Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
داوای خاتوو وه فائ سولتان بۆ دووباره كردنه وه ی وێنه ی كاریكاتۆری دانماركی

داوای خاتوو وه فائ سولتان بۆ دووباره كردنه وه ی وێنه ی كاریكاتۆری دانماركی

Closed
by March 20, 2008 گشتی

داوای خاتوو وه فائ سولتان بۆ دووباره كردنه وه ی وێنه ی كاریكاتۆری دانماركی ، ئه لجه زیره TV و ئیسلامی هێنایه له رزه 
ئارام حه مه ساڵح … ئه مریكا…..

لای هه موان ئاشكرایه كه كه ناڵی ئاسمانی ئه لجه زیره TV سه ر به ئۆردوگای كۆنه په رست و شۆڤێنی ئه ره بی و ئیسلامییه و ڕۆژانه مێشكی هه زاران لاوی ئه ره ب و موسڵمان ژه هراوی ئه كات و به ره و توندوتیژیو كاری تێرۆرستی ڕاپێچیان ده كات ، له ماوه ی دوازده ساڵی ته مه نی ئه م كه ناڵه دا باڵاترین ڕۆڵی ئاژاوه گێری وتێكده رانه ی وازیكردووه ، به ملێۆنان دۆلاری نه وتاوی سه ركرده ی ئه ره ب و ئیسلامی بۆ هه ڵڕێژراوه ، شایانی ووتنه ڕژێمی گۆڕبه گۆڕی سه دام ساڵانه ملێۆنان دۆلاری بۆ ئه م كه ناڵه ته رخان كردبوو.

به رنامه ی ئاراسته ی پێچه وانه كه له لایه ن فه یسه ڵ ئه لقاسمه وه پێشكه ش ده كرێ ڕۆژی      March 4,o8 میوانداری ژنه نووسه رو ڕۆشنبیری ئه مریكی و به ڕه چه ڵه ك سوری دكتۆر وه فا سوڵتانی كرد ، ئه م ژنه  سه ر به دنیای سێكیولاریزمه و هه میشه له نووسینه كانیدا داكۆكی له مافی مرۆڤ و ئازادی ڕۆژنامه گه ری و مافی ژنان ده كات و زۆر به توندی ڕه خنه له ئیسلام و نۆرمه كۆمه ڵایه تییه دواكه وتووه كان ئه گرێ ، به رانبه ر به میش ته لئه ت رومه یح كه سه ر به ئوممه ی ئه ره ب و ئیسلامه ، ئه م پیاوه ته واو خزاوه ته ناو گه نده ڵی پان ئیسلامیزم و پان ئه ره بیزم و به ئاڕاسته ی ئه لجه زیره ئه خولێته وه و به زوڕنای هه یتو هوتی شه قامی ئه ره بی و ئیسلامی هه ڵده په ڕێ .

جیا له وه ی كه دكتۆر وه فا سوڵتان  له لایه ن پێشكه شكاری به رنامه كه وه چه ند جارێك قسه كانی پێبڕاو بواری نه درا قسه كانی ته واو بكات ،  هه رچه نده  زۆرجاران هاواری ده كردو ده یگوت تكایه مه مبڕه نۆره ی منه قسه بكه م  به ڵام بێسوود بوو، ئینجا پێشكه شكاری به رنامه كه له هه موو دابو نه ریتێكی ڕۆژنامه وانی تێپه ڕاندوو به و په ڕی بێ ئه ده بییه وه لێی پرسی و ووتی .. باشه  تۆ  شه رم ناكه یت داوای دووباره چاپكردنه وه ی وێنه كاریكاتۆره كانی دانیمارك ده كه یت كه سووكایه تی به پێغه مبه ری ئیسلام محمد ئه كه ن ..!!، ئه ویش جه سوورانه  ووتی نه خێر با كۆمه ڵگای موسڵمان فێری ئازادی ڕا ده ربڕین ببن و هۆگری ژیانی د یموكراسسی ببن ، دووباره كردنه وه ی ئه و وێنانه ڕایانده هێنێ و نه رمیان ده كا، له بڕگه یه كی تری قسه كانیدا ووتی  ..  هه موو دینه كان به درێژایی مێژووی مرۆڤایه تی كه وتوونه ته  به ر ڕه خنه ی خه ڵكی ، ئه مه ش  بۆته هانده رێك  بۆ پێداچوونه وه و چاككردنی خودی دینه كان  به ڵام ئاینێك كه ملی ڕه خنه گره كه ی بپه ڕێنێت ئاكامه كه ی هه ر تێرۆرو دیكتاتۆری ده بێت ،ئه مه ش حاڵی ئیسلامه له سه ره تای ده ستپێكردنییه وه هه تا ئه مڕۆ،هه ركه سێك ڕه خنه ی لێگرتبێت ڕووبه ڕوی مه رگ بۆته وه،

دواتر دكتۆر وه فا له ناوبڕێكی تردا درێژه ی به قسه كانی داو بێسڵه مینه وه ووتی.. له ڕاستیدا وێنه كاریكاتۆره كانی دانیمارك توانیان یه كه م به ردی ئه و به ندیخانه یه بڕوخێنن كه كۆمه ڵگای موسڵمانی تێدا به دیل گیراوه هه روه ها توانیان دڕ به شه وه زه نگی ناو ئه و زیندانه بده ن و بۆ یه كه مجار تیشكی خۆر توانی دزه  بكاته  ناو زیندانه كه یانه وه ، ڕۆژێكیش  دادێ مێژوو یادی سه رنووسه ری ئه و ڕۆژنامه یه  بكاته وه كه ڕێگه ی به  بڵاوكردنه وه ی ئه و وێنانه دا ، هه روه كو پێشتریش ووتم ئه و وێنانه له خۆڕا به رهه م نه هاتوون و وێنه كێشیش له خه یاڵ و ئیلهامه وه  وه رینه گرتوون به ڵكو ئه وه ڕه نگدانه وه ی  ئیسلامناسی و زانیاری وێنه كێشه له سه ر ئیسلام، هیچ گومانم له وه دا نییه كه وێنه كێش زۆر له سه ر ئیسلامی خوێندۆته وه و لێی تێگه یشتووه و له ئه نجامدا ئه و وێنانه ی لێهه ڵهێنجاوه و له مێشكیدا گه ڵاڵه بووه ، جا كاتێ كه كه سێكی ڕۆژئاوایی ئه و حه دیسه ی محه مه د ده خوێنێته وه كه ده ڵێ ..قوتی ڕۆژانه م له ژێر زه بری شمشێره كه مدایه .. مومكین نییه به خه یاڵیدا بێ كه له ژێر مێزه ره كه ی محه مه ددا كۆتری ئاشتی هه یه به ڵكو بۆمباو قومبه له ی تێدایه ، له بۆیه پێویسته له سه ر موسڵمانان ڕه خنه ی خه ڵكی قه بوڵ بكه ن و به خۆیاندا بچنه وه و واز له كاری تێرۆریستی بهێنن … لێره دا قسه كانی دكتۆر وه فا كۆتایی هات ..   به م قسانه ش مێوانی دووه م ته لئه ت رومه یح و پێشكه شكاری به رنامه و له شكری ئه ره بی و ئیسلامی كه ته له فونیان ده كرد هێنده ی تر شێتگیر بوون، دواتر قسه ی ناشیرین ،نالایه ق ، جوێن و هه ڕه شه و گوڕه شه ی ئه ره ب و ئیسلامی تێرۆریست و مێشك ئێكسپایه ر وه ك ته رزه و بارانی به هار به سه ر شۆڕه ژن و ڕووناكبیر وه فا خاندا باری ، ئه م دیمانه یه و قسه  ڕه قو هه قه كانی دوكتۆر وه فا له ناو میدیای ئه ره بی و ئیسلامیدا هه راو زه نایه كی زۆری لێكه وته وه ، له لایه ك سێكیولاره كانی ئه ره ب و  له لایه كی تریشه وه  نه ته وه په رستانی ئه ره ب وته یاره ئیسلامییه كان به چه پڕه و، میانڕه و، ڕاستڕه ویانه وه كه وتنه كوتانه وه ی سه رو پۆته ڵاكی خانمی وه فا ، خۆ ئه و شه وه بۆیان بلوایه هه ڵیان ده كوتایه سه ری و فتیان ده كرد .

جێگای ئاماژه پێكردنه كه به رنامه ی ئاڕاسته ی پێچه وانه ڕۆژانی سێ شه موان په خشده كرێت و جارێكی تریش دووباره ده بێته وه ، به ڵام ئه م دیمانه یه نه ك هه ر دووباره نه كرایه وه به ڵكو ڕۆژێك دواتر ده زگای به ڕێوه بردنی كه ناڵه كه به شێوه یه كی فه رمی  داوای لێبوردنی له بینه ران كرد نه ك له به ر ئه وه ی كه له دابو نه ریتی ڕۆژنامه گه ری ده رچوون و گه له كۆمه كێیان له دكتۆر وه فا كردووه و كاتی ته واویان نه داوه تێ ، به ڵكو مه به ستی سه ره كیان ئه وه بوو كه له كه ناڵه كه ی ئه مانه وه هێرش كراوه ته سه ر ئوممه ی ئه ره ب و ئیسلام .   

خۆ ئه گه ر وێنه كاریكاتۆره كانی دانیمارك سووكایه تی به پێغه مبه ری ئیسلام محمد كردبێت ئه وا به رنامه ی ناوبراو سووكایه تی به هه موو ئه ره ب و ئیسلام كردوو بۆ هه موو دنیای سه لماند كه ئه مانه زۆر دوورن له سازدانی ووتو وێژی مۆدێرن و بنه ما سه ره كیه كانی پرنسپڵی دیمۆكراسی و ڕێزگرتن له ڕای به رانبه رو دژ به خود ، هه روه ها  به رنامه كه ش واباشتره ناوی یه ك ئاڕاسته بێ نه ك ئاڕاسته ی پێچه وانه .

ئارام حه مه ساڵح ….               March 19, 2008      USA 

       

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.