دۆڵی گورگەکان یان رامبۆی تورکیا ….نزار جاف
دۆڵی گورگەکان یان رامبۆی تورکیا
نزار جاف
به درێژایی مێژووی نوێی تورکیا و دامه‌زراندنی کۆماری تورکیا له دوای داڕمانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌وڵی ئه‌وه دراوه و ده‌درێت، که ناوه‌ڕۆکی ئاراسته سیاسییه‌کانی تورکیا له هاوتاکانی ده‌وروبه‌ری له ناوچه‌که‌دا جیاواز و تایبه‌تیتر بێت. لێره‌شدا، پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی یه‌کجار تایبه‌تی له‌مه‌ڕ جۆر و شێوازی ئه‌و گۆڕانه سیاسییه ـ فیکرییه‌ی که مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورك له‌سه‌ر ئاستی تورکیا جێبه‌جێی کرد، بکه‌ین و تیشك بخه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و چوارچێوه‌ی، که بۆ ئه‌تاتورك دیاری‌کرا سه‌باره‌ت به شێوه و ناوه‌ڕۆکی ده‌وڵه‌تی فه‌رمانڕه‌وا له تورکیا له دوای نه‌مانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی. بێگومان ئه‌و جۆر و شێوازی گۆڕانه‌ی، که به سه‌ر تورکیادا هات له دوای رووخاندنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، به‌رجه‌سته‌کاری یه‌ك راستی گرنگه که ئه‌ویش بریتییه له چه‌سپاندنی سیسته‌مێکی سیاسی ـ فیکری ـ کۆمه‌ڵایه‌تی، که بتوانێت له ئاستی کاڵکردنه‌وه و لاوازکردنی هه‌ژموونی فیکری ـ کۆمه‌ڵایه‌تی ئایینی ئیسلامدا بێت، که بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده باڵاده‌ست و زاڵبوو به سه‌ر هزر و وێژدانی کۆمه‌ڵگەی تورکیدا. ئه‌تاتورك، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سه‌ختییانه‌ی هاتنه رێگه‌ی له‌لایه‌ن شه‌قامی تورکییه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام به هۆی ئه‌و پشتیوانییه مه‌زنه‌ی خۆراوا و ئه‌و نا ئومێدییه‌ی خودی گه‌لی تورکی له ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی عوسمانی، ئه‌و سیسته‌مه به ناو عیلمانییه‌ی ئه‌تاتورك سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێنا و بووه ته‌نها رێگه‌یه‌کی رزگاری و بنیاتنانه‌وه‌ی ئایینده‌یه‌کی نوێ بۆ تورکیا. بێگومان ره‌خنه و تانه و ته‌شه‌ر له‌و ئه‌زموونه عیلمانییه‌ی که‌مال ئه‌تاتورك، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپییه‌وه هێنده زۆرن، که ناتواندرێت له چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراودا ده‌ستنیشان بکرێن. به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌و رووه‌وه‌ی که سه‌رتاپای ئه‌و سیسته‌مه عیلمانییه‌ی ئه‌تاتورك ته‌نها زه‌مانه‌ت و پارێزه‌رێکی که بتواندرێت پشتی پێ ببه‌سترێت، خودی سوپای تورکیایه و عیلمانییه‌کانی وڵاتانی خۆراوا به گشتی و ئه‌وروپی به‌تایبه‌تیدا هه‌یه، چونکه ئه‌م ئه‌زموونانه ته‌نها زه‌مانه‌ت و پشتیوانی‌یان به یاسا و ده‌ستوره‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و سوپا به جۆرێکی یه‌کجار دیاریکراو له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه‌دایه، به‌ڵام به‌و هه‌موو که‌م و کورتی و نوقستانییه‌ی که سیسته‌می به ناو عیلمانی تورکیا هه‌یه‌تی، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، رۆشنبیران و بیرمه‌ندان و هونه‌رمه‌ندانی تورکیا هه‌وڵێکی ئه‌وتۆیان داوه به‌سه‌ر لایه‌نه نێگه‌تیفه‌کاندا باز بده‌ن و په‌یامێکی وا ئاراسته‌ی جیهان به گشتی و وڵاتانی ناوچه‌که به‌تایبه‌تی بکه‌ن، که تیایدا روونی بکه‌نه‌وه تورکیا له سایه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌دا بۆته هێزێکی سه‌ره‌کی نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش. هه‌ر به‌م ئاراسته‌یه‌ش، زنجیره درامای ته‌له‌فزیۆنی(Kurtlar Wadese) واتا”دۆڵی گورگه‌کان”که له ساڵی 2003دا به‌رهه‌مهێندراوه و له‌م دواییه‌دا دۆبلاج کراوه بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و له که‌ناڵی ئاسمانی(ئه‌بو زه‌بی)یه‌وه به‌خش ده‌کرێت. هه‌وڵ دراوه له میانه‌ی ئه‌ڵقه‌کانیدا جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی گرنگی و ته‌وه‌ری تورکیا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان بکرێت و له زۆر کاتیش‌دا پێش له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گیرێت، که رووبه‌ری هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منی تورکیا، هه‌موو سنووره‌کان له کاتی پێویستدا ده‌به‌زێنێت و ده‌بێته حه‌ریف و رکابه‌ری وڵاتی به‌هێزی وه‌ك ئیسرائیل و زلهێزی وه‌ك ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و روسیا. زنجیره درامای دۆڵی تورکه‌کان، که تیایدا جۆره باکڕاوندێکی هۆشیارانه به هزر و بیری تورکی ده‌کرێت و پێشینه‌ی هه‌ژموونی سیاسی و فیکری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری تورکیا بۆسه‌ر ناوچه‌که و جیهان نیشان ده‌درێت و تورکیا وه‌ك ته‌نها زه‌مانه‌تێکی سه‌قامگیری و ئاشتی له ناوچه‌که و جیهاندا پیشان ده‌درێت و ئاماژه‌ش به پێچه‌وانه‌که‌یشی به جۆرێکی زه‌ق ده‌درێت. ئه‌و زنجیره‌یه‌ی که له ساڵی 2003دا و له گه‌رمه‌ی داستانی داڕمانی رژێمی به‌عسدا، به‌رهه‌م هێندراوه، زۆر به روونی دیاره که ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا”میت”ی له پشته‌وه‌یه و له زۆر دایالۆگ و دیمه‌ندا، بینه‌ری هوشیار به ساده‌یی هه‌ست به‌وه ده‌کات و بۆی ده‌رده‌که‌وێت، که وتارێکی تایبه‌تی خۆی له ناو ده‌قی ئه‌و زنجیره درامایه‌دا حه‌شارداوه. ناو به ناو تیشکی سه‌وز و سوور له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ت و ئه‌و بابه‌ت داده‌گیرسێنن و وای ده‌رده‌خه‌ن، که بنچینه سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنی هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی سه‌ربازی یان سیاسی یان ئه‌منی و ته‌نانه‌ت یان نایاسایی بانده‌کانی مافیاش، ته‌نها به به‌شداریکردنی تورکیاوه به‌ستراوه‌ته‌وه. له‌و زنجیره دراما تورکییه‌دا، که ئێستا بینه‌ری عه‌ره‌بی به په‌رۆشه‌وه ته‌ماشای ده‌کات و ئه‌و ناوه‌ڕۆك و مه‌به‌ست و ئامانج شاراوانه‌ی که خنراونه‌ته ناو ئه‌ڵقه پڕ له ئه‌کشنه‌کانی، هه‌وڵ ده‌درێت به ژیرانه بگه‌یه‌ندرێت به هزری ئه‌و بینه‌ره. ئه‌وه‌یشی، که پتر سه‌رنجی مرۆڤ بۆ ئه‌و زنجیره دراما تورکییه پڕ له مه‌به‌ستی سیاسی و فیکری و ئه‌منی و ته‌نانه‌ت ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ش راده‌کێشێت، ئه‌و به‌رجه‌سته‌کردنه نا ئاساییه‌ی هێز و توانای هزری تورکی و تێڕوانینی دووربینانه‌ی بۆ ئایینده‌ی تورکیا و ناوچه‌که و جیهان، پێشبینی بۆ هه‌موو پێشهات و گۆڕانکارییه سیاسی ـ سه‌ربازییه‌کانی جیهان. ئه‌و زنجیره درامایه‌ی که سه‌رکه‌وتنێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی له تورکیادا به‌ده‌ست هێنا، باسی ئه‌نجومه‌نی گورگه‌کان ده‌کات که جیهانی ژێر به ژێری تورکیا حوکم ده‌کات و له شاری ئیسته‌نبوله‌وه به‌سه‌رهاته‌کانی ئه‌و زنجیره درامایه ده‌ست پێده‌کات و به‌سه‌رهاتی پیسترین و نابه‌جێترین پرۆسه‌کانی بازرگانیکردن به ماده سڕکه‌ره‌کان و شۆردنه‌وه‌ی پاره و ته‌نانه‌ت بازرگانیکردنیش به مرۆڤه‌وه نیشان ده‌دات. رووداوه‌کانی ئه‌و کاره درامییه، ده‌رباره‌ی که‌سایه‌تی(عه‌لی جاندان) ده‌دوێت، که ئه‌کته‌ری تورکی(نه‌شئه‌ت شاشماز) به‌رجه‌سته‌ی ده‌کات. عه‌لی جاندان ئه‌و منداڵه‌ی له په‌ناگه‌یه‌کی منداڵانی بێ باوك ده ر‌دهێندرێت و پاشان ده‌بێته ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری و بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ك دیبلۆماتێکی تورکی له کونسوڵگه‌ری وڵاته‌که‌ی له کۆسۆڤۆ کارده‌کات، به هۆی پێویستی به تواناکانی بانگه‌شه ده‌کرێته‌وه بۆ تورکیا و له‌وێش به‌رپرسه‌که‌ی(ئه‌سڵان ئه‌کبی) داوای لێده‌کات له رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌کی یه‌کجار نهێنییانه‌وه دزه‌بکات بۆ ناو جه‌رگه‌ی بانده‌کانی مافیا و سه‌روژێری ده‌کاته‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی ئێستا له که‌ناڵی ئه‌بوزه‌بییه‌وه نمایش ده‌کرێت، به‌شی یه‌که‌می ئه‌و زنجیره درامایایه و به‌شی دووه‌می و سێیه‌می، به هۆی فشاری ئیسرائیله‌وه رێگه نه‌درا به نمایش‌کردنی و راپۆرتی تایبه‌تی گوزارشت له‌وه ده‌که‌ن، که ئیسرائیل هه‌وڵیداوه به‌خشکردنی ئه‌و زنجیره درامایه له ئه‌بو زه‌بییه‌وه رابگرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و که‌ناڵه ئاسمانییه جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه، که به‌شی یه‌که‌م تا کۆتایی نمایش ده‌کرێت و روونیشیان کردۆته‌وه که هه‌ر له سه‌ره‌تای کاره‌وه فشاریان کراوه‌ته‌سه‌ر تا نه‌چنه‌ژێر باری ئه‌و کاره‌وه. بێگومان هه‌ڵوێستی ئیسرائیل بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که به‌سه‌رهاته‌کانی ئه‌و زنجیره درامایه‌دا، باسی هه‌ژموونی نا ئاسایی ئیسرائیل له‌ناو تورکیادا ده‌کرێت و رۆڵی(پیس ونابه‌جێ)ی ئه‌و وڵاته له پرۆسه‌ی نابه‌جێ و نا یاسایی و تاوانکاری، که له تورکیادا رووده‌دات. دۆڵی گورگه‌کان، رۆڵ و نه‌خشه‌ی بانده‌کانی مافیا له پرۆسه ئیستراتیجییه‌کانیشدا نیشان ده‌دات و ده‌ریده‌خات، که مافیای تورکی گوێ ناداته هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ گه‌یشتن به ئامانجی مادی خۆی و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فرۆشتنی چه‌کیش بێت به کورده‌کانی عێراق! له هه‌ندێك دیمه‌نی ئه‌و کاره درامییه تورکییه‌دا، زۆر به خه‌ستی سه‌رنج ده‌خرێته سه‌ر دۆسییه‌ی کورد به گشتی و ئه‌زموونی سیاسی باشووری کوردستان و سه‌رتاپای ئه‌و دۆسییه‌یه و ئه‌و ئه‌زموونه‌ش وه‌ك پلانێکی ئیسرائیلی ـ ئه‌مریکی بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا داده‌نێت و بزافی رزگاریخوازی نه‌ته‌وایه‌تی کوردیش، وه‌ك یه‌کێك له بازنه و بانده‌کانی مافیا نیشان ده‌دات. له کاتێکدا که به جوانی سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی، که بانده‌کانی مافیا به ته‌واوی له‌ژێر کۆنترۆڵی ده‌زگا تایبه‌تییه‌کیانی هه‌واڵگری تورکیدان. له دیمه‌نی دیکه‌ی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره و گاڵته‌جاڕ ئامێز، نووسه‌رانی ئه‌و زنجیره‌یه(به‌هاده‌ر ئویزده‌نیر، راجی ساسماز، محه‌مه‌د تۆرگوت، ئه‌حمه‌د یورداکول)، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، که گوایه هاتنی ئه‌مریکا بۆ عێراق(پلانێکی داڕێژراوه)له‌دژی تورکمانه‌کانی عێراق و کورده‌کان رۆڵێکی کاریگه‌ر ده‌بینن له‌و کوده‌تایه‌دا و کاتێك تورکمانێکی عێراق له دیمه‌نێکی ئه‌و سریاله‌دا داوا له(ئه‌سلان ئه‌کبی) ئه‌فسه‌ری باڵاده‌ستی هه‌واڵگری تورکیا ده‌کات، که وڵاته‌که‌ی ده‌ستتێوه‌ردان له عێراقدا بکات. ئه‌سلان راسته‌وخۆ پێی ده‌ڵێت؛ چاوه‌ڕوانی کاتی گونجاوین و هه‌روه‌ك چۆن له قوبرس له کاتی گونجاو‌دا ئه‌و کاره‌مان کرد!
ئه‌و زنجیره درامایه، که تورکیا له یه‌ك کاتدا وه‌ك کۆترێکی ئاشتی و هه‌ڵۆیه‌کی شه‌ڕه‌نگێز نیشان ده‌دات، کۆشش ده‌کات، که سه‌رنجی بینه‌ری تورکی بۆ ئه‌وه رابکێشێت، که ده‌زووی هه‌موو بابه‌ت و دۆسییه گرنگه‌کان له ده‌ستی تورکیادایه و ته‌نها ئه‌وه که دوا بڕیاری چاره‌نووسساز له‌وباره‌وه ده‌دات. ئه‌وه‌یشی، که پتر جێگه‌ی تێڕامان و هه‌ڵوه‌سته‌کردنه، زنجیره درامای دۆڵی گورگه‌کان له دوای کۆمه‌ڵه نشووستی سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منی تورکیای یه‌ك له‌دوای یه‌کدا هات و هه‌وڵ ده‌دات به هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی که فیلمی(رامبۆ)ئه‌مریکی چاره‌سه‌ری ده‌ره‌نجامه ده‌روونییه‌کانی به‌زین و نشووستی هێنانی ئه‌مریکای له ڤێتنامدا کرد. له رێگه‌ی ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه تایبه‌تییه‌وه‌ی، که له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی یاسا و ده‌ستوری تورکیادا ده‌جوڵێته‌وه، رامبۆیه‌ك له‌سه‌ر شێوازی تورکی نمایش بکات. گه‌رچی ده‌رهێنه‌ری ئه‌و زنجیره درامایه(عوسمان سیناڤ) توانی سه‌رکه‌وتنێکی باش به‌ده‌ست بێنێت له پێشکه‌شکردنی دیمه‌نی پڕ له ئه‌کشن و جوڵه و ته‌کنیکی پێشکه‌وتووش له دیمه‌نه‌کاندا به‌کار بێنێت، به‌ڵام وه‌ك ده‌ق ئه‌و زنجیره درامایه ناتوانێت بینه‌ری غه‌یره تورکی ته‌فره بدات و شته‌کانی به هه‌ڵه‌وه‌گه‌ڕاوی نیشان بدات، هه‌رچه‌نده پێی ده‌چێت تا راده‌یه‌ك ئامانجی خۆی له‌لای بینه‌ری عه‌ره‌بی به‌ده‌ست بێنێت به‌تایبه‌تی کاتێك باسی مه‌ترسی کورد ده‌کات بۆسه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که، چونکه عه‌ره‌ب(تورك و فارس ئاسا)له‌بری ئه‌وه‌ی بیر له بنچینه‌ی کێشه‌که بکه‌نه‌وه، خۆیان به شتی تری دوور له راستییه‌وه خه‌ریك ده‌که‌ن و کێشه‌ی کورد و زۆر کێشه‌ی ره‌وای دیکه که چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌رکردن له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب و تورکیا و ئێرانه‌وه ده‌کات، له چوارچێوه‌ی تیۆری پلان‌داڕشتن له‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و نه‌ته‌وه باڵاده‌ستانه‌ی داده‌نێن