Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
دووه‌م فیستڤاڵی شانۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر

دووه‌م فیستڤاڵی شانۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر

Closed
by September 17, 2012 گشتی

 

سبەی١٨/٩/٢٠١٢ بەرێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر دووەم ڤیستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتی لە هەولێری پایتەخت ساز دەکات، بێگومان بۆ سەرکەوتنی هەرکارێک ئامانج زۆر گرنگە ، سازدانی هەر فیستیڤاڵێک دەبێت ئامانجی دیار کراوی هەبێت.. جگە لە کۆکردنەوەی شانۆکاران و ئاڵوگۆر کردنی بیرو را و یەکتر ناسین نیاز وایە لەم فیستیڤاڵەدا چەندین نمایش و ۆرک شۆپ و کۆرو سمیناری شانۆیی ئەنجام بدرێت، هەر لە میانی فیستیڤاڵەکە چەندی کتێبی شانۆی چاپ بکرێت لەگەڵ  ئامادە بوونی چەندین کەسایەتی بەناوبانگی شانۆیی جیهانی و عەرەبی لەهەمان کاتیشدا گۆڤارێکی شانۆیی کە چەندین وتارو لێکۆڵینەوە لە خۆ دەگرێت بڵاوبکرێتەوە…

ئەو وڵاتانەی بەشدارن لەم فیستڤاڵە بریتین  له‌ (ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئێران، میسر، ئوغه‌ندا، پاکستان، عێراق) هەروەها بەرهەمێکی شانۆیی کوردی لە چێوارچێوەی فیستیڤاڵەکە بەشدار دەبێت لەگەڵ چەند نمایشکی شانۆیی کوردی لە پەرواێزی فیستیڤاڵ نمایش دەکرێت.. وڵاتانی بەشدار بوو پێگەیەکی کاریگەرو باشایان هەیە لەسەر رەوتی شانۆ لە جیهاندا خاوەنی چەندی بلیمەتی شانۆیین بگرە خاوەنی قوتابخانەی شانۆیی تایبەتین… لەسەر ئەم بنمایانە دەبێت ئێمەی شانۆکار بیر لەوە بکەینەوە کە چۆن بتوانین سود لە ئەزموونی ئەوان وەربگرین هەر لە نواندن و دەرهێنان و تەکنیکی شانۆیی… بێگومان ئەگەر ئەم فیستیڤاڵانە بەردەوام بن و هەروەها شانۆکارانی ئێمەش سەردانی دەورەوە بکەن بەربەردەوامی پەیوەندی هەبێت لەلایەن هەردوولا گومانی تێدانیە کە داهێنان و کاریگەری زۆر باشی دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی شانۆی کوردی چونکە ئەم شانۆکارانەش لەرێگەی ئەزموون و پەیوەندی گەیشتوونە ئەم ئاستە بە جۆرێک بەگەنە ئەوەی کە بە شانۆی جهیانی ناوزەند بکرێن.

ئەوەی من مەبەستمە لەسەر ئەم فیستڤاڵا بڵێم دەبێ شێوازو جۆری فیستیفاڵ دیار بکرێت ئایا فیستیڤاڵێکی مۆنۆدرامایە یان فیستیفاڵێکی ئاهەنگ سازییە، یان ئەبسۆردە…. دەست نیشانکردنی شێواز و جۆر گرنگە چونکە لە ڤیستیڤاڵی یەکەمی شانۆ کە ساڵی رابردوو سازکرا هەموو جۆرە نمایشێکمان بینی وەکو مۆنۆدراما ، ئاهەنگەسازی ، ئەزموونگەری… بەڵام ئەوەی من ئاگادار ئەم ساڵ  لە رێگەی سەنتەری جیهانی (iti)  هەماهەنگی و کۆمەنیکەیشن کراوە بۆ شێوازو جۆری فیستیفاڵ وە بۆ  ئەو تیپە شانۆییانەی کە بانگێش کراون بەبۆچونی خۆم ئەم خاڵەیەن زۆر گرنگە چونکە دەبێتە جۆرە ناسینێکی شانۆی کوردی بە شانۆی جیهانی خاڵێکی تریش کە جێگەی ئاماژە بۆ کردنە بوونی پێش برکێیە بۆ تیپە شانۆییەکانە کە لەرێگەی لیژنەیەکی پسپۆری تایبەتی باشترین دەرهێنان و باشترین ئەکتەری کوڕ ، کچ باشترین تەکنیک… لەلایەن چەند شانۆکارێکی جیهانی پڕ ئەزموون دەستنیشان دەکرێن ئێمەی شانۆکارانی کوردستان هیچمان کەمتر نیە لە شانۆکارانی جیهانی زۆر بەچاکی دەتوانین بوونی خۆمان بسلمێنین هەروەکو چۆن ساڵی پار ئەکتەرێکی کچ بەناوی (سایە حسێن) لە شانۆگەری (چیرۆکی بەردەوام) لە نوسین و دەرهێنانی مامۆستا ئەحمەد سالار وەکو باشترین ئەکتەر دەستنیشان کراو خەڵاتەکەی وەرگرت .

لایەنێكی تری فیستیفاڵ کە کاریگەری هەبوو لەسەر نۆژنکردنەوەی  هۆڵە شانۆییەکان بوون کە بەداخەوە تاوەکو ئێستا لە کوردستان  چەندین تەلار و کۆشکی جوان دورست کراون بەڵام تاوەکو ئێستا هۆڵی شانۆیی دورست نەکراوە ئەمەش ماییەی تێرامانە.

ئەوەی جێگای دڵخۆشییە بوونی چەندین سپۆنسەرە لە فیستڤاڵاکانە بەجۆرێك بازرگانی کوردیش گەیشتوونەتە ئەو رادەیەکە کە پاڵپشتی لە کارە هونەرییەکان بکەن وەکو کەرتی تایبەت ئەمەش هۆشیاری بازرگانی کوردستان نیشان دەدات، کە دەتوانن لەرێگەی هونەرەوە برەوبە بازرگانی خۆیان بدەن. 

لە کۆتاییدا دەڵێم هیچ شتێک بێ کەموو کوڕی نابێت بەڵام گرنگ ئەوەیە ساڵ بەساڵ سوود لە هەڵەکانمان وەرگرین بۆ ساڵی داهاتوو باشتر بکرێت دەست خۆشی لە بەرێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر و وەزراتی روشنبیری لاوان دەکەین .       

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.