خێزان….عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
ئێمــه ئێمـــه خـــێزانین
به یه‌كتره‌وه جـــــــوانین
بابه و دایه‌ی مــــیهرهبان
هه‌ر وه‌كو خۆری گـــهش وان
بارانی ســــۆز و ئـــه‌وین
گــوڵی خـه‌نده و پێكـهنین
ئه‌وان دهیبهخــشــن پێمـان
بۆ خۆشی و شـــادی رێمــان
هه‌رچی یه‌كمان پێویست بـوو
بۆمـــان دابین ده‌كـــه‌ن زوو
خوشــك و براش له خــــێزان
مــــاندوو ده‌بن وه‌ك ئه‌وان
له‌گه‌ڵ یه‌كدا هـــاوكـارین
خــــێزانێكی بهخــتیارین
خـــۆشهویستی و رێزگرتن
چـالاكانه كـــار كـــــردن
مــــاندوو بوون و هــهوڵدان
دروشــــــــممانه له خێزان
***
alihamarashedbarznji@yahoo.com