دیمانه‌ی ڕۆژنامه ی میدیا له‌گه‌ڵ هۆزان محمود
دیمانه‌ی ڕۆژنامه ی میدیا له‌گه‌ڵ هۆزان محمود سه‌باره‌ت به یاسای باری که‌سی و ڕۆڵی حکومه‌تی کوردستان له به‌رامبه‌ر توندوتیژی له دژی ژنان.
هۆزان مه‌حمود: جیا کردنه‌وه‌ی مزگه‌وت له سیاسه‌ت و یاساکان، هه‌نگاوێکی گه‌وره ده‌بێت له ڕاستای به‌دیهێنانی کۆمه‌لگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی.
– هۆزان محمود: که‌سایه‌تییه‌کی هه‌ڵسوراوی سیاسی و چالاکوانه له‌بواری مافه‌کانی ژنان .
– له 1973 له باشوورى کوردستان له دایکبووه و ئێستا دانیشتوی وڵاتی به‌ریتانیایه.
– له ده‌یان کۆڕ‌و سیمینار‌و کۆنفڕانسی جیهانی به‌شداری کردووه‌و وتارى له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانى ژنان، عه‌لمانیه‌ت، کرێکاری، وه‌بارودۆخی سیاسی له کوردستان و عێراق داوه.
– له‌زۆربه‌ی میدیاکانی جیهاندا به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام چاوپێکه‌وتنی له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌کوردستان و عێراقه‌وه له‌گه‌ڵ سازده‌کرێت .
– له‌زۆرێک له‌ڕۆژنامه سه‌رتاسه‌رییه‌کانی به‌ریتانیا وتاری نوسیووه له‌وانه: گاردیان، ئیندیپیندێت، نیوسته‌یتسمان و تریبیون.
– چه‌ندین کۆنفڕانس و سیمینار‌و که‌مپینی جیهانی ڕێکخستووه له دژی کوشتنی ژنان و بۆ لابردنی ماده‌ی 7 ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان، و که‌مپینی جیهانی له دژی ڕه‌شه‌کوژی و به‌رده‌بارانکردنی ژنان وه که‌مپین بۆڕاگرتنی فره‌ژنی له کوردستان .
میدیا: با له پرسیاری که‌مپینی به‌رگریکردن له مافه‌کانی ژنانه‌وه ده‌ست به گفتوگۆکه‌مان بکه‌ین، ئایا ئه‌و که‌مپینانه‌ی ئێوه ڕێکیان ده‌خه‌ن بۆ؟
هۆزان مه‌حمود: له ڕێگای ئه‌م که‌مپینانه‌وه به گشتی تا ئێستا ویستومانه مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی له دژی ژنانى کوردستان وعێراقدا به جیهان بناسێنین وه‌تاڕاده‌یه‌کی زۆریش سه‌رکه‌وتوو بووین له‌م کاره‌دا. وه له‌م ڕێگه‌یه‌وه حکومه‌تی هه‌رێم وئاگادار بکه‌ین که به‌رپرسیارێتی نیشان بده‌ن له ئاست ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی که ڕۆژانه له دژی ژنان ئه‌نجام ده‌درێت له ژێر به‌هانه‌ی پاراستنی” ناموس” دا. هه‌روه‌ها په‌رده‌هه‌ڵماین له سه‌ر هه‌موو جۆره چه‌وسانه‌وه‌یه‌کی ژنان و خه‌بات کردن بۆ به‌دیهێنانی ئازادی و یه‌کسانی ماف و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ژنان و هه‌وڵدان بۆ جیاکردنه‌وه‌ی دیین له ده‌ڵه‌ت و سیسته‌می قه‌زایی، واته جیا کردنه‌وه‌ی مزگه‌وت له سیاسه‌ت و سیستمی خوێندن و یاساکان، که هه‌نگاوێکی گه‌وره ده‌بێت له‌راستای به‌دیهێنانی کۆمه‌لگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی.
میدیا: هه‌ستناکه‌ی ده‌نگهه‌ڵبڕینی دوای ڕوداوه‌کان، له کوردستان ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری نییه‌و هێنده‌ش حیسابی بۆ ناکرێت؟
هۆزان مه‌حمود: من به پێچه‌وانه‌وه بیر ده‌که‌مه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو فشاره‌ی به‌ره‌ی به‌مه‌ده‌نیکردنی کۆمه‌ڵگه که‌ئێستا هه‌یه نه‌بوایا، زۆر ده‌مێک بوو ئیسلامی سیاسی و یاساکانیان ده‌بووه فه‌رهه‌نگێکی ساده‌ی خه‌ڵک و ئه‌و بڕه که‌مه له‌ماف و ئازادی کارکردن و خوێندن که ژنان و کچانی کوردستان هه‌یانه، ئه‌وه‌شیان نه‌ده‌هێشت.
هه‌ست ده‌که‌م ئێمه‌ى ژنان، چ پیاوانی ئازادیخواز، هێشتا به‌ته‌واوی و به‌هێزو توانایه‌کی زۆره‌وه نه‌هاتوینه‌ته مه‌یدانی کاروهه‌ڵسوڕانی سیاسی و مه‌ده‌نییه‌وه بۆ سه‌پاندنی مافه‌کانی خۆمان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا. ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم حکومه‌تی هه‌رێم له سه‌ردانه‌کانیاندا بۆ ده‌وه‌ره‌ی وڵات زۆر شانازی به‌وه‌وه ده‌که‌ن که دیموکراسی هه‌یه له‌کوردستان و ژنان کۆمه‌ڵێک مافیان هه‌یه. به‌ڵام ئێمه له ڕێگای ناساندنی بێمافی خه‌ڵک و توندووتیژی بێوێنه له دژی ژنان و خه‌مساردی ده‌سه‌ڵات به رامبه‌ر به‌م بێمافیانه بۆ وڵاتانی دنیا فشاری زۆرمان داناوه له سه‌ریان.
میدیا: مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له که‌مپین چییه؟ ئایا ته‌نها بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕگه‌و ده‌قی یاساکانن؟
هۆزان مه‌حمود: که‌مپین ده‌کرێت بۆ زۆر مه‌به‌ست به‌کاربهێنرێت، له‌وانه بۆ بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری، وروژاندنی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری، ژینگه، وه‌گه‌لێک کێشه‌و دۆزیتر. ئه‌کرێت که‌مپین کورت ماوه یان زۆر درێژ خایه‌ن بێت په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌وکێشه‌یه‌وه که که‌مپینی بۆ ده‌کرێت.
که‌مپین بۆ گۆڕینی یاسا یان زیادکردنی مادده به‌یاساکان یه‌کێکه له چه‌که کاریگه‌ریه‌کانی ده‌ستی خه‌ڵک به‌تایبه‌تی له‌دنیای ئه‌نته‌رنێت و ئه و په‌یوه‌ندییه خێرایه‌ی ئێستای دنیادا.
میدیا: ئه‌ی ئه‌و که‌مپینه‌ی بۆ دوعا خه‌لیل ئه‌سوه‌دتان کرد، چییبو؟
هۆزان مه‌حمود: ئێمه یه‌که‌مین که‌مپین بووین، زۆربه‌جیدی ڕووداوی به‌رده‌باران کردنی دعامان به هه‌موو میدیا جیهانییه‌کان و ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و وه‌زاره‌تی خاریجییه‌کان گه‌یاندوده‌یان کۆڕ‌و کۆنفرانسمان به‌ڕێخست له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌دژی ئه‌م تاوانه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاتر له پانزده هه‌زار ئیمزامان کۆکرده‌وه‌و له‌سه‌ردانێکدا له‌گه‌ڵ ستیڤان شه‌مزینی که نوێنه‌ری که‌مپین بوو له کوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی کوردستان‌مان کرد‌و ئیمزاکانمان دانێ و کۆمه‌ڵێک داواکاریش به‌شێوه‌ی نوسراو .
هه‌ر ئه‌وکات به‌هۆی ئه‌و فشاره‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات خرایه سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم ناچاربوون ئه‌و مه‌سه‌له‌یه مه‌حکوم بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم حکومه‌تی هه‌رێم هه‌تا ئه‌گه‌ر ته‌واوی ژنان و کچانی کوردستان به‌رده‌باران بکرێن به‌لایانه‌وه گرنگ بێت. چونکه سیستمی بیرکردنه‌وه‌و کولتووری ده‌سه‌ڵاتداران زۆر خێڵه‌کی و دینییه، و دووره له‌وه‌ی که‌مافی ئینسانی بوون بۆ ژن به‌ڕاوه ببینن.
میدیا: هه‌میشه حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به گومانه‌وه له جۆره که‌مپینانه و هه‌ڵسوڕاوانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌ڕوانێت، چونکه ئێوه ده‌نگتان به دنیای ده‌ره‌وه ده‌گات، ئایا له‌م ڕوه‌وه حکومه‌ت گله‌یی خۆیانی پێگه‌یاندووی؟
هۆزان مه‌حمود: به‌ڵێ زۆرجار ئه‌م گله‌ییانه له من کراوه‌و ده‌ڵێن که ئێمه ئابڕووی کوردمان بردووه له دنیادا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م جۆره قسه‌و بۆچوونه هیچ كاریگه‌رى نییه له‌سه‌رم . به‌لاى منه‌وه حکومه‌ت کوردی بێت یان نا؟ ئه‌گه‌ر له‌وڵاتێکدا که ئینسانه‌کانی هیچ ماف و ئازادییه‌کیان نه بیت و ژن وه‌ک کۆیله رۆژانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت، ئیتر چ پێویست ئه‌کات ئابڕووی ئه‌وها حکومه‌تێکم بۆ گرنگ بێت؟ ئه‌وه‌ی بۆمن گرنگه ئازادی و مافه فه‌ردییه‌کانی هه‌موو ئینسانێکه که له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌ژین . ئێمه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌نده‌ڵی، کۆنه‌په‌رستی، توندوتیژی دژی ژنان و کۆمه‌ڵێک بێمافی ترمان هێناوه‌ته به‌رچاوى ڕای گشتی جیهانی جا ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم خۆی به‌م شتانه‌دا ده‌ناسێته‌وه ئه‌وا ڕاست ده‌که‌ن ئێمه ئابڕومان بردوون.
میدیا: به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تادێت ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست پێشێلکردنی مافه‌کانی ئافره‌تان له ڕاگه‌یاندن و ته‌نانه‌ت له ناو هۆڵی په‌رله‌مانیش به‌رز ده‌بێته‌وه، ئایا ئه‌مه ده‌ره‌نجامی چییه‌و له‌ناو کۆمه‌ڵگاشدا زه‌مینه‌یه‌کی وا ڕه‌خساوه؟
هۆزان مه‌حمود: پێم وابێت زه‌مینه‌ی باش هه‌یه‌و له‌مێژه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه بوونی هه‌بووه. خه‌ڵکی کوردستان هه‌میشه ده‌یان هه‌نگاو له پێش په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ن. کۆمه‌لگه‌ی کوردستان به‌رامبه‌ر به‌پێشێلکردنی مافه‌کانی ژنان هه‌موو کات ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌بووه‌و بزووتنه‌وه‌ی ژنانیش چه‌ندین ڕێکخراوی ئازای هه‌بووه. ئه‌وه‌ی که ئێستا له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانیشه‌وه ده‌نگ به‌رزده‌بیته‌وه خۆی له‌خۆیدا کارێکی باشه به‌ڵام هێشتا کافینییه، پێویستی به‌به‌رده‌وامی و پاڵپشتی هه‌یه، هیچ ده‌سه‌ڵاتێک به‌وه‌ی ئێستاش له کوردستان هه‌یه به‌بێ فشاری خه‌ڵک و به‌تایبه‌تی ڕێکخراوه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگه ملناده‌ن به‌و داوایانه‌ی که‌ده‌چێته خانه‌ی پاراستنی ئازادی و مافه‌کانی خه‌ڵکه‌وه.
میدیا: پێتوانییه به شێوازه‌ی ئێستا له کوردستان گیراوه‌ته به‌ر له جیاتی شکۆمه‌ندی ماف بۆ ئافره‌ت بگێرێته‌وه، پاشه‌کشه‌یی له مافه‌کانی کراوه، چونکه باسکردنه‌که هێنده‌ی باسی ڕاگه‌یاندنه هێنده دۆزێکی کار بۆکراو نییه؟
هۆزان مه‌حمود: مه‌سه‌له‌ی توندووتیژی له‌دژی ژنانى کوردستان له ساڵه‌کانی 1991 به‌دواوه گه‌وره‌ترین کێشه بووه له کۆمه‌ڵگادا. هه‌ربۆیه‌ش ئیستا به‌م ئاسته گه‌یشتووه که له‌هه‌موو گۆشه‌وکه‌نارێکی کوردستان و کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش کار بۆ بنه‌بڕکردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێم چه‌نده وه ڵامده‌ره‌وه‌یه؟ ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی تره. ئه‌وه‌ی که‌مه‌سه‌له‌ی ژنان دۆزێک بێت، ئێمه بزوتنه‌وه‌ی ژنانمان نییه له کوردستان و ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که هه‌ن سه‌ربه‌خه‌تی سیاسی ئه‌حزابی ناو ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن. هه‌رچه‌نده ئه‌مه هۆکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حیزبیبوونی سیاسه‌ت له‌کوردستانداو ئه‌و بارودۆخه سیاسییه‌ی له‌وێ هه‌یه.
میدیا: ئه‌جێندای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌رگری کردنی له مافه‌کانی ژنان چۆن هه‌لده‌سه‌نگێنی؟
هۆزان مه‌حمود: حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌جێندایه‌کی جیددی نییه بۆ بنه‌بڕکردنی توندووتیژی چونکه ئه‌گه‌ر بکه‌ونه گرتنی تاوانباران و ئه‌وانه‌ی که توندووتیژی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به‌رامبه‌ر به ژنان ئه‌وا ده‌بێت زۆرێک له مه‌سئولینی باڵاده‌ست له په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم دا بگرن و سزایان بده‌ن. له لایه‌کیتره‌وه خودی عه قڵیه‌تی پیاوسالاری و خێڵه‌کی ئه‌م حکومه‌ته ڕێگره له ئاست هه‌ر هه‌وڵێکی یه‌کسانیخوازیشدا له کۆمه‌ڵگادا.
ئه‌وه‌ی که ماوه‌یه‌که له‌ژێر فشاردا حكومه‌تی هه‌رێم که‌وتونه‌ته به‌ڕێخستنی کۆمه‌ڵێک کۆنفڕانس له هۆتێله (5) ستاره‌کاندا و به‌کرێ گرتنی کۆمه‌ڵێک ژنی سه‌ربه‌خۆیان و سیاسه‌ته‌کانیان ده‌لیل له‌وه ناکات که ئه‌مانه بیانهه‌وێت له بنه‌ڕه‌تدا شتێک بگۆڕن. زۆرتر به‌مه ده‌یانه‌وێت نیشانی بده‌ن به دنیای ده‌ره‌وه که مه‌سه‌له‌ی ژنان له ئه‌جێندای حکومه‌تی کوردیش‌دا هه‌یه.
میدیا: ئه‌ی دوای په‌سه‌ندکردنی یاسای باری که‌سی؟
هۆزان مه‌حمود: په‌سه‌ند کردنی ئه‌و یاسایه ناڕه‌زایه‌تییه‌کی زۆری هێنا بۆ په‌ڕله‌مان و ئه‌وانه‌ی که ده‌ستیان بووه له نووسینیه‌وه‌ی یاسای باری که‌سێتیدا. ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربین کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی ژنان و یاسادانه‌ران و ژنانی ناو په‌رله‌مان و کۆمه‌ڵێک ڕاوێژکاریش ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یان نووسیوه‌ته‌وه. ئه‌مه نیشانده‌ری بێ ڕه‌بتی ئه‌م که‌سانه‌یه به‌وکۆمه‌ڵگایه‌ی تیایدا ده‌ژین و له‌گه‌ڵ مه‌لاکانی مزگه‌وتدا هیچ فه‌رقێکیان نی یه. یاسای فره‌ژنیی له‌کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشدا نه‌فره‌تێکی زیاتری له‌حکومه‌تی هه‌رێم دروست کردۆته‌وه.
میدیا: پێتوایه هه‌وڵه‌کانی ئیستاتان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فره‌ژنی له یاسای باری که‌سی په‌سه‌ندراودا ئه‌نجامێکی هه‌بێت؟
هۆزان مه‌حمود: ئه‌مه کێشمه‌کێشیکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌و ئه‌گه‌ریش ئه‌مجاره حکومه‌تی هه‌رێم گوێمان لێ نه‌گرن و نه‌یگۆڕن ئه‌وا ئێمه ته‌واوی پشتیوانی جیهانی و ڕای گشتی جیهانی ده‌هێنینه پشت که‌مپینه‌کانمان بۆ ئه‌وه‌ی ناچاریان بکه‌ین پاشه‌کشه بکه‌ن . ئێستا که‌سانێکی زۆر له‌کوردستان هاتونه‌ته مه‌یدان به دژی یاسای فره‌ژنی ئه‌مه زۆر گرنگه و ئێمه له‌ڕێگه‌ی کار‌و هه‌ڵسوڕانه‌کانمانه‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین که ده‌یان و سه‌دان ژن و پیاو له‌کوردستان که هێشتا ده‌نگیان هه‌ڵنه‌بڕیووه بیانهێنینه مه‌یدان و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان هه‌ڵبڕن بۆ گۆڕینی ئه‌م جه‌هه‌نه‌مه‌ی که بۆ ژنان دروست کراوه له‌کوردستان.
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر که مپینه‌که‌مان ئێستا نه‌تیجه‌یه‌کی فه‌وریشی نه‌بێت به‌ڵام ناکرێت ئێمه هیچ کار‌و هه‌ڵسوڕانێک نه‌که‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌گۆڕانکاری خیراى نابینین. ئینسان له ژیاندا ده‌توانێت چه‌ند ئیختیارێکی هه‌بێت، ئه‌وه‌ی که به‌شێک بیت له حکومه‌تێک به‌ئه‌جێندایه‌کی تا بڵێی پیاوسالار، دینی و دژه ژن، یان ڕێگای خه‌باتکردن بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی و ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان و به‌دی هێنانی دنیایه‌ک که شیاوی ئینسانه‌کان بێت له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا. ئه‌م شێوه ژیان و سیستمی به‌ڕێوه‌بردنه‌ی که له کوردستان هه‌یه شیاوی ئینسانی چاخه‌به‌ردینه‌کانیش نییه. هه‌ربۆیه‌ش من به ئه‌رکی خۆمی ده‌زانم وه‌کو ئینسانێک بۆ ماف و ئازادییه‌کانی خۆم و ده‌یان و سه‌دان ئینسانی شه‌رافه‌تمه‌ند خه‌بات بکه‌م سه‌ربه‌رزم كه ئه‌م ڕێگه‌یه‌م هه‌ڵبژاردوه.