Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
دوایین نامه‌ …. حه‌سه‌ن مسته‌فا

دوایین نامه‌ …. حه‌سه‌ن مسته‌فا

Closed
by January 6, 2013 ئەدەب

 

 

چه‌ند زوو هاتی، وه‌ك شه‌به‌نگێك

به‌سه‌ر كه‌له‌به‌ره‌ تاریكه‌كانی رۆحما رژایت.

له‌وێنه‌ی پێكه‌نینێكدا ده‌ركه‌وتی

كه‌ ته‌نیایی لێسه‌ندمه‌وه‌.

وه‌ك ئاسووده‌یی مرۆڤێكی خۆشنوود

ده‌نگت ئه‌و ته‌ڕاییه‌ی ده‌دا.

هه‌ستی هۆگری له‌ڕۆحم راده‌په‌ڕاند.

چه‌ند دره‌نگ كه‌وتی تا بارانێك له‌گه‌ڵ خۆی هێنای

هه‌ر زوو نه‌هاتی تا ره‌هێڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی بردی!!.

 

تازه‌ …

چیدی، ده‌نگێك به‌گوێم ناگات .

 چیدی،  قاقایه‌كی ناوه‌خت … داوی په‌یڤه‌كانم ناپسێنێ. 

دێراوی چله‌ نێرگزه‌كانی رۆحم ناكات!!.

 

تازه‌ چیدی

ئه‌و كۆمێنته‌ شه‌رمنانه‌ …كه‌ به‌سڵاو ده‌ستییان پێده‌كرد

به‌پاڕانه‌وه‌كانی من دواییان ده‌هات…ناژنه‌وم.

ئیدی ته‌واو 

چیدی له‌زه‌نگه‌ ناوه‌خته‌كانیان كه‌ رۆحم پێیده‌گوتم

هی ئه‌وه‌ …راپه‌ڕه‌

راناپه‌ڕم!!!.

چه‌ند زاڵمانه‌یه‌ ئه‌وین.. چه‌ند بێقامه‌ته‌ ئارامیی

چه‌ند له‌سه‌ر پێیه‌ چاوه‌ڕوانیی …چه‌ند سه‌رشێته‌ ئه‌ویندار

چه‌ند خێرایه‌ بڕیار… بڕیار بۆ تێگه‌یشتن لێم!!

چه‌ند لاپره‌سه‌نه‌ باران بۆ رێگرتن له‌په‌یڤین.

 

ده‌زانم گوڵم 

تاكو رسته‌ی ( بۆ هه‌میشه‌ ماڵئاوا !!؟) داڕێژراوه‌.

چه‌ند فرمێسك هه‌ڵڕژاوه‌.

ئاخر خۆ خه‌تایه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌نه‌بوو؟

ئاخر خۆ زوڵمه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ كوشنده‌نه‌بوو؟

ئاخر خۆ تێگه‌یشتن لێم ئه‌وه‌نده‌ ئه‌سته‌م نه‌بوو؟

ئاخر خۆ تێگه‌یشتن لێت…

 

نازانم چ ( ره‌شه‌بایه‌ك ) هه‌ڵیگرتی ، به‌م ئێواره‌ 

چ بارانێكی ناوه‌خت قاچه‌كانتی بێره‌ وه‌ركرد!.

له‌دوو په‌یڤی جێماوی بریندار، چیت بۆ جێهێشتم.

له‌ڕستێك فرمێسك كه‌بێده‌سه‌ڵاتانه‌ هه‌ڵڕژان چیم بۆ مایه‌وه‌ .

ده‌زانم…گوڵم 

ئه‌مه‌ پاداشتیی ئه‌وینه‌ 

ئه‌مه‌ ئه‌و خه‌نجه‌ره‌یه‌ تازه‌ ده‌مدۆزێته‌وه‌

تازه‌ به‌شوێن بۆنی برینه‌كانمه‌وه‌ ده‌كه‌وێ.

ئیدی بۆ ئه‌به‌د ره‌نگ به‌به‌ر یادگارییه‌كانمه‌وه‌ ناهێڵێ 

ئیدی بۆ ئه‌به‌د له‌نێو برینه‌كانمدا ده‌خه‌وێ.!!

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.