دایكی (( ئه‌كره‌م )) نا‌ئومێد مه‌كه‌ن ! …ڕێبوارعارف
دایكی (( ئه‌كره‌م )) نا‌ئومێد مه‌كه‌ن !
ڕێبوارعارفلێتان نه‌شارمه‌وه له‌به‌ر هه‌نسك وگریان و نزاكردنی؛ له‌هه‌موو قسه‌وباسه‌كه‌ی دایكی (ئه‌كره‌م) حاڵی نه‌بووم. ئاخر وه‌ك خۆی ده‌یگوت كوڕه گه‌وره‌كه‌ی له شه‌ڕی ناوخۆدا گیانی له ده‌ستداو ئه‌كرمیش پاش هه‌ر ده‌ردیسه‌ری و قه‌رزو قۆڵه‌یه‌ك، ڕووی كرده هه‌نده‌ران و لێره‌ش پاش بێ ئومێد بوون له‌چه‌ند وولاتی تر، ناچار دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خۆی گه‌یانده سوید به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه له‌مافی په‌نابه‌ری به‌هرمه‌ندبێت. به‌لام ئه‌وه‌تا ئێسته بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگیكه ده‌ستگیركراوه‌و مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی بۆ كوردستان له‌سه‌ره… بۆیه له‌پاڵ هۆن هۆن گریان فرمیسك ڕشتن وده‌رده دڵی كردنا داوای ده‌كرد كه هه‌رچۆنیك بووه فیدراسیۆن كارێك بكات بۆ كوڕه گیراوه‌كه‌ی له سوید (( به‌ڵكو ئه‌مه خوایه له مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه ڕزگاربێت ومنیش له‌مه زیاتر چاوم كز نه‌بێت به‌ده‌م گریانه‌وه…)) له‌نێو شه‌پۆلی نیگه‌رانی قسه‌كانی ئه‌م دایكه‌دا، له‌پڕ ڕاگه‌یاندنێكی هاورێ یانی فیدراسیۆنم له سویسراوه پێگه‌شت كه‌سه‌باره‌ت به‌ئازادكردنی ( شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د) … ئه‌م هه‌واڵه منی له جه‌مسه‌رێكی تر‌و له گۆشه نیگایه‌كی تره‌وه ڕاگرت و ئازادبوونی ئه‌م په‌نابه‌ره وه‌ك هه‌واڵێكی خۆش منی ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌دا دلخوش نه‌كرد كه‌په‌نابه‌رێك ئازادكراوه‌و له‌مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ڕزگاری بووه. به‌ڵكو له‌ڕاستیدا ده‌كرێت زیاتر له‌و سونگه‌یه‌وه ته‌ماشای مه‌سه‌له‌كه بكه‌ین كه‌ئاخۆ ئازادكردنی ئه‌و په‌نابه‌ره چه‌ند دایك وخۆشك و ئازیزانی تری دڵخوشكردبێت و چ ئومێدێكی دابێت به هه‌موو ئه‌و دایك وخۆشكانه‌ی كه ئازیزانیان ئێسته له‌سویدو به‌ریتانیا و سویسرا… له دووڕیانی ئازادبوون و مۆتكه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن؛ ئاخۆ مزگێنیه‌كی چه‌نده خۆش وئارام به‌خش بێت گه‌ر سبه‌ی دایكی (ئه‌كرم)یش هه‌واڵی ئازادبوونی جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی ببیسێت. كه‌وایه ده‌كرێ هه‌ركه‌سه له‌ئێمه ئه‌و ئینسانانه‌ی كه غه‌م وئازاره‌كانی ئینسان، ژیان وبه‌های كه‌سانی ده‌وروبه‌رمان ئه‌وه‌نده به‌لامانه‌وه گرنگ وماناداربێت، بیر له ئه‌نجامدانی كارێك بكه‌ینه‌وه كه بتوانێ كاریگه‌ریه‌كمان هه‌بێت له‌سه‌ر ژیانی كه‌سانی ده‌وروبه‌رمان.
ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی كه له نێو ئاپوره‌ی ملیونه‌ها په‌نابه‌ردا له‌هه‌ر هه‌زار كه‌سێكدا كه‌سێك به‌دی نه‌كه‌ی كه ئاماده بێت ڕۆژانه ته‌نیا سه‌عاتێكی ژیانی خۆی بۆ داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران ته‌رخان بكات، زۆر جێگه‌ی خۆشحاڵی نه‌بێت. یا ئه‌وه‌ی له‌نێو شه‌پۆلی سه‌دان ڕێكخراو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵدا له ده‌ره‌وه‌ی فیدراسیۆن چوار ڕێكخراویتر نه‌بێت ئاماده‌ی داكۆكیكردن بێت له ژیان وگوزه‌رانی ئه‌و ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌رێ كه له‌نێو تراژیدیا‌و كاره‌ساته‌كانی ئه‌مڕۆدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به هه‌مان شێوه زۆرجێگه‌ی خۆشحالی نیه. به‌تایبه‌ت ئه‌مه له كاتیكدا كه سیاسه‌تی دیپۆتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن ئه‌م وولاتانه‌وه له‌ئاستی لاوتێك و دواندا نه‌گیرساوه‌ته‌وه‌و وولاتانی ئه‌وروپای یه‌كگرتووه به‌گشتی سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش و دیاریكراویان هه‌یه‌و دژ به په‌نابه‌ران به‌هه‌ر جیاوازیه‌كی لاوه‌كیشیانه‌وه هه‌نگاوه‌كانی یه‌كتر ته‌واده‌كه‌ن و به‌دلنیایه‌وه له یه‌ك دوو سالی ئاینده‌دا ته‌نیا وولاتێك له ئه‌وروپا به‌دیناكرێ كه بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد‌و عیراقی نه‌دابێت و له‌هه‌ولێ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ت و بریاره‌كانی خۆیاندا نه‌بن له‌وباره‌وه. ئه‌وه‌ی كه ئایا سه‌رئه‌نجام ئه‌م ولاتانه چیان پێ ده‌كریت و به‌چ ڕاده‌یه‌ك نه‌خشه‌و پلانه‌كانی خۆیان سه‌باره به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌ته‌واوی مانا په‌یوه‌ندی به‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرین و هاتنه‌مه‌یدانه‌ی خۆمان وهه‌ڵخراندنی بیرورای گشتی و ده‌وروجێگه‌وڕێگه‌ی هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یه‌وه ده‌بێ كه به چ راده‌یه‌ك له مه‌یدانایه‌و چۆن توانیوویه‌تی پارسه‌نگی هاوكێشه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌راندا بگۆڕێت. به‌لام ئێسته سه‌رباری ئه‌و واقیعه‌و سه‌رباری هه‌موو ئه‌و لاوازیانه‌ی كه به‌رۆكیان پێگرتووین جێگه‌ی خۆیه‌تی ڕووی پرسیارمان ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌س ولایه‌نانه بكه‌ین كه به‌هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ك خۆیان به غه‌مخۆری دۆخه‌كه‌و كێشه‌كانی په‌نابه‌ران ده‌زانن ونیگه‌رانن له دیپۆرتكردنه‌وه‌ی هه‌زاران ئازیزیاندا كه ئاخۆ ده‌بیت له‌به‌مبه‌ر به‌م دۆخه چی بكه‌ین ؟
ده‌كرێت هه‌ر كه‌سه له ئێمه خاوه‌نی هه‌ربیروباوه‌ڕو ئایدۆلۆژیایه‌ك بین یانا، هه‌ر ئاینیكمان هه‌بێت یانا، سه‌ر به‌هه‌ر حزب و ڕێكخراوێك بین یانا، به‌لام كاتیك كه ڕووبه‌ڕووی معاناتی ئینسانێكی ته‌نیشت ده‌ستمان ده‌بینه‌وه، كاتێك كه هه‌واڵی خنكان وگیان له ده‌ستدانی كۆمه‌ڵێكی تر له په‌نابه‌ران ڕامان ده‌چله‌كێنێت، كاتێك كه ده‌بیستین په‌نابه‌رێك پاش ساڵه‌ها چاوه‌ڕوانی خۆی هه‌ڵواسی، یا ئه‌ویتریان كه دیپۆرتكرایه‌وه بۆ كوردستان له‌وێ خۆی ده‌كوژێت… بێ شك وویژدانی ئینسانیمان دێته ژان و به‌نیگه‌رانیه‌كه‌وه به‌خۆمان ده‌لێن ئای بریا ئه‌وه ڕووی نه‌ده‌دا… كه‌واته ده‌كرێت بڵێن كه ژیان ومعاناتی ئه‌و ئینسانانه ده‌كرێت خاڵی هاوبه‌ش وچه‌تری لیكهه‌لپیكان و كۆكردنه‌وه‌ی هیزو توانا‌مان بێت، له‌پال هه‌رجۆره جیاوازیه‌كانیشماندا. به‌لام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه هه‌روه‌ك ووتمان جیاواز له‌وه‌ی كه هه‌ر یه‌ك له ئێمه خاوه‌نی كام ئایدۆلۆژیان جیهانبی و ڕوانگه‌یه‌كین یانا، ئینسانین وئازاری و ناره‌حه‌تیه‌كانی ده‌وروبه‌رمان نیگه‌رانمان ده‌كات. كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی كه ویژدانی ئینسانیمان ئاسووده‌كردبێت ئایا ده‌توانین وده‌مانه‌وێت جیاواز له هه‌ناسه هه‌لكێشانێك بۆ مه‌رگی گه‌نجێك و یا دیپۆرت كردنه‌وه‌ی پۆلێك په‌نابه‌ر، كاریكه بكه‌ین و به‌ردێك بخه‌ینه سه‌ر به‌ردێك و ده‌نگ هه‌ڵبڕین دژ به‌م دۆخه كه دڵه ڕاوكه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ته‌نگی به هه‌ناسه‌دانی هه‌موومان هه‌لچنووه ؟ ئایا ده‌ماوێت به دوور له هه‌رجۆره ده‌مارگیریه‌ك ئه‌و جولانه‌وه‌یه به‌هێزبكه‌ین كه‌ئه‌مڕۆ هاتووه‌ته مه‌یدان بۆ داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران و ڕاوه‌ستانه‌وه دژ به سیاسه‌تی دیۆرتكردنه‌وه؟
دیاره ئه‌گه‌ر وه‌لامی ئه‌و پرسیاره پۆزتیڤ بێت ئه‌وا باشترین و شایسته‌ترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو یه‌كگرتووانه بێنه مه‌یدان وهه‌مان ڕێكخراو لایه‌ن به‌هێز بكه‌ین كه ئالای به‌رگریكردنی له ژیانی په‌نابه‌رانی به‌رزكردوه‌ته‌وه له‌مه‌یدانایه بۆ دكۆكیكردن لێیان كه ئه‌ویش فیدارسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقیه. به‌لام دیاره ته‌نیا ڕێگه بۆ به‌هێزكردنی ئه‌م جولانه‌یه ئه‌ندام بوون نیه له فیدراسیۆنه‌دا، ده‌كرێت ئه‌ندامی فیدراسیۆنیش نه‌بیت و هاوكات خۆت به به‌رپرس بزانین له‌به‌رامبه‌ر به‌م دۆخه‌دا له هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كاریكدا بیت. بۆیه له‌مباره‌وه خستنه ڕووی چه‌ند سه‌رنجێك به پێویست ده‌زانین و به‌هیواین دۆستانێك كه به كرده‌وه ده‌یانه‌وێت كارێك ئه‌نجام بده‌ن، له‌خۆیان ببپرسن وبلێن كه یائا بۆ به‌رژه‌وه‌نده‌ی گشتیمان و بۆ ڕاوه‌ستانه‌وه دژ به‌سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌كرێت له گۆشه‌یه‌كه‌وه له‌م جۆلانه‌وه‌یه‌دا به‌شداری بكه‌ن و به‌هێزیتری بكه‌ن ؟
كه‌مپه‌ینی نیونه‌ته‌وه‌ی داكۆكیكردن له په‌نابه‌ران
زۆرێك له‌ئێوه ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه له‌م ڕۆژانه‌دا فیدراسیۆن هه‌ڵسا به ڕاگه‌یاندنی كه‌مپه‌ینێكی نێونه‌ته‌وه‌ی بۆ داكۆكیكردن له په‌نابه‌ران …. و له‌مباره‌شه‌وه جیاواز له ده‌ركردنی چه‌ندین ڕاگه‌یاندن و نه‌خشه‌یه‌كی ووردو هه‌مه‌لاینه هاوكات بانگه‌وازی هه‌موو حزب ولایه‌نه‌كان و هه‌موو په‌نابه‌ران وئازادیخوازانیشمان كردوه كه به‌م كه‌مپیه‌نه‌وه په‌یوه‌ست بن و دژ به‌سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بینه‌مه‌یدان. هه‌روه‌ها له‌مباره‌وه به شێوه‌یه‌كی فرمی هه‌موو حزب ولایه‌نه‌كانه‌كانمان ئاگاداركردوه‌ته‌وه نامه‌ی تایبه‌تمان ئاراسته‌كردون بۆ هه‌لوێستگرتن له‌سه‌ر چاره‌نووسی سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌رو ڕێگرتن له دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ته‌نانه‌ت داوای پشتكیری كردنمان له هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیش كردوه. به‌م شێوه‌یه به هه‌موو لایه‌نێكمان ڕاگه‌یاندوه له‌پال ئه‌وه‌شدا دیاره خۆیان سه‌رپشتكن له‌وه‌ی كه چۆن به چ ڕێگه‌و ڕه‌وشتێك ده‌خوازن پشتگیری له‌م كه‌مپه‌ینه بكه‌ن… ئه‌مه هه‌نگاوێك بووه به‌لامانه‌وه گرنگه كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌وه هه‌موو بیرای گشتی وخه‌ڵكی كوردستان و عیراقی لێ ئاگاداربكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئێسته‌دا كه مه‌ترسی دیپۆرۆتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران گه‌شتووه‌ته جێگه‌یه‌كی زۆرترسناك. جێگه‌ی خۆیه‌تی چ په‌نابه‌ران و چ خه‌لكی كوردستان وعیراق به‌گشتی ئاگاداربن له هه‌ڵوێستگرتن و په‌رچه‌كرداری هه‌ر حزب ولایه‌نێك سه‌باره‌ت به كێشه‌ی په‌نابه‌ران و چاره‌نووسی ئه‌م ئینسانانه؛ دیاره ئێمه‌ش وه‌ك سكرتاریه‌تی فیدراسیۆن سه‌رئه‌نجام ڕاشكاوانه هه‌ڵوێستی هه‌موو حزب ولایه‌نه‌كان به بیرواری گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین!
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بلین كه‌دیاره سه‌دان ڕێكخراو كۆروكۆمه‌ڵی سیاسی وپیشه‌و ئینساندۆست هه‌ن كه ناونیشان یا كه‌نالێكی په‌یوه‌ندیكردن پێیانه‌وه ممكین نه‌بووه، به‌لام به‌دلنیای پێشوازی له هه‌رجۆره پشتگیریكردنێكی هه‌ر ڕێكخراو لایه‌ن وكۆرو كۆمه‌ل ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت له‌و لایه‌نه‌ی كه له‌باره‌ی چاره‌نووسی په‌نابه‌رانه‌وه خۆیان به‌خاوه‌نی هه‌لوێست ده‌زانن له زووترین كاتدا پشتگیریكردنی خۆیان له‌خواسته‌كانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه ڕابگه‌یه‌نن و دژ به سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بووه‌ستنه‌وه.
ئاوردانه‌وه‌یه‌ك له هه‌ڵوێستی هه‌ر تاكه كه‌سێك له په‌یوه‌ند به كێشه‌ی په‌نابه‌ران و كه‌مپه‌ینی فیدراسیۆن
هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه سكرتاریه‌تی فیدراسیون به تایبه‌ت له ئێسته‌دا پێویستی به ده‌خاله‌ت و هاوكاریكردنی ژماره‌یه‌كی هه‌رچی زیاتری په‌نابه‌ران ئازادیخوازانه كه بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی كارا‌و له‌نزیكه‌وه هاوكاری به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌بن، بۆ به‌سه‌رئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی. بۆیه له‌مباره‌وه به دلنیایه‌وه هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت جێگه‌و ڕێگه‌و كاریگه‌ریه‌كی باش و به‌رچاوی هه‌بێت له به‌رو پێشبردنی كار‌و باره‌كانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌دا. وه‌ده‌كرێت له‌مباره‌وه چه‌ندین بوار‌و مه‌یدانی كاركردن ئاماژه پێبكه‌ین كه هه‌ر ئێسته پێویستمان به هاوكاری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له دۆستانیكه كه ده‌خوازن هه‌نگاوێكی به‌كرده‌وه هه‌ڵبهێنه‌وه به ئاراسته‌ی به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی كه‌مپه‌نی داكۆكردن له مافه‌كانی په‌نابه‌ران و ڕاگرتنی سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌م وولاتانه‌دا. كه ته‌نها به ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئێمه له ئاماده بوون بۆ كاركردن ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كونكرێت و ڕۆشن چه‌ندین مه‌یدانی گرنگ ئاماژه پێ بكه‌ین بۆ كار له‌سه‌ركردن كه لێره‌دا چه‌ند خالێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌خه‌ینه‌ڕوو ده‌كرێ هه‌رئێسته هه‌ریه‌ك له‌ئێوه بۆ ده‌ست به‌كاربن!
یه‌كێك له ئامانجه گرنگ و به‌رچاوه‌كانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه ئاگاداركردنه‌وه‌ی بیرورای گشتی جیهان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و خه‌ڵكی ئه‌م وولاتانه‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌بارو دۆخی په‌نابه‌ری و… كه دیاره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه كه ڕاگه‌یاندن و دۆكیومه‌نت و نووسراوه‌كانی فیدراسیۆن به زۆربه‌ی زمانه‌كان ته‌رجمه بكرێنه‌وه. هه‌ربۆیه هاوكاریكردنی دۆستانێك له‌م بواره‌دا بۆ ئه‌م كه‌مپه‌ینه گرنگه‌یه‌كی به‌رچاوی هه‌یه‌و ده‌كرێت كه‌سانیك كه توانا‌و هونه‌ری ته‌جمه‌كردن له‌خۆیاندا شك ده‌به‌ن به‌زووترین كات په‌یوه‌ندی بكه‌ن پێمانه‌وه تا له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ژماره‌یه‌كی هه‌رچی زیاتر له ڕاگه‌یاندنه‌كانی فیدراسیۆن ته‌رجمه بكه‌ینه‌وه بۆ سه‌ر زمانه‌كانیكه !
• هه‌رئێسته پێویستمان به ژماره‌یه‌كی زۆر له دۆستانێكه كه ئاماده‌ن له كۆكردنه‌وه‌ی دۆكیۆمه‌نت و زانیاری وكاروباری هونه‌ری و
ئیداره‌كردن وتازه‌كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ری فیدراسیۆن به چه‌ندین زمان وچه‌ندین بواری تری كاركردنا پێویستمان به هاوكاری دۆستانێكه كه داكۆیكردن له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان ده‌زانن.
• خاڵێكیتر ئه‌وه‌یه كه زۆرجار دۆستان و په‌نابه‌رانێك له كه‌مپ وشاروشارۆچكه‌كان و وولاتاندا خوازیاری كاركردن وهاوكاری كردنن
له‌گه‌ل فیدراسیۆندا، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌زمونێكی تایبه‌تیان نیه سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی كاركردن وشێوازی ده‌ست به‌كاربوون سه‌رئه‌نجام خۆده‌پارێزن له په‌یوه‌ندی كردن به‌سكرتاریه‌تی فیدراسیۆنه‌وه بۆ ده‌ست به‌كاربوون. به‌لام له ڕاستیدا جیاواز له هه‌ر كێشه‌و گیروگرفت وئاسته‌نگیه‌ك ئێمه پێمان وایه كه‌سانێك گه‌ر خوازیاری كاركردن بن له‌م بواره‌دا ئه‌وا گه‌لێك ڕێگه‌و شێوازی تایبه‌ت هه‌یه كه ده‌كرێت زۆر به زووی بۆی ده‌ستبه‌كاربین و له خالێكه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن. هه‌ر له‌گوازرشت نووسین سه‌باره‌ت به كێشه‌و گیروفته لوكالیه‌كانی په‌نابه‌رانه‌وه تا یاسا‌و ڕێساكانی ئه‌و كه‌مپ و وولاته، تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی سكرتاریه‌تی فیدراسیۆن له ده‌ستگیری هه‌ر په‌نابه‌ریك تا ده‌ست به‌كاربوون بۆ دروست كردنی نووینه‌رایه‌تی فیدراسیۆن له‌و شار‌و كه‌مپه‌ی كه تیدا ژیانی به‌سه‌رده‌به‌ن و ته‌نانه‌ت تا دروست كردنی یه‌كه‌ی فیدراسیۆن و هه‌لسوڕان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌خۆو به‌ناوی فیدراسیۆنه‌وه. گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌سانێك به‌راده‌یه‌ك خوازیاری هاوكاری و په‌یوه‌ست بوون به‌م كه‌مپه‌ینه‌وه ده‌كرێت به ڕێگه‌و شێوازی جۆراوجۆر كاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر هه‌رچی فراونتركردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌وه نزیكتر بوونه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی له‌سه‌ركه‌تن بگه‌یه‌نن به‌هۆی ده‌خاله‌ت و هاوكاری یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و سه‌دان و هه‌زاران په‌نابه‌رانه‌ی كه خۆیان ئێسته له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌دان. دیاره شێوازی كاروباری هه‌ریه‌ك له‌م بوارانه پێویستی به وردكردنه‌وه‌و دیقه‌تێكی زۆر زیاتره كه ده‌كرێت ڕاسته‌خۆ له‌گه‌ل ئه‌و دۆستانه‌دا تاوتوێ بكریت كه‌خوازیاری هاوكاری كردن وده‌ست به‌كاربوون له‌گه‌ل فیدراسیۆندا !
ئه‌وه‌ی كه له‌كۆتای ئه‌م بابه‌ته‌دا پێویستی به دووپاتكردنه‌وه و پێ له‌سه‌ر داگرتنه گرنگی ڕێكخراوبوون و یه‌كگرتووی ڕیزه‌كانی په‌نابه‌رانه بۆ به‌ده‌ستهینانی مافه‌كانیان و هه‌لسپاردنی بریاره دژی ئینسانیه‌كانی ئه‌م حكومه‌تانه له‌په‌یوه‌ند به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی هه‌زاران په‌نابه‌ر بۆ جه‌هه‌نه‌می عیراق وكوردستان. ئێسته ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه‌به‌ده‌ر له بوون و نه‌بوونی هه‌ر بیرورا‌و روانگه‌یه‌كی سیاسی ئاینی و نژادیمان له ده‌وری یه‌ك كۆبینه‌وه بۆ دروستكردنی له‌مپه‌ریكی به‌هێز دژ به بریاری دیپۆرتكردنه‌وه‌مان. هه‌ڵوێستی به‌كرده‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ئێمه‌و كۆبوونه‌وه‌مان له‌ژێر چه‌تری ڕێكخراوێكدا كه ئه‌مڕۆ ته‌نیا سه‌نگه‌ری ڕاوه‌ستانه‌وه داكۆكیكردنه له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران ده‌توانێت ئاینده‌ی ژیانێكی شایسته‌مان بۆ مسۆگه‌ربكات، كه‌واته باپێكه‌وه په‌یوه‌ست بین به‌م كه‌مپه‌ینه‌وه‌و دایكی هه‌زاران( ئه‌گره‌م)ی تر له دڵه ڕاوكه‌ی زیندانیكردن ودیپۆرتكردنه‌وه ڕۆله‌كانیان ڕزگاربكه‌ین. ئه‌مه كارێكی ممكینه‌و ئه‌زموونه‌كانی تائه‌مڕۆمان به ڕۆشن‌ترین شێوه ئه‌م ڕاستیانه‌ی سه‌لماندوه. ده‌بێت دووپاتی ئه‌و ڕاستیه‌ش بكه‌ینه‌وه كه ئێمه له‌م وولاتانه‌دا به‌ته‌نیانین و بزوتنه‌وه‌یه‌كی فراوانی كۆمه‌لایه‌تی و سه‌دان حزب و ڕێكخراوی سیاسی و په‌رله‌مانتارو نیهادی ئینسانی و په‌نابه‌ری له‌پشت سه‌رمانه‌وه ڕاوه‌ستاون ولێبراوانه دژ به سیاسه‌ت و یاسا‌و ڕیساكانی ئه‌م حكومه‌تانه هاتوونه‌ته مه‌یدان، لێك هه‌ڵپێكانی هێزوتوانایه‌كانمان هه‌وێنی سه‌ركه‌وتن ومسۆگه‌ركردنی ئامانجه‌كانمانه !ده‌كرێت بۆ هه‌رجۆره هاوكاریكردن و پرسیاركردنیك سه‌باره‌ت به‌م كه‌مپه‌ینه، به‌م ئیمل و ژماره ته‌له‌فونه په‌یوه‌ندیمان پیُوه بكه‌ن : 00358 440464905
rebwar.arif@hotmail.com