Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
دڵی مامۆستا

دڵی مامۆستا

Closed
by September 10, 2012 گشتی

 

 

کاتێ کە بۆ یەکەم جار مناڵ دێ بۆ قوتابخانە، وەکو سندوقێکی تەلیسمی وایە کە پڕیەتی لە پارچەی یاری، هەندێ لەو پارچانە شکاون و هەندێکیان شاراوەن و ئەوانی تریش خەریکە وون دەبن. بەڵام دڵی مامۆستایەک دەتوانێ ئەم پارچانە ڕێکبخات و لەگەڵ یەکیان بگونجێنێ و  بە هانای ئەو مناڵەوە بچێ بۆ ئەوەی یارمەتی بدات هێزی شاراوەی ناخی بدۆزێتەوە و ببێت بەو کەسەی کە خۆی دەیەوێت.

ئامانجی مامۆستا تەنها وانە وتنەوە و پێدانی زانیاری نیە، كه‌ ئەمە واتە دانانی چەند پارچەیەکی زیاتر  بۆ سندوقەکە. بەڵکو کاری مامۆستا بە یەکەوەنانی ئەو پارچانەیە بۆ دروستکردنی شاکارێکی هونەری. ئەو پڕۆسەیەش زۆر  هێدی و لە سەرەخۆیە. هەندێ لە قوتابیەکان  لە چاو ئەوانی تر پێویستی زیاتریان بە یارمەتیە, هەر قوتابیەک بە بەردەوامی کارێکە بە شێوە و ڕەنگی جیاواز.

مامۆستا یەکەم کاری دروستکردنی پۆلێکە. شوێنێک کە قوتابی تێیدا هەست بکات سەلامەتە، شوێنێک کە هەرگیز هەست بەوە نەکات هەڕەشەی  لێکراوە یاخود ترسی لە هەوڵدان هەبێت تێیدا, وە یاسای هەمیشەیش شەفەقەت و مەرحەمەتە.

مامۆستا خۆی نمونەی مرۆڤی بەرزە و  کردەوەی چاک و ڕێزگرتنی ئەوانی تر دەڵێتەوە. ئەو فێرمان دەکات چۆن جەخت لە سەر هێز بکەینەوە نەک لاوازی, هەروەها چۆن هانی یەکدی بدەین و هۆكاری سه‌ركه‌وتنی یه‌كتر بین.

مامۆستا ئەوەندە ئازادی بە قوتابی دەبەخشێ کە پێویستی پێیەتی , بۆ ئەوەی بە خۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدا و بە خۆی بڕیاربدات. هەر بۆیە قوتابی وا فێردەبێت کە زیاتر بەپەرسیارە بەرامبەر شتەکان و دەتوانێ بە تەنیا هەڵ بکات و بە تەنیا کاری خۆی ئەنجام بدات.

قوتابی وا فێرکراوە کە بە هێز بێت و بە خۆی بۆخۆی بیربکاتەوە, وە ئەو تەلیسمەش کە لەناوەوە خەریکە شێوە وەردەگرێت هەستێکی زۆر ئەرێنی هەیە.

 

وه‌رگێڕان: په‌شێو مه‌جید

نوسینی: پۆوڵ فۆكس

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.