دیلیا ئیلینا سان ماركۆ
چیرۆك
له‌سه‌ر سوچی شه‌قامی یانزه بوو ماڵئاواییمان له‌یه‌كتر كرد، له‌وبه‌ری شه‌قامه‌كه‌وه ئاوڕم بۆ دواوه دایه‌وه ، تۆش لاتكرده‌وه و ده‌ستت هه‌ڵبڕی و خواحافیزیت لێ كردم. ڕووبارێك له ئۆتومبێل و مرۆڤ له نێوانماندا شه‌پۆلی ده‌دا، كاتژمێره‌كه‌ش پێنجی ئێواره‌یه‌كی ئاسایی هاوینی نیشان ده‌دا. من له كوێوه بزانم ئه‌و ڕووباره ڕووباری “ئاگرون*”ی غه‌مباره، ئه‌و ڕووباره‌ی كه له ناوبردنی مه‌حاڵه؟ جارێكی تر یه‌كترمان نه‌بینییه‌وه، ساڵێك دوای ئیتر تۆ مردبووی. ئێستا كاتێ ئه‌و یادگارییه وه‌بیر خۆم دێنمه‌وه و لێی ڕاده‌مێنم، وه‌ك وه‌همێك دێته به‌رچاوم، دوای ئه‌و ماڵًاواییه ئاساییه دابڕانێكی ئه‌به‌دی هه‌یه! دوێنی شه‌و بێ‌دار مامه‌وه و دووباره دوا یین ئه‌و ئامۆژگاریانه‌م ده‌خوێنده‌وه كه ئه‌فڵاتوون به زاری مامۆستاكه‌ی ده‌یانڵێ، ئه‌وه‌م خوێنده‌وه كه گیان دوای نه‌مانی جه‌سته هه‌ر ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام ئێستا نازانم كه حه‌قیقه‌ت له ناو ئه‌و لێكدانه‌وه شوومه‌دا خۆی حه‌شار داوه،یا له‌ناو ئه‌و ماڵئاواییه‌ی كه گومانی لێ ناكرێ.ئه‌گه‌ر گیان نه‌مر بێ، ئه‌وا ئاساییه كه زۆر گرنگی به ماڵئاواییكردن له‌یه‌كتری نه‌ده‌ین.
ئێمه ڕۆژانه لێك داده‌بڕێن،به‌ڵام كاتێ ده‌ڵێین “خواحافیز” ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئێمه نكوڵی له بوونی لێك دابڕن ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌مه ڕێك وه‌ك ئه‌وه وایه بڵێین “سبه‌ی یه‌كتر ده‌بینینه‌وه، به‌نیازی دیدار”.مرۆڤ ماڵئاوایی داهێناوه چونكه سوكه هه‌ستێكی به‌وه كردووه كه نه‌مره،گه‌رچی هه‌ندێ جاریش ماڵاواییه‌كانمان به‌لاش و سه‌رزاره‌كی دیاربن.
دیلیا! پێك ده‌گه‌ینه‌وه،ڕۆژێك له ڕۆژان،دووباره ئه‌م گفتوگۆی گوماناوییه- به‌ڵام له ته‌نیشت كام ڕووبار؟-ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه،له‌یه‌كتری ده‌پرسین: تۆ بڵێی ئه‌وه ئێمه‌ین له پێده‌شتی شارێكی ونبوودا؟ به‌ڕاستی ئێمه بین ، بۆرخیس و دیلیا؟
خۆرخێ لویس بۆرخیس
و. له‌عه‌ره‌بییه‌وه: ئاسان
*ئاگرون: ڕووباری دۆزه‌خ له میتۆلۆجیای گریكیدا.
سه‌رچاوه
“الصانع”روایه مترجمه تألیف خورخی لویس بورخیس
الگبعه‌العربیه‌اڵاولی 1996