داستانه‌کانی خوڵقاندن …….گوڵاڵه پشده‌ری
داستانه‌کانی خوڵقاندن
داستانی خوڵقاندن له ڕوانگه‌یی ئایینی:
– کریستیانه‌کان
– بودیسم
– هیندویسم
– تائۆیسم
– ئیسلام
-زانایانی زانست
زۆربه‌ی ئایینه‌کان داستانی خوڵقاندنی گه‌ردوونیان هه‌یه. له‌و داستانانه‌دا خوڵقانی مرۆڤ و گه‌ردوونیی تێدا باسکراوه.
به‌ڵام بۆچی داستانه‌کانی خوڵقاندن ئه‌وه‌نده گرنگی هه‌یه بۆ ئایینداره‌کان و بێ ئایینه‌کان؟
هه‌شت شێوه‌یی خوڵقاندن
له داستانی خوڵقاندنی بابلییه‌کاندا هاتووه‌که جیهان دوایی ململانێی نێوان دوو خوا که خوایی ڕۆژSunGod به ناوی Mardukو یه‌که‌م خوایی ژن له ناو ئه‌فسانه‌یی یۆنانیدا به Chaosgod که ناوبراوه به Tiamat.شه‌ڕیی نێوان خواکان یه‌کێک له هه‌شت شێوه‌کانی داستانه‌کانی خوڵقاندنی گه‌ردوونه.
له‌وانه‌شه له ئاکامی هاوکاریی نێوان دوو خوا دابووبێت، که خوایی ڕۆژ و خوایی زه‌وی(ژن) به‌یه‌که‌وه په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیرییان کردووه.
خوڵقاندن هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه له مرۆڤی سه‌ره‌تاییدا ده‌ستی پێکردبێت که ئه‌و خۆی به‌خشیبێت/قوربانی و یان خۆی پارچه پارچه بڕیبێت،یان له هێلکه‌یه‌که‌وه گه‌ردوون درووست بووبێت.سوورپێسته‌کانی ئه‌مریکای باکوور له‌و باوه‌ڕه‌دان که خوایه‌ک فه‌رمانی خۆهه‌ڵکێشانی له قووڵایی ئاوه‌کاندا داوه.ئینجا خوا جیهان له مستێک خۆڵ ده‌خوڵقێنێت.
له ئۆسترالیا له‌و باوه‌ڕه‌دان که ژیان له خاکه‌وه ده‌ست پێده‌کات،و هه‌ر بوونێکیش که هه‌یه له شێوه‌یی پیتێن .Embryonal
خوڵقاندن ده‌شێ له خۆڕا/هیچه‌وه درووست بووبێت،یان له خوایه‌کی دێرینکاته‌وه،که خۆیی توانییویه‌تی خوایان درووست بکات.
له کۆتاییدا داستانی خۆڵقاندن به رێگه‌یی فه‌رمووده‌کانی خوا،ئاشکرایه له لایی جووله‌که‌کان،کریستیانه‌کان و مووسڵمانه‌کان.
ئه‌وان خۆڵقاندن یا داهێنه‌ری ئه‌و سرووشته باس ده‌که‌ن.ووته‌کانیان کرداره‌کانیانن.
تاسه‌ره‌تایی سه‌ده‌یی 19یه‌م زۆرینه‌یی خه‌ڵک باوه‌ڕی به داستانی خوڵقان که له ئینجیل‌دا باس کراوه هه‌بوو و ده یان گووت ته‌نیا خوا خۆی هه‌موو شتێکی درووست کردووه.به‌ڵام دوایی که داڕێژه‌ریی بیردۆزی Evolutionismeله لایه‌ن زانایی جیۆلۆجیا و بایۆلۆجیا و لێکۆڵینه‌ری سرووشت Charles Robert Darwin ی بریتانیایی له ساڵی 1859 دا که ده‌ڵێت مرۆڤ له ئاژه‌ڵه‌وه په‌یدا بووه واته به‌ره‌به‌ره له ئاژه‌ڵه‌وه(مه‌یموون) گۆڕاوه تا مرۆڤی ئێستا.به بۆچوونی Darwin ژیان له مادده‌ی مردوو ده‌ستیپێکردووه.
کریستیانه‌کان
به باوه‌ڕی کریستیانه‌کان که نزیکه‌یی 2 ملیاردن خوا له ماوه‌یی شه‌ش ڕۆژدا ئاسمان و زه‌ویی و ته‌واویی زینده‌وه‌ره‌کانی درووست کردووه.ژن و پیاویی له کۆتاییدا درووست کردووه،له شێوه‌یی خودی خۆی.داستانی خوڵقاندن، له ئینجیل به‌شی یه‌که‌میدا ئاماژه به هه‌بوونی داستانێکی دیکه‌ش ده‌کات.له‌وێڕا ده‌ستپێده‌کات که خوا له پێشتر ئاسمان و زوه‌یی درووست کردبوو.ئینجا دوایی بۆ یه‌کمجار ئاده‌می خوڵقاند.
له دواییدا باغی ئه‌د‌نی درووست کرد،ئینجا ئاژه‌ڵ.وه‌کو هاوبه‌شێکی ژیان خوا ژنی بۆ پیاو،له که‌لێنی په‌راستوویی ئاده‌مه‌وه درووست کرد.
جووله‌که‌کان که(14 )ملیۆن که‌س باوه‌ڕی به‌و ئایینه هه‌یه،باوه‌ڕێکی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه له باری چۆنییه‌تی خوڵقاندن:له ته‌وڕاتی جووله‌که‌کاندا به‌شێکی زۆری داستانه‌که له گه‌ڵ داستانی کریستیانه‌کان یه‌ک ده‌گرێته‌وه و واته له گه‌ڵ یه‌ک کۆکن.
بوودیسمه‌کان
له ئایینی بووداییه‌کان که 376 ملیۆن که‌س باوه‌ڕی به‌و ئایینه هه‌یه، داستانی خوڵقاندنیان نییه.
بوودا له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یی که ژیان له کوێ‌ڕا هاتووه،بوودا گووتی:ژیان تێکه‌ڵێکه له مادده و ڕۆح.
له باره‌یی بنه‌ڕه‌تیی درووستبوونی گه‌ردوون بوودا گووتوویه‌تی هیچ ڕاستییه‌ک به ده‌سته‌وه نییه.گه‌ردوون پێشان درووستکراوه به گوێره‌یی یاساکانی سرووشت.به باوه‌ڕی بوودا هۆکاری هه‌بوونی ئه‌و کائیناته ناتواندرێت بسه‌لمێندرێت. هه‌مووکاتێک هه‌موو شتێک ده‌گۆڕێت.و هۆکار چییه،ده‌شێ دواتر کاریگه‌ریی هه‌بێت.به‌م شێوه‌یه له کۆتاییدا هه‌موو شتێک کاتییه،به بۆچوونی بوودا.
هیندووئیسمه‌کان
ئاینیی هیندوو که 900 ملیۆن که‌س باوه‌ڕی به‌و ئایینه هه‌یه،و پێیانوایه که دامه‌زراندنی ژیان له هیلاله‌وه‌یه‌و له سووڕێکی هه‌میشه‌یی دایه(پایه‌دار) له خوڵقاندنی هه‌بوون و له‌ناوچوون. یاخود مان و نه‌مان.خوا Brahma جێگری خوای گه‌وره ئه‌رکی کاری خوڵقاندنی هه‌یه.ئه‌و داستانه له Rog Veda دا که په‌رتووکی پیرۆزی هیندووه‌کانه هاتووه.
ئاشکرایه که خوڵقاندن به قه‌ده‌ر ڕۆژێکی Brahma پێده‌چێت:نزیکه‌ی 4،3 ملیارد ساڵ.دوایی ئه‌وه شه‌وێک دادیت که هیلال له ناو ده‌چێت.ئینجا خوڵقاندن دیسان ده‌ستپێده‌کاته‌وه.ئێستا ئێمه 2،3 ملیارد ساڵمان ماوه‌ی که بگه‌ینه کۆتایی ئه‌و تاکه‌ڕۆژه‌ی
Brahma .کۆتایی هیلال ده‌توانین پێشبینی بکه‌ین که پاش نزیکه‌ی 155 بلیۆن ساڵه.ئه‌وسا کۆتایی به خودی Brahma دێت.
تائۆیسمه‌کان
تائۆیسمه‌کان که‌ڕێژه‌ییان ده‌گاته 390 ملیۆن که‌س، هیچ داستانێک له‌باره‌یی خوڵقاندنییان نییه.به باوه‌ڕیی تائۆیسمه‌کان گه‌ردوون بێکۆتاییه. چۆنییه‌تی خوڵقاندن بۆ ئه‌وان هیچ گرنگییه‌کی نییه. خاڵی سه‌ره‌کیی ئه‌وان که باوه‌ڕییان پێیه ئه‌وه‌یه که هه‌رچی له سرووشتدا هه‌یه بێ‌سنوور دووپات ده‌بێته‌وه. ده‌ستپێکێکی دیار کراو له باره‌یی خوڵقاندن له لایی ئه‌وان بوونی نییه،چۆنکه هه‌روه‌ها ”کات”/ وه‌خت و شوێن/مه‌کان خۆیان دووباره ده‌که‌نه‌وه و به شێوه‌یی دینامێکی ته‌واون.
یه‌کێک که سرووشتی خوڵقاندبێت،لایی تائۆیسمه‌کان هه‌بوونی نییه،به‌ڵام بڕواییان به‌وه هه‌یه که سرووشت درووست بووه.
ئه‌وه لێکده‌درێته‌وه وه‌کو دانانی به‌تاڵایی له ناو Yin & Yang که واتاییه‌که ده‌کاته یه‌کبوونی دژه‌کان،که پڕۆسه‌سێکه و به‌رده‌وام له‌کارکردندایه.ئینجا بۆیه نه ته‌نیا ده‌ستپێک ، به‌ڵکو کۆتاییش نییه.
هه‌رچه‌نده تائۆیسمه‌کان ده‌زانن که ئاسمان و زه‌ویی خاوه‌نی ‘دایک ‘ن،. دایک خوڵقاوه له به‌تاڵایی واته Chaos که هه‌ره‌وها پێشی ده‌ڵێن ڕێگا. بۆ تائۆیسمه‌کان چۆنییه‌تی خوڵقان بایه‌خێکی نییه،گرنگ تائۆیه واته ڕێگه.
ئیسلام
داستانی خوڵقان له ناو ئیسڵامدا که باوه‌ڕپێکراوانی ئه‌و ئایینه 1،2 ملیارد که‌سه،زۆر له گه‌ڵ داستانی کریستیانه‌کان یه‌ک ده‌گرێته‌وه.
خوا گه‌ردوونی له ماوه‌یی 6 ڕۆژدا پێکهێناوه.یه ک‌مجار په‌ری/فریشته‌کان که له تیشک/ڕووناکیه‌کی پاک و بێگه‌رد و جندی له ئاگری بێبۆن خوڵقاندوون.
بۆخوڵقاندنی مرۆڤ،پێویست بوو که منداڵدانێک هه‌بێت،به فه‌رمووده‌یی قورئانی پیرۆز که له سووره‌ی 22 (حج)دا هاتووه و ده‌ڵێت:… بیر بکه‌وه، ئێمه(خوا) تۆ(مرۆڤ)مان خوڵقاندووه له مادده/خاک و له خوێنی خه‌ستبوو و له دواییدا له پارچه‌یه‌ک گۆشت، به ته‌واویی و ناته‌واویی له خوڵقاندندا،بۆ ئه‌وه‌یی ئێمه بۆت ڕوون بکه‌یینه‌وه.و ئێمه ئه‌وه‌یی که بمانه‌وێ و پێمانخۆش بێ و له ناو منداڵداندا ماوه‌یه‌ک ڕای ده‌گرین،دوایی به‌ره‌به‌ره گه‌وره‌ت ده‌که‌ین.
هه‌روه‌ها زێکان/ده‌ریاکان،ئاو،زه‌وی،کێو،ڕووه‌ک/گژوگیا،ڕووناکی ئاسمان و ئاژه‌ڵ/په‌له‌وه‌ر به ده‌ستی خوا درووست کراون.به فه‌رمووده‌ی قورئان هه‌ر چی زینده‌وه‌ر هه‌یه به جووته درووست کران هه‌روه‌ها مرۆڤیش واته ئاده‌م و هه‌وا/حه‌وا.
له سووره‌ی 2ی قورئاندا(به‌قه‌ره) هاتووه که چۆن خوا کاری خوڵقاندنی کردووه:”…کاتێک که ئه‌و بڕیارێک ده‌دات له باره‌یی کارێک،ئینجا ئه‌و ته‌نیا پێویسته فه‌رمان بدات و ده‌لێ:“ببه” و ئه‌وه ده‌بێت.”
زانست چیمان پێ ده‌ڵێ له باره‌یی خوڵقاندن
له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به بڕوایی زانایانی زانست گه‌ردوون له دوایی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره هاتۆته کایه‌وه،BigBang .
به‌ڵام بیردۆز‌یی داستانی خوڵقاندن هی زانایانی زانست له ئه‌وروپا که متر لایه‌نگری هه‌یه.هه‌رچه‌نده یه‌کێک له ڕاوێژکارانی کۆمیسیۆنی ئه‌وروپی بۆ کو‌لتوور،زانست و فێرکردن/په‌روه‌رده جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که باوڕ به ئایینه‌کان مه‌ترسی هه‌یه بۆ دیمۆکراسی’ و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر مافی مرۆڤ’.ئه‌وه له راپۆرتێک که له مانگی 6ی پارساڵدا دراوه‌ته مه‌جلیسی ئه‌وروپا.باوه‌ڕ له خوڵقاندندا به ووته‌یی ئه‌و ڕاپۆرته بڕوا به داهێنه‌ر/خوڵقێنه‌ر هیچ ڕێگه‌یی تێ ناچێت و به تێڕوانینی زانایانی زانست دووره له ڕاستی و بوونی نییه.
ئینجا بۆیه Creationisme –باوه‌ڕ به خوڵقاندنی گه‌ردوون-‘زۆر ناشایانه بۆ زانستی فێرکردن و په‌روه‌رده’.
راپۆرته‌که بۆ ئه‌وه پێشنیار کرابوو،چۆنکه خاوه‌ن باوه‌ڕانی داستانه‌کانی خوڵقاندن له ئه‌وروپا بێ پێچوپه‌نا به شێوه‌یکی گشتی ڕه‌تکراونه‌ته‌وه،به‌ڵام له ڕاستیدا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ره‌سهێنانیان له‌سه‌ره له‌لایه‌ن ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانه‌وه.
له مانگی ئۆکتۆبه‌ر 2007دا مه‌جلیسی ئه‌وروپی به زۆرینه‌ی ده‌نگ له سه‌ر ئه‌و راپۆرته وه‌ریگرت.بۆیه په‌رله‌مانتاره‌کان په‌ستانیان ده‌خسته سه‌ر حکومه‌ته‌که‌یان که ‘به‌هه‌موو توانا به‌ربه‌ست بن’دژ به فێرکردن/په‌روه‌رده‌یی Creationisme واته دژه باوه‌ڕ به داهێنه‌ر/خالق.
ئایا داستانه‌کانی خوڵقاندن به‌ڕاستی ئه‌وه‌نده مه‌ترسیدارن وه‌کو ئه‌و راپۆرت داڕێژه‌رانه بۆیی چوون؟
Henk Schouten که خوێندکارێکی ئایینه له شاری Leiden و مامۆستای ده‌رسی ئایینه‌کانه له زانکۆی InHoland.
به هۆی پیشه‌که‌یه‌وه جاربه‌جار ڕووبه‌ڕوویی باسی داستانه‌کانی خوڵقاندن ده‌بێت.”هه‌رده‌م خه‌ڵک ده‌پرسن ئایا ژیان چۆن ده‌ستیپێکردووه”،به گووته‌ی Schouten .
”داستانه‌کانی خوڵقاندن به بۆچوونی ئه‌و فێرکاری ئاینییه هه‌میشه به گوێره‌ی حاڵ و چۆنییه‌تی بارودۆخی تاییفه‌یه‌ک،گه‌لێک و یان کاتێکی تایبه‌ت و له شوێنێکی تایبه‌ت بووه.ئه‌و دوو بنه‌ما ناوده‌بات که له زۆربه‌ی داستانه‌کانی خوڵقاندندا هه‌ن:
سه‌رچاوه‌یه‌کی خراپی،و ڕۆڵی مردن.”له خراپه‌دا زیاتر ئه‌و پرسیاره دێته پێش ئایا هه‌ڵه له خۆمانه،یان خواکان ئێمه‌یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه.له باری مردن به تایبه‌تی پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌وه کاتییه،و یان دوایی مردن ژیان ده‌ستپێده‌کات”.
ئێستا داستانه‌کانی خوڵقاندن ڕۆڵییان هه‌یه به تایبه‌تی که ئایا بۆ ئێمه هه‌یین/ مه‌به‌ست له بوونی مرۆڤ،به بۆچوونی Schouten . ئه‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که داستانه‌کانی خوڵقاندن زانسته سرووشتیه‌کان نیین.”ئینجا مرۆڤ نابێ به چاویلکه‌یه‌کی زانستی سرووشتیش بڕوانێته ئه‌و باره.له‌و تێگه‌یشتنه‌دا دوو ئه‌گه‌ری دژه‌وانه‌ی ساخته هه‌یه له نێوان خوڵقاندن Creation Myth یان گۆڕان/گه‌شه‌سه‌ندن واته Evolution.”
ئه‌رکێکی دیکه‌ی زانست به بۆچوونی ئه‌و، ئه‌وه‌یه که ده‌توانێ ڕۆڵ بگێرێت له لێکدانه‌وه‌ی داستانه‌کانی خوڵقاندن.”به‌و ڕێگایه‌وه ده‌کرێت کرده وه جۆراوجۆره‌کانی داستانه‌کانی خوڵقاندن ڕوون بکرێنه‌وه.
به بۆچوونی Schouten داستانه‌کانی خوڵقاندن له ئایینی کریستیانه‌کاندا ده‌یه‌وێت جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه بکات که خوا هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌بوون(گه‌ردوون و ته‌وایی زینده‌وه‌ره‌کانی)، و مه‌به‌ست له ژیانی مرۆڤ چییه. ئه‌و ئاماژه به‌وه ده‌کات که له داستانه‌کانی خوڵقاندن له ئینجیل‌دا هاتووه چۆن مرۆڤ خوڵقاوه له شێوه‌یی خوا/ خودی خۆی(ئاده‌م)،و مرۆڤ له لایه‌ن خواوه توانایی دراوه‌تێ که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سرووشت بکات یاخود حوکومڕانی بکات.
داستانی دووه‌می خوڵقاندن به باوه‌ڕی Schouten ‘داستانی کشتوکاڵه’.”له‌وێدا مرۆڤ فه‌رمانی ده‌درێتێ کار له سه‌ر زه‌وی بکات و به‌رهه‌می بێنێت و ڕای گڕێت له جیاتی حوکمڕانیکردنی زه‌وی بکات. ”ئه‌و داستانانه‌ی خوڵقاندن به بڕوای خوێندکاری ئایینی تا ئێستاش جێگه‌یی باوه‌ڕن و مانایی خۆیان هێشتۆته‌وه.
”مرۆڤ خوڵقاوه له شێوه‌یی خوایه‌ک که به یه‌کسانی و دادپه‌روه‌رانه حوکمڕانی ده‌کات.ئینجا بۆیه ده‌بێ خه‌ڵکیش یه‌کسانخواز و دادخواز بن.داستانی دووه‌م که له باره‌یی کارکردن له سه‌ر زه‌وی و به‌رهه‌م هێنانییه‌تی،بیردۆزێکی زۆر نایاب/ده‌گمه‌ن و باشه بۆ ئابووری ژینگه‌یی.”به بۆچوونی Schouten هه‌ڵه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تییه که مرۆڤ داستانه‌کانی خوڵقاندن ده‌قاوده‌ق لێکداته‌وه.”ئه‌وان هه‌رگیز به‌و مانایه نه‌نووسراون.
خاڵێکی یه‌کسان له نێوان دوو باوه‌ڕی داستانه‌کانی خوڵقاندن واته ئایینی و زانست ئه‌وه‌یه که هه‌ردوویان خۆیان له سنوورێک ده‌ده‌ن(ڕاده‌وه‌ستن). زانست ناتوانێت له باره‌یی کاتی پێش Big Bang (ته‌قینه‌وه و له ئه‌نجامیدا گه‌ردوون خوڵقاوه) هیچ زانیارییه‌ک بدات و بڵێت چی بووه.به بۆچوونی Schouten ئه‌وه لۆژیکییه.”ئێمه ئیدی ناتوانین دوور له وێنه‌کانی گه‌ردوون ده‌رچین،ئینجا بۆیه بۆچوون و لێکدانه‌وه‌کانمان سنووردارن.ئه‌وه وه‌کو ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک له ناو باڵۆنێکی فوودراو بێت.ئاوا جێگیرین ئێمه و له ناو هیلالدا(گه‌ردوون).له وێدا ناتوانین ده‌ره‌وه ببینین.
داستانه‌کانی خوڵقاندن به تێڕوانینی هه‌ساره‌ناسه‌کان
به بۆچوونی یه‌کێک له Maori یه‌کانی وڵاتی New Zealand ده‌بێ ئێمه له ئه‌خته‌ری(پلانێتی) Whanui هاتبین،که له سه‌ر 26ی ساڵی تیشکییه /ساڵی نوور :ئه‌وه پێوانێکه که هه‌ساره‌ناسه‌کان به‌کاری دێنن.
به بڕوای سۆمه‌رییه‌کان مرۆڤه‌کان به ده‌ستی خواکانی پڵانێتی Nibiru خوڵقاون،له‌وانه‌دا له‌وانه‌یه مه‌به‌ستییان Jupiter بێت.داستانێکی Dogon ی وڵاتی Mali ده‌نووسێت که چۆن گه‌شتییاره‌کانی سیرووس Sirius که 8ساڵی تیشک له زه‌وی دووره،زانیارییه‌کانیان به مرۆڤه‌کان سپاردن و به‌و شێوه‌یه مرۆڤی مۆدێرنیان درووست کرد.
جێگه‌ی سه‌رنجه که داستانی Dogon و ورده‌کارییه‌کانی سیرووس له گه‌ڵ تێڕوانین و بۆچوونه‌کانی هه‌ساره‌ناسانی مۆدێرن زۆر یه‌ک ده‌گرێته‌وه.
هه‌ندێک له لێکۆڵینه‌رانی زانست پێیانوایه که داستانی Dogon له نێوان سۆمه‌ریی و مسرییه‌کان ده‌بیندرێنه‌وه،ئه‌وان خۆیان باوه‌ڕییان به‌وه هه‌بوو که زانستی هه‌ساره‌ناسییان(ئه‌ستێره‌ناسی) له مرۆڤی ده‌ره‌وه‌یی سه‌رزه‌وی هاتووه.
Scepticisme واته گوومانداره‌کان ڕوونکردنه‌وه‌ییه‌کی ئاساییتریان هه‌یه:زانیاری هه‌ساره‌ناسی له سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه بۆ Dogon ئاشکرا بووه و وه‌رگیراوون.ئه‌وه‌ش به هۆی به نیوه‌یی تێگه‌یشتنی داستانه‌کانی Missionaris ( کاتۆلیک باوه‌ڕه‌کان که ده‌گه‌ڕێن و ئایین بڵاو ده‌که‌نه‌وه) که تێگه‌یشتن له هه‌ساره‌ناسییان هه‌بووه.
Big Bang
ئه‌و رووداویی Big Bang که گوایه دوایی ئه‌و گه‌ردوون هاتۆته کایه‌وه،پێش 13،7ملیارد ساڵ له مه‌وه‌به‌ره و ئه‌وه له لایه‌ن پێوانه‌کانی Wilkinson Microwave Anisotropy Probe(WMAP)سه‌ته‌لایتی سه‌لمێندراوه.به‌و شێوه‌یه تیشکه‌کانی پاشینه/باکگراوندیی پێوراوون؛ به بڕوایی گه‌ردوونناسه‌کان ئێمه ئه‌وه ده‌توانین وه‌کو په‌نجه‌مۆری Big Bang تێی بڕوانین. ئه‌و تیشکه باکگراوندانه که‌مێک جیاوازن، به هۆی بیردۆزییه‌که‌یی زانایی ژماردن و فیزیا Heisenberg واته
.Uncertainty principle
به بۆچوونی زانست ده‌بێ زه‌وی هێشتا نزیکه‌یی 5 ملیارد ساڵی ته‌مه‌ن مابێ و هێز و گه‌رمایی ڕۆژ کۆتایی پێده‌ێت و له سه‌ر پلانێتی/زه‌وی جێگه‌ی ژیان بۆ زینده‌وه‌ران نامێنێت.
کۆتایی پێهاتنی کاته‌کان رۆژی قیامه‌ت/Apocalypse
مامۆستایی زانکۆ له بواری Anthropology(مرۆڤناسی) / له ئاینیدا Wouter vanBeek ده‌ڵێت:داستانه‌کانی خوڵقاندن زۆر که‌متر له‌وه‌یی که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دێنه پێش.”زیاتر داستانه‌کانی چۆنییه‌تی درووستبوونی کو‌لتوور،و زیاتر داستانه‌کانی نیشته‌جێبوون و گواستنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کانه.داستانه‌کانی که ده‌ڵێن ئه‌و گه‌ردوونه له هیچه‌وه یان سه‌ربه‌خۆ درووست بووه،که‌متر دێنه پێش.”
ئه‌وه له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا ده‌رکه‌وه‌تووه که له نێوان کولتووره جیاجیاکاندا ئه‌نجامی داوه. داستانه‌کانی کۆتایی گه‌ردوون زۆر که‌مترن و ئه‌وه‌ش جێگه‌یی سه‌رسووڕمان نییه.پێداویستییه‌کان دیاره که کۆتای‌یان پێ دێت له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه.به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ مرده‌نییه،مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که مرۆڤ وابزانێ که کۆمه‌ڵیش کۆتایی پێ دێت.به تێڕوانینی Anthropologyیه‌کان یان مرۆڤناسه‌کان هه‌بوونی هێزگه‌رایی داستانه‌کانی رۆژی کۆتایی گه‌ردوون به گوێره‌یی گۆڕانه خێرایه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه.
Van Beek ئه‌و تێڕوانینه‌ی نییه.”من ده‌زانم که ئه‌وه‌نده گۆڕانکاری به خێرایی سیاسی هه‌یه و چاوڕوانی رۆژی کۆتاییش نین.
ئه‌و ده‌ڵێت هێشتا ده‌گه‌ڕێ به‌دوایی وڵامێکی په‌یوه‌ست و ڕاسته‌قینه له‌و باره و به‌ڵام ئه‌و یه‌کسه‌ر ئاماژه‌یی به چه‌ند نیشانه‌یه‌ک دا.
‘باری سیاسی هه‌رگیز وڵامی دووایی نییه.لێره‌دا پێویسته کولتوورێکی زۆر ئازا و نه‌ترس هه‌بێت و ده‌بێ مرۆڤ هه‌ڕه‌شه‌یی له سه‌ر نه‌بێت و داستانی شایان له به‌ر ده‌ستدابێت.
زۆربه‌یی داستانه‌کانی ڕۆژی کۆتایی گه‌ردوون Apocalypse /قیامه‌تی نین. ئه‌و داستانانه‌یی که باسی له ناوچوونی گه‌ردوون به شێوه‌یه‌کی ئه‌سپایی ده‌که‌ن،زیاتر پێش دێن.
Van Beek پێیوایه که داستانه‌کانی خوڵقاندن و ڕۆژی کۆتایی گه‌ردوون له گه‌ڵ ژیانی مرۆڤ لۆژیک نییه و یه‌ک ناگرێته‌وه.
ئینجا ئه‌و جۆره داستانانه له هه‌موو شوێنێک ده‌توانی چاوه‌ڕێ بکه‌ی.مامۆستایی زانکۆ ئاماژه به‌وه ده دات که هه‌بوونی سه‌ره‌تایه‌ک/ده‌ستپێک (خوڵقان) مانایی ئه‌وه نییه که ده بێت کۆتاییش هه‌بێت.ئه‌وه لۆژیکه که ‘کات/وه‌خت’ وه‌کو هێڵێکی راسته‌وخۆ/یه‌کسه‌ری چاو لێبکرێت.به‌ڵام له هه‌ندێک کو‌لتووردا ‘کات’ بازنه‌ییه:له‌وانه‌یه ده‌ستپێک هه‌بووبێ و به‌ڵام لێره‌دا مه‌رج نییه کۆتایی هه‌بێت. ئه‌و ده‌ڵێت:تا ئه‌و ڕاده‌ی که من ده‌یزانم،هیچ داستانێکی کۆتایی گه‌ردوون به بێ داستانی خوڵقاندن بوونی نییه.
سه‌رچاوه
گۆڤاری TRIV ژماره 1ی 2008
په‌رتووک De mens in het heelal نووسینی Chriet Titulaer
www.sterrenkunde.nl
www.flwi.ugent.be
http://www.homepages.hetnet.nl/~fm-ter-horst/De%20Schepping.htm
گوڵاڵه پشده‌ری
18ی نۆڤه‌مبر 2008
ئامستر‌دام