دڵتەنگین بە مەرگی ناوادەی نووسەرو خەباتگێڕ عومەر عینایەتی
نووسەرو خەباتگێر عومەر عینایەتی بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندەوە رۆژی دوشەم 8ی جوڵای2013 لە شاری ئۆسلۆی وڵاتی نۆروێژ چاوی بۆیەکجاری لێک نا و لە 10ی/7 هەر لەوێ بەخاک سپێردرا.
لێرەوە بە ناوی ماڵپەری “دەنگەکان”ەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری کاک عومەر و خوێنەرانی دەکەین، هیوادارین ئەمە دوواین ناخۆشی و دڵتەنگییان بێت.
• کار‌و چالاکییەکانی نووسەر لە زمانی خۆیەوە:
من “عومه‌ر عینایه‌تی” له دایکبووی ساڵی 1960ی شاری بۆکان له بنه‌ماڵه‌یه‌کی کرێکار له‌دایکبووم. خویندنی دواناوهندییم هه‌ر له بۆکان ته‌واو کردووه. ساڵی 1977 ده‌ستم به چالاکی سیاسی کرد و له گه‌ڵ ته‌شکیلاتی زهحمتکیشان ( اتحادیه‌ی کمونیستها) له ساڵی 1980 بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ گیرام. پاشان بۆهه‌میشه له لایه‌ن حکومه‌تی ئیسلامی ئێرانه‌وه له هه‌مووشت ههڵاوێردرام(محرومیت اجتماعی). جیاله‌وه چه‌ند جارێکی دیکه به‌هۆی چالاکیی سیاسیه‌وه له‌زیندانه‌کاندا توند کرام و ماوه‌ی 2 ساڵیش (1997) له بۆکان دوورخرامه‌وه. ئیدی به ناچاری رووم کرده باشووری کوردستان و لهوێوهساڵی 1998 له ژێر چاودێری(UN) هاتوومه‌ته وڵاتی نۆروێژ. ئێستا خه‌ریکی نووسین و چالاکیی سیاسیم.
زیاتر له‌بواری میژویی کار ده‌که‌م.
خه‌ریکی پێداچوونه‌وه‌م به سه‌ر دوو کتێبی چیرۆک له نوسینی خۆم.
ماوه‌ی ساڵێکه له سه‌ر کتێبێکی مێژوویی ده‌نووسم و هیوادارم ته‌مه‌ن مه‌ودام بدا ته‌واوی بکه‌م.
کلیکی ئێرەبکەن بۆ خوێندنەوەی بەشێک لە نووسینەکانی نووسەر: