Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
ده‌وڵه‌تی كوردی  یان دانانی UN یان ئه‌مریكا وه‌ك چاودێر

ده‌وڵه‌تی كوردی یان دانانی UN یان ئه‌مریكا وه‌ك چاودێر

Closed
by November 29, 2012 گشتی

 

 

من خۆم باوه‌ڕم به‌ هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌ , ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا  سنووری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ,شارێكی كوردی بێت .ده‌وڵه‌ت بۆ كورد كۆتایی پێهێنانی نیگه‌ران و دڵه‌ڕاوكێی كورده‌ .له‌ ده‌سپێكی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له‌ سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌ , نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ هه‌وڵیداوه‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد ژێرده‌سته‌ و فه‌رامۆش بكات .د.ڕه‌فیق صابر له‌ پێشه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ , كه‌ له‌ باوه‌ڕی عیراقچیه‌تی حیزبه‌كه‌ی په‌شیمان بۆوه‌ و گوتی : ده‌وڵه‌تی عیراق له‌ سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی دامه‌زراوه‌ .به‌ كورتی چه‌رچل له‌ سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئاڵۆز عه‌ره‌بی شیعه‌ ,عه‌ره‌بی سوونه‌ و كوردی سوونه‌ كرانه‌ هاوسه‌نگیك بۆ به‌رانبه‌ر ڕێژه‌ی شیعه‌ هه‌تا عه‌ره‌بی شیعه‌ سته‌م له‌ عه‌ره‌بی سوونه‌ نه‌كه‌ن !! ئه‌و سنووره‌ی عیراق ده‌ستكردی ئینگلیزه‌ , به‌ڵام هه‌تا عه‌ره‌بی ئیسلامیش به‌ پیرۆز ته‌ماشای ده‌كات !! هه‌رچی عه‌ره‌بی عیراقه‌ : ماركسی , نه‌ته‌وه‌یی هه‌تا ئیسلامییه‌ به‌ جۆرێك بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی بشكێته‌وه‌ , وه‌ك بڵێی یه‌كێتی عه‌ره‌بی ته‌نیا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عیراق ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسی! بۆیه‌ من وه‌ك كوردێك ده‌وڵه‌تی كوردی به‌ قازانجی تاكی كورد و عه‌ره‌ب ده‌بینم با چی تر هیچ تاكێكی كورد یان عه‌ره‌ب …نه‌بێته‌ میزاژی حیزبی عه‌ره‌بی و حیزبی كوردی!

ئه‌و كێشه‌ی ئه‌و دوایه‌ ماهیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی عیراقی ئاشكراكرد .بیركردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی عیراق چ سوونه‌ بێت یان شیعه‌ به‌رانبه‌ر كورد یه‌كن ! خه‌ڵك وا تێنه‌گه‌ن من باوه‌ڕم به‌ شۆڤینیه‌ت هه‌یه‌ , من هه‌رگیز باوه‌ڕم به‌ شۆڤینیه‌ت نییه‌ ,باوه‌ڕم وایه‌ ئه‌وه‌ حیزبی عه‌ره‌بی له‌ 1921-ه‌وه‌ په‌یڕه‌وی شۆڤینیه‌ت ده‌كات ,گه‌یشتۆته‌ كوێ؟؟ له‌ 2003 حیزبی كوردی ڕازی بوو به‌شێك له‌ باشووری كوردستان , جێی ناكۆك بێت ,نه‌ك دابڕاو له‌گه‌ڵ حیزبی عه‌ره‌بی! هه‌ر تاكێكی عه‌ره‌بی ده‌زانێ ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌رزی كوردین , به‌ڵام شۆڤینیه‌تی حیزبی عه‌ره‌بی شیعه‌ یان سوونه‌ ناهێڵێت ئه‌و سته‌مه‌ له‌ سه‌ر كورد هه‌ستێت!

قۆچانێیه‌ك هه‌ر ڕووده‌دات! من له‌گه‌ڵ  ئه‌وه‌دام هیچ تاكێكی كوردی یان عه‌ره‌بی لووتی به‌  خوێن نه‌یه‌ت , بۆیه‌ بوونی یوئێن یان سوپای ئه‌مریكی وه‌ك چاودێر له‌و ناوچه‌ دابڕاوانه‌ به‌ چاره‌سه‌ری پاراستۆلی ده‌بینم,به‌ڵام ئه‌وه‌ هه‌ر باشه‌ بۆ ڕێگرتن له‌ شۆڤینیه‌تی حیزبی عه‌ره‌بی!!

سه‌لام ناوخۆش

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.