دیجله …. سه‌لام عومه‌ر
باوكم ده‌یگوت له‌وه‌ته‌ی دنیا دنیایه هه‌ردوو رووباری دیجله‌و فورات به ئێراقدا دێن‌و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بۆ ئه‌م وڵاته، ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو رووباره نه‌با، ئه‌وا عێراقیش نه‌ده‌بوو، ده‌بووه بیابانێكی كاكی به‌كاكی‌وحوشتریش نه‌یده‌توانی له‌وێ بژی، ده‌شیگوت: كوڕینه ئه‌و دوو رووباره له‌وه‌ته‌ی هه‌یه له‌باكوره‌وه بۆ باشوور ده‌ڕواو خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌كا به‌پێچه‌وانه‌وه بڕوا یان (دووربێ گوێی شه‌یتانی كه‌ڕ بێ) وشك بن ئه‌وه نه‌ك هه‌ر عێراق ته‌واوی دنیا كاول ده‌بێت‌و ژیان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه به‌كۆتا دێت، ئاخر بابم ده‌یگوت ئه‌وه ئه‌من له‌خۆوه ئه‌و قسانه ناكه‌م ده‌ڵێن له‌ناو كتێبه ئاسمانیه‌كان‌و پاشماوه‌ی مرۆڤه كۆنه‌كانی (حه‌زه‌رو بابل‌و هه‌زارویه‌ك شه‌وه) باس كراوه، گوتراویشه سه‌ره‌تای كاول بوونی دنیا به‌وشكردنی ئه‌م دوو رووباره ده‌ست پێده‌كات.
ئێستا بابم نه‌ماوه، به‌ڵام دیارده‌كان‌و پێشهاته سیاسی‌و جوگرافیه‌كان ماون‌و پێمان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر رووباری دیجله‌و فورادیش وشك بن، ئه‌وه پیاوێكی نمه‌ك به‌حه‌رام‌و فس فس پاڵه‌وان له‌م ئێراقه هاتۆته نێو دنیای سیاسیه‌وه ده‌توانێ ئه‌مرۆ دیجله‌یه‌كی دی دروست بكات‌و به‌رنامه‌شی هه‌یه بۆ ئاینده تا به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی روسیا‌و ده‌ریاچه‌كانی چیك بگوازێته‌وه ئێراق‌و فوراتێكی پێ دروست بكات، تا له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌كانه‌وه بیانكاته لافاوو به‌ره‌و باكور ته‌ڕو وشك به‌یه‌كه‌وه ڕادا، ئه‌م پیاوه ده‌ڵێ: من به‌نێو په‌رتوكه ئاسمانیه‌كاندا هاتووم‌و ده‌توانم چاره‌نووسی گه‌لان بگۆڕم، ده‌ستوره‌كان به‌شێك نین له‌به‌ڵێن‌و خه‌ته بزماریه‌كانی بابل‌و ئه‌من به‌كه‌یفی خۆم به‌ناویدا ره‌تده‌بم‌و حه‌زاره‌ته كۆنه‌كان زیندوو ده‌كه‌مه‌وه، دیجله‌یه‌ك به‌رهه‌م دێنم شه‌پۆله‌كانی بگاته لوتكه‌ی هه‌ڵگوردو په‌یمان نامه‌كانی هه‌ولێرو به‌غداش هاوپێچ له‌گه‌ڵ ده‌ستوور، وه‌ك سه‌دامی برا گه‌وره‌م به‌به‌رچاوی میداكانه‌وه ده‌سووتێنم‌و ده‌بێت (ناوه‌ند) هێنده به‌هێز بێ هه‌رێمه‌كان له‌ئاستیا نه‌وێرن بڵێن (له‌ل).
ئه‌من بابی خۆم باش ده‌ناسی، ئه‌گه‌ر ئێستا مابا ده‌زانم ده‌یگوت: ئه‌و قورمساغه‌جه‌جاڵه‌و له‌مرۆڤ نه‌بێ له‌هه‌موو شتێك ده‌چێ، ده‌زانم ده‌یگوت له‌وانه‌شه نانی شوانی بخواو ئه‌و تاك ره‌وی‌و خۆ به‌زل زانینه‌ی ببێته خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بۆ كورد‌و ئه‌و كاره‌ی سیاسیه‌كانی ئێره نا‌وێرن رایبگه‌یه‌نن، ئه‌و به‌زۆر پێمان بڵێ‌و ده‌ستی له‌بن هه‌مبانه‌كه‌وه ده‌رچێ، دڵنیام ئه‌گه‌ر بابم مابا ده‌یگوت: ئه‌و هه‌تیوه رۆژێك دادێ ئاوی دیجله‌كه‌ی خۆی هوروژم بكات‌و به ئاراسته‌ی ئاسایی ئاو له‌باكوره‌وه بۆ باشور لولی ده‌دات‌و له‌كه‌نداوی نازانم بڵێم (فارس یا عه‌ره‌بی) خۆی ده‌گرێته‌وه‌و له‌وێش به‌دیار وێنه‌كانی (ئیمامی عه‌لی) ئه‌و وێنانه‌ی تازه له‌ئێران دروست كراون دۆش داده‌مێنێ‌و ئه‌وجا خه‌م بۆ وشك بوونی دیجله‌كه‌ی خۆی ناخوا، به‌ڵكو خه‌م بۆ پوچه‌ڵ بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی (فوارد) ی ده‌خوات، كه به‌ر له‌دایكبوونی مردوو نه‌خشه‌ی عێراقیش بچووك ده‌بێته‌وه‌و ئاوی دیجله‌كانیش هه‌مووی ده‌چنه عه‌مباره‌كانی ئێمه‌وه.