دره‌نگ هاتی عه‌زیزم!….ئه‌فشین ساڵه‌حی
دره‌نگ هاتی
ئه‌گه‌ر تۆزێ زوتر بهاتیتایه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه سڵاو دانیشتبوو
له‌سه‌ر هه‌موو خاڵێك
له‌سه‌ر هه‌موو سه‌ر دێرێك
ده‌یه‌ویست شتێك به تۆ بڵێت
ئه‌وه‌ی سه‌رتای خه‌ونه‌كانی به‌تۆوه
ده‌ست پێده‌كه‌ن و
دونیای به‌تۆوه شاد ده‌بێت.
وتی یه‌كه‌مجار چای بۆتۆ تێ ئه‌كه‌م و
ئینجا بۆخۆم
تۆئاشنا ئه‌كه‌م به‌شه‌كر و
ئینجا خۆم
شه‌ركرێك كه به‌ده‌سته‌وه بخورێت.
حه‌زیده‌كرد رۆژانه به‌خه‌یاڵی تۆوه پیاسه بكات و شه‌وانه‌ش سه‌یری رێگه‌كان
سه‌یری گه‌ڵاكان
باخه‌كان
ده‌شته‌كان .
دره‌نگ هاتی عه‌زیزم
دره‌نگ هاتی!!
ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌ناسه زووتر بهاتیتایه
لێوه‌كانیت ئه‌دی
ئه‌وماچه عاشقانانه‌ت ئه‌دی ساڵانێكه چاوه‌رێی تۆن
باوه‌شێك كه‌چه‌ن ساڵێكه
بۆخه‌وی تۆ حازركرابوو
گیانێكیش
ته‌نها بۆ تێكه‌ڵكردنی تۆ دروست كرابوو
ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌نگاو
ته‌نها یه‌ك هه‌نگاو زوتر بهاتیتایه
ته‌واوی عاشقانه‌كانی
شاعیرت ئه‌بینی.
هه‌موو شیعره عاشقانه‌كانی
بۆتۆ بوون.
ئه‌وكه‌سه‌ی به تۆوه زیندوبوو
ئه‌ینوسی
خراپ خۆشمده‌وێیت.
دڵته‌نگ و شاد بوو
هیلاك و ئومێده‌واری
بینینی تۆ بوو.
دره‌نگ هاتی عه‌زیزم
دره‌نگ هاتی!
هه‌رپێش هاتنی تۆ. خودا هه‌موو ئاره‌زوه‌كانتی هێنا
ئاره‌زوه كۆنه‌كانت
ئه‌و ئاره‌زوانه‌ی خۆشت بیرت نه‌ماون
كه هه‌تبن!
هێنابونی تا خۆت بڵێیت
ده‌ته‌وێن
ئه‌وت خۆشده‌وێت وه‌ك خۆی
یانا.
ده‌یه‌ویست له‌پێناو تۆ هه‌موو ئاره‌زوه مه‌حاڵه‌كان
به‌ده‌ست بهێنێت
هه‌موو خه‌یاڵه كاڵه‌كانی تۆخ بكاته‌وه
چ دیار بیت و چ دیار نه‌بیت ئه‌و هه‌ر شاد ئه‌بوو بێت
نه‌هاتی و
رۆشت.
له‌ئێواره دڵته‌نگه‌كاندا بیری ئه‌كردی
له‌خه‌وه خۆشه به‌رده‌وامه‌كانیدا
تۆ له هه‌موو شوێنێك و هه‌موو چركه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بویت
ئه‌یوت تۆ چه‌ن جوانی!!
دوایی ئه‌له‌رزی.
دڵته‌نگ ئه‌بوو.. و
ناوی تۆی ده‌هێنا.
دره‌نگ هاتی عه‌زیزم
دره‌نگ هاتی
تۆ دره‌نگ ئه‌كه‌وتی و ئه‌و خۆی نه ئه‌به‌خشی
تۆ دره‌نگ ئه‌كه‌وتی و ئه‌و داوای لێبوردنی ئه‌كرد.
بمبه‌خشه له‌خه‌ودا تۆم ماچكرد
من ببه‌خشه له‌خه‌ودا تۆم دی و ماچم كردی
بمبوره به‌ده‌نگی به‌رز ناوی تۆم هێنا
بمبوره كه عاشقت بووم
خراپم كرد
خراپم وت.
بمبوری ناوی تۆم به هه‌موو دونیا ناساند
بمبوره به‌هاوارم رات ئه‌چڵه‌كێنم
خووم گرتوه به‌ناوه‌كه‌ته‌وه.
دره‌نگ هاتی عه‌زیزم!
ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك هه‌ناسه. یه‌ك ده‌م دره‌نگتر بهاتیتایه له‌كه‌ناریه‌وه داده‌نیشتی
ئه‌گه‌ر به‌ئه‌ندازه‌ی خۆشیه‌كانی كۆتایی ژیان بهاتیتایه
دوو دڵ نه‌ده‌بویت.
ده‌بینی؟.
ده‌بینی كه‌سێك له‌چاوه‌روانی تۆدا پیر بوو
مرد
دره‌نگ هاتی عه‌زیزم
دره‌نگ هاتی
ئه‌گه‌ر ته‌نها
بهاتیتایه……………
” ئه‌فشین ساڵه‌حی “
” وه‌رگێڕانی ….. نه‌به‌ز گۆران ”