Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
دڵه‌ گه‌وره‌که‌ی مامۆستایی گه‌وره‌ حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانی له‌ لێدان که‌وت

دڵه‌ گه‌وره‌که‌ی مامۆستایی گه‌وره‌ حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانی له‌ لێدان که‌وت

Closed
by August 15, 2009 تایبەت

 

 

مامۆستا تۆ ونبووی له‌ چاومان به‌ڵام نامریت ،ئه‌وه‌تانێ هه‌موو ڕۆژێک له‌ ده‌رگایی په‌پوله‌ی ئازادییه‌وه‌ خۆت ده‌خه‌یته‌ ناو ڕوح و دڵمانه‌وه.‌

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ ئه‌مڕۆ 16-8-2009 کاتژمێری 3:00 به‌یانی به‌کاتی  شاری تۆرۆنتۆی که‌نه‌دا ،دڵه‌ گه‌وره‌که‌ی مامۆستایی مۆسیقایی کوردی مامۆستا حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانی له‌ لێدان که‌وت.
ئێمه‌ وه‌کوو ده‌نگه‌کان له‌ ناخه‌وه‌ دڵگرانی و دڵته‌نگی خۆمان به‌ کۆچی ناواده‌ی مامۆستا حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانی راده‌گه‌یه‌نین و هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ین که‌ ببیستنی ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵته‌نگ ده‌بن.
مامۆستا حه‌سه‌ن له‌ساڵی 1931 له‌شاری سنه‌ له‌دایک بووه‌و خوێندنگه‌ی موزیکی سه‌ربازی له‌ ئێران ته‌واو کردووه‌. له‌ساڵی 1949له‌ رادیۆیی ورمێ کاری کردووه‌،ساڵی 1956له‌ ڕادیۆ سنه‌ و له‌ ساڵی 1958 له‌ ڕادیۆیی تاران. له‌ ساڵی (1991) هاته‌ وڵاتی که‌نه‌داو له‌ شاری تۆرۆنتۆ نیشته‌ جێبوو به‌ یه‌کجاری له‌ ماڵێکی ساده‌و ساکاری زۆر بچوکدا .
له‌ ماوه‌ی ژیانیشیدا له‌ که‌نه‌دا چه‌ندین کۆنسێرتی به‌ زمانی کوردی و فارسی ئه‌نجامداوه‌ له‌ شاره‌کانی تۆرۆنتۆ و مۆنتریاڵ .له‌‌ ته‌مه‌نی هونه‌ری خۆشیدا ده‌یان کۆنسێرتی گه‌وره‌ی گێراوه‌ و دانه‌ری سه‌دان ئاوازه‌ بۆ گۆرانی بێژه‌گه‌وره‌کانی وه‌کوو شه‌جه‌ریان ، مه‌زهه‌ری خالقی ، شه‌هرام نازری و ده‌یانی تر.

رێوو ره‌سمی به‌خاک سپاردنی مامۆستا حه‌سه‌ن رۆژی سێشه‌مه‌ 18-8-2009 کاتژێر 10:00 به‌یانی له‌م ناو نیشانه‌ی خواره‌وه‌:

 

120Bermondsey Road
North York, ON M4A 1X5

              416-836-9222      

PhotoPhoto
Photo

Eglinton Ev E & Bermondsey

Islamic Iranian Centre

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.