دوو ستران بۆ ڕۆژی ژنان ….ڕه‌زا حه‌مه
Closed
سترانی یه‌كه‌م :
له‌مێژه گوڵ
سیمبۆله بۆ
پاكی و جوانی و ناسكی ژن
پیاو تا بۆی نه‌چه‌مێته‌وه
ناتوانێ بیچنێته‌وه .
بۆ هه‌ڵمژینی یه‌ك بۆنی
ده‌بێ یا به‌رزیكه‌یته‌وه
یا سه‌رتی بۆ دانه‌وێنی.
سترانی دووه‌م
هه‌تاكو تۆ مابی ئه‌ی ژن
گه‌ردوون وه‌جاخی كوێرنابێ
كانی عه‌شق وشك ناكات
ژیان بێ خێروبێر نابێ
٭ ٭ ٭
هه‌تاكو تۆ مابی ئه‌ی ژن
سروشت جوانی لێنابڕێ
هه‌ست له ده‌رونمان ناتۆرێ
مرۆڤایه‌تی نامرێ.
٭ ٭ ٭
هه‌تاكو تۆ مابی ئه‌ی ژن
خۆت سه‌روه‌ر و
خۆت تاجی سه‌ری (كۆمه‌ڵ) ی
تا تۆ مابی ،
پیاو جارێ تر نابێته‌وه
به گیاندارێكی جه‌نگه‌ڵی .