Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
خوێندنەوەیەکی تێپەڕ, لە بودجەوە تا هاوکێشە سیاسیەکانی کوردستان و ناوچەکە

خوێندنەوەیەکی تێپەڕ, لە بودجەوە تا هاوکێشە سیاسیەکانی کوردستان و ناوچەکە

Closed
by June 27, 2012 گشتی

 

 

خۆت بۆ  فۆرمەکان بگەڕێ،ئازاری تێکستەکان بدە تا ئەو دیوی ببینی.  

 

چەند ساڵێکە ئەزمەی ئابوری جیهانی ئەمریکاو ئەوروپای گرتۆتەوە، هەموو هەوڵەکان وڕێگاکان دەچنن،تا خۆیان قوتار بکەن و  قەرەبووی ئەم تەنگژەی ئەزمەیەبکەنەوە.                                                   

ڕوسیاو ئێران وچین لەیەک سەنگەری ئابوری و،بە فۆڕمێک لە فۆڕمەکان سیاسیشدا یەکانگیر بوون.                                                          

ئەمریکاو ئەوروپا حەساری ئابوریان لەسەر ئێران داناوەو ڕۆژ بە ڕۆژ توندتری دەکەنەوە.                                                                  

تورکیا لە بەرەی ئەوروپادایە،هەم دژی سوریاو خوازیاری ڕوخانی ڕژێمی ئەسەدە،هەم دژی ئێرانە کە پشتیوانی لە سوریا دەکات،لێرەوە مالکیشی ناوێت کە شیعە مەزهەبەو دەیەوێت دەوڵەتێکی سەرفەن شیعی ئاوا بکات کە مۆرکی ئێران بە ناوچاوانییەوە بێت،ناشیەوێت ئێران لەبارەی ئابوریەوە دەست بخاتە ناو هەموو جومگەکانی ئابوری کوردستان بەتایبەتی مەسەلەی نەوت.                                                       

ئێران کە لەتەنگژەدایەو حەساری لەسەرە،پێویستی بە عوملەی قوورسە، لەبەر ئەوەی ناتوانی نەوت بفرۆشێت،کە بودجەی وڵاتەکەی لەسەر نەوتە،ئەوکە نەتوانێت نەوت بفرۆشێت،ناتوانێت دۆلاری هەبێت،باشترین جێگا بۆ پڕکردنەوەی دۆلار بازاڕی کوردستان و بردنی بۆ ئێرانە.           

ئاڵتوون شکاوە،دۆلار بەرەو سەرەوە چوە،لێرەدا هێزێک هەیە بازاڕیان وەستاندوە،تا ئێران قازانج لەم بازاڕە نەکات، ئەمەش بۆئەوەیە کێشەکانی ئێران ژیانی خەڵک بگرێتەوەو ئامادەییەک هەبێت بۆ ڕاپەڕینێ کە ناویان ناوە”بەهاری فارسی”چەندە ئێران کێشەکانی گەورە بێت هەردوو حیرفەکەی سوریاو حیزبوڵلای لوبنانی بەرەو داڕوخان دەچن.                                                                                  

یەکێتی وپارتی تەنها دوو داشن،پۆلیسێکی ئەو هێزە شەبەحە،کەی بیەوێت گوێیان دەگرێ وفڕەیان دەدا،خۆ ئەگەر هەموو پارەکەشیان بخەنە بازاڕەوە ناتوانن ئەم شەڕە بکەن،تەنها دەتوانن ڕیگریەک بکەن کە خواستی خۆیان نییە،لە نەخستە بازاڕی پارەوە،ڕاوەستانی پرۆژەکان و کۆمەڵێ شتی تر،جگە لە موچەی  موچەخۆران.                               

دەڵین سێ جار بەدجە بۆ مەشروعێک تەرخان کراوە،کە دەپرسن بۆ،،دەڵێن ئاخر زەویمان نییە،ئەمە بۆخۆی وەلامێکی گاڵتە ئامێزە،ئەسڵ ئەوەیە کە ئەو شەبەحەی لەسەرو هەموو ئەم هاوکێشانە”پۆلیس”ی وەک مالکی،تاڵەبانی،مەسعود،ڕاوەستاوە نایەوێت پارە بکەوێتە بازەڕی کوردستانەوە،ئەوەندە پارە دەخرێتە بازاڕەوە کە تەنها بۆ مەسرەفی خۆیان بێت،بۆ مۆزەفین،خانەنشینان،تەواوی موچەخۆران، پارە هەیەو هیچ کێشەیان نییە ولە کاتی خۆیاندا موچەکانیان وەردەگرن،لەمە بەدەر ڕێگری هەیە،هەم لە خستنە بازاڕی پارەوە،هەم هیچ کەسێکی ئاقڵ ناتوانێت باوەڕ بەوە بکات،کە ئەو”شەبەحە” ئاگادار نییە،چٶن یەکێتی و پارتی نەوت دەفرۆشن وپارەکەی لە کوێیەو لای کێیە.                        

لێرەوە پەڕلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن”گۆڕان،یەکگرتو،کۆمەڵ” لە باشترین حاڵدا یان بێئاگان لە هاوکێشە سیاسییەکان و قوڵ ڕۆنەچونەتە ناو سیاسەتی ئابوری کوردستان وناوچەکەوە،یان تێگەیشتوون و تەنها مزایدە دەکەن.                                                                                 

تاڵەبانی ڕۆڵی سیاسییەکی نەرم دەبینێت و لەگەڵ مالکی وئێرانە، مەسعود لە سەنگەری تورکیاو سعودو قەتەردایەو بە وەکالەت شەڕ بۆ ئەوان وسونەکان دەکات دژی مالکی تابعی ئێران،بەڵام بیرتان نەچێت تاڵەبانی وبارزانیوەک دوو”پۆلیس” لە ئەساسدا یەک یاری چوون یەک دەکەن،کە تەنها جێبەجێکردنی ئەرکەکانیانە بۆ ئەو”شەبەحە”.           

واتە ئەسڵی کێشەکە شەبەحێکە بۆ وەستانی پارە تا نەچێتە ناو بازاڕەکانی کوردستانەوەو ئێران نەیکڕێت،ئەو بودجەیەی ئێستا کێشەی لەسەر دروست بووە”تێپەڕێ وتێنەپەڕێت” شتێکی ئەو تۆ لە مەسەلەکان ناگۆڕێت،ئەوەی گرنگە کە نەخرێتە بازاڕەوە، بودجەی کوردستان لە ساڵی 2010 دا  700 ملیارد دینار بووە،ئێستا بووە بە 470 ملیارد دینارو کەس ناپرسێ ئەوی تری لە کوێیە.                                                

وەزعی عێراق ئێستا لە گشت کاتێک باشترە،لەماوەی چوار مانگدا بای 31 ملیارد دۆلار نەوت فرۆشراوە،بەڵام چونکە عێراق لە ژێر بەندی حەوتدایە،پارەکە لای خۆی نییەو ناتوانێت بیخاتە بازاڕەوە.                

ڕوسیاو چین وهیند 470 ملیارد دۆلاریان بە قەرز داوەتە ئەوروپا،تا کێشە ئابوریەکانیان چارەسەر بکەن،چونکە بەرژەوەندی خۆیان لەوەدایە بۆ ئیستسمار کردن، خۆیان لەوە تێگەیشتوون چەندە بازاڕەکانیان ئاسایی بێت،ئەوەندە ئەوانیش دەتوانن کارەکانی خۆیانی تێدا بکەن.     

 

ئەمریکا بۆخۆی لەگەڵ لابردنی مالکیدایە،بەڵام لەو ڕاستییە تێگەیشتوە، کە عێراقێک بە مالکییەوە باشترە،وەک لەوەی پاشاگەردانیەکی ڕوبدات و دەست بکات،بە ناو ئاگری شیعەکان لە عێراق و،نفوسی ئێران لە عێراقدا.                                                                                

ئێستا مالکی وعێراق داوا لە ئەمریکا دەکەن،کە ئێکسۆن مۆبێل واز لە عەقدەکەی لەگەڵ کوردستان  بێنێت،ئەمەش جۆرێکە لە نەخوێندنەوەی واقعی کوردستان و ناوچەکەو ،بەرژەوەندیەکانی ئەمریکاو ئەوروپا.

ئەو قسە پوچەی میدیای پارتی دەیکەن،گوایە ئەمریکا گرەنتی کارکردنی ئێکسۆن مۆبێلی داوە بە بارزانی،بۆ خۆی جۆرێکە لە گاڵتەجاڕی،ئاخر مەسعود تەنها ڕۆڵی حەرسێکی جێبەجێکار دەبینێت،نەک خاوەن مەسەلە.                                                                               

 

عێراق ومالکی دەبێت بزانن،ئەو عەقدە بەر لەوەی عەقدی ئێکسۆن مۆبێل بێت،عەقدی خودی ئەمریکایە،ئێستا تازە ئەمریکا خەریکی لێدانی هێڵێکیترە لە کوردستانەوە بۆ تورکیا،واتە ئەسلی مەسەلەکە ئەوەیە کە عەقدی ئیکسۆن عەقدی ئەمریکایە بۆ بردنی نەوتی کوردستان.             

 

ئێستا چوار لوب هەیە لە جیهاندا کە شەڕدەکەن                              

لوبی ئێران                                                                            

لوبی ئەمریکا                                                                         

لوبی ئیسرائیل                                                                        

لوبی چین                                                                              

لەم کێشمەکێشەدا دنیای عەرەب سفرە بە عێراقیشەوە.                      

تاڵەبانی وبارزانی و مالکی داشێکن،ئەم هێزانە بە پێی قازانجەکانی خۆیان بەکاریان دەهێنن،ئەوەشی کە ئێستاو ئایندە زەرەر دەکات،تەنها گەلانی عێراقە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.                                     

سێ  ڕوداوی گرنگی مێژویی ماوە لە ناوچەکەدا، کە دەبێت چاوەڕوان بکەین،                                                                                  

سوریا دەڕوخێ                                                                        

عێراق دابەش بووە                                                                   

ئێران یان دەبێت تەسلیم بە ئیرادەی ئەمریکاو ئەوروپا بێت یان دەبێت بڕوخی.                                                                                 

 ڕوخاندنی سوریا واتە شکاندنی پایەیەکی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران،دوای  سوریا ئێران ملی لە خنکان بەتەواوی نزیک دەبێتەوە،ئێران بە هێزی ئەمریکاو ئەوروپا بە شەڕی گەرم ناڕوخێت،بەڵکو بەداخەوە دەڵێم، لە ڕێگای تەنگکردنی ژیانی خەڵکەوە،ئەم پرۆسەیە دەستی پێکردوە،گرانی لە ڕادەبەدەر،سەرکووت،ئیعدام،بێکاری،هێرش بۆ سەر مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی ئێران،ئەو ئیشکالیەتانەن،کە وادەکات شۆڕشێکی “بەهاری فارسی” دەست پێبکات،دیار نییە ئەم پرۆسەیە چەندە دەخایەنێت،بەڵام حەتمییە،دابەشبوونی عێراق کە وەک ووتم دابەش بوەو تەنهامەسەلەکە بە پراکتیک کردن و ئیعلان کردنیەتی،کە بۆ خۆم وایدەبینم بکەوێتە دوای ڕوخاندنی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران.               

لەم هەوکێشانەدا دەوڵەتی تورک قازانج دەکات،وەلێ دەبێت باجێک بدات،کە فاشستەکان وەک ئەوە وایە ژەهرەکی سوقرات بخۆنەوە،ئەویش دان نانە بە مافەکانی کوردا لە باکوری کوردستان و بەڕەسمی ناسینی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە باشوور.                                     

 

 ئارام ئەحمەد علی                                                                  

 

 

 

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.