دیسپلین، سیاسه‌ت
دره‌نگێکی خامۆش ،وێڕای سه‌مفۆنیای ئاو ، فینکای که ژو کێو ، خوماراوی کردبوین .
که ماشێنه‌که‌م وه‌ستاند ،ده‌نگی چه‌ند گه‌ریلایه‌ک تێکه‌ڵ بوو (بکرێ هه‌ندێ کارمان پێت ،هه‌یه )
به دنگه ده‌نگه‌وه لێم نزیک که‌وتنه‌وه چونکه هه‌م برسیم بوو ،هه‌میش له به یانییهوه تا ئیستا کارم بۆیان کردبوو ،ته‌واو بێزار بووم .وڵامه‌که‌م به توڕییه‌وه دایه‌وه (به‌م دره‌نگه ناتووانم ).زۆر ماندووبوم دوایش نانم نه‌خواردبوو ،ده‌نگی ئاوه‌که ،و بۆنی گوڵانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ،بڕێک شێنه‌یی کردمه‌وه
(کاکه ئه‌مڕۆ من زۆر کارم بۆتان کردووه ،دوایش نه ماشێنه‌که‌م ئی پ‌ک‌ک یه و ،نه خۆمیش حیزبیم )
براده‌ره‌که‌م که له ته‌نیشتمه‌وه ،دانیشتبوو هاته نێو قسه‌کانمه‌وه (ده‌ی تۆ بڕۆ نان بخۆ و، پشوویه‌ک بده ،ماشێنه‌که بده بهمن )
لێ ی ڕامام ئه‌مانه چه‌ند بێ ده‌ربه‌ستن هه‌زه‌ره‌ها ماشێن هه‌یه بۆ به منه‌وه گرتویانه .
هه‌رچۆنێک بێ ئه‌و شه‌وه وێڕای خۆشه‌ویستیم بۆیا ن پێم نه‌کرا ته‌سلیم به ئیراده‌یان بم
به‌یانی زوو که ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی جه‌ژنه‌که بوو ده‌مزانی بچمه ده‌ره‌وه ،دووباره یه‌خه‌م ده‌گرنه‌وه ،پێم وابوو ،ئه‌م یه‌خه گرتنه زیاده یه ،به هه‌زاره‌ها ماشێنت بژماردایه .
بهرچایهکهم ته‌واو نه‌کردبوو ،گه‌ریلاکه‌ی ،دۆێنێ شه‌و له ده‌رگاوه ،به ئاماژه بانگی کردم ،له نێۆ گه‌ریلاکانی ترد له بری ئه‌وه‌ی هه‌ڵسم ،له سه‌رینێک ده‌گه‌ڕام ووتم فه‌رموو بڵێ ده‌مزانی ده‌یووت چی ده‌ڵێ ،هه‌ڤاڵ بکرێ ،یان ماشێنه که‌مان بده‌رێ ،یان خۆت هه‌ندێ کارمان هه‌یه ده‌گه‌ڵمان بێ ی
به توڕه‌ییه‌وه له ناخه‌وه بزه‌یه‌ک له سه‌ر لێوه‌کانم هه‌ڵسامه سه‌ر پێ
(ئه‌رێ هه‌ڤاڵ ئه‌من خۆم و ماشێنه‌که‌م به کاری حیزبی لێره ماوینه‌ته‌وه ،له و کاته‌دا ده‌بێ پرسی حیزبمان بێ )
ده‌رگاکه‌ی زیاتر واڵا کرد و ده‌ستی نایه ژیر چه‌نه‌یه‌وه به سه‌ر بادانه وه (ئه رێ ئه‌رێ هه‌ڤاڵ دروسته ) به‌ده‌ست داگرتنه‌وه ئاماژه‌ی دانیشتنی بۆم کرد ،براده‌ره‌که م ،وێڕای ئه‌وه‌ی گه‌ریلای ئه‌وان بوو ده‌ستی نایه نێو ده‌سته کانمه‌وه به ئاماژه‌ی قامکه کانیه‌وه
(دیوته دیسپلینی گه‌ریلاو ،سیاسه‌تی ئێوه ؟؟؟؟؟)
11-4-2013
کرکوک