ده‌روازه‌یه‌ک بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعری خدر کاکیل
فازیڵ ی شاعیر دوای بیست ساڵ،له کپ کردنی ئازار‌و کابوسه‌کانی قه‌سابخانه‌ی (پشت ئاشان) له ناخیدا،به گیانێکی له‌رزۆکی پڕ له ئازار،شاهێد بوونی خۆی بۆ کاره‌ساتی پشت ئاشان به یه‌ک هه‌ناسه؛ له شێوه‌ی چیڕۆکه شیعرێک چنی وناوی نا " خدر کاکیل ".
فازیڵ بیست ساڵ بوو،گوله‌یه‌کی پێ که‌وتبوو له‌هه‌مان ئه‌و کاره‌ساته‌ی خدر کاکیل وده‌یانی تر له پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی شیوعی تیا کوژران.به‌ڵام، ئه‌و گوله‌یه‌ی ناخی ئه‌و شاعیره‌ی کون کرد،گوله‌ی ڕاسته‌قینه نه‌بوو،به‌ڵکو خه‌مێک بوو له شێوه‌ی برین له دڵی ما،ئیسراحه‌تیشی نه‌کرد هه‌تا ئه‌و برینه قه‌تماغه‌ی کرد‌و ئه‌و شیعره‌ی لێ هاته ده‌رێ،چونکه خدر کاکیل له نێو باوه‌شی فازیڵ مرد،له دوا تنۆکه‌کانی ئاره‌قه‌ی به‌رله مردنیش خدر کاکیل هه‌ندێ قسه ده‌کاو تا ئه‌مڕۆش وه‌کو کۆدی جۆرێک له فه‌لسه‌فه‌ی زۆرتایبه‌ت ئه‌م شاعیره بۆ ڕوانین له ژیان،له سیاسه‌ت،له‌بیره‌وری تاوان پشتی پێ به‌ستووه.
(خدرکاکیل) یه‌کێکه له‌و هه‌زارانه‌یه که ژیانی خۆی،چاره‌نووسی خێزان وکه‌سانی ده‌وروبه‌ری کرده قوربانی باوه‌ڕێک؛باوه‌ڕێک که مه‌ودای سه‌ربه‌ستی نیشتمانێک له تاکڕه‌ویی و ڕزگارکردنی گه‌لێک له چه‌وسانه‌وه کردبوو به نیشان.مه‌خابن ئه‌م "پیره پاڵه‌وانه" وهه‌زاران له هاوڕێیانی بوونه خۆڵه‌مێشی خه‌ڵوزی شۆڕشێکی بێ هوده………..بۆ درێژه‌ی بابه‌ت سه‌یری پاشکۆ بکه‌ن …….