دیــالێــكــتی جــوگــرافــی
پێشه‌كی:
زمان وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵدا كارده‌كات، به‌پێی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵا ده‌بێت، زمانیش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت‌و جۆر‌و چه‌شنی جیاجیای لێی ده‌ستنیشان ده‌كرێت. دیارده‌و هۆكاره جوگرافییه‌كان ڕاسته‌وخۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر كایه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵا‌و مرۆڤایهتیو خودی مرۆیش ده‌بێت. ته‌نانه‌ت زانایانی بواری مرۆڤناسی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئاو و هه‌واو دیارده سروشتییه‌كان گاریگهییان له‌سه‌ر جۆری پێكهاته‌ی له‌شی مرۆڤیش هه‌یه. زمانیش له ڕێگه‌ی ئه‌ندامانی ئاخاوتن، كه به‌شێكی پێكهاته‌ی له‌شی مرۆڤن كارده‌كات. ئه‌م جیاوازیانه تێیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
زمانیش وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی په‌یوه‌ندی كردن، ده‌شێ له ئاڕاسته‌ی جوێجوێوه كارلێبكرێت، كایه‌كانی دیكه جێپه‌نجه‌یان له‌سه‌ر زمان به‌جێ ده‌هێڵن، بۆیه‌ش كاتێك باسی په‌یوه‌ندی زانستی زمان به‌زانسته‌كانی دیكه‌وه ده‌كرێت، ده‌بێت باسی زۆربه‌ی زانسته‌كان بكرێت، چونكه سه‌روكاری زمان له‌گه‌ڵا زۆربه‌ی زانسته‌كانی تردا شتێكی هه‌ست پێكراوه.
جوگرافیا لقێكی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانه، كه خه‌رێكی لێكدانه‌وه‌ی دیاره سروشتییهكانو مرۆییه‌كانه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش كراوه‌ته دوو به‌ش (جوگرافیای سروشت‌و مرۆیی). هه‌ریه‌كه‌یان له‌گه‌ڵا زماندا له‌په‌یوه‌ندی دان، به‌گوێره‌ی بوار‌و مه‌وداكانی خۆی.
ئه‌م باسه‌ی ئێمه تایبه‌ته به دیالێكتی جوگرافی، له ده‌وری چه‌ند سهرهبابهتێكدا، له‌م چه‌شنه‌ی دیالێكته ده‌دوێن، له ئه‌وانیش جۆراوجۆری زمان باس ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بزانیین زمان چۆن لق‌وپۆپی لێده‌بێته‌وه، كه هه‌موویان خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خۆیانن‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا لقێك پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه. دواتر به‌كورتی له په‌یوه‌ندی نێوان زانستی جوگرافیا‌و زانستی زمان كراوه، هه‌روه‌ها چه‌ند جۆرێكی دیالێكت ده‌خه‌ینه‌ڕوو له‌ناویشیاندا به‌وردی له‌سه‌ر دیالێكتی جوگرافی هه‌ڵوه‌سته ده‌كه‌ین‌و به‌نموونه‌ی زمانی كوردی ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی جوگرافیای سروشتی‌و مرۆی ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
جۆراوجۆری زمان:
مه‌به‌ست له جۆراوجۆری زمان بریتییه له‌و جیاوازیانه‌ی له نێوان قسه‌پێكه‌رانی هه‌ر زمانێكدا هه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌م چاوه ته‌ماشای هه‌ر زمانێك بكه‌ین، ئه‌م جۆراوجۆرییه‌ی زۆر به‌ڕوونی تێدا ده‌بینرێت، چونكه (هیچ زمانێكی مرۆڤ جێگیر‌و به‌بێ گۆڕانكاری‌و هاوسه‌نگ نییه، هه‌موو زمانێك له‌ناو خۆیاندا گۆڕان پیشان ده‌ده‌ن، له به‌كارهێنانی زمان له گروپێكه‌وه بۆ گروپێكی تر، له قسهكهرێكهوه بۆ قسه‌كه‌رێكی تر، له دركاندنو هه‌ڵبژاردنی وشه‌دا جیاوازه هه‌یه.) (ادریان اكمجیانو دیگران: 1382: 272) به‌م پێیه زمانه‌كان به‌رده‌وام له گۆڕان دان، شێوه‌كانی زیاتر لێك دوور ده‌كه‌ونه‌وه. له‌گه‌ڵا هه‌ر جیاوازییه‌كی زمانی جۆرێكی تری زمان زیاد دهبێتو فره‌چه‌شنی زیاتر ده‌بێت. به‌م پێیه یه‌كێك له دیارترینی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی باری زمان ئه‌مرۆ له‌سه‌رانسه‌ری دونیادا بوونی فره‌چه‌شنییه. ئه‌مڕۆ هه‌زاران زمانی جیاواز هه‌ن، كه هه‌ریه‌كه‌یان شێوه‌ی تایبه‌تی دهنگو وشه‌و ڕێزمان و ڕسته‌یان هه‌یه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م ههمهچهشنهییو جیاوازییانه لێكچوونی زۆریش هه‌ن، كه زمانه‌وانان ده‌توانن بیكه‌نه ڕێگه‌یه‌ك بۆ پۆلێنی زمانه‌كان له گروپ خێزانی جیاجیادا. (ویلیا‌م اوگردیو دیگران: 1386: 386) بۆ ئه‌م جۆراوجۆریه ده‌كرێت له‌بواری جیاوازی زمانه‌وانیدا قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، به‌پێی بواری تایبه‌ت لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت. به‌گوێره‌ی جیاوازی ده‌نگسازی كه له هه‌موو ئاسته‌كانی دیكه‌دا زیاتر هه‌ستی پێده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئاستی مۆرفۆلۆژیو سینتاكسو واتاشدا ئه‌م جیاوازییه هه‌یه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م پێكچوونهی نێوان دیالێكتهكانو شێوه جیاجیاكانی زمان ده‌كرێته هۆكارێك بۆ پۆلبهندن كردنی زمانه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێ جاریش جیاوازییه‌كان ئه‌وه‌نده بچووك ده‌كرێنه‌وه، كه ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك هه‌موو تاكێك دیالێكتی تایبه‌تی خۆی ههبێتو ناوی نراوه دیالێكتی تاكه‌كه‌سی(گویش فردی- idiolect) به‌وه پێناسه ده‌كرێت، كه (به شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی هه‌ر قسهكهرێك ده‌وترێت له زمانێكی دیاریكراودا. له‌م جۆره دیالێكتهدا تایبه‌تمه‌ندی شێوهكانو دیالێكته نێوخۆییه‌كان‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێكه‌ڵا به ئاخاوتنی هه‌ر تاكێك ده‌بێت. هۆكاری تری وه‌ك چۆنیه‌تی ده‌ربڕینی دهنگهكانو به‌كارهێنانی زمانی جهستهییو به‌شێك له دیالێكتی تاك. به‌ڵام زۆربه‌ی هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستنیشانكه‌ری بنه‌ڕه‌تین دیالێكتی هه‌ر تاكێكن.) (جورج یول: 1388: 284) له‌م جۆره دیالێكتهدا دیاریكردنی جیاوازییه‌كان ده‌گه‌نه ئه‌وپه‌ڕی، به‌جۆرێك لایه‌نی دهروونیو تایبه‌تی قسه‌كه‌ری دێته ناوه‌و ئه‌مه‌ش له‌و بیروباوه‌ڕه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ده‌وترێت (جۆراوجۆری زمان ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به دیالێكته‌وه، به‌ڵكو دوو قسه‌كه‌ری زمانێك، هه‌تا ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌یه‌ك دیالێكتی تایبه‌تیش بن، به‌ته‌واوی وه‌كو یه‌ك زمان به‌كارناهێنن، بۆیه ده‌كرێت تاكه‌كان به‌هۆی قسهكردنو شێوه‌ی زمانه‌كه‌یانه‌وه بیانناسینه‌وه. له‌ڕاستیدا زمانی هه‌رتاكێك له سه‌ره‌كی ترینی تایبه‌تییه‌كانی شوناسی تاكه كه‌سیه‌تی.) (ادریان اكمجیانو دیگران1382: 274) دیالێكتی تاكه‌كه‌سی له چوارچێوه‌ی زمانه‌وانی كۆمه‌ڵایه‌تی باسی لێوه‌ده‌كرێت، به‌ڵام لێره‌دا جۆراوجۆری زمان ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی.
له جۆراوجۆری زماندا دیارده كۆمه‌ڵاتییه‌كان ڕۆڵیان هه‌یه، له دروستكردنی گروپی بچووكی زمانی‌دا، چونكه به‌شێك له‌م گروپه زمانییانه له‌سه‌ر بنه‌مای چینه كۆمه‌ڵاتییه‌كان پۆلێن ده‌كرێن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه، كه ده‌وترێت (زمان هه‌ویه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی قسه‌كه‌ر دیاری ده‌كات، هه‌ر به‌هۆی قسه‌وه ده‌توانین بڕیاربده‌ین قسه‌كه‌ر خه‌ڵكی كوێیه، له چ بارێكی ده‌روونی دا ده‌ژی، هه‌ستی به‌رامبه‌ر بابه‌تی قسهكهرو گوێگر‌و ده‌وروبه‌ری چییه‌و سه‌ر به چی چینێكهو ڕاده‌ی خوێنده‌واری چه‌نده.) (محه‌مه‌د مه‌عروف فه‌تاح: 2010: 137) ئه‌مه‌ش جۆره‌كانی زمان دیاری ده‌كات.
هۆكارێكی دیكه بۆ لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری زمان، بوونی دیارده سروشتییه‌كانه، كه ڕاسته‌وخۆ جیاوازی زمانی دروست ده‌كات. بۆیه هه‌ندێك لهشارهزایانو زمانه‌وانان به‌پێی سنووری جوگرافی دیالێكته‌كان لێك جیاده‌كه‌نه‌وه. به‌تایبه‌تی له‌زمانی كوردیدا ئه‌م جۆره پۆلێنه زۆر به‌رچاوده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ش بۆ زاڵبوونی ئه‌م هۆكاره ده‌گه‌ڕێته‌وه، له دروستبوونی دیالێكته‌كانی.
به‌شێوه‌كی گشتی دوو ڕێگا بۆ پۆلبهندكردنی زمانه‌كان هه‌ن، یه‌كێكیان له‌سه‌ر بنه‌مای تایبه‌تمه‌ندیی پێكهاته‌یی زمانه‌كان ده‌بێت، لێره‌دا ئه‌و زمانانه‌ی كه هاوبه‌شی ڕێزمانیو ده‌نگییان هه‌یه، له یه‌ك پۆل داده‌نرێن. ڕێگه‌ی دووه‌میان، له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی نێوان زمانه‌كان، گروپه‌كان جیاده‌كاته‌وه. ئه‌و زمانانه‌ی كه له‌ڕووی مێژووییه‌وه له زمانێكی تایبه‌ت داكه‌وتوون له یه‌ك پۆل دادهنرێنو خزمایه‌تیه‌كه په‌یداده‌بێت. (ویلیا‌م اوگردیو دیگران: 1386: 386) له زانستی زماندا ئه‌و پۆلێنه‌ی لایه‌نی زمانهوانیو ڕێزمانی له‌به‌رچاو بگرێت به زانستیانه تر داده‌نرێت.
جۆراوجۆری زمان هه‌ندێ جار په‌پێی ڕه‌گه‌زو ته‌مه‌نی قسه‌كه‌ر جیاده‌كرێته‌وه، چونكه هه‌ریه‌ك له ڕه‌گه‌زه‌كان جۆرێكی تایبه‌تی فه‌رهه‌نگی زمانی خۆیان هه‌یه‌و سوود له شێوازێكی تایبه‌تی وه‌رده‌گرن، بۆ ده‌ربڕینی بیروڕاكانیان. به‌هه‌مان شێوه ته‌مه‌نیش كاریگه‌ری هه‌یه فه‌رهه‌نگی ئاخێوه‌ر. به‌تایبه‌تی گهشهسهندنو پووكانه‌وه‌ی وشه له زماندا، كه هه‌ندێ وشه هه‌ن لای پیره‌كان نییه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.
له‌باره‌ی جۆراوجۆری زمان، هه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین، ده‌بێت بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه، كه ئه‌م سروشتێكی خوداییه‌و له لایه‌ن یه‌زدانی مه‌زنه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (ومن وایته خلق السموت والارچ واختلف ألسینتكم وألونكم ان فی ژلك ڵایت لقوم یسمعون) الروم:22. واته: (یه‌كێكی تر له به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی دروستكردنی ئاسمانهكانو زه‌وییه‌و جیاوازی زمان‌و ڕه‌نگتانه، به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ زانایان‌و شاره‌زایان)
په‌یوه‌ندی زانستی زمان‌و جوگرافی:
له زمانه‌وانی نوێ‌دا، زۆرجار ههوڵادهدرێت په‌یوه‌ندی نێوان زمان‌و زانسته‌كانی دیكه دیاری بكرێت، به‌تایبه‌تی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان، كه له هه‌مان كایه‌دا كارده‌كه‌ن. سه‌رباری ئه‌وه‌ش زمانه‌وانی و زانسته پڕاكتیكهكانی وه‌كو ماتماتیك‌و بایۆلۆژی‌و كۆمپیتهرو ئه‌ندازیاری بوونه‌ته بابه‌تی لێكۆلێنه‌وه‌ی زمانه‌وانی.
شوێنی جوگرافی‌و سروشتی كۆمهڵگاو ژینگهكهیو باری سروشتی ئه‌و زه‌وییه‌ی كه كۆمه‌ڵه‌كه له‌سه‌ری ده‌ژی كاریگه‌ریه‌كی ڕوون‌و ئاشكرایان له‌سه‌ر فهرههنگو زمانی ڕۆژانه‌ی هه‌یه. جوگرافی سنوری نێوان دیالێكته‌كان دیاری دهكاتو نه‌خشه‌ی وردی شوێنی دیالێكته‌كان ده‌كێشێت په‌یوه‌ست به زمانه‌وه. سه‌ره‌تای قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست، كه گرینگی به جوگرافیای دیالێكته‌كان دراوه، هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ی زمانه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌وه كێشراو ئه‌تڵه‌سی زمانه‌كان دانرا، كه تێدا زانیاری ورد له باره‌ی یه‌كه زمانیه‌كان و گه‌شه‌كردنی لایه‌نی ده‌نگی تۆماركراو.) (ڕشید عبدالرحمن العبیدی: 2002: 32) هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد، كه له‌زمانه‌وانی نوێ‌دا باسێكی نوێ زمان‌ناسی سه‌رهه‌ڵبدا، به‌نێوی (زانستی زمانی جوگرافی) یان (زانستی جوگرافیای زمانه‌وانی) كه له‌یه‌كه‌میاندا له ڕوانگه‌ی جوگرافیه‌وه له‌زمان ده‌كۆڵرێته‌وه، له دووه‌میشیاندا له ڕوانگه‌ی زمانه‌وه له جوگرافی ده‌كۆڵرێته‌وه. به‌ڵام له‌زمانی كوردیدا تاكو ئێستا گرینگی به‌م په‌یوه‌ندییه نه‌دراوه، لایه‌نێكی دیكه ئه‌م دوو زانسته له دانانی ئهتلهسێك دا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه تا ئێستا زمانی كوردی ئه‌تله‌سی تایبه‌تی خۆی نییه. هه‌رچه‌نده ئه‌تله‌سی زمانه‌وانی جوگرافی له‌م ڕووانه‌ی خواره‌وه گرینگی هه‌یه(هه‌مان سه‌رچاوه: 33):
1- لێكۆڵینه‌وه‌ی دیالێكته‌كان به‌شێوه‌كی ورد‌و چڕ‌و دیاریكردنی گرنگترین تایبهتمهندیو جیاكه‌ره‌وه‌و دیارده‌كانی زمان به‌گوێره‌ی كات‌و شوێن.
2- ده‌رخستنی په‌یوه‌ندی نێوان نه‌ژادی زمان‌و دیالێكته جیاوازه‌كان. وه‌كو ئامێرێك بۆ په‌یوه‌ندی ڕۆژانه.
3- ده‌رخستنی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی له دیالێكته كۆنه‌كانه‌وه ماوه‌ته‌وه له نێو زمانی خه‌ڵكیدا، لهوشهو یهكهزمانییهكان، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی بهكارناهێنرێنو ئه‌وانه‌شی كه گۆڕاون.
4- توێژه‌ری بواری زمان، ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌تڵه‌سی زمانه‌وه به‌راوردی زمانه‌وانی ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ها بۆ دیاریكردنی كارتێكردن‌و كاریگه‌ری له‌نێوان زمانه كۆن‌و نوێكان به‌كاردێت.
5- ئه‌تڵه‌سی زمان خزمه‌تێكی گه‌وره به مێژوونووسانو زانایانی دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات. كه ده‌توانن لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌باره‌ی زانیاری مێژووی گه‌ل بكرێت.
دیالێكتی جوگرافی
وه‌ك زانیمان، هۆكاری جوگرافی هۆیه‌كی سه‌ره‌كییه، له دروستكردنی دیالێكتو شێوه زاره‌كان. بۆیه زۆرجار ئه‌و جۆره جیاوازانه‌ی زمان كه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه جیاده‌كرێنه‌وه، ناویان لێده‌نرێت، دیالێكتی جوگرافی. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه، كه لقێك له زمانه‌وانی جیابكرێته‌وه‌و ناوی لێنراوه، زمانه‌وانی جوگرافی، كه (له پۆلێن كردنی دیالێكتهكانو زمان له‌سه‌ر بنه‌مای جوگرافی ده‌كۆڵێته‌وه، هه‌روه‌ها له شێوه‌ی دابه‌شبوونی دیالێكته‌كانی زمان‌و جیاوازی نێوان دیالێكته‌كان ده‌كۆڵێته‌وه.) (یوسف شه‌ریف سه‌عید: 2011: 24) ئه‌و ڕووبه‌رو هه‌رێمه‌ی كه به‌هۆكاری جوگرافی جیاده‌كرێته‌وه‌و زمانێك تێیدا به‌كاره، كه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه.
ئه‌م دیالێكته له سنوورێكی تایبه‌تدا كاردهكاتو دیارده جوگرافییه سروشتی‌و مرۆییه‌كانیش له‌و زمانه‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، هه‌روه‌ها (بنه‌مای دروستبوونی دیالێكتی جوگرافی شوێنێكی دیاریكراوی هه‌یه، زمانی ئاخاوتنی ڕۆژانه‌یه، كه زیاتر ئه‌وانه به‌كاری دههێننو سوودی لێوه‌رده‌گرن، كه له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ژین.) (به‌كر عومه‌ر علی‌و شیركۆ حه‌مه‌ئه‌مین: 2007: 65) بۆیه له لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانه‌وانی جوگرافیدا داتا‌و نموونه‌كان ته‌نیا له سنوورێكی دیاریكراو وهردهگرێتو پشت به زمانی قسه‌كردنی ڕۆژانه ده‌به‌سترێت. نه‌ك زمانی نووسین.
ئه‌و پۆلێنانه‌ی كه له زمانی كوردیدا بۆ دیالێكته‌كانی كراون، به‌زۆری له‌سه‌ر بنه‌مای سنووری جوگرافی كراون. له‌وانه محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ، به‌پێی ناوچه‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی كوردستان زمانی كوردی بۆ كرمانجیی ڕۆژهه‌ڵاتی‌و ڕۆژئاوایی دابه‌ش كردووه. (حوسێن محه‌مه‌د عه‌زیز: 2005: 56) هه‌روه‌ها زوبیر بیلال ئیسماعیل، ده‌ڵێت: (كه زمانی كوردی له كۆمه‌ڵه دیالێكتێك پێك دێت، كه سنووری جوگرافیایی‌و سیاسی ده‌یكاته دوو به‌شه‌وه ئه‌وانیش كۆمه‌ڵه‌ی ژووروو و كۆمه‌ڵه‌ی خواروون.) (زبیر بلال اسماعیل: 1984: 116) هه‌رچه‌نده زۆرجار له‌لایه‌ن زمانه‌وانانه‌وه ئه‌م جۆره پۆلێنه ده‌كه‌وێته به‌ر ڕه‌خنه‌و به‌ڕاست نازانرێت. هه‌ر له زمانی كوردیدا، له‌لایه‌ن فوئاد حه‌مه خورشید، كتێبێك له‌باره‌ی دیالێكته‌كانی زمانی كوردی نووسراوه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای جوگرافی شوێنی دیالێكته‌كان دیاری كراوه، به‌ناوی (زمانی كوردی‌و دیالێكته‌كانی شیكردنه‌وه‌یه‌كی جوگرافیایی)، كه له ناوه‌كه‌یه‌وه دیاره جوگرافیا كراوه‌ته بنه‌ما بۆ دیاریكردنی سنووری دیالێكته‌كان. پێی وایه، كه (زمانی كوردی له چوار دیالێكت پێك دێت: دیالێكتی كرمانجی باكور، دیالێكتی كرمانجی ناوه‌ڕاست، دیالێكتی كرمانجی باشوور، دایالێكتی گۆران. كه له هه‌موو دابه‌شكردنێكی تر بهجێترهو له‌گه‌ڵا هه‌موو ڕاستییه‌كی زمانه‌وانی دا ڕێك ده‌كه‌وێ‌و له‌ڕووی جوگرافیاییشه‌وه ته‌واو گونجاوه.) (فوئاد حه‌مه خورشید: 2008: 38و39) ئه‌و دابه‌شكردنه‌ی، كه جوگرافیا ده‌كاته پێوه‌ر بۆ دیالێكته‌كان سنووره‌كه‌ی بهوردیو ته‌واوی ده‌ستنیشان ناكرێ، به‌تایبه‌تی بۆ زمانی كوردی چه‌ندین كه‌لێن‌و كه‌موكوڕی تێدادهردهكهوێ، به‌نموونه شێوه‌زاری زازا له ڕووی دابه‌شكردنه‌وه، سه‌ر به دیالێكتی گۆرانه، به‌ڵام شوێنی جوگرافی ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی باكووری كوردستان‌و شوێنی دیالێكتی باكور، ئه‌مه له زۆر شێوه‌زاری تردا ده‌بینرێت.
دیارده جوگرافییهكانی وه‌كو زنجیره شاخی سه‌خت كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دابڕینی قسه پێكه‌رانی زمانێكو مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵا یهكترییداو به‌مه‌ش شێوازی قسه‌كردنیان شێوازی تایبه‌تی خۆی وه‌رده‌گرێت، چونكه هه‌ركاتێك زمان ڕاده‌ی تێكه‌ڵاوی كه‌م بوو، كه‌متر ده‌گۆڕێت، هه‌روه‌ها كاتێك تێكه‌ڵاوی زیاتر بوو گۆڕانی زیاتر له‌زماندا سه‌رهه‌ڵده‌دات. هه‌ركاتێكیش زنجیره شاخی سه‌خت هه‌بێت ڕێگه‌ی تێكه‌ڵاوی كه‌متر ده‌بێت، شێوه‌كان زیاتر له‌یه‌كتری دوورده‌كه‌ونه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌كرێت به‌نموونه‌یه‌ك له‌زمانی كوردی‌و دیالێكتی كرمانجی ناوه‌ڕاست پیشان بدرێت، شێوازی زمانی قسه‌كردنی خه‌ڵكی پشده‌ر له‌گه‌ڵا بیتوێن جیاوازییه‌كی زۆری تێدا هه‌ست پێده‌كرێت، به‌تایبه‌ت بۆ شاره‌زای زمان ئه‌مه زۆر ڕوونه. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌م جیاوازییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ بوونی زنجیره چیای كێوهڕهشو چیای ئاسۆس.
بوونی ڕووبار‌و زێی گه‌وره‌ش هه‌مان ڕۆڵی هه‌یه. به‌نموونه زێی گه‌وره به هۆكارێكی سه‌ره‌كی دانراوه له جیاكردنه‌وه‌ی دیالێكتی كرمانجی ژوور‌و و ناوه‌ڕاست. به‌هه‌مان شێوه ده‌شتی بهرینو فراوان ده‌شێت هه‌مان ڕۆڵی هه‌بێت. له دابڕینی قسه‌پێكه‌رانی زمان‌و دروستكردنی جیاوازییه‌كه.
ئه‌م هۆكاره ده‌شێت له سه‌رده‌مانی ڕابردوودا زیاتر كاریگه‌ری هه‌بووبێ، به به‌راورد له‌گه‌ڵا ئه‌مڕۆ، چونكه له‌م ڕۆژگاره‌دا ڕێگه‌كانی په‌یوه‌ندی كردن‌و گواستنه‌وه زۆر ئاسان بوون، كه ڕادی تێكه‌ڵاویه‌كی زیاتركردووه، به‌ڵام دابڕانی كۆن نه‌خشی خۆی له‌سه‌ر زمانی ناوچه‌كه به‌جێ هێشتووه.
ئه‌م جۆره دیالێكته، له نێو زۆربه‌ی زمانه‌كان بوونی هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو زمانه‌كان نییه. بۆ نموونه له زمانی عه‌ره‌بیدا، ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی زمانه‌وه شوێنی ئه‌م قسه‌كه‌ره دیاریبكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌مه بۆ هه‌موو زمانه‌كانی تر ده‌كرێت ڕاست‌و گونجاوبێت.
دیالێكتی جوگرافی شووناسی كه‌سی قسه‌كه‌ر دیاری ده‌كات، به‌نموونه له‌شارێكی وه‌كو هه‌ولێردا كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی جیاجیای كوردستانی تێدا ده‌ژیت، له ڕێگه‌ی زمانه‌وه شوێن‌و عه‌شیره‌تی قسه‌كه‌ر دیاری بكرێت. له‌وه‌ی كه ئایا سورچییه یان خۆشناوه یان كۆییه یان خه‌ڵكی ده‌شتی هه‌ولێره‌و……هتد.
هه‌ندێ جار (ده‌گونجێ دیالێكتی جوگرافی ببێته بنه‌ما بۆ دروست بوونی زمانی ستاندار (به‌كر عومه‌ر عهلیو شێركۆ حمهئهمێن: 2007: 66) ئه‌م نموونه‌یه‌ش له‌نێو زمانه پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندا ده‌بینرێت، له‌وانه زاری له‌نده‌ن بۆ زمانی ئینگلیزی ستاندارد بووه بنه‌ما له كۆتای سه‌ده‌ی چوارده‌و هه‌روه‌ها زمانی فه‌ڕه‌نسی له‌ساڵی 1539ز به بڕیارێكی ڕه‌سمی زمانی پاریس بووه زمانی نه‌ته‌وه‌یی. (محه‌مه‌د مه‌عروف فه‌تاح: 2010: 359) به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م دیالێكته توانای زمانهوانیو مێژووی له‌باربێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته زمانی نه‌ته‌وه‌یی. مه‌رجه‌كانی ئه‌م جۆره زمانه‌ی تێدابێت.
له‌زمانی كوردیشدا ئه‌م ڕێگایه گونجاوه، كه بكرێته بنه‌مایه‌ك بۆ دروستكردنی زمانی نه‌ته‌وایه‌تی، چونكه (هه‌رچی دیالێكته‌كانی زمانی كوردین، ئه‌وه هه‌موو به دیالێكتی جوگرافیایی (ئیقلیمی – هه‌رێمی) داده‌نرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كڕۆكی هۆی بوونیان ده‌ستكردی هه‌لومه‌رجی جوگرافیایی‌و سیاسی بووه، لێكۆلێنه‌وه‌یان له سنووری جوگرافیای زمانه‌وانی ده‌رناچێت.)(فوئاد حه‌مه خورشید: 2008: 91)
پوخته‌و ئه‌نجام:
له هه‌موو ئه‌و بیر‌و ڕاو بۆچوونانه‌ی كه خرانه‌ڕوو، ده‌كرێت له چه‌ند خالێكدا ئه‌نجامه‌كانیان كورت بكرێنه‌وه:
1- جۆراوجۆری‌و فره‌چه‌شنی له‌زماندا دیارده‌یه‌كی سروشتییه، له هه‌موو زمانێكدا هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی هه‌موو كه‌سێك خاوه‌نی دیالێكتی تایبه‌تی خۆی بێت.
2- یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی دروست بوونی جۆراوجۆری له زماندا بۆ باری جوگرافی دیارده‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه بوونی زنجیره شاخی سهختو ده‌شتی بهرینو فراوان‌و زێو ڕووباری گه‌وره.
3- جوگرافیا چ وه‌ك زانست‌و چ وه‌ك دیارده‌كانی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به زمان‌و زمانه‌وانییه‌وه هه‌یه‌و هه‌ریه‌كه‌یان كار‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ری ئه‌وی تردهبێتو پێویستمان به زانستی تایبه‌ت ده‌بێت بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه، بۆیه‌ش زانستی زمانی جوگرافی سه‌ری هه‌ڵداوه.
4- دیارده سروشتییه‌كان كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بووه له‌سه‌ر دابه‌شبوونی دیالێكته‌كانی زمانی كوردی، به‌ڵام ناشێت ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئه‌م هۆكاره‌دا باسیان لێوه بكرێت‌و هۆكاره‌كانی تر له‌به‌رچاونه‌گیرێت.
ئامادەکردنی : شێروان حوسێن حه‌مه‌د
سه‌رچاوه‌كان:
أ- به‌زمانی كوردی:
1- به‌كر عومه‌ر عهلیو شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین(2007)، زار‌و شێوه‌زار، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی چوارچرا، سلێمانی.
2- زبیر بلال اسماعیل(1984) مێژووی زمانی كوردی وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بییه‌وه، یوسف ڕووف علی، به‌غدا.
3- حوسێن محه‌مه‌د عه‌زیز (2005) سه‌لیقه‌ی زمانه‌وانیی‌و گرفته‌كانی زمانی كوردیی، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی كاردۆ، سلێمانی.
4- محه‌مه‌د مه‌عروف فه‌تاح(2010) لێكۆڵینه‌وه زمانه‌وانییه‌كان، كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنه‌وه‌ی شێروان حسێن خۆشناو و شێروان میرزا قادر، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر.
5- فوئاد حه‌مه‌خورشید (2008) زمانی كوردی‌و دیالێكته‌كانی شیكردنه‌وه‌یه‌كی جوگرافیایی، چاپخانه‌ی ده‌زگای سه‌رده‌م، سلێمانی.
6- یوسف شه‌ریف سه‌عید (2011) زمانه‌وانی، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر.
ب- به‌زمانی بیانی:
1- القرأن الكریم.
2- اردیان اكمجیان، ریچارد ای. دمرز، ان ك.فامر، رابرت ام.هارنیش (1382) زبان شناسی در امدی برزبانو ارتباگ، مترجم : علی بهرامی، رهنما، تهران.
3- جورج یول (1388) نگاهی به زبان (یك بررسی زبان شناختی)، ترجمه: نسرین حیدری، چاپ هشتم، سمت، تهران.
4- ویلیا‌م اوگریدی، مایكل دابروولسكی، مارك ارنف (1386) درامدی بر زبان شناسی معاصر، ترجمه: دكتر علی درزی، سمت، تهران.
5- رشید عبدالرحمن العبیدی (2002) مباحپ فی علم اللغه واللسانیات، الگبعه الاولی، دار الشۆون الپقافیه العامه، بغداد.