ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی و باری سایكۆلۆژی كۆمه‌ڵگا
ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی و باری سایكۆلۆژی كۆمه‌ڵگا
فواد مرادیان
سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی دژی رژیمی ئه‌تۆكراتی "محه‌مه‌د ره‌زا شای په‌هله‌وی" كۆڕی "ره‌زا خانی میرپه‌نج" له ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی كه له ئاستی به‌رفراوان له سه‌راسه‌ری ئێران به گشتی په‌ره‌ی سه‌ند بوو بووه هۆی داڕمانی په‌یكه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وه‌ییه‌كان و كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ٢٥٠٠ ساڵه‌ی ئێران.
ره‌زا خانی میر په‌نج، له لێڵاوێكی گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا توانی به كودتایه‌كی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر به رێفۆرمخوازه‌كان و دیمۆكرتخوازه‌كان له ساڵی ١٣٣٢ دا سه‌ربكه‌وێت و یه‌كه‌مین ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی په‌هه‌له‌وییه‌كان، بونیات بنێت.
مێتۆدی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری په‌هله‌وییه‌كان "نهێڵیستێكی" دوگم بوون به‌رامبه‌ر به هه‌ر جیاوازییه‌كی سیاسی و هه‌ر رێكخراوێكی سیاسیان به "ئاناركیست" پێناسه ده‌كرد، بۆ كۆنترۆڵ كردنی هه‌ر "جۆرناڵیزمێكی" سیاسی و مه‌ده‌نی، به‌ڕێوه‌بردنی دیكتاتۆرییه‌ت بۆ سه‌ركوتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و په‌ره پێدان به كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی و بێبه‌ش كردنی خه‌ڵكی هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێش و ژیانێكی ئاسایی شه‌رافه‌تمه‌ندانه و زۆر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، كۆمه‌ڵه فاكتۆرهاییه‌كی ئه‌ساسی له ئاكام دا نافه‌رمانی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه‌و له ٢٢ رێبه‌ندانی ١٣٥٧ی هه‌تاوی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی "ئۆتۆكرات تۆتالیتاریه‌تی" په‌هله‌وییه‌كان هێنرا.
ئامانج له راپه‌ڕینی خه‌ڵك بۆ رووخانی رژیمی په‌هله‌وه‌ی راپه‌ڕینێكی شۆڕشگێڕانه بوو بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی كامه‌ران و گوزه‌رانێكی باشتر له بواری ئابووری، رامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، نه‌مانی سته‌می چینایه‌تی سه‌ره‌كی ترین ئامانجی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران بوو. دوایین ئامانجی هه‌ر راپه‌ڕینێكی ئازادیخوازانه دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی دیمۆكراتیكه كه "پلۆڕالیسمێكی" سیاسی تێدا جێگیر بێت و مرۆڤ به تاوانی بیروڕای جیاوازی سیاسی، ئایینی له سێداره نه‌درێت و به‌ند نه‌كرێت و عه‌داڵه‌تێكی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی تێدا سه‌روه‌ر بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ویست و داخوازی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی هه‌ژار و فه‌قیری كۆمه‌ڵگا، سیسته‌مێكی "فه‌نده‌مه‌نتالیزم"ی تووندڕه‌ی ئیسلامی سه‌رمایه‌داری به یارمه‌تی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری ئیمپریالیزمی جیهانی جێگای ده‌سه‌ڵاتی "ئۆتۆكرات" تۆتالیتاریه‌تی په‌هله‌وییه‌كانی گرته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی "فه‌نده‌مه‌نتالیزم"ی ئیسلامی شێعه به ڕێبه‌رایه‌تی خومه‌ینی كه به ڕێبه‌رێكی رۆحی، مه‌زهه‌بی شێعه ده‌ناسرایه‌وه توانی له نێو به‌ره‌ی مه‌زهه‌بی شێعه وكوو "كاریزمایه‌كی" ئایینی جڵه‌و‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه به ده‌سته‌وه بگريت و ده‌سه‌ڵاتی ئایینی شێعه رابگه‌ینێت، سیسته‌می كۆماری ئیسلامی پاش ٣٠ ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی نه‌ته‌نیا هیچ گۆڕانێكی له رووی نه‌مانی سیسته‌می چینایه‌تییه‌وه نه‌كردووه به‌ڵكوو هیچ نوێگه‌ریه‌كی له رووی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا و هاوته‌ریب كردنی كۆمه‌ڵگا له گه‌ڵ وڵاتانی پێشكه‌وتووی هاوچه‌رخ نه‌كردووه، به پێچه‌وانه‌وه له هه‌ر قۆناغێكدا هه‌وڵی دواكه‌وتوو راگرتنی كۆمه‌ڵگای داوه و جه‌ماوه‌ری له ژێر سیسته‌می سه‌رمایه‌داری مه‌زهه‌بی تووشی كۆیله‌ی ئابووری و رامیاری كردووه، هه‌ڵكشانی هه‌ژاری و بێكاری له ئاستێكی به‌رفراوان كۆمه‌ڵگای تووشی سه‌رگردانیه‌كی مێژوویی كردووه. هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی و سه‌نگسار و له‌سێداره‌دان بڵاوكردنه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان، ئه‌م خاڵانه به‌شێكی چكۆله‌ی به‌ڵاهایه‌كی مرۆڤایه‌تی كه ده‌ستكردی سیستمی فه‌نده‌مێنالیزمی ئیسلامی ئێرانه، زه‌وت كردنی ڕادره‌ربڕین و گواستنه‌وه‌ی بیروڕای جیاواز به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌یه، نه‌بوونی پلۆڕاڵیسێكی سیاسی و دیكتاتۆریه‌ت نواندنی سیستم له به‌رامبه‌ر به هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و رۆشنبیری به‌شێك له ئه‌ركه پێ سپێردراوه‌كانه كه پارێزگاری له سه‌رمایه‌داری ئایینی ده‌كات، په‌یڕه‌و كردن و په‌ره‌پێدان به هه‌ر چی ته‌بلێغی دوواكه‌وتووانه و قه‌ده‌غه كردنی ئامرازه ته‌كنۆلۆژییه جیهانیه‌كان به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی كاڵفافی كۆمه‌ڵگا ئه‌ركی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌م نیزامه‌یه.
نه‌بوونی پلۆڕاڵیسمێكی سیاسی كه مرۆڤه‌كان ئازادانه و سه‌ربه‌خۆ بیر و راكانیان ده‌ربڕن، هه‌وڵنه‌دان بۆ په‌روه‌رده كردنی كۆمه‌ڵگا بۆ تێگه‌یشتن و پێگه‌شتن به مه‌كته‌بی "هیومانیزم" به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه زیاتر بایه‌خ و گرینگی به مه‌كته‌بی "ئامۆرالیزمێكی" سه‌ره‌ڕۆ به سه‌ركوتی كۆمه‌ڵانی هه‌ژار و كرێكار و رۆشنبیرداوه.
هه‌روه‌ها سیسته‌می مه‌زهه‌بی سه‌رمایه‌داری كۆماری ئیسلامی له رووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له رووی نائارامی وڵاتانی هه‌رێمی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نانه‌ت وڵاتانی جیهان به گشتی رۆڵی گرینگ ده‌بینێت.
بۆیه سیسته‌م به هه‌زاران فاكتۆری زیندوو تاوانباره كه راسته‌وخۆ له نانه‌وه و گه‌شه‌پێدانی شه‌ڕه مه‌زهه‌بییه‌كان له ناوچه‌كه كه بوه‌ته هۆی خولقاندنی سه‌دان تراژیدیای تاڵی مێژوویی.
په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تی جه‌نایه‌تكارانه‌ی تیرۆریستی له ناوخۆی وڵات و له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناڕه‌زایه‌تییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ست هێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌تۆمی نیگه‌رانییه‌كی جیهانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌م كردارانه‌ی رژیم هه‌ڵوێستێكی جیهانی به خۆیه‌وه بینیوه‌و ئه‌و رژیمه‌ی خستوه‌ته ناو گه‌مارۆی ئابووریه‌وه كه ئه‌م گه‌مارۆیه زه‌ره‌رو چه‌رمه‌سه‌رێكی قوڕستر بۆ خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كۆمه‌ڵگا هیچ قازانجێكی بۆ كۆمه‌ڵانی كه‌مداهات و هه‌ژاری ئێران نییه و به‌ڵكوو كۆمه‌ڵگای تووشی سایكۆلۆژیه‌كی سه‌رگه‌ردان ده‌كات و ئاكامی نێگه‌تیڤی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌و رژیمه ته‌نانه‌ت ئیكۆلێژی كۆمه‌ڵگای كردووه‌ته ژینگه‌یه‌ك كه رۆژانه به ده‌یان مرۆڤی بێ تاوان ده‌بنه قوربانی مینه چێنداروه‌كان و كه‌ره‌سه ته‌قه‌مه‌نیه‌كان ده‌ست و لاقیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و به بێ بیمه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م مرۆڤانه كه به هێزی ده‌ستیان نان ده‌رهێنه‌ری بنه‌ماڵه‌ن ده‌بنه سواڵكه‌رێكی سه‌رشه‌قامه‌كان.
خه‌رج كردنی داهاتی وڵات بۆ به ده‌ست هێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژی ئه‌تۆمی، سه‌رف كردنی بودجه‌ی كۆمه‌ڵگا بۆ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ گرووپه شێعه‌كان، كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و جیهانی نیگه‌ران كردووه، چی دیكه له هه‌زاره‌ی سێهه‌م ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ناتوانن وه‌كوو هێرشی ئیسلامییه‌كان له سه‌ده‌كانی رابردوو ئێمپراتووریه‌كی به‌هێزی ئایینی دابمه‌زرێنێت، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری ئێران له ئاستی ده‌ره‌كی دا تووشی قه‌یرانێكی به‌هێز بوه‌ته‌وه‌و ئاكامی قه‌یرانی سیاسی فه‌نده‌میناڵیزمی ئیسلامی ئێران ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه بۆ ناو چوارچێوه‌ی سیسته‌م و شه‌ڕی نێو سیسته‌م بوه‌ته هۆی جیا بوونه‌وه‌ی چه‌ند باڵێك له سه‌ركردایه‌تی، سایكۆلۆژی كۆمه‌ڵگای ئێران چی دیكه هه‌ڵگری ئه‌م هه‌موو ناعه‌داڵه‌تییه نییه و هه‌ستی رۆحی جه‌ماوه‌ری، یه‌كڕیزی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران روو له به‌هێز بوون دایه، سه‌رهه‌ڵدانی سیما ناسراوه كرێكارییه‌كان و مانگرتنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان بوه‌ته هۆی راچه‌ڵه‌كاندنی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به گشتی تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵ له باری گوزه‌رانی ژنان له پێناو گه‌یشتن به داواكارییه‌كان، به‌هێز بوونی ره‌وتی ئازادی خوازی و روشنبیری بوه‌ته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی وره‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ راپه‌ڕینێكی گشتی و نه‌فه‌رمانییه‌كی مه‌ده‌نی و كۆتایی هێنان به‌و قه‌راره سیاسییه‌ی حاكمیه‌ته.
هه‌نووكه كۆمه‌ڵگای ئێران به ده‌ستی به‌ڵای ده‌ستكردی سه‌رمایه‌دارییه‌وه ده‌ناڵێنێت و چینی خواری كۆمه‌ڵگا كه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵ پێك دێنن، باری ده‌رونی جه‌ماوه‌ر و داواكاری نه‌مانی سیسته‌می چینایه‌تییه و رزگار كردنی ئابووری وڵات به ده‌ستی سه‌رمایه‌داری و جێگیر بوونی عه‌داڵه‌تی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ره‌كی ترین و پێویست ترین ئامانجی كۆمه‌ڵگایه، قورخ كردنی پلۆرالیسمی سیاسی و مه‌یدان نه‌دان به هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و سه‌ركوتی ته‌شه‌كوله كرێكارییه‌كان سیاسه‌تی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه، به‌ڵام هوشیاری چینایه‌تی له ئێران تێكه‌ڵ به هوشیاری بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ژنان و هتد بووه، هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری كه‌وتوه‌ته ناو ته‌نگه‌به‌رێكی به‌هێزی جه‌ماوه‌ری و په‌نای بردوه‌ته ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و رۆشنبیره سه‌ركوتی خوێندكاره ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌به‌كان، بۆیه هوشیاری چینایه‌تی پێویستییه‌كی مێژووییه كه جارێكی دیكه له دوای روخانی كۆماری ئیسلامی، سیسته‌می دژه كرێكاری و مه‌كته‌بێكی ئامۆرالیزم سه‌رمایه‌داری جارێكی دیكه جێگای ئه‌م سیسته‌مه نه‌گرێته‌وه.