دیمانه‌ی سه‌میره حسین جاف له‌گه‌ڵ په‌روین سالح مه‌ولود _ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراق..
هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ده‌ستكاری ده‌ستور وبه‌كارهێنانی مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ده‌سه‌ڵاتدا وپێشنیاركردنی لیبوردنی گشتی له‌به‌عسیه كۆنه‌كان وبه‌شداریكردنیان له‌پرۆسیسی سیاسی عێراق وكاركردنیان له‌نێوداموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ،ودروستكردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی ئیسناد وزۆر له پێشهاته سیاسییه‌كانی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی عێراق وناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان وبه‌تایبه‌ت كه‌ركوك ، ته‌نها ره‌هه‌ندێك مه‌به‌سته ئه‌ویش ئاماده‌كردنه بۆجێگره‌وه‌ی رژێمی پێشوو كه‌دژبه‌به‌رژه‌وه‌ندی وخۆشگوزه‌رانی تاكی عێراقی به‌گشتی وكوردبه‌تایبه‌ت كاری ده‌كرد، وره‌نجی گه‌لی عێراق وكورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تاك ڕه‌وه‌كانی به‌كارده‌هێنا، له‌م دیمانه‌یه‌داكه باس له دواپێشهاته‌كانی پرۆسیسی سیاسی ئه‌مڕۆی عێراق وكه‌ركوكبه‌تایبه‌تی تیشكێ ده‌خه‌ینه سه‌ر له‌وه‌ڵامی خاتوو" په‌روین سالح مه‌ولود" ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق..
• وه‌كو ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق، پێتوایه ره‌هه‌نده‌كانی كاریگه‌ری ده‌ستكاری ده‌ستور له لایه‌ن نوری مالیكیه‌وه چییه؟
_من وه‌كو نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی كوردستان له‌نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوورونزیك ده‌زانم ئه‌وانه‌ی ئێستا داوای ده‌ستكاری ده‌ستوور یاخود گۆرینی ده‌ستووری عیراق ده‌كه‌ن مه‌به‌ست لێی روون وئاشكرایه ته‌نها به‌مه‌به‌ست ده‌ستكاری مافه‌كانی گه‌لی كورده له‌ده‌ستوور له‌فیدرالی وهه‌رێمایه‌تی، به‌ڵام بێگومان ناگه‌ن به‌وه‌ی مه‌به‌ستیانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد ئه‌مڕۆ خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی جیاوازه له‌عێراق شه‌ریكه ومافی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌چ بڕیارێ كه‌دژ به‌رژه‌وه‌ندییه‌تی ومافی ده‌له‌قێنێ ، ئه‌و مافه‌ی به‌خوێن تا ئمڕۆكه به‌رگری لێ‌كرد،وه‌ك ده‌زانن ده‌ستور لیژنه‌ی خۆی هه‌یه ، ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له لیژنه‌ی ده‌ستورن هه‌موو خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر ونیشتمانپه‌روه‌ر وكوردپه‌روه‌رن ، چۆن له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون كه مافه‌كانی كورد له‌به‌نده‌كانی ده‌ستوری عێراقدا بچه‌سپێ وه‌ك مافێكی شه‌رعی ڕه‌وای گه‌لێكی سته‌ملێكراو وبه‌هه‌مان شێوه‌ش به‌رگری لێده‌كه‌ن، تائێستا گفتووگۆكان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ماده‌ی 140 وكێشه‌ی كه‌ركوكه، كه ئه‌و لیژنه‌یه بۆ هه‌موو دونیا سه‌لماندی وته‌نانه‌ت بۆ دیمیستۆراش كه ئه‌و ناوچانه‌ی كێشه‌ی له‌سه‌ره ناوچه كوردستانییه‌كانه، كاتی خۆی رژێم جیایكرده‌وه له كوردستان، ته‌نانه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا سه‌لمێَنرا كه‌ئه‌و شوێنانه ناوچه‌ی كوردستانین. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئێمه‌ش له لیژنه‌ی ده‌ستورن له‌و كه‌سانه‌ن كه‌مساوه‌مه له‌سه‌ر گه‌لی كورد ومافی كورد ناكه‌ن.
*له‌م دواییه‌دا مالیكی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ سه‌رۆك هۆز كۆبووه‌وه وله‌نێوانیان 50 سه‌رۆك هۆزی كورد بوون، وئامانج له‌م كۆبوونه‌وه گۆرینه‌وه‌ی ڕاوبۆچوون بوو سه‌باره‌ت به‌گۆرینی ده‌ستور ولێبوردن له‌به‌عسیه‌كۆنه‌كان ودووباره به‌شداركردنه‌وه‌یان له‌پرۆسیسی سیاسی له‌عێراقدا، ئه‌و به‌عسیانه‌ی ده‌ستیان چووه خوێنی تاكی عیراقی وكورد به‌تایبه‌ت، هه‌ڵوێستی ئێوه وه‌ك هاوپه‌یمانی كوردستانی چی‌بوو؟
_ ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان كرد كورد نین، ئه‌وانه زۆڵه كوردوخۆفرۆشن، ئه‌مانه له‌سه‌رده‌می رژیمدا دژی دۆزی گه‌له‌كه‌یان بوونه وله‌ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌عس بوون وبه‌شداریان له ئه‌نفالكردن وكوشتنی كوردكردووه وكاری سیخۆریان كردووه بۆرژێم وده‌یان جار هاوكاربوونه‌له شكستهێنان وخیانه‌ت له‌هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌رده‌می به‌عسی روخاو ورێكخستنه‌كانی ناوه‌وه‌ی كوردستانیان به‌گرتندا، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئه‌مڕۆ روویان نییه بچنه‌وه كوردستانی ئارام به‌ڵكو له‌ژێر چه‌تری عه‌ره‌بی شۆفێنی وتایه‌فه‌گه‌ری خۆیان حه‌شارداوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێبوردنیان بۆده‌رنه‌چووله‌كوردستان وجێی متمانه‌ی گه‌ڵ نه‌مان ، ئه‌مڕۆ جارێكی دی چوونه‌وه پاڵ ئه‌ورژێمه‌ی كه‌ده‌یه‌وێ ئه‌زموونی رژێمی سه‌دام دووباره بكاته‌وه وئه‌مانه‌ش ده‌كاته نموونه‌ی كورد هه‌رچه‌نده كورد لێیان بێ به‌رییه، ده‌بوایا خۆیان بخستایه‌ته‌وه ریزی كورد نه‌وه‌ك پاڵپشتی ئه‌وانه بكه‌ن كه‌دژی دۆزی گه‌له‌كه‌یانن.
• كێشه‌ی كه‌ركوك تاچه‌ند باسی لێوه‌كراوه له‌نێو په‌رله‌مانی عێراقدا وكاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مكێشه‌یه به‌پیاده‌كردنی ماده‌ی 23 وئه‌م ماده‌یه تاچه‌ند له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد‌و كه‌ركوكه له‌م ساته‌دا ؟
_وه‌ك ده‌زانی كورد دوژمنی زۆره، په‌رله‌مانی عیراقیش هه‌موو هاوپه‌یمانێتی وموقایه‌زاته له‌نێو كوتله‌كان له‌به‌ر ئه‌وه ماده‌ی 23 له‌لایه‌ن چه‌ند كوتله‌یه‌كه‌و دروست بوو كه دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردن ، ئه‌وانه‌ی دژ به‌حكومه‌تی فیدراڵین له‌عێراق وبه‌تایبه‌تی دژی خه‌ڵكی كه‌ركوكن ،له‌كاتێكدا به‌هه‌ڵبژاردن مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك یه‌كلاده‌كرایه‌وه، به‌ڵام نه‌كرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌كه‌تولاتی ناحه‌زانی كوردوكه‌ركوك ریگربوون له‌به‌رده‌م سه‌قامگیری دۆخی كه‌ركوك، به‌ڵام من بڕوام وایه كه‌ته‌نها چاره به‌ده‌ستی كه‌ركوكییه‌كان خۆیانه، ده‌بێ خه‌لكی كه‌ركوك له‌ئاماده‌باشی دابن بۆیه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه‌یان ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كان له‌كه‌ركوك ده‌ست به‌كاره ، ده‌بێ كه‌ركوكییه‌كان ئاگاداری ئه‌وه بن كه‌كاری ئه‌و لیژنه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماره، خۆیان له‌ناو مه‌سه‌له‌كه‌دان وده‌توانن كاری چاكتربكه‌ن به‌هه‌ڵوێست وقوربانیدان، ئێمه له‌نێو په‌رله‌مانی عیراقداشه‌رده‌كه‌ین بۆكه‌ركوك، به‌ڵام بێ شه‌ری كه‌ركوكیه‌كان له‌سه‌ر شاره‌كه‌ی خۆیانهه‌ڵی ئێمه به‌فیڕۆ ده‌چێ له‌به‌رئه‌وه‌ی كرداره‌كان ده‌بێ خه‌ڵكی كه‌ركوك خۆیان بیكه‌ن، وپێلانه‌كانی دوژمه‌ن پۆچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، وماده‌ی 23 له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردنییه، ئه‌وماده‌یه دژ به‌خه‌ڵكی كه‌ركوكه به‌گشتی ودژ به‌دۆزی كه‌ركوكه، ئه‌وه‌ته‌وافقیاتی سیاسی بوو كه‌وای كرد ماده‌ی 23 ی بێته كایه‌وه له‌په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به‌ماده‌ی 140 من پێموایه قۆناغێكی دیكه‌مان له‌پێش ماوه ودووباره ده‌ڵێم هه‌موو به‌ده‌ستی كه‌ركووكیه‌كانه، هه‌مموئه‌و كارانه‌ش ماونه‌ته‌وه سه‌ر ئامار كه‌بیسه‌لمێنێ كه‌ركوك كوردستانییه به‌پێی ئاماری 1957 . من له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادی ده‌مخواست كه كه‌ركوكی بومایه تاوه‌كو بێمه‌وه سه‌ر كه‌ركوك ویه‌ك بنه‌ماڵه‌م زیادبكردایه، بۆیه واده‌ڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ سه‌دان ماڵه كه‌ركوكی هه‌ن نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاره‌كه‌ی خۆیان كه‌ئه‌مه‌یان بۆبه‌رژه‌وه‌ندی كورد وشاره‌كه‌یه، سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵی ئه‌ودووحیزبه كوردستانییه له‌كه‌ركوك ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو حیزبه كوردستانییه نه‌بوایا یاخودهاوكاری وپاڵپشتی حیزبه كوردستانییه‌كانی دیكه نه‌بوایاله‌كه‌ركوك ئه‌مڕۆ نه‌ده‌گه‌یشتینه ئه‌م قۆناغه‌ی پێی گه‌یشتویین ، زوركه‌س هه‌ن دوپرسن داخۆ سه‌رانی كورد له‌به‌غدا یاخود حیزبه كوردستانییه‌كان له‌كه‌ركوك چی‌یان كردووه منش ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی له‌شه‌ردا نه‌بێ شیری تیژه!