Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
خۆشترین ڕۆژی ژیانم!  ….  ن/ جه‌لال قادر

خۆشترین ڕۆژی ژیانم! …. ن/ جه‌لال قادر

Closed
by October 21, 2011 چیرۆک

بۆ ماوه‌ی سالێک  له‌ ئیزگه‌یه‌کی رادیۆی شاره‌که‌م وه‌ک بێژه‌رێک  به‌رنامه‌ی (من و تۆ )م پێشکه‌ش ده‌کرد .
له‌به‌رنامه‌که‌ چیرۆکی دلداری و نامه‌ و هۆنراوه‌ی لاوانم ده‌خوێنده‌وه‌ . زۆربه‌ی زانیارییه‌کانم له‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ وه‌رده‌گرت .
ڕۆژێک به‌ره‌و ده‌زگا ده‌چووم دلم گوشرا و خه‌م دایگرتم ..نه‌مزانی ئه‌م دلته‌نگییه‌م له‌ کوێوه‌ بۆ هات!
چوومه‌ لای به‌ڕێوبه‌ری رادیۆ و پێمگوت :  دڵ ته‌نگ و بێزارم ، ده‌ستم هیچ ناگرێ ..ده‌بێت
ده‌ست له‌ کار بکێشمه‌وه‌ !
به‌ڕێوبه‌ره‌که‌ بڕیاریدا هه‌فته‌یه‌ک مۆله‌تم بداتێ به‌لکو پشوویه‌ک بده‌م .

له‌ده‌زگا هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ سواری تاکسییه‌ک بووم به‌ره‌و ماڵ..له‌ڕێگا شوفێری تاکسییه‌که‌ وتی : ئه‌رێ برا بۆ وا داماوی ؟ ده‌ڵێی که‌شتییه‌که‌ت نوقمی ده‌ریا بووه‌!
وتم : خاله‌ گیان هه‌رچه‌ند بیرده‌که‌مه‌وه‌ نازانم بۆ وا داماوم!
وتی : خه‌م له‌چی ده‌خۆی دنیا تاسه‌ر بۆ که‌س نامێنێ!
خه‌م له‌ جه‌سته‌م ڕوابوو.. هه‌ركه‌سێک سه‌یرم کات هه‌ست ده‌کات بارێ خه‌مم هه‌لگرتووه‌!

شه‌وان چراخم خامۆش ده‌کرد و باوه‌شم به‌تاریکی ده‌کرد.. هه‌رگیز ئاوا له‌ ده‌روونم نزیک نه‌بووبومه‌وه‌ .. ..له‌خۆم ده‌پرسی : من کێم ؟ بۆ لێره‌م؟ ئه‌وه‌ی دلی ده‌دامه‌وه‌ لاوانی شاره‌که‌م بوو وشه‌ی خۆشه‌ویستیان ده‌باراندا ناو به‌رنامه‌که‌م!.

 هه‌فته‌یه‌ک به‌سه‌ر مۆله‌ته‌که‌م به‌سه‌رچوو ..به‌ڕیوبه‌ه‌ری ڕادێۆ ته‌له‌فۆنی بۆکردم وتی : چیت به‌سه‌رهات به‌رنامه‌که‌ت داخه‌ین ؟.
وتم : به‌ڕێزم له‌جاران خه‌مبارترم ..باوه‌ڕ ناکه‌م بگه‌ڕێمه‌وه‌ .
وتی : باشه‌ ..به‌س سه‌ردانیمان بکه‌و له‌بیرمان نه‌که‌یت!
وتم : به‌سه‌ر چاو.
نازانم ئه‌م ته‌مبه‌لی و خه‌مۆکییه‌ چی بوو توشی هاتم ، له‌گیانی خۆم بێزار بووم و نانم پێنه‌ده‌خورا!
خزم وکه‌س ده‌یانگوت : ژن بهێنه‌ چاکده‌بیته‌وه‌ !
له‌ دواجار بڕیارمدا سه‌ردانی ئیزگه‌ بکه‌م .. سواری‌ تاکسی بووم و ئه‌دره‌سی شوێنه‌که‌م به‌ شوفێری تاکسییه‌که‌ دا.
له‌ ڕێگا شوفێره‌که‌ رادیۆکه‌ی داگیرساند.
 گوێم له‌ ده‌نگێکی ناسک وخۆش بوو به‌رنامه‌ی ( من و تۆ)ی پێشکه‌ش ده‌کرد . ده‌نگی کچه‌ بێژه‌رێک بوو وه‌ک که‌ناری به‌ ئاوازێکی جوان هۆنراوه‌ی ده‌خوێنده‌وه‌ . ئه‌م ده‌نگه‌ سه‌رنجی ڕاکێشام و خه‌مه‌کانمی ڕه‌وانده‌وه‌!
کاتێ گه‌یشتمه‌ به‌رده‌می ئیزگه‌که‌ ، ئێستاش له‌بیرم نه‌ماوه‌ چۆن چۆنی له‌ تاکسییه‌که‌ دابه‌زییم چه‌ندم پاره‌ داپێی ؟ ده‌رگای تاکسییه‌که‌م داخست یان نا؟

چوومه‌ ژووری به‌ڕێوێبه‌ر.. چۆنی چاکییه‌کی گه‌رمی له‌گه‌ل کردم .
 له‌شه‌رما لێم نه‌پرسی  به‌رناکه‌م چێ به‌سه‌رهات .

به‌رێوبه‌روتی :  کارمه‌ندێکمان بۆ هاتووه‌ به‌ جوانی به‌رنامه‌که‌ت پێشکه‌ش ده‌کات.
 وتم : داوای لێبوردن ده‌که‌م که‌ نه‌متوانی بگه‌ڕێمه‌وه‌.

وتی : تۆ ئازیزی ئێمه‌یت.. به‌رنامه‌که‌ت له‌ شاره‌که‌ ناوی داوه‌ته‌وه‌ گوێگرێکی زۆری هه‌یه‌ . هه‌موو ئازایه‌تی تۆ بوو ئێستاش هیوادارم ئه‌م کارمه‌نده‌ش بتوانێ سه‌رکه‌وتووبێت .

ساتێک بێده‌نگ بووین ..سه‌عه‌ چایچی هاته‌ ژوور قاتێک شۆریمییه‌وه‌ وتی : حه‌ق نییه‌ چاییت به‌مێ چونکه‌  نه‌ ته‌له‌فۆنمان بۆ ده‌که‌یت نه‌ له‌  هه‌والمان ده‌پرسی !
وتم :  ڕاست ده‌که‌یت حه‌ق به‌تۆیه‌.
وتی : بیستمان نه‌خۆشی ..بۆیه‌ لێت ده‌بوورین .
سوپاسیم کرد ..پاشان به‌ڕێوبه‌ره‌که‌م وتی : ئێستا ئه‌و کچه‌ بانگ ده‌که‌م یه‌کتربناسن..هه‌ندێک زانیاری بده‌رێ ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌که‌ت ..وتم : به‌چاوان .

کاتێ کچه‌ بێژه‌ره‌که‌ هاته‌ ژوور جوانییه‌که‌ی سه‌رسامی کردم !
پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ره‌که‌ به‌یه‌کترمانی ناساند وتی : من لێره‌ جێتان دێلم .
به‌ کچه‌ بێژه‌ره‌که‌ی وت: شه‌رم مه‌که‌ هه‌رچی پرسیارێکت هه‌یه‌ له‌ مامۆستا دارای بکه‌ .

پاشان ڕووی ده‌می له‌من کرد وتی : مامۆستا تۆش هه‌رچی زانیاریت هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌که‌ت پێبلێ .
 به‌ جووته‌ دانیشتین که‌مێک له‌یه‌کتر ڕاماین ، ئه‌و کراسێکی سپی و ته‌نووره‌یه‌کی ڕه‌شی پۆشیبوو..منیش کراسێکی سپی و پانتۆلێکی ڕه‌شم پۆشیبوو ..ئه‌و چاو ڕه‌ش و قژ ڕه‌ش ، منیش قژ ڕه‌ش  چاو ڕه‌ش ..جیاوازیمان له‌ پێسته‌دا هه‌بوو من ئه‌سمه‌ر ئه‌و سپی وه‌ک به‌فر .
بێده‌نگی خه‌ریکبوو ژووره‌که‌ بته‌قێنێ ..ده‌بوایه‌ شتێ بلێم ..نه‌مده‌زانی له‌ کوێ ده‌ست پێبکه‌م ..هیچم له‌بیر نه‌مابوو جگه‌ له‌ خۆشه‌ویستی .

باشبوو ئه‌و هاته‌ دواندن وتی : من به‌رنامه‌که‌ی تۆم به‌دل بوو ، کاتێ بیستم داده‌خرێ دلم ته‌نگ بوو وتم ده‌بێت ئه‌و بێژه‌ره‌ بۆ به‌جێمان بێلێ ؟.
وتم : که‌واته‌ تۆ گوێت له‌ به‌رنامه‌ی ( من وتۆ ) ڕاده‌گرت ، شێوازی به‌رنامه‌که‌ ده‌زانی چۆنه‌ ؟
وتی : به‌لێ ..ته‌نانه‌ت شێوازی قسه‌کردنی تۆش ده‌زانم چۆنه‌!
وتم : نا شێوازی وتنی تۆ جوانترو ناسکتره‌ !
وتی : من حه‌زم به‌ده‌نگی تۆیه‌ کاتێ به‌سه‌رهاتی دوو عاشق ده‌خوێنیته‌وه‌ .
وتم : سوپاست ده‌که‌م .
ساتێک بیده‌نگ بووین ..بیرم ده‌کرده‌وه‌ شتێ بلێم  و ئه‌م بیده‌نگییه‌ بشکێنم که‌چی ئه‌و هاته‌ قسه‌ و وتی:
ناته‌وێ بگه‌ڕێیته‌وه‌ ؟
وتم : نازانم ..هێشتا بریارم نه‌داوه‌ .
وتی : بگه‌ڕێه‌وه‌ پێکه‌وه‌ به‌رنامه‌که‌ خۆشتر ده‌که‌ین.
چیتر نه‌متوانی هه‌سته‌کانم بشارمه‌وه‌ به‌ نیگای چاوم سه‌یرمکرد چاوه‌کانی له‌ ژێر ڕوناکی گلۆپه‌کان ده‌بریسکایه‌وه‌!

دیسانه‌وه‌ بێده‌نگبووین ..وتی : بیر له‌چی ده‌که‌یته‌وه‌ ؟
وتم :  کاتێ گوێم له‌ده‌نگت بووله‌ناو تاکسی بووم .. زۆر خۆش و جوان به‌رنامه‌که‌ت پیشکه‌شده‌کرد.
وتی : ببوره‌ ئه‌مه‌ به‌رنامه‌ی به‌ڕێزتانه‌.

له‌م کاته‌ به‌ڕێوبه‌ر هاته‌ ژوور به‌ کچه‌ بێژه‌ره‌که‌ی وت : هه‌ر زانیارییه‌که‌ت ویست  ئه‌وه‌ ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی مامۆستا دارامان لایه‌ ده‌توانین په‌یوه‌ندی پێوه‌ بکه‌ین ..
پاشان ڕووی ده‌می له‌ من کرد و وتی : چی ده‌لێی مامۆستا دارا؟.
منیش به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه‌ وتم : نا وانییه‌ .
به‌ڕێوبه‌ر سه‌ریسوڕما وتی : ئه‌ی چۆنه‌؟!
وتم : بڕیارماندا پێکه‌وه‌ به‌رنامه‌که‌ پێشکه‌ش بکه‌ین!

به‌ڕێوبه‌ره‌که‌ له‌ خۆشیا مستێکی دایه‌ سه‌رمێزه‌که‌ و وتی : ئه‌مه‌ خۆشترین هه‌واڵه‌..وه‌ره‌وه‌ بابه‌ وه‌ره‌وه‌ ئه‌م ناوه‌ت چۆل کردبوو.
به‌ڕیوبه‌ره‌که‌م له‌ کچه‌ بێژه‌ره‌که‌ی پرسی : تۆ ده‌لێی چی ؟

کچه‌ بێژه‌ره‌که‌ له‌ خۆشیا قسه‌ی بۆ نه‌ده‌کرا سه‌رێکی له‌قاند و به‌په‌له‌ له‌ ژووره‌که‌ ده‌رپه‌ڕییه‌ ده‌ره‌وه‌.
به‌ڕیوبه‌ره‌که‌ ده‌ستی گوشیم و وتی : به‌خێر بێیته‌وه‌ !
له‌ ده‌زگا هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ .. هه‌ستم کرد  که‌سێکی ترم و سه‌رتاپا دلم  پڕ بووه‌ له‌ شادی !
سواری تاکسییه‌ک بووم به‌ شوفێری تاکسییه‌که‌م وت : لێخووڕه‌ بۆ خۆشترین که‌بابخانه‌.
شوفێره‌که‌ وتی : بۆ مووچه‌ت وه‌رگرتووه‌؟
وتم : نه‌خێر … ئه‌مڕۆخۆشترین ڕۆژی ژیانمه‌!‌

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.