دوای مام جه‌لال … به‌ختیار شاره‌زوری
گرفتی گه‌وره‌ی شۆڕش و حیزب و ڕێكخراوه كوردیه‌كان ئه‌وه‌یه كه نه‌توانراوه تا ئێستاش به جڤات سه‌ركردایه‌تی بكرێ و دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌بێت كه گرۆپێك تێدا كار بكات كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌م سه‌ركردایه‌تیه‌دا دوركه‌وته‌وه كاره‌كان وه‌ك پێویستی خۆی جێ به جێ بكرێ به واتایه‌كی تر هه‌ر له ڕێكخراوێكه‌وه تا نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌موو بڕیاره‌كان له جه‌سته‌ی ته‌نها كه‌سێكدا كۆده‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ وون بونی ئه‌م كه‌سه‌دا هه‌موو شتێ سفر ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش ڕه‌گێكی میژووی هه‌یه هه‌ر له كه‌ریم خانی زه‌نده‌وه تا شیخ عه‌بدوڵای نه‌هری و قازی محه‌مه‌د و و تا مه‌لا مسته‌فا كه بۆ خۆی به مردنی هه‌ر یه‌كێك له‌م سه‌ركردانه حیزب و ڕێكخراوه‌كانیان توشی لاوازی یان له ناوچون هاتون و پێویستی به‌چه‌ند ساڵێك هه‌بوه تا سه‌ركرده‌ی تر به هه‌مان فۆتۆكۆپی میژویه‌وه و به هه‌مان ئه‌قڵه‌وه دروست ببێته‌وه كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی بوته هۆی دواكه‌وتنی به‌روه‌پێش چونی كه‌یسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كان و جاشایه‌تی به‌شێكی كاریگه‌ر بو بێت له‌سه‌ر به‌ره و پێش نه‌چونی كێشه‌ی به‌رگری كردن له نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك له یه‌زدان شێره‌وه له میرنشینی بۆتان تا جاشایه‌تی ئه‌وا كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌هاو بڕیاری حیزب له تاكه‌كه‌سێكدا كێشه‌یه‌كی به‌رچاوه و پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت كه ده‌كرێت یان بڵین پاشخانی ڕۆشنبیری گشتی نه‌گیشتوه‌ته ئاستێك كه بتوانرێ سه‌ركردایه‌تی جڤاتی بێت (بڕیاری ده‌سته جه‌معی ) كه ئه‌مه‌ش تا ئێستا به‌رده‌وامه و حیزبه‌كان به‌رهه‌م هێنی جۆڕێك له كاریزمان و دوای ده‌بێته تاك بڕیارده‌ر و ناتوانن بڕیاری جڤاتی به‌رهه‌م بهێنن و زۆر كات ده‌بێته دكتاتۆریش وه له‌كاتی نه‌مانی سه‌ركرده‌دا ته‌نها بنه‌ماڵه‌كان ده‌توانن ئه‌و حیزبه له فه‌وتان بپارێزن كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی كۆمه‌ڵگای مێگه‌لیه كه ده‌توانرێ ئه‌م بۆچونه بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌كار بهێنین .
ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا پرسیاره‌كه ئه‌وه كه ئێسته قه‌یرانیكی قۆڵ له نێوان هه‌ولێرو به‌غدادا هه‌یه كه گفتوگۆكان به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه كه ئایا ئه‌گه‌ر مام جه‌لال نه‌توانێت به هۆی باری ته‌ندروستیه‌وه نێوه‌ندگیری بكات ئایا ئه‌م كێشانه چی به‌سه‌ر دێت ..؟
ئه‌مانه هه‌مویان ئاماژه‌ن به‌وه‌ی كه له خوار سه‌ركرده‌كانه‌وه ئه‌وه‌ی پێ ی ده‌وترێت سه‌ركردایه‌تی متمانه‌یان به‌یه‌ك نیه یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌م گروپی سه‌ركردایه‌تیانه خۆی ده‌یه‌وێت ببێته كه‌سی یه‌كه‌م و هه‌وڵیش ده‌دات هه‌موو بڕیاره‌كان له ژێر ده‌ستی خۆیدا كۆبكاته‌وه و جاێرێكی تر میژوی تاك سه‌ركرده‌یی دوباره بكاته‌وه یان له دوای خۆی كوڕه‌كانی جێگای بگرێته‌وه كه ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كێتی مام جه‌لال و بۆ گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێت كه ئه‌م دوو سه‌ركرده‌یه كه‌متر ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه كوڕیان جێیان بگرێته‌وه به تایبه‌ت نه‌وشیروان مسته‌فا تاكه سه‌ركرده‌یه كه له مێژوه‌وه تا ئێستا دور بێت له‌م كاره‌وه به‌ڵام پارتی ئه‌وه ڕونه كه له دوای مه‌سعود بارزانیه‌وه جگه له كوڕه‌كانی كه‌سی تر ناتوانێت جێگه‌ی بگرێته‌وه , به‌ڵام هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك نه‌یتوانیوه ئه‌و كاره بكات كه له دوای نه‌مانی خۆی ده‌سته‌یه‌ك سه‌ركردایه‌تی بكات وه نه‌بێته هۆی ئیفلیج بونی بڕیاره‌كان هه‌رچه‌ند نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێت لێره‌دا ئه‌م مێژوه ڕابگرێ به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت نه‌یتوانیوه خۆی له دووباره‌بونه‌وه‌ی مێژوو ده‌رباز بكات كه ده‌كاته ئه‌وه‌ی بڵێین حیزبه‌كان په‌رستگایه‌كن بۆ دروستكردنی سه‌ركرده‌كان كه ئه‌وان له ئێمه‌ی پله دوو جیاواز ترن قابیلی هه‌ڵه نین كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی نه‌بونی پاشخانێكی ڕۆشنبیری گشتیه .
لێره‌وه نه‌خۆش كه‌وتنی تاڵه‌بانی نه‌توانینی سه‌ركردایه‌تی كردنی یه‌كێتی و ئه‌گه‌ری په‌رته‌وازه‌بونی سه‌ركردایه‌تی یه‌كه‌م جار نیه ڕوبدات به‌ڵكو ڕه‌گێكی مێژوی هه‌یه كه سه‌ركرده مرد هه‌موو شتێ ده‌مرێت چونكه ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه توانای متمانه به یه‌كتر و بڕیاری جڤاتی نیه تا بتوانرێ وون بونی سه‌ركرده‌ی پێوه دیار نه‌بێت بۆیه ده‌بێت بپرسین ئایا ئه‌و هه‌ڵانه چی بوون كه سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌كو تاڵه‌بانی كردویه‌تی وه ئایا ئه‌و هه‌ڵانه چین كه مه‌سعود بارزانی كردونی وه ئایا ئه‌و هه‌ڵانه چی بوون كه نه‌وشیروان مسته‌فا كردونی كه وای لێهاتوه كه نه‌توانرێ ئه‌م پرسیارانه بكرێت و بگره كه له ئێستاشدا كه‌متر یان وه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی نه‌توانراوه خوێندنه‌وه بۆ سه‌ركرده‌كانی میژووش بكرێت به‌ڵام له دوای دروست بونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه و فرانبونی په‌یوه‌ندیه‌كان و میدیای ئازاد كه ئاستی هوشیاری گشتی تا ئاستێك به‌رزكردوه‌ته‌وه سه‌رتایه‌كی باش هه‌یه كه بتوانرێ ڕه‌خنه بگیرێت و ترسی دوباره‌بونه‌وه‌ی جه‌مال عیرفان و زه‌رده‌ست عوسمانیش نه‌بێت .
ده‌توانین بڵین تا ئێستاش هه‌ر سه‌ركرده بڕیار ده‌دات له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌كرێت چه‌ند پرسیارێك بكه‌ین .
1. دوای تاڵه‌بانی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداد به كۆی ده‌گات ..؟
2. ئایا له به‌غداد جڤاتی نیشتمانی هه‌یه كه بتوانێت جێ‌ی تاڵه‌بانی بگرێته‌وه ..؟
3. ئایا ناوخۆی یه‌كێتی به‌ره و كۆی ده‌ڕوات ..؟
4. ئایا په‌یوه‌ندی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوات ..؟
5. ئایا كێ له ناو یه‌كێتیدا شانسی جێگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی هه‌یه ..؟
6. ئایا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی به‌كوێ ده‌گات …؟
7. ئایا حیزب ده‌توانێت خۆی له تاك سه‌ركرده ڕزگار بكات و جڤاتی نیشتمانی خاوه‌ن بڕیار بێت به متمانه به‌یه‌كتری ..؟
8. ئایا دوای تاڵه‌بانی كێ ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری عێراق ..؟
9. ئایا حیزبه‌كانی هه‌رێم مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چ كه‌سێكی ناو یه‌كێتیدا ده‌كه‌ن وه‌ك سكرتێری یه‌كێتی ..؟
10. ئایا حیزبه عێراقیه عه‌ره‌به‌كان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پۆستی سه‌رۆك كۆماری دوای تاڵه‌بانیدا ده‌كه‌ن ..؟
11. وه ئایا ئه‌گه‌ر مام جه‌لال نه‌یتوانی كار بكات چاره‌نوسی ئیداره‌ی سلێمانی چی به‌سه‌ر دێت ..؟