دیالۆگی كوردی توركی…ئاسۆعه‌بدولله‌تیف
Asolm2002@yahoo.com
دیالۆگی كوردی توركی
یان درێژه‌دان به فاشیزمی تورك؟!
ئاسۆعهبدوللهتیفبهڕیشی كرژو پرچی پڕ له ئه‌سپێ،
بناغه‌ی كاری كوردان چۆن ئه‌چه‌سپێ
به كه‌شكۆڵ و سواڵ و فه‌قرو زیلله‌ت،
مه‌حاڵه كاكی خۆم ته‌شكیله‌ی ده‌وڵه‌ت. "مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه"پلاتفۆرمی هاوبه‌شی نوسه‌رانی (توركی – كوردی) له‌ماوه‌ی رابردوودا له 15 – 16 /2/2009 به هه‌وڵی ده‌زگاكانی (ئابانت توركی و موكریانی) و به ده‌ستپێشخه‌ری گروپی عه‌بدوڵا گوڵه‌نی میانره‌وی ئیسلامی كه سه‌ر به قوتابخانه‌ی سه‌عید نورسی و باڵی میانره‌وی داد‌و گه‌شه‌پێدانن، كه‌مپین و میتینگێكی نمایشكارانه‌و سیاسیانه‌یان له هه‌ولێر سازكرد بۆ لێتێگه‌یشتن له په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد‌و تورك و نه‌هێشتنی توندوتیژی به‌رانبه‌ر یه‌كدی و هێنانه‌ئارای زمانێكی ئاشتی بۆ میدیایه‌كی باڵا‌و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مه گه‌ر وابێت شتێكی باشه‌و مایه‌ی پێزانینه وه‌لێ كۆنفرانس هه‌رگیز باسی له تێگه‌یشتن له ئازاره‌كانی نیشتیمانی كورد‌و كوردستان به‌ده‌ستی سوپای تورك و میت و ژیته‌م و ئه‌و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه مێژووییه‌ی تورك نه‌كردو خۆی لێ بوارد، ئه‌و ئازارانه‌ی هه‌م له كوردستانی توركیا‌و حاڵ و گوزه‌رانی كورده‌كانی ئه‌وێ و هه‌م له‌و دیو سنوره ئازارده‌رو پڕ قوربانیه‌كانی توركیاوه به‌رانبه‌ر به مرۆڤێك كه به كوردی قسه ئه‌كه‌ن و چه‌ندین ساڵه عه‌وداڵی ساده‌ترین مافن بۆ دایكان و باوكانیان له خاكی خۆیان،
ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆنفرانسه ئه‌كاته نمایشێكی سازشكارانه‌ی سیاسی ساته‌وه‌ختی به‌ستنی كۆنفرانسه‌كه‌یه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ گرتنی رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان له 15ی شوباتی 1999 و ئه‌و پیلانگێڕیه شومه نێونه‌ته‌وه‌ییه، كه‌له‌م كۆنفرانسه‌شدا به دوور‌و نزیك ئاماژه به‌و هه‌موو توندوتیژی و ئازاره ده‌رونیانه نه‌كرا كه ماوه‌ی 10 ساڵه به‌شیوه‌یه‌كی فاشیانه‌و ماسۆشیانه ده‌گیرێته‌به‌ر به‌رانبه‌ر ئه‌و سه‌رۆكه شۆرشگێره، ئایا ئیدی ئه‌و شعوره نه‌ته‌وه‌ییه كامه‌یه كه ئه‌و كۆنفرانسه ئه‌كاته دیالۆگی ئاشته‌وایی و گه‌ران به‌دوای ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی تورك و كورد؟ رێبه‌رێكی كورد له سوچی زیندانێكی تاكه‌كه‌سیدا بناڵێنێت و له‌لایه‌كی تره‌وه باس له ئاینده‌ی گه‌ش و ئاشتی و ئارامی و لابردنی قه‌هرو توندوتیژی بكرێت دژی كورد؟ ئایا نوسه‌ره كورده‌كانی هه‌ولێر توانیان پێشنیاری ئه‌وه بكه‌ن كۆنفرانسی ئاینده بخه‌نه رۆژی نه‌ورۆز و به ئاڵای كورده‌وه له ئه‌سته‌نبوڵ سازبكرێت یان له دیاربه‌كر؟ یان ئه‌وان ته‌نها قودره‌تی سازش و میواندۆستی سیاسیانه‌یان هه‌بوو!! چونكه ئه‌م كۆنفرانسه بۆ ئه‌وه‌یه كه گوتاری نه‌ته‌وه‌یی به‌تایبه‌تی له كوردستانی باكور له‌ده‌ستی پارتی كرێكاران ده‌ربهێنن و هه‌ستی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و تێزی سه‌ركزكردن و وازهێنان له تیۆری چه‌ك و شۆرشگێڕی گه‌ریلا و هێزی پاراستنی گه‌ل بكه‌نه رۆژه‌ڤ و كاری پێبكرێت و له‌به‌رده‌م نوسه‌رانی توركدا توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌م گروپه توركه ماكیاژێكی ئاینیانه‌یان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ئاینه‌وه رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كوردی لاواز بكه‌ن و پێگه‌ی خۆشیان له توركیا له‌م ره‌هه‌نده‌وه به‌هێز بكه‌ن و فه‌تحوڵا گوڵه‌نیش وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی میانره‌وی ئاینی ئه‌و ئه‌رزش و به‌هایه‌ی نییه له‌ناو كوردانی كوردستانی باكوردا هه‌روه‌ك "عه‌بدوڵا ده‌میر باش" له پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی له توركیا (DTP) ده‌ڵێ: ئه‌وان واته گروپه‌كه‌ی گوڵه‌ن و خودی گوڵه‌نیش باوه‌ریان به كورد نییه‌و ته‌نانه‌ت رازی نابن ووشه‌ی كوردی بكرێته پاشكۆی ناوی كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌كو سه‌عیدی كوردی و پێی ئه‌ڵێن سه‌عیدی نورسی، ئیتر چۆن ئه‌توانن كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌ر ئه‌م گروپه له مانگی ته‌مموزی 2008 ویستیان كۆنفرانسێك له‌باره‌ی كورده‌وه له دیاربه‌كر ساز بكه‌ن به‌ڵام به‌هۆی ناره‌زایی و خۆپیشاندانی كوردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه دژ به‌م گروپه نه‌یانهێشت ئه‌و كۆنفرانسه سازبكرێت¹ده‌وڵه‌تی شۆڤێنی تورك له ره‌هه‌نده سیاسی و كولتوریه‌كه‌یه‌وه به هیچ جۆرێك باوه‌ری به قه‌واره‌یه‌كی سیاسی كوردی نیه‌و به‌درێژایی دیرۆكی نه‌ته‌وه‌یی كورد و جوڵانه‌وه‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستانی باكورو سه‌رهه‌ڵدانی پارتی شۆڕشگێڕی كوردی، به‌وپه‌ری دڵره‌قی و تونده‌وی و فاشیزمه‌وه مامه‌ڵه‌ی كردووه، كه‌چی بۆ درێژه‌دان به‌و فاشیزمه نوسه‌رو ئه‌كادیمیه‌كانی ئه‌نێرێته هه‌رێمی كوردستان بۆ دیالۆگی كوردی توركی، گوایه ئه‌مه بۆ په‌ره‌پێدانی ئاسۆی په‌یوه‌ندیه‌كان و لێتێگه‌یشتنه تا به‌یه‌كه‌وه به‌دوای ئاشتی و ئاینده‌دا بگه‌ڕێن، ئایا گه‌ران بۆ ئاشتی و ئاینده بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی زۆرلێكراوو بێده‌وڵه‌ت و بێ قه‌واره‌ی وه‌كو كوردستانی داگیركراو، پێویسته له ئه‌سته‌نبوڵ و دیاربه‌كره‌وه ده‌ست پێبكرێت یان له هه‌ولێر؟ هه‌ولێرێك تا ئه‌م ساته‌وه‌خته له زهنیه‌تی نوسه‌ره ئابانت توركه‌كاندا پایته‌خت نیه‌و شارێكی ئاسایی عیراقیه وه‌ك هه‌ر شارێكی دیكه‌ی عیراق كه نه‌ده‌بوو ئه‌م خاڵه قبوڵ بكرایه له‌به‌ر هیچ نا له‌به‌ر شكۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا سۆبێكتێكی یاسایی هه‌یه، هه‌روه‌ك ئه‌م خاڵه به زه‌قی دیاركه‌وت له راگه‌یاندنی كۆتایی كۆنفرانسدا وه‌ك له خاڵی چواردا ئه‌ڵێت " سنوری توركیا له‌گه‌ڵ عیراق ده‌رگای ئه‌وروپایه به‌رووی عیراقدا، سنوری عیراقیش له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌و ده‌رگایه‌یه كه به‌رووی دیرۆك و مه‌ده‌نیه‌تدا كراوه‌ته‌وه‌و پێویسته ئه‌م ده‌رگایانه تا هه‌تا هه‌تایه به واڵایی بمێنێته‌وه" ²
ئایا به‌رهه‌می دوو رۆژی كۆنفرانس ئه‌م هه‌ڵێنجاندنه بوو كه كوردستان بسڕنه‌وه؟ له خۆمان پرسی له‌م خاڵه جه‌وهه‌ریه‌دا كه وه‌ك گۆڵێك وایه له قه‌واره‌ی كوردی به‌هیچ جۆرێك ناوی كوردستان نه‌براوه له نێوان دوو ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری وه‌ك توركیا‌و عیراقدا؟
له‌لایه‌كی تره‌وه خۆ تورك ده‌وڵه‌ته و سه‌روه‌ری هه‌یه بۆچی تا ئێستا له هیچ شارێكی توركیادا بیر له‌وه‌ها كۆنفرانسێك نه‌كراوه‌ته‌وه كه چه‌ندین جار پێشنیاریش كراوه؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر كۆنفرانسێكی هاوشێوه‌ی هه‌ولێر له ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌نجام بدرێت ئایا رازی ده‌بن ئاڵای كوردیش له په‌نای ئاڵای توركیادا به‌پێوه رابوه‌ستێت؟ ئه‌ی ئه‌وكات به هیتفۆنی مه‌ركه‌زی ووتارو موحازه‌ره توركیه‌كان ئه‌كرێت به كوردی بۆمان؟ یان كه‌یفی خۆمانه چۆن تێئه‌گه‌ین با تێبگه‌ین؟
هه‌موو دیالۆگێكی ئه‌كادیمی و روناكبیری یه‌كێك له ره‌هه‌نده قوڵ و ستراتیجیه‌كانی ره‌هه‌ندی سیاسی و ئاماده‌گی فیكری ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌یه له‌و دیالۆگه‌دا كه له‌م كۆنفرانسه‌دا ئه‌م چه‌مكه مژار نه‌كرا به‌ته‌واوی، توركیایه‌ك به درێژایی مێژووی نزیك هیچ دوژمنایه‌تیه‌ك و پیلانگێڕییه‌ك نه‌ما نه‌یگرێته‌به‌ر به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و لێدان له باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌و تۆپبارانی گونده كوردیه‌كان و به‌زاندنی خاكی كوردستان و له‌شكركێشیه‌كانی سوپا‌و ئابڵوقه‌دانانی راگه‌یاندن و میدیا له‌سه‌ر قه‌ندیل، ئه‌وه چۆنه ئێستا دڵیان نه‌رم بوه‌و به‌و ساناییه دیالۆگ له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد ئه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی شكستی ئه‌رگه‌نه‌كۆن و سوپا نه‌بێت به‌رانبه‌ر به نه‌به‌ردیه‌كانی گه‌ریلاو رۆحی شۆرشگێریی له قه‌ندیل؟ ئه‌ی دیالۆگی سیاسی و داننان به مافه‌كانی كورد له توركیا‌و ئاخاوتن به زمانی كوردی و پرسی ناسنامه‌و زیندانیكردنی رێبه‌ری شۆرشگێڕی كوردی "عه‌بدوڵائۆج ئالان" و فركان فركانی فرۆكه‌كانی تورك به ئاسمانی كوردستان و تۆپبارانی گونده‌كانی قه‌ندیل چی لێده‌كه‌ن؟ حه‌یفێ بۆ ئه‌و قه‌ڵه‌م و نوخبه روناكبیرانه‌ی كورد كه به‌و شێوه ساده‌یه سه‌یری فیگۆره سیاسی و روناكبیریه‌كانی دوو نه‌ته‌وه ئه‌كه‌ن و به‌و شێوه‌یه مێژوو له‌بیر ئه‌كه‌ن و خه‌بات و جوڵانه‌وه‌یه‌كی شۆرشگێڕیش په‌راوێز ئه‌خه‌ن، به‌راستی وایه‌و قسه‌كه‌ی مه‌لای گه‌وره‌ش راسته‌و سه‌د ره‌حمه‌ت له گۆڕی، بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی به‌م شێوه‌یه‌و به كه‌شكۆڵ و سواڵ و فه‌قرو زیلله‌ت ناچه‌سپێ.سود وه‌رگیراوه له:
(1) سایتی كوردستان نیوز، راپۆرتی كاروان سالار
(2) گۆڤاری هه‌فتانه ژماره 36