره ڕه‌نگ كردنه‌وه‌ی ڕابردوو…!!
(17)
خوڕه‌ی خه‌یاڵدانێكم هه‌یه
قوڵپه‌دا له‌خه‌یاڵی شین ،شین،
به‌ڵام باخچه‌یه‌ك گسكی له‌دڵشكانم نه‌داوه،
هه‌تا خۆم هه‌ڵواسم به‌ئێشی شكۆفه‌یه‌كه‌وه…
ئاوێكی چاوشین لاقی نه‌شۆردووم،
تاپێكه‌نینم شنه شن بشنێ…
چاوه‌ڕوانییه‌كی مۆر
موڕاجه‌عه‌ی ئازاره‌كانی نه‌كردووم،
تا بێهوده‌یم بێهۆش بنوێ…
من هه‌ر ده‌چمه‌وه سه‌ر ڕه‌گی به‌رده‌كه‌ی سیزف،
واچاكه خوڕه‌ی ئه‌و خه‌یاڵدانه بشكێنم،
كه‌قوڵپه‌دا له‌خه‌یاڵ شین ،شین…!!
(18)
شه‌و گه‌یشتۆته پرچه‌كانم و من داخراوم…
شه‌و گه‌یشتۆته دڵی چرپاكه‌م و من داخراوم..
ئه‌و كاته‌ی به‌یه‌كجاری دائه‌خرێم و ناكرێمه‌وه،
ده‌ڵێن:شه‌وگه‌یشتۆته‌دڵی ژنێك،
شێت و په‌ته‌ڕی…!
ته‌نییایی له‌شه‌قامه‌كانی شار ده‌كاته‌وه،
تۆخ ،تۆخ به‌شوره‌یی…!!!
(19)
ئه‌ی مه‌رگ ئه‌ی ئه‌زه‌لینترین شه‌راب…
بوه‌سته هێشتا دوو هه‌نگاوم ماوه،
بیخه‌مه جانتاكه‌م..
هێشتا كه‌مانچه‌كه‌ی موجته‌بای میرزاده،
مشتێك ئاوازی ماوه‌بگاته ڕۆحم،
هێشتا خۆرئاوابوونێك ماوه،
نوێژ بكاله‌سه‌رله‌لوتكه‌ی ڕۆحی ڕۆمانسییه‌تم..
ببوره ئه‌ی مه‌رگ كه‌تۆ دێی
هه‌موو شتێك ده‌گاته هیچ،
ووڵاتی منیش هیچستان…!!!
(20)
زۆر هه‌ور هه‌ن دڵۆپه ناكه‌ن،
هه‌ر هاتووچۆ ده‌كه‌ن له‌خه‌یاڵدانی ئاسماندا…
زۆر هه‌نگاو هه‌ن له‌ڕه‌گه‌زی هه‌ور نین..
كه‌چی باران ده‌نێژن له‌ئاسمانی دڵدا…!!
(21)
ستیانی هه‌نارێك ده‌ڵێت:له‌ناو شه‌وی هه‌ناوما،
كه‌سك و سور دائه‌گیرسێم و
ده‌بمه نیشتمانێك چراخان…
به‌ڵام كه‌ده‌ستێكی چه‌قۆ به‌ر ئه‌و ستیانه‌م ده‌كه‌وێ،
وێرام ده‌بم و ده‌بمه نیشتمانێك،
دڵۆپ،دڵۆپ نیگه‌ران …!!
سلێمانی 21/1/2012
)