خولی خوێندنه‌وه … عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
وا ڕاهاتبووم كه هه‌موو پشووی هاوینانێك بچمه خولێكی فێربوونه‌وه . زۆر خول چووم و له هه‌موویاندا سه‌ركه‌وتووبووم ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێویسته بیڵێم ئه‌وه‌یه ته‌نها چوونه خولی فێربوونه‌وه به‌س نییه ، (به‌تین ) ی هاوڕێم له خولێكی مۆزیكدا به پله‌ی نایاب ده‌رچوو، كه‌چی دوای خوله‌كه سه‌رنجمدا ئه‌وه‌ی نه‌ده‌چوو به‌لایدا مۆزیك بوو . ئه‌ی ( سه‌ركۆ ) بۆ ناڵێن ، پار له خولی ئینگلیزی دا یه‌كه‌م بوو ، له هه‌موومان باشتر بوو ، كه‌چی ئێستا دوای خوله‌كه ئه‌وه‌ی له بیری نییه ئینگلیزی یه .. بۆیه من وه‌كو ئه‌وان ناكه‌م ، هه‌میشه دوای ته‌واو بوونی هه‌ر خولێك كه بۆی چووبم ، بۆ زیاتر فراوان كردنی ئاستی خۆم ده‌رباره‌ی ئه‌و خوله ، به پرسیار كردن و خوێندنه‌وه خۆم زیاتر ئاشنا كردووه پێی . بۆیه ئه‌مساڵ بڕیارمدا كه نه‌چمه هیچ خولێكه‌وه ، به‌ڵكو له ماڵه‌وه بچمه خولێكه‌وه كه زۆر حه‌زی لێ ئه‌كه‌م و دڵنیاشم سوودێكی زۆرم پێ ده‌گه‌یه‌نێت و بۆ ئێستای من زۆر گرنگه كه له پۆلی شه‌شه‌مم ئه‌ویش ( خولی خوێندنه‌وه ) یه . به باوك و دایكیشم ده‌ڵێم ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به نیازن بۆم بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچمه خولێكه‌وه له‌م پشووی هاوینه‌دا بۆم بده‌ن به په‌ڕتووك كه له ئاستی ته‌مه‌ن و بیركردنه‌وه‌ی مندا بن ، له‌م خوله‌دا خۆم قوتابی و مامۆستاش ده‌بم ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌ڕتوكخانه‌یه‌كی بچوكیش بنیات ده‌نێم ، بۆیه به‌و هیوایه‌وه هه‌نگاو ده‌نێم .
16/5/2010