ده‌ستخۆشییه‌ك بۆ ئه‌ندامانی چاكه‌کان و ڕاسپارده‌یه‌ك
ده‌ستخۆشییه‌ك بۆ ئه‌ندامانی "چاك"ه‌کان و ڕاسپارده‌یه‌ك
ده‌ستخۆشی
ئه‌مساڵیش له یادی کاره‌ساتی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، له پێناوی ناساندنی زیاتری ئه‌م تاوانه به جیهان و ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی و خستنه‌ڕووی ده‌یان داواکاریی ڕه‌وای تر، کوردستان و ژماره‌یه‌کی زۆر له وڵاتانی تری جیهان، بوونه مه‌یدانی چالاکیی جۆربه‌جۆری ڕێکخراو و که‌سایه‌تییه کوردستانییه‌کان و هاوکارانیان. ده‌یان پارت و ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه و ناوه‌ند و که‌سایه‌تی، له ڕێکخه‌رانی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م چالاکییانه بوون و په‌یامێکی مه‌زنیان به گوێی جیهاندادا. ئه‌مساڵیش له‌ناو چالاکییه‌کاندا ئه‌ندامانی "چاك" ڕۆڵی کاریگه‌ر و گرنگیان هه‌بوو و ئه‌وه‌ی له توانایاندا بوو درێخیان لێی نه‌کرد.
من لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم، ده‌ستخۆشی و ماندوونه‌بوونی خۆم به یه‌که‌یه‌که‌ی ئه‌ندامانی "چاك"، ئیتر سه‌ر به هه‌ر "چاك"ێك بن، ڕابگه‌یه‌نم و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتنیان بۆ بخوازم.
به پێویستیشی ده‌زانم به‌تایبه‌تیتر، ده‌ستخۆشی له سێ چالاکیی گرنگ بکه‌م، یه‌که‌میان "پێشکه‌شکردنی 5000 دیاری به مناڵانی هه‌ڵه‌بجه" له لایه‌ن هاوڕێیانی باشووری کوردستانه‌وه و دووهه‌میان "سه‌ردانیی هاوڕێیانی "چاك" بۆ باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و "هه‌وڵی گه‌یاندنی نزیکه‌ی 300000 واژۆ" و سێهه‌میان "ڕێکخستنی کۆنفرانسێک له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا" له‌لایه‌ن هاوڕێیانی به‌ریتانیاوه.به‌ڵێ ئه‌ندامانی چاك، له پاڵ هه‌موو به‌شدارانی تردا و له میانی چالاکییه‌کانیاندا، هاواری تاسێندراوی ژن و پیاو و پیر و لاو و مناڵانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان ڕاگه‌یاند، نه‌ک په‌یامی ئه‌م گرووپ و ئه‌و گروووپ. به‌گشتی ئه‌ندامانی چاك له هه‌ر کوێیه‌ک بووبن و سه‌ر به‌هه‌ر ”چاك”ێك بن، کاریان بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یان که هه‌مان په‌یامه و هه‌مان په‌یامی هه‌ڵه‌بجه‌یه، کردووه. بێگومان له گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامانه‌دا، هیچ مرۆڤێکی ژیر و دڵسۆزی پرسی جینۆساید، له کاره‌کاندا، بایه‌خ به (کام چاك؟) و (کام گروپ؟) نادات، به‌ڵکو گونجانی چالاکییه‌کان له‌گه‌ڵ ئامانجه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی "چاك" و جۆرایه‌تی چالاکییه‌کان و شێواز و کاریگه‌ریی گه‌یاندنی په‌یامه‌کان شایانی گرنگیپێدانی یه‌که‌م ده‌بن.
به‌ڵێ، به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌و هۆکارانه‌ی که تارمایی خۆیان خستووه‌ته سه‌رجێگه و ڕێگه و ناوبانگی "چاك"، به‌ڵام له کاتی گونجاوی خۆیدا و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی یادی کیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، هه‌ڵه‌بجه فه‌رمانی بێده‌نگیی گروپه‌کانی ده‌رکرد و په‌یامی خۆی ڕاگه‌یاند "په‌یام په‌یامی هه‌ڵه‌بجه‌یه نه‌ك ئه‌م گرووپ و ئه‌و گرووپ".ڕاسپارده‌یه‌ك:
دیاره زیاتر له ساڵ و نیوێکه من و ژماره‌یه‌ك له هاوڕێیانی تر خۆمان به دوور له کێشه‌کانی "چاك" ڕاگرتووه و په‌یوه‌ندیی ڕێکخراوه‌ییمان به هیچ کام له‌و دوو به‌شه‌وه نه‌ماوه. به‌ڵام بڕێک پاره‌ی ”چاك” لای من ماوه، که بریتییه له 200 دۆلاری ئوستورالی (نزیکه‌ی 107 یوڕۆ) که له کاتی ئاماده‌کاری بۆ یه‌که‌م کۆنگره‌ی زیندووی چاك له‌هاوینی ساڵی 2006 وورد نه‌کرایه‌وه و لای من ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 100 یوڕۆ که له‌بری ڕیکلامێک له ماڵپه‌ڕی (کوردستاننێت) بڵاو کرابووه و پێشکه‌ش به ”چاك” کرابوو، ئه‌ویش لای من ماوه‌ته‌وه.
ئێستاش پاش ئه‌وه‌ی هاوڕێیانی ناسراو به (چاک بێ) کۆنگره‌ی تایبه‌تی خۆیان و دواتر (پلینیۆم)ێکیشیان به‌ست و هاوڕێیانی ناسراو به (چاک ئینفۆ)ش کۆنفرانسی ئه‌وروپای خۆیان به‌ست و باری دارایی خۆیان به جیا یه‌کلا کردووه‌ته‌وه و هه‌موو هه‌وڵه‌کانی تا ئێستای ئێمه‌ش و به‌ڕێزانی تریش بۆ نزیکخستنه‌وه‌یان له‌یه‌کتر شکستی هێنا، ئیتر به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌وبڕه پاره‌یه به‌سه‌ر هه‌ردوولادا دابه‌ش بکه‌م، چونکه هه‌ردوولا وه‌ک یه‌ک به خاوه‌نی ده‌زانم. ئێمه بۆ خۆمان هه‌ر وه‌کو چۆن تا ئێستا و به درێژایی ساڵانی ڕابردوو هیچ خه‌رجێکی چالاکییه‌کانمان له دارایی ”چاك” ده‌رنه‌کردووه و خۆمان دابینمان کردووه، ئێستاش به هه‌مان شێوه توانای به‌رده‌وامبوونمان هه‌یه.
بێگومان له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی چالاکییه‌کانی یادی ئه‌نفالدا، ده‌کرێت ئه‌و بڕه پاره‌یه ئاسانکارییه‌ک بۆ چالاکییه‌کانی ئه‌ندامانی "چاك" بکات و له که‌مده‌رامه‌تیی ”چاك”دا، که‌لێنێک پڕ بکاته‌وه.
بۆیه تکا له به‌ڕێزانی هه‌ردوولا ده‌که‌م که له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا و تا کو پێش ساڵیادی تاوانه‌کانی ئه‌نفال، هه‌ریه‌که له‌گه‌ڵ داوایه‌کی فه‌رمیدا، ژماره‌بانکییه‌کی ئه‌وروپایانم بۆ بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین کات بگاته ده‌ستیان. خۆ ئه‌گه‌ر تا ئه‌و کاته هیچ داوایه‌کی فه‌رمیم پێ نه‌گات، هه‌روه‌ک له په‌یڕوه‌ی ناوخۆی "چاك"دا هاتووه، پێشکه‌شی ده‌که‌م به هه‌ر ڕێکخراو و گرووپێکی تر، که ئامانجه‌کانیان له ئامانجه‌کانی "چاك"ه‌وه نزیک بێت.له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیم
سالار سۆفی
31.3.2009
salarsofy@yahoo.com