دیمانه له‌گه‌ڵ سه‌میره حسێن جاف
ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ناوی ئافره‌تان وژنان ده‌رده‌چن له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێم نه‌یانتوانیوه ببنه ئاماژه‌یه‌كی به‌هێزی ده‌نگی ژنان
" سه‌میره حسێن جاف" نووسه‌ر وڕۆژنامه‌نوس
دیمانه: شاڵاو محه‌مه‌د
سه‌باره‌ت به‌و ئاسته‌نگانه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رده‌م نووسه‌ر ورۆژنامهنووسانی ئافره‌تانی كوردوئهو بڵاوكراوانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌ناوی ده‌نگی ئافره‌تان ده‌رده‌چن وهونبوونی جیگه‌ی ده‌ستی ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه بۆپاڵپشتی ژنان وئافره‌تان دامه‌زراون ، وبیدهنگ بوونیان له‌ئاستی ره‌شه‌كوژی كچانی كورد ، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ست درێژییه سیكسیهی كه ئه‌مڕۆ بۆته نه‌رێتێكی باولهلایهن پیاوان.
زمان ئه‌م دیداره‌ی له‌گه‌ڵ نووسهرورۆژنامهنوس "سه‌میره حسێن جاف" سازكرد ..
زمان_ خاتوو سه‌میره كی یه؟
سه‌میره_ مرۆڤێكی یاخی یه له‌زه‌مه‌نێكی به‌ردیندا چاوی بڕێوه‌ته قۆناغێك پێده‌چێت زاڵ بوون به‌سه‌ریدا مه‌حاڵ نه بێت، به‌ڵام ئه‌و قۆناغه كاتی ده‌وێت تاگۆڕانێكی ڕیشه‌یی به‌سه‌ردابێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو مرۆڤێك ده‌ركی پێ بكات كه ژیان هه‌ناسه‌یه‌كه وته‌نها بۆ ئه‌و نه‌خوڵقاوه ، مرۆڤه‌كان وه‌ك چركه ساته‌كانی عیشق پیرۆز ده‌بینێ ، كاتێ لهمهزلوومیهتی ههنیسكهكانی ئازار وسته‌م وڕۆچوونی به‌هاكانی ژیان ومرۆڤایه‌تی ده‌ڕوانێ ئوقره ناگرێ ، بهبهرائهتهوه له گۆشه‌ی ژووره‌كه‌یدا تێرتێر بۆیان ده‌گرێی .
زمان_ چ بزوینهرێك بوو وای كرد ببیته نووسه‌ر؟سه‌میره_ پێموایه ئازار ونههامهتیهكانی ژیان قوتابخانه‌یه‌كه كه مرۆڤ لێوه‌ی كه‌سایه‌تی به‌هێز وبه‌هره‌ی جۆراو وجۆری لێ بێته بوون ، هه‌میشه ئازاره‌كان ده‌منوسنه‌وه وپه‌روه‌رده‌یان كردووم، هه‌ڵبه‌ت بهرلهچوونم بۆقوتابخانه واته له ته‌مه‌نی 5ساڵیه‌وه هوگری خویندنه‌وه‌ی رۆژنامه ببوم، ئه‌و رۆژنامانه‌ی باوكم جارناجارلهگهڵ ده‌ستی ده‌یهێنایه‌وه ماڵ، منیش به پرتاو وتوینێتیهوه به
هنجه دهمخویندهوه، پاشتر له سه‌ره‌تای قۆناغی ناوه‌ندی هه‌ستم به‌بوونی پاڵنه‌رێكی به‌هێزی ناخم ده‌كرد كه ناخم وژیان بنوسمه‌وه به‌هه‌موو وردكارییهكانیهوه ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌مانی چه‌پاندنی ده‌نگه‌كان وپێنووسهكان بوو كه ته‌نها مینبه‌ره‌كانی به‌عسی داروخاو لێی ئاماده‌كرابوو ن نه‌مده‌ویست پێگهیهكم هه‌بی له‌شاره‌كه‌ی خۆم، ودهستیشم نه‌ده گه‌یشت به‌كوردستانی ئارام ، به‌ڵام له‌پاش نه‌مانی ئه‌و رژێمه وههڵهاتنی فه‌زای ئازادی وڕادهڕبرین به‌شێوه‌یه‌كی كارا هاتمه ناو دونیای نووسین ورۆژنامه‌گه‌ری وبهههردوو زمانی دایك وعه‌ره‌بی توانیم پێگه‌یه‌كی باش بۆخۆم دروست بكه‌م له نێورۆژنامهگهری كوردی.
زمان_ چۆن توانیت كوت وزنجیری كۆمه‌ڵگه بشكێنی وبڵێیت من هه‌م؟
سه‌میره_ من هه‌م به‌ر له‌كۆت وزنجیر وه‌ك مرۆڤێك ، دواجار به‌هۆی رهگهزهكهمهوه كه بیانۆیهكی ئیجگار كرچ وكاڵی ناعه‌قڵانی به‌ند ده‌كرێم!، كه نه‌رێتێكی گه‌وجی كۆمه‌ڵگه ، وئایینێكی ههڵهتهفسیركراو وچهقبهستویی ئایدیهكان وخولانهوهی له‌شوێنی ژه‌نگ هه‌ڵگرتووی خۆێدا هه‌موو ببنه كۆسپ، هه‌ڵبه‌ت منی ئافره‌ت له‌و كۆسپانه به‌هێزترم وتوانیومه كه‌م تا زۆر بیانبهزێنم ، ده‌ربازبوون وتێكشكاندنی كۆته‌كان ئه‌سته‌م نین بۆ ئافره‌تێك ده‌نگی ناره‌زایی له‌سه‌ره‌تای منداڵی‌دا به‌رزكردۆته‌وه وویستێكی بێ وێنه له‌ناخیدا به‌رده‌وام قولپ ده‌دا ، وده‌یه‌وێ نارهزاییكانی له‌پاڵ دهنگهنارهزاییكانی دیكه بگاته لوتكه تا ئۆپۆزسیونێكی ڕاسته‌قینه بێته بوون گۆڕانێكی پۆزه‌تیڤی ریشه‌یی بێته بوون ، ئۆپۆزسیونێك ئامانجی دادپه‌روه‌ری بێ بۆگشت مرۆڤایه‌تی ولهگشت كایه فره ڕه‌نگه‌كانی ژیاندا رهنگباتهوه، بۆیه ده‌ڵێم من ئافره‌تم واته هه‌م!.
زمان_ وه‌كو كچه كوردێ ئه‌و به‌ربه‌ستانه چین كه بوونه‌ته گرفت له‌به‌رده‌م كاری راگه‌یاندنت به تایبه‌تی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كه‌تاراده‌یه‌ك دوواكهوتوه؟
سه‌میره_ راگه‌یاندن خۆی كارێكی قوڕسه بۆهه‌مووان ئیتر چ بۆ ژن بێ یان بۆپیاو ن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژن بوون له رۆژهه‌ڵاتدا به‌كه‌متر له مرۆڤێك ئاماژه‌ی بۆده‌كرێ وبه كۆمه‌ڵێك ئایدیای كۆنی دوواكهتووخهفه كراوه، وه‌ك كاڵایه‌ك یان گوناهبارێك ته‌ماشاكراوه ، بۆیه نه‌ك ته‌نها له‌بواری راگه‌یاندن كه سه‌ختترین بواره بۆی بگره له‌هه‌موو بواره‌كانی دیكه‌شیدا سه‌دان به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه پێشی به‌بیانووی جۆراوجۆر به‌مه‌به‌ستی په‌كخستنی ومانه‌وه‌ی لهئهلقهیهكی داخراودا كه دووربێ له پرۆسیسی وشیاری ، ئه‌گه‌ر پیاوان كۆمه‌ڵگاكه‌مان یاخۆد وته‌نانه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی بۆچوونی پارتریاكیهت به‌سه‌ر ئایدیایان زاڵه ، ژیرانه ولۆژیكیانه وبه‌چاوی دۆسته‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن له‌گه‌ڵ ژنانی ئه‌كتیڤیست ئه‌وه به‌هه‌قه‌ت وڵات پێشده‌كه‌وێت ، پێشتریش دۆزی ژنان هه‌نگاوی جدیتر ده‌نێ پێی، ، به‌ڵام كاتێ پیاوان لهململانیهكی بهردهوامدادهژین له‌ژێر یه‌ك سه‌قفی ژیاندا ده‌بێ چون چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ین به‌ره‌و گۆڕان ده‌ڕوێن ، كاتێ كه‌به‌رگی نه‌رێتی سه‌قه‌تی دوێنێمان هێشتا له‌به‌ر دابێ ئیتر گۆڕان وئۆمید به‌گۆڕان له كوێدایه؟؟!! راگه‌یاندن بۆئێمه‌ی ئافره‌ت وه‌ك پێشمه‌رگایه‌تی وایه له‌سه‌رده‌می شاخ ، له‌سایه‌ی ئه‌و تێڕوانینه دژواره‌ی بۆئافره‌تانی راگه‌یاندنكار
هه‌یه ، هه‌رچه‌ند بوێری ئافره‌تان ودهرچونیان له‌نێو چواردیواری بی ره‌نگی ماڵدا هه‌ندێ له‌و تێڕوانینه ی كاڵ كردۆته‌وه . كێشه‌ی ژنان زۆرن له‌بواری راگه‌یاندندا ، هه‌ر لهئیسغلالكردنی له‌نێو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بگره تاده‌گاته پێنه‌دانی ئه‌و پێگه‌یه یاخود ئهوپۆستهشیاوهی توانایه‌تی، به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش زۆره نبۆنموونه تا ئێستا یه‌ك ئافره‌ت نیه له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێگه‌ی رۆژنامه‌یه‌كی گشتی پێ ڕه‌وا بینرابێ ن ئه‌گه‌ر بیانووبهوه دێننه‌وه كه ئافره‌ت توانا وئه‌وه‌یان نه‌بوه وله‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا نه‌بوونه ، ئه‌وه راست ودروست نیه ، ده‌یان به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئافره‌تی لێهاتوووبهتوانا به‌كۆمه‌ڵێ بیانووی ناعه‌قڵانی لاواز كه بهتههمیشكراوی دیهێڵنه‌وه، ئافره‌تان زۆرله‌وه به‌تواناترن ولێهاتوترن كه عه‌قڵی پیاوسالاری تهدركی بكات وئیستیعابی بكات ، به‌ڵگه‌ش هیچ له‌و ته‌گه‌ره‌و كۆسپه جۆربه‌جۆرانه‌ی عه‌مدی ده‌خرێنه به‌ر پێشی ئافره‌تان وایانی لێنه‌كردووه ببنه مرۆڤێكی رۆخێنه‌ر له هیچ روویه‌كه‌وه ، ئافره‌ت به‌رده‌وام كائینێكی بۆنیادكهربووه سه‌ره‌رای ئه و هه‌موو توندوتیژیه‌ی رۆژانه ده‌كرێ ده‌رهه‌قی وهێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌یه. ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره بۆ پیاو به‌هێزكردنی خۆی له‌بێ هێزكردنی ئافره‌ت ده‌بینێته‌وه؟!ژماره‌یه‌كی زۆری پیاوه رۆشهنبیرهكانیش ، ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌وانه‌ی له‌ده‌زگا رۆشهنبیرهكانیشهوه بانگه‌شه‌ی ئازادی ومافی ژنان ده‌كه‌ن به خێسهیهكهوه ته‌ماشای ئافره‌تی راگهیاندنكاردهكهن ونه‌یانتوانیوه خۆیان له هه‌زری عه‌شایه‌ری وخێڵهكی كهپێیه زهڵهیزهكانی لهنێوكۆمهڵگهی كوردیدا داكوتیوه رزگاربكه‌ن.
ئه‌گه‌ر كه‌سانی نێو دامه‌زراوه رۆشهنبیرهكانمان بارگاوی هزروتیفیكرین یان وابێ به‌رامبه‌ر ئافره‌تی راگه‌یاندنكار ، ده‌بێ خه‌ڵكی ساده‌ی ئه‌و دیوی ئه‌م دامه‌زراوانه چۆن بێ؟؟!
ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه خاوه‌ن ئه‌و هه‌موو پیاوه رۆشه‌نبیره بوایه كه داكۆكی له‌ئافره‌ت ده‌كه‌ن ئه‌وه چ پێویستیمان به‌و ههموورێكخراوه ژنانه ده‌بوو؟؟!ئه‌و هه‌موو ره‌نجه‌ی ژنان وكاریانبۆدهستهبهركردنی مافیان وئه‌و ههمووماندووبونه وكاته بۆ پێشخستنی وڵات وه‌گه‌ر ده‌خست، بۆیه ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن به‌درۆشم وقسه‌ی سه‌ر كاغز ته‌نها ئه‌وانه‌ن كه پابه‌ندی عه‌قلیه‌تی كۆنن وهه‌ر ئه‌وانیشن پرۆگرامی كلتورێكی نه‌گه‌تیڤ درێژه پێ ده‌ده‌ن ، له‌م نێوانه‌دا وڵات زه‌ره‌ر مه‌نده به‌ر له‌ژنان له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی وكلتوری وئابوریه‌وه.
زمان_ ڕۆڵی ئافره‌ت له‌نێو پرۆسه‌ی نووسین به‌گشتی وبواری رۆژنامه‌گه‌ری به‌تایبه‌ت چۆن ده‌بینی؟وتاچه‌ند ئافره‌تان بوون به نووسه‌ری نه‌وه‌ی نوێ به یاداشته‌كانیان بوونه‌ته فاكته‌ر له‌به‌رده‌م كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕهشهگوژی به‌رامبه‌ر ژنان؟؟
سه‌میره_ ئافره‌تان ڕۆڵێكی كاراكتهریان هه‌یه له‌نێو پرۆسه‌ی نوسیندان ئه‌گه‌ر بواری زیاتریان بۆبرهخسێ، داهێنانی چاكتریان ده‌بێت له‌داهاتوودا ، ئه‌وه‌ی ده‌یخوازم له‌ژنانی ئه‌كتیڤیستی كورد، چ له‌ناوه‌وه‌ی كوردستان یاخودلهدهرهوهی كوردستان ن مه‌به‌ستم ئه‌و ئافره‌ته نووسه‌ره ده‌ست بژێرانهیه كه به‌ده‌یان لێكۆڵینه‌وه وبابه‌تی به‌پێز بڵاوده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان و به‌تایبه‌ت له‌بواری ژنان وخۆیان به داكۆكیكارێكی جیدی دۆزه‌كانی ژنان ئه‌ژمارده‌كه‌ن ، گۆڤارێكی ژنانه‌ی به‌هێز وگشتی دروست بكه‌ن ن كه‌ده‌نگی ژنانی فیمینست بێ ن وبۆئه‌وه‌ی ببێته راگه‌یاندنێكی به‌رفراوانتر له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا هه‌یه . پێموایه ئه‌گه‌ر ئه‌و مینبه‌ره دروستكه‌ن له‌پاڵ كه‌نالێكی ژنانه‌ی ئاسمانی ئه‌وه هه‌نگاوێكی زۆرباش ده‌چینه پێشه‌وه له پرۆسه‌ی وه‌ده‌ست هاتنی هه‌ندێك له‌و مافه مروییانه بۆژنانی ناوچهوههرێمی كورد. ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌نێوی ژنان وئافره‌تان ده‌رده‌چن له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێم نه‌یانتوانیوه ببنه ئاماژه‌یه‌كی به‌هێزی ده‌نگی ژنان، ئه‌گه‌ر پێگهیهكیشیان دروست كردبێ ئه‌وه پێگه‌یه‌كی رووكه‌شه ونه‌یانتوانیوه گوتارێكی
هاوبه‌ش پشت بهستووبی به دهستورویاسا وگرفتێكی ژنان چاره‌سه‌ر بكات. ژنانی نووسه‌ر له‌توانایاندایه كاری باشی هاوبه‌ش بكه‌ن (مه‌به‌ستم له‌ژنانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات) بۆ رابه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م ژنان وچاره‌سه‌ری هه‌ندی لهوكێشانه یان كه رۆژبه‌رۆژ له‌زیادبون دایه.
زمان_ ده‌كری بڵێین راگه‌یاندن ده‌توانێ ببێته خاڵێكی سه‌ره‌كی بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ژنان؟
سه‌میره_ هه‌ڵبه‌ت ، نه‌خێر . ته‌نها راگه‌یاندن نیه كه‌ده‌بێته فاكته‌ری بنبڕكردنی یاخودكهم كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ژنان ، به‌ڵكو كاری جیدی وهه‌نگاوی وشیاركردن وگۆڕان وكارێكی زۆری ده‌وێ ، ئه‌و هه‌وڵانه‌ش رابه‌ریان ده‌وێ كه جهربهزهوچاو نه‌ترس بێ تا به‌ئه‌نجام بگات وژنان به‌ره‌و كه‌ناره‌كانی ئارامی ومرۆڤبوون وئازادی به‌رن. ئافره‌تان ده‌توانن چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن، ڕابه‌ریش له‌ئه‌مڕۆی كوردستاندادهتوانن هه‌نگاوبنێین ، ده‌سه‌ڵاتیش ده‌كرێ پاڵپشتیان بێ تا بهمودرین بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زامن بكات ، چونكه تاژنان ڕووبه‌ڕووی كێشه ببنه‌وه ووشیار نه‌كرێن ئه‌وه كاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر باری وڵات له‌هه‌موو كایه‌كانی ژیان ره‌نگ ده‌داته‌وه.
زمان_ رۆژانه له‌رێگه‌ی میدیا ورۆژنامه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه كه كچانی كوردتوشی ده‌ست درێژی سیكسی وخۆكوشتن وخۆسوتاندن ده‌بنه‌وه ،هۆكاری ئه‌م كێشه هه‌ڵبه‌ستراوانه وه‌كو نووسه‌ر ورۆژنامهنووسێك بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
سه‌میره_ سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه ی ڕووبه‌ڕووی ئافره‌تان ده‌بنه‌وه ئه‌نجامی توندوتیژییه ، كه پیاوان په‌یڕه‌ویان كردووه ده‌رهه‌ق به‌ژنان له‌سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندان خودی دیارده‌ی توندوتیژیش ده‌رئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك فاكته‌رن، واته توندوتیژی وه‌ك شوناس كرده‌وه وكردار نیه ، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامی كۆمه‌ڵه فاكته‌رێكه له دۆخێكی نائاساییدا كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لهسهركهسێك ده‌بێت ئیتر چ ژن بێ یان پیاو، له‌ده‌رئه‌نجامدا مرۆڤێكی توندوتیژی لێ ده‌خولقێنێ وده‌رهه‌ق تاكه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه په‌یڕه‌وی ده‌كاتن توندوتیژی دیرۆكێكی كۆنی له‌ژیانی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه
بێ گومان كۆمه‌ڵه هۆكاروپاڵنهری به‌هێز بوونیان هه‌یه وبونهتهبارگاوی ئه‌م دیاردانه‌ی رۆژله‌دوای رۆژ ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ چاره‌سه‌رێكی مه‌عریفیان بۆدانه‌ناوه، ئێمه له‌سه‌رده‌می به‌عسدا له‌وڵاتێكی هینده داخراوبووین له ڕووی تهكنهلوژیاژیابوین به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی ئاگاداری پێشكه‌وتنه‌كانی وڵاتانی دراوسێ نه‌بوین .مه‌به‌ستم له‌وه نیه كه‌له سه‌رده‌می به‌عس ئه‌م كێشانه نه‌بون ، به‌ڵكو به‌رێژه‌یه‌كی كه‌متر ، ئێستاكه به‌هاتنی ته‌كنه‌لوژیا به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ وبێ به‌رنامه چووه نێو هه‌موو مالێك له گوند وشار، بێ گومان ئه‌م كاره‌ساتانه ده‌بنه ده‌رئه‌نجامی ، به‌شێكی زۆری تاكی كۆمهڵگهكهمانیش نه‌یانتوانیوه تاوه‌كو ئه‌مڕۆش زانستیانه وژیرانه وهوشمهندانه له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی سه‌رده‌م وداتاكانی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن ، بۆیه ئافره‌ت هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مرۆڤایه‌تیه‌وه تاوه‌كو ده‌گات به‌ئه‌مڕۆ سووته‌مه‌نی دیارده‌ی توندوتیژی بووه ئیتر چ به‌ناو كلتوور بێ یان به‌ناو ئایین، یاخود عه‌قلیه‌تی نێرسالاری زاڵ وباڵا ده‌ست كه ئه‌مڕۆ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئافره‌ت له‌ژێرزه‌بری چهوساندنوهو زه‌وتكردنی مافه‌كانی وه‌ك مرۆڤێك هێشتۆته‌وه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وده‌روونی بۆئافره‌تان لێكه‌وتۆته‌وه وئاسایی وسرۆشتیه له‌دوای هه‌مووئه‌م دۆخه ناهه‌موارانه‌ی رۆژانه‌ی به‌ره‌و خۆسوتاندن وخۆكوشتن وهه‌ڵاتن هه‌نگاوی پڕ له ئازاری بنێ به‌ره‌و مه‌له‌كوتی عه‌ده‌م وفهنابوون.
زمان_ چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌وڕێكخراوانه‌ی كه‌به‌ناوی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ئافره‌تان دامه‌زراون؟
پێتوایه ڕۆڵی گرینگ‌یان گێرابێ له‌ئاستی بنبڕكردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان؟؟
سه‌میره_ ڕه‌نگه سته‌م لهوڕێكخراوانه بكه‌ین ئه‌گه‌ر بڵێین كاریان نه‌كردووه یاخود هه‌نگاوی جیدیان نه‌ناوه بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئافره‌تان ، به‌ڵام به‌پێی پێویست نه‌بووه ، پێموایه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه ته‌نها ئه‌ركی ڕیكخراوه‌كان نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه ره‌گی قوولیان داكوتاوه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان وابه ئاسانی وماوهیهكی كه‌م خایه‌ن چاره‌سه‌ر ناكرێت، ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌یاسا وهه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوانه ده‌توانن ئه‌م كێشانه كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام بنبڕكردنی ئه‌سته‌مه . ئێمه ئه‌گه‌ر بڕوانینه كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاواوله رۆژگاری ئهمڕۆیدانه یانتوانیوه ئه‌م كێشانه بنبڕبكات سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو ئازادی یه ومافی مرۆڤه‌ی بۆئافره‌ت فه‌راهام كراوه، ئیتر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ها كراوه وه‌ك رۆژئاوا توانای بنبڕكردنی ئه‌م كێشانه‌ی نه‌بێت، ئێمه چۆن خه‌ون به بنبڕكردنی ببینین.؟! رێكخراوه‌كانی ژنان ، ئافره‌تان ، خوشكان، هتد كه‌به‌شێكی زۆری سۆلڤی ئه‌م كێشانه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ ، ئه‌وان تائیستانهیانتوانیوه سه‌نته‌ری تایبه‌ت بۆهه‌ر یه‌ك له م كێشانه دروست بكه‌ن ، وكه‌سانی پسپۆر وشاره‌زای بۆته‌رخان بكه‌ن، یاخود زنجیره مێزگردی وشیاری به‌رده‌وام بگێڕن چ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع بێ چله سه‌ر سكرینی میدیاكان ، ئه‌وه‌ی ده‌كرێ هه‌وڵێكی پچرپچری كه‌م كاریگه‌ربوه بۆدۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر وبه‌دواداچوون، كهههمولهیهك خاڵ چرده‌بێته‌وه ، ئه‌ویش وشیاریه ، بۆیه كاری سه‌ره‌كی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێكخراوانه وههمووبزاڤێك كه له وڵات‌دا بوونیان هه‌یه كاركردنه له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه وبهفراوانی. به‌ئه‌سه‌فه‌وه تائێستا ئه‌مه نابینرێ وه‌ك پێویست له‌لای ئه‌م دامه‌زراوانه ن جۆره سستیه‌ك بهجموجۆڵیان دیاره ، ڕێكخراوه‌كانی ژنان وئافره‌تان هتد هیند ئه‌ونده‌ی سیمای حیزبیان پێوه دیاره وسه‌رقاڵی بۆنه حیزبیه‌كانن وهه‌ندێ چالاكی نه‌رێتی رووكه‌شن زیاتر وه‌ك به‌رنامه‌ی داڕێژراوی حیزبخۆیان وكاره‌كانیان وێنا كردوه ودهكهن ، نیوئه‌وه‌نده نه‌یانتوانیوه كاری هاوبه‌شی یه‌كگرتوو بنوێنن ده‌رهه‌ق به‌ژنان وكێشه وچهرمهسهرییهكانیان.
زمان_ به‌چه‌ند ووشه‌یه‌ك پێناسه‌ی ئه‌مانه بكه:
ئافره‌ت : هه‌موو شۆناسێكی جوان ومیهرهبان ئافره‌ت بهرجهستهكارێتی ن وه‌ك په‌رستگایه‌ك پیاو له‌هه‌موو جوله وكار وئهندیشه كانی ناخی خۆی په‌نای بۆده‌بات ، ئه‌و هێزه‌ی ژن ده‌یبه‌خشێ به پیاو گه‌وره‌ترین ومه‌زنترین هێزی سه‌ر زه‌مینه ههروابوهو بۆهه‌میشه‌ش وادهمێنێ.
باوك سالاری: چه‌مكێكه ڕووی مرۆڤایه‌تی پیاوی ڕووشاندووه.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری: ده‌خوازم ڕۆڵه دڵسۆزه‌كانی كارله‌سه‌ر نه‌هێشتنی توندوتیژی بكه‌ن تیایدا له‌گه‌نده‌ڵی ورۆچوونی به‌هاكان رزگاری بكه‌ن تا به‌های پرشنگداری پێشوی بۆبگه‌ڕێته‌وه.
زمان: پێگهوشوینی خۆی لهنێوبڵاوكراوه كوردیه‌كان كردۆته‌وه ودهكری باشتریش بكرێ…