دیمانە لەگەڵ حەسەن نازداری چیرۆک نووس
“حه‌سه‌ن نازدار”چیرۆكنوس
گرفتی سه‌ره‌كی بۆهه‌ڵسه‌نگاندنی چیرۆكی كوردی نه‌بوونی ڕه‌خنه‌ی جدی یه
دیمانه:هێمن عوسمان عه‌بدوڵڵا
حه‌سه‌ن نازدارساڵی 1992یه‌كه‌م چیرۆكی بڵاوكردۆته‌وه،سێ جارله‌ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژ خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه،له‌ڤیستیڤاڵی یه‌كه‌می لاوانداله‌سلێمانی خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه،چواركتێبی چاپكراوی هه‌یه‌و چواری دیكه‌ی ئاماده‌ن بۆچاپ،له‌زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌وگۆڤاره‌كانی كوردستان بابه‌تی بڵاوكردووه‌ته‌وه،ئێستامامۆستایه‌له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو هه‌رله‌وێش نیشته‌جێیه.
*/هه‌ڵبژاردنی چه‌ند ڕوداوێك زیاتر له‌دووان له‌چیرۆكێكدا نابێته هۆی له‌ده‌ست دانی ستاتیكای ئه‌ده‌بی چیرۆكه‌كه‌و تێكچونی هاوسه‌نگی له فه‌زای گشتی تێكسته‌كه‌دا،له‌كاتێكدا بردنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی گریمانه‌كه ڕاگرتنی هاوسه‌نگییه‌و بایه‌خدانه به یه‌كێتی ده‌ق؟
حه‌سه‌ن نازدار:-چیرۆك خۆی له‌خۆیدا نیشاندانی دیمه‌نێكی كورتی ژیانه‌له‌كات وشوێنی دیاریكراودا،ئه‌ویش له‌فه‌زایه‌كی هونه‌ری باڵا،دیاره ئه‌م چوارچێوه هونه‌ریه مه‌وداكه‌ی زۆرفراوان نییه‌وجێگای چه‌ندڕووداوێكی تێدانابێته‌وه،هه‌تا پاڵه‌وان وكه‌سایه‌تی یه‌كانیشی دیاریكراون،هه‌ر ڕۆچوون وزیاده‌ڕه‌وییه‌كیش كارگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر فه‌زای ده‌ق و،به‌های ستاتیكی وهونه‌ری خۆی له‌ده‌ست ده‌دات،چوون ئه‌مڕۆ لایه‌نی هونه‌ری چیرۆك وڕوكاره ستاتیكییه‌كه‌ی له‌ته‌ك شێوازه‌كانی گێڕانه‌وه گرێچن وزمان بوونه‌ته چه‌ند دانه‌یه‌كی پێكه‌وه به‌ستراو،هه‌رجۆره ناڕێكی وزیاده‌ڕۆیی یه‌ك له‌هه‌ریه‌ك له‌م دانانه‌دا،ڕوبدات ته‌واوی تان وپۆی ده‌قه‌كه ناهاوسه‌نگ ده‌كات،ئه‌مڕۆش چیرۆكنووسین،له‌ڕووی داڕشتنه‌وه،وه‌ك چنینی فه‌رشی لێهاتووه وبووه‌ته‌هه‌ستیارترین ژانری ئه‌ده‌بی وپێویستی به‌بیری ووردوخه‌یاڵی جوان وتێڕامانی زیاتره،ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت چیرۆك به‌رهه‌می دونیای جه‌نجاڵی پیشه‌سازی مۆدێرن وته‌كنه‌لۆژیایه‌و،چركه‌ساته‌زوو گوزه‌ره‌كانی ئه‌ودونیایه تۆمارده‌كات بۆیه‌هێنده‌جێگای ڕووداو كه‌سایه‌تی زۆری تێدا نابێته‌وه‌و،ئه‌وئه‌ركه ده‌سپێرێت به‌ڕۆمان یاخود نۆڤڵێت،كه مه‌وداكه‌یان فراوانتره‌و ڕووداوه‌كانیشیان زۆرتره،له‌لایه‌كی تره‌وه‌چیرۆك خواستی زۆری ڕووپه‌ری ڕۆژنامه‌وگۆڤاره‌كانی سه‌رده‌می نوێ هێنایه‌كایه‌وه،تامرۆڤه سه‌رقاڵه‌كانی ئه‌م ڕۆژه له‌وماوه‌كه‌مه‌ی هه‌یانه،یاخود له‌نێوشه‌مه‌ندۆفێرو،فڕۆكه‌و ئۆتۆمبێلدا بیان خوێننه‌وه‌و چه‌شه‌ی ئه‌ده‌بی خۆیانی پێ زیادبكه‌ن، جابۆیه له‌كۆتایی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌تدا،ده‌مه‌وێت پرسیاره‌كه‌ی خۆت بكه‌مه‌وه‌به‌وه‌ڵام وده‌ڵێین:-به‌ڵی زۆری ڕووداوله‌چیرۆكدا ده‌بێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی ستاتیكای ئه‌ده‌بی چیرۆك و،تێكچوونی فه‌زای گشتی تێكسته‌كه،چوون هۆكاری سه‌ركه‌وتنی گریمانه‌كه ڕاگرتنی هاوسه‌نگییه‌و بایه‌خدانه به‌ده‌ق.
*/ئایا ده‌كرێت له چیرۆكدا تێڕوانینی ڕۆمان ئامێز یان مێژووی ته‌واو بوونی هه‌بێت،یاخود ئیشكردن له‌سه‌ر واتا‌و ڕووداوه زه‌مه‌نی یه كورته‌كان ئه‌م جۆره ئیشكردن وتێڕوانینه ئه‌ده‌بیانه ئایابه‌ڕای تۆكامیان سه‌ركه‌وتووه؟بۆچی؟
حه‌سه‌ن نازدار:-نه‌خێر ناكرێت چونكه‌وه‌ك له پێشه‌وه‌گوتمان كاته‌كانی چیرۆك بروسكه ئاسان واتا تۆماری چركه‌ساته‌كانی ژیانن،به‌زمانی چیرۆك وهه‌ندێ جاریش كاته‌كانی،كاتی زه‌ینین ئه‌ویش له‌ڕێگای شۆڕبوونه‌وه بۆناو ناخی پاڵه‌وان وبه‌مه‌ش هه‌مووپه‌یوه‌ندی یه‌كانی خۆی له‌ته‌ك زه‌مانی فیزیكیداده‌پچڕێنێت و،ده‌توانین بڵێین كات وشوێن ومێژووی ئاسایی ده‌ره‌وه،به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕۆماندابه‌رفراوانتره‌ده‌كرێت سودله‌مێژوو ی ده‌ره‌وه و،ژیانی ئاسایی كه‌سه‌كان وه‌ربگیرێت و،ته‌وزیف بكرێت له‌نێوچوارچێوه‌ی ڕۆمانه‌كه وبه‌پێی یاسامۆپاسانییه‌كه،سه‌ره‌تاو ناوه‌ندوكۆتایی هه‌بێت،ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت ئێمه جۆره‌ڕۆمانێكمان هه‌یه‌كه‌به‌ڕۆمانی مێژوویی ناوزه‌دده‌كرێت كه،سودله‌مێژووی گه‌لان وشۆڕشه‌كانیان وه‌رده‌گرێت،وله‌نێوڕۆمانه‌كه‌دا جێگه‌ی ده‌كاته‌وه،یه‌كێك له‌هه‌ڵه‌كوشنده‌كانی ئێمه،ئه‌ویه كه‌واتائێستا،واده‌زانین چیرۆك وڕۆمان یه‌ك شتن،به‌ڵام له‌ڕاستیدادووژانری جیاوازن وڕۆمان له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه،به‌ڵام چیرۆك نوێترین ژانری ئه‌ده‌بی یه‌وسه‌ره‌تاكانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆسه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م،ڕاسته‌هه‌ردووكیان له‌ڕووی زمانه‌وه په‌خشانین و،پشت به‌گێڕانه‌وه ده‌به‌ستن،به‌ڵام له‌ڕوی ته‌كنیك وكات وشوێن وباری سه‌رنجه‌وه،جیاوازن ومه‌رج نییه‌هه‌مووكه‌سێك چیرۆكنووس بووڕۆمان نوس بێت،یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه،بۆیه‌ناكرێت ئێمه‌ته‌كنیكی ئه‌م دووژانره‌تێكه‌ڵاوبكه‌ین وبه‌یه‌ك چاوته‌ماشایان بكه‌ین،چوون كات وشوێن و زمانی چیرۆك دیاری كراون،هه‌تاوه‌كو هه‌ندێ كه‌س ژماره‌ی ووشه‌كانیان دیاریكردووه،به‌ڵام ڕۆمان سنوردارنییه‌و،به‌پێی پێویستی ڕۆمانه‌كه،كات وشوێن وژماره‌ی ووشه‌كانی درێژبكه‌ینه‌وه،چیرۆكیش له‌پاش سه‌بكی كلاسیكه‌وه ئه‌و سیسته‌مه‌ئاسایی یه‌یی مۆپاسانی له‌ڕووی سه‌ره‌تاوناوه‌ندوكۆتایی یه‌وه‌جێهێشتووه،ئه‌مڕۆچه‌مكی مۆدێرن وپۆست مۆدێرن پێڕه‌وی له‌وجۆره‌ته‌كنیكه‌ناكه‌ن هه‌ندێ جاربه‌كۆتایی ڕووداوه‌كه ده‌ست پێده‌كات وبۆسه‌ره‌تاوكردنه‌وه‌ی گرێی چیرۆكه‌كه‌و له‌سه‌ره‌تاكه‌یدانه‌ك كۆتایی ڕووداوه‌كه،بۆیه‌به‌ڕای من كاركردن له‌سه‌رگۆشه‌یه‌كی بچوكی ڕووداوه‌كان،له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مداوسه‌رنج خستنه‌سه‌ركه‌سایه‌تیه‌په‌راوێزخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگا،باشترین جۆری كاركردنه‌بۆچیرۆك.
*/پێت وایه ئاڕسته‌ی چیرۆك به ئاقارێكدا ئه‌ڕوات هێنده گرنگی به‌ڕسته‌سازی و،وێنه‌ی ئه‌ده‌بی وقسه‌ی جوان ده‌داتئه‌وه‌نده گرنگی به‌واتاوڕووداونادات؟یاخود ده‌بێ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دابكرێت؟
حه‌سه‌ن نازدار:-بنه‌مای سه‌ره‌كی چیرۆك،ڕووداوه‌و،تۆله‌سه‌رهه‌ڵكشان وداكشانی ڕووداوده‌توانێت گرنگی به‌ڕسته‌سازی و،وێنه‌ی ئه‌ده‌بی وقسه‌ی جوان بده‌یت،له‌سه‌روئه‌مانه‌شه‌وه بنه‌مایه‌كی تری چیرۆك،ته‌كنیكی چیرۆكه‌كه،بریتی یه له‌و،وریایه گێڕانه‌وه‌ی كه‌نووسه‌ر بۆبردنه‌پێشی هێڵی درامی چیرۆكه‌كه‌ی به‌كارده‌بات،وه‌هه‌رزیاده‌ڕه‌ویه‌ك له،وشه‌وڕسته‌وقسه‌دا زیان به‌هێڵی گشتی چیرۆك ده‌گه‌یه‌نێت وله‌به‌های ده‌قه‌كه كه‌مده‌كاته‌وه،ئه‌وه‌یشی كه‌ئه‌مڕۆده‌یبینین وه‌ك جه‌نابت فه‌رمووت كه‌هه‌ندێ گرنگی زیاتر به‌وبابه‌ته ده‌ده‌ن،ئه‌وه‌بۆشاردنه‌وه‌ی لاوازی ته‌كنیك وبێهێزی ڕووداوی بابه‌تی چیرۆكه‌كه،كه‌ئه‌مه‌ش گرفتی زیاتربۆچیرۆك دروست ده‌كات و،خوێنه‌ر توشی بێزاری ده‌كات وناتوانێت له‌خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌به‌رده‌وام بێت ئه‌وكه‌سانه‌شی ئه‌م كارانه‌ده‌كه‌ن،ئه‌ركه‌كانی چیرۆك وشیعر تێكه‌ڵاوده‌كه‌ن،ئه‌وه‌ی بۆشیعرپێویسته ئه‌مان له‌چیرۆكدابه‌كاری ده‌به‌ن،كه‌دونیای چیرۆك پێویستی به‌م جۆره‌كارانه‌نییه‌و،چیرۆك هیچ زیاده‌ڕه‌ویه‌ك قبوڵ ناكات و،به‌داخه‌وه‌ئه‌م جۆره،زمانه‌گواستراوه‌ته‌وه‌بۆناودونیایڕۆمانیش و،هه‌مان كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئه‌وژانره‌ئه‌ده‌بییه‌كردووه،بۆنمونه‌زۆر ڕۆماننوس وچیرۆكنوسی دیاری ئه‌ده‌بی كوردی،له‌سه‌ره‌تاوه گرنگی زۆریان به‌م ڕسته‌سازی و،بابه‌ته‌زمانه‌وانییانه‌داوه و،له‌چوارچێوه‌ی بابه‌ت و،ڕوداوه‌كه‌دووركه‌وتونه‌ته‌وه‌به‌ڵام ،له‌م دواییانه‌دا كه‌ته‌ماشای به‌رهه‌مه‌كانی دواییان ده‌كه‌ین،ئه‌وان ئه‌و ڕاستی یانه‌یان بۆده‌ركه‌وتووه و،وورده‌وورده،خه‌ریكه له‌ودیارده زیان به‌خشه دوورده‌كه‌ونه‌وه،من بۆخۆم كاتێك دژی ئه‌و جۆره شێواز‌و كارانه‌بووم و،له‌چه‌ندشوێنێك باسم كردوون زۆركه‌س له‌موریدانی ئه‌ونوسه‌رانه،به‌توندی دژم وه‌ستاونه‌ته‌وه،به‌ڵام ئێستاكه،ئه‌ونووسه‌رانه‌له‌به‌رهه‌مه‌كانی دواییاندا هاتوونه‌ته‌سه‌رڕاكه‌ی من و،ئه‌و موریدانه‌ش بێده‌نگ بوون،ده‌كرێت ئه‌وه‌بۆهه‌موولایه‌ك ڕوونبكرێته‌وه كه‌زمانی شیعروچیرۆك جیاوازه،زمانی شیعرگوزارشته‌له‌خه‌ون وخولیاوهه‌سته‌كانی شاعیر،به‌ڵامزمانی چیرۆك زمانی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانه به‌پێی ئه‌وشێوه‌جیاوازانه‌ی كه‌چیرۆكه‌كه‌ده‌یخوازێت.
*/له‌مێژووی چیرۆكی كوردی یه‌وه تاهه‌نوكه پێت وایه شتێكی وای تیابێت كه جێگه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردن بێت،به‌ڕووه ئه‌رێنی یه كه‌یدا له كاتێكدا ئێسا خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك چیرۆك نوسی نوێین كه توانیویانه ڕه‌وتی چیرۆكی كوردی له‌نێوه‌نده وه بگوازنه‌وه بۆ ئێستا‌و دواتریش به‌ڕوی جیهاندا؟
حه‌سه‌ن نازدار:-هه‌موومان ده‌زانین چیرۆك ژانرێكی ئه‌وروپییه‌و،له‌ڕێگه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه‌گه‌یشتووه‌به‌ئێمه‌ی كورد‌و،سه‌ره‌تای چیرۆكی كوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆكۆتایی ساڵانی ده‌یه‌یی بیست،له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مداله‌سه‌رده‌ستی كه‌سانی وه‌ك ئه‌حمه‌دموختارجاف(مه‌سه‌له‌ی ویژدان)وجه‌میل سائیب(له‌خه‌وما)خودای ته‌مۆو…هتد،هاتۆته‌نێوئه‌ده‌بیاتی كوردییه‌وه‌و،پاش ئه‌وانیش چیرۆكنووسانی گه‌ڵاوێژ(1939—1949)برایم ئه‌حمه‌د وسه‌جادی وشاكرفه‌تاح ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه‌بۆپه‌ره‌پێدانی سه‌ره‌تاكانی چیرۆكی كوردی،ئینجاچیرۆكنوسانی په‌نجاكان به‌تایبه‌ت چیرۆكی(چای شیرین)ی حسێن عارف وده‌یه‌ی حه‌فتاكان كه‌به‌ساڵانی گه‌شه‌كردنی چیرۆكی كوردی ناوده‌برێت وساڵانی نه‌وه‌دكه‌به‌چیرۆكنوسانی دوایی ڕاپه‌ڕین ده‌ناسرێن،ئه‌مانه چه‌ندان قۆناغن له‌چیرۆكی كوردیدا‌و،هه‌موویان ڕۆڵیان هه‌بووه به‌گه‌یاندنی چیرۆكی كوردی به‌م ئاسته‌ی كه‌ئێستاهه‌یه و،له‌م قۆناغه‌شداچه‌ندان گۆڕانكاری به‌سه‌رزمان و،شێوه‌و،ناوه‌ڕۆك و،ته‌كنیك و،گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكداهاتووه،هه‌رنه‌وه‌یه‌كیش به‌پێی ئاستی ڕۆشنبیری و،به‌هره‌و توانای خۆیان ئیزافه‌یان بۆچیرۆكی كوردی هه‌بووه،دیاره له‌نێوئه‌م هه‌مووقۆناغانه‌شدا،چیرۆكنووسی باشیان تێدابووه به‌تایبه‌ت له‌حه‌فتاكان به‌دواوه،زۆرچیرۆكنووسمان هه‌یه‌گاریگه‌ری ئه‌رێنی یان له‌سه‌ر ڕه‌وتی چیرۆكی كوردی هه‌بووه‌و سودیان له‌ته‌كنیكه جیاوازه‌كانی چیرۆكی جیهانی وه‌رگرتووه‌له‌كاره‌كانی خۆیاندا و،ترۆپكی ئه‌وانیش چیرۆكنووسانی دوای ڕاپه‌ڕینن،كه‌من به‌سه‌رده‌می چیرۆكی كوردی داده‌نێم پاش ساڵانی حه‌فتاكان،به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌كی بۆهه‌ڵسه‌نگاندنی چیرۆكی كوردی له‌نێوخۆماندا نه‌بوونی ڕه‌خنه‌ی جدی یه‌و،ئه‌وه‌ش كه‌هه‌یه به‌ناوی ڕه‌خنه‌وه‌ته‌نهامه‌به‌ستی تایبه‌تی وهاوڕێیه‌تی له‌پشته‌وه‌یه‌و،بۆناساندنی چیرۆكی كوردیش به‌ده‌ره‌وه‌نه‌بوونی وه‌رگێڕانه،كه‌ئه‌م دووگرفته بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه،ئێمه‌چ له‌ناوخۆو چ له‌ده‌ره‌وه‌ش چیرۆكی كوردی به‌باشی نه‌ناسرێ تو،نه‌زانرێت له چ ئاستێكدایه‌بۆیه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته پێویستمان به‌ڕه‌خنه‌ی بابه‌تی وبزووتنه‌وه‌یه‌كی جدی وه‌رگێڕان هه‌یه‌كه،به‌رهه‌مه‌كانی خۆمان ئاشنابكات به‌ده‌ره‌وه،به‌ڵام هه‌ندێ به‌ره‌ژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و،موجامه‌له‌ی كه‌سی بوونه‌ته ڕێگرله‌به‌رده‌م ئه‌م كارانه‌دا.
*/ده‌كرێت چیرۆك ئاوێنه‌ی ژیان بێت ونیمچه واقیعی ژیانمان بۆبگێڕێته‌وه یاخو تێكهه‌ڵاكێش بێت له‌زمانی ئه‌فسانه ئایا به‌ڕای تۆ كام له‌م دووشێوه كاركردنه بۆ چیرۆك باشه و ،واده‌كات سه‌ركه‌وتووبێت یان سه‌ده‌بڕبێت؟
حه‌سه‌ن نازدار:-ناكرێت بڵێین چیرۆك ئاوێنه‌ی ژیانه،وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ڕابردودا ده‌یانگوت به‌ڵكو چیرۆك گوزارشت كردنه‌له‌ژیان به‌وشێوه‌یه‌ی نوسه‌رده‌یه‌وێت،واته‌چیرۆك خولقاندنه‌وه‌ی ژیانه به‌شێوه‌یه‌كی تر،هه‌ندێ جاریش بۆئه‌م كاره په‌نائه‌برێته‌به‌رفه‌نتازیاو سنوره‌كانی واقیع تێده‌په‌ڕێنێت و،دونیایه‌كی تردروست ده‌كات ئه‌ویش به‌وشێوه‌یه‌یی لای خوێنه‌رباوه‌ڕپێكراوه‌بۆیه واقیعی ناوچیرۆكه‌كان،واقیعی دونیای نوسینه‌كه‌ته‌نهاله‌نێوچوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بیاتداباوه‌ڕپێكراوه و،ڕووداوكه‌سایه‌تی یه‌كانیشی به‌رهه‌می خه‌یاڵدانی نووسه‌رن و،بگره‌هه‌ندێ جاریش چه‌ندڕاستی یه‌كی تازه‌ده‌خولقێنێت كه،ته‌نهانووسه‌رپه‌ی پێبردوون بۆیه‌ناكرێت ئێمه‌دونیای نوسین به‌دونیای واقیعی ده‌ره‌وه‌بزانین وه‌ناكرێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه‌واپه‌یوه‌ندی پێوه‌نه‌ماوه‌دیاره‌زمانی ئه‌ده‌بیشی گه‌لێك جیاوازه له‌زمانی قسه‌كردن ،زمانی ئه‌ده‌بی زمانی نووسینه كه‌له‌چوارچێوه‌یه‌یداچه‌ندان واتاخۆی حه‌شارداوه‌و،ئێمه‌به‌یه‌ك خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان ته‌نهاچمكێكی واتاكانمان ده‌ست ده‌كه‌وێت و،پێویستی به‌خوێندنه‌وه‌یه،ئه‌وزمانه‌ئه‌فسانه‌یی یه‌ی كه‌جه‌نابت باسی ده‌كه‌یت هه‌مان زمانی پڕله‌سیحرو ئه‌فسونی چیرۆكه‌كه‌كه‌پاڵه‌وانان وخودی گێڕه‌ره‌وه‌ی چیرۆكه‌كه،به‌كاری ده‌به‌ن له‌فه‌زای گشتی چیرۆكه‌كه‌دا،كه‌واته سه‌ركه‌وتنی چیرۆك له‌وێنه‌گرتنی ڕاسته‌وخۆی واقیعی ژیاندانیه،به‌ڵكوله‌چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه،فانتازییه‌دایه‌كه‌چیركنووس له‌به‌رهه‌مه‌كه‌یدا ده‌یخولقێنێت،ئه‌ڵبه‌ته‌به‌وزمانه‌ی كه‌جه‌نابت نازه‌دت كردووه‌به‌زمانی ئه‌فسانه.