ده‌سپێکی ژیانێکی نوێ له فینلاند
راگه‌یاندراوی چاپه‌مه‌نی
ده‌سپێکی ژیانێکی نوێ له فینلاند
یه‌که‌م کتێبی ده‌نگی مێژووی کورد له فینلاند ده‌رچوو
ئه‌نجومه‌نی ئاشتی و گه‌شه‌پێدان بۆ کوردستان، یه‌که‌م کتێبی ده‌نگی له مێژووی کورد بڵاو کرده‌وه.
ده‌سپێکی ژیانێکی نوێ له فینلاند کتێبێکی ده‌نگی کورته، که له دوو سی دی‌دا تۆمار به ئامانجی گه‌شه‌پێدانی زانیاری کوردانی دانیشتووی فینلاند له سه‌ر مێژوو، گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری فینلاند و به مه‌به‌ستی خه‌بات دژی هه‌ڵاواردن و خۆ هه‌ڵاواردن بڵاو کراوه‌ته‌وه.
له پێشه‌کی ده‌سپێکی ژیانێکی نوێ له فینلاند دا هاتووه: "ئه‌و به‌رهه‌مه، به مه‌به‌ستی ئاشنایی زۆرتر له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی نوێ و وڵاتی نوێی ئه‌و کوردانه‌یه که دێنه فینلاند و ده‌یانهه‌وێ شوێنی ژیانیان فینلاند بێ. مه‌به‌ست له‌و به‌رهه‌مه، هێنانی فاکتی زانستی و خستنه رووی باسی قووڵ و لێکدانه‌وه‌ی ره‌هه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی پێوه‌ندیدار به ژیانی مشه‌ختی یان په‌نابه‌ری نییه، به‌ڵکوو مه‌به‌ست دانی هه‌ندێک زانیاری سه‌ره‌تایی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ژیان و ژینگه‌ی نوێ "ژه‌نی" گوێ‌گران و هاونشتیمانانی کورد له گه‌ڵ ره‌وشی ژیان له فینلاند ئاشنا بکرێن."
ده‌سپێکی ژیانێکی نوێ له فینلاند باس له جۆه‌کانی هه‌ڵاواردنی ناوکۆمه‌ڵگا دا ده‌کات و له‌وباره‌دا ده‌ڵێ: " هه‌ڵاواردن یان "تبعیچ" دیارده‌یه‌که که دوولایه‌نی هه‌یه. لایه‌نی زۆرایه‌تی و لایه‌نی که‌مایه‌تی. ئه‌گه‌ر له‌لایه‌نی زۆرایه‌تیه‌وه واته کۆمه‌ڵگای فینلاندی به هۆی یاساکانیه‌وه هه‌ندێک مه‌یدانی هه‌ڵاواردن که‌م کراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن ئێمه‌وه وه‌ک کۆمه‌لگای بیانیی دانیشتووی فینلاند هه‌نگاوی که‌متر به‌ره‌و نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن هاوێژراوه. بۆیه ته‌نگه‌ژه‌ی پێکه‌وه ژیان و پێکه‌وه گه‌شه‌کردن ده‌توانێ له داهاتوودا ببێته مه‌ترسیه‌کی گه‌وره دژی کۆمڵگاکهمان و کۆمه‌ڵگای فینلاندیش."
کتێبی ده‌نگی ده‌سپێکی ژیانی نوێ له لایه‌ن "مه‌جید حه‌قی"ه‌وه نووسراوه. دانه‌ر زیاتر له شانزده ساڵه له فینلاند ده‌ژی و ئاگاداری به گرفته‌کانی پێوه‌نیدار به خۆ گونجاندنی کۆمه‌ڵگای کوردی له فینلانده.
هۆگران ده‌توانن کتێبی ده‌نگی "ده‌سپێکی ژیانی نوێ له فینلاند" له رێگای ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی و گه‌شه‌پێدان داوا بکه‌ن.
نرخی کتێب: 15 ئێورۆ
ژماره ته‌له‌فۆن و ئیمایلی داخواز:
عه‌لی مورادی moradi.ali6@gmail.com
ژماره ته‌له‌فۆن:
00358(0)442805692
ئه‌نجومه‌نی ئاشتی و گه‌شه‌پێدان بۆ کوردستان
27.8.2008