دیمانە لەگەڵ شێخ جەنگی
شێخ “جه‌نگی” برا گه‌وره‌ی مام جه‌لال:
مه‌سعوود محمه‌د پێش باوكی خۆی كه‌وتبۆوه، ئه‌گه‌ر كورد نه‌بوایه ناوبانگێكی دیكه‌ی ده‌بوو.
به‌به‌رده‌م دووكانه‌كانی بازاڕی كۆیه‌دا ده‌ڕۆیشتین،هاورێكه‌م گوتی” ها ئه‌مه برایه‌كه‌ی مام جه‌لاله! بینم لای به‌رگ دورێك دانیشتووه، كاتێك سڵاو و ئه‌حواڵپرسینمان لێ‌كرد زۆر به‌گه‌رمی سڵاوی وه‌رگرته‌وه، هه‌ر له‌وێ بۆ ده‌مژمێر دووی پاش نێوه‌ڕ و مه‌وعیدمان بۆ ماڵه‌وه لێوه‌رگرت، له كاتی خۆی دا گه‌یشتین، ماڵێكی ساده و ساكار هه‌رگێز پێشتر ئه‌م شوێنه‌م بۆ شێخ جه‌نگی برای مام جه‌لال به خه‌یاڵ دا نه‌ده‌هات، كاتێكیش ده‌ستم به دیداره‌كه كرد، ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سێكی زۆر شاره‌زایه له مێژووی شاری كۆیه و كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كانی.
دیمانه: حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
سه‌ره‌تا حه‌زده‌كه‌ین له ده‌رگای منداڵیت بچینه ژووره‌وه و به كورتی و كوردی به یاد و یاده‌وریه‌كانت ئاشنا بین؟
له دێی كه‌لكانی سه‌ر به ناحیه‌ی خه‌له‌كان له دایك بووم، له ته‌مه‌نی سێ ساڵیم دا ئینگلیزه‌كان باوك و مامێكیانم له “ڕانیه” كوشتوون، دوای ته‌مه‌نی نۆ ساڵیم لای فه‌قێ حه‌سه‌ن قوڕئانم خه‌تم كردوه و هاتووم بۆ كۆیه، له به‌ر ئه‌وه‌ی قورئانم خوێندبوو و شتێكم ده‌زانی له پۆلی دوویان دانام، تاكو پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی له كۆیه به‌رده‌وام بووم، دوایی وازم له خوێندن هێنا. ئه‌و براده‌رانه‌ی له گه‌ڵم بوون زۆربه‌ی زۆریان نه‌ماون، وابزانم من له هه‌موویان ته‌مه‌نم درێژتربووه. له به‌ر ئه‌وه‌ی من خه‌ڵكی لادێ بووم پێشتر زۆر تێكه‌ڵاویم له گه‌ڵ خه‌ڵكی شار نه‌بووه، له پۆلی دووی سه‌ره‌تایی مامۆستایه‌كی عه‌ره‌بیمان هه‌بوو ڕۆژیك هه‌ندێك له (مه‌حفوزات)ی له سه‌ر سه‌بوڕه نووسیه‌وه، گوتی هه‌ر كه‌سێك ڕاسته‌وخۆ له به‌ری بكات (جائز)ه‌ی ده‌ده‌مێ، من نه‌مده‌زانی جائزه چییه! نووسراوه‌كه‌ش ئه‌مه‌بوو:
وقف الهدهد فی باب سلیمان بژله
قال یا مولای كن لعیشه صارت ممله
چه‌ند دێڕێكی دیكه‌ش بوو، من هه‌ستام ڕاسته‌خۆ گوتمه‌وه چه‌پڵه‌یان بۆ لێدام من وامزانی قه‌شمه‌ریم پێده‌كه‌ن، جائزه‌كه‌یان پێدام كه قه‌ڵه‌م په‌ندانێك بوو، هه‌موو مه‌كته‌ب لێم كۆبۆوه ده‌یانگوت كرمانجێك هاتووه عه‌ره‌بی ده‌زانی و یه‌كه‌م بووه!
دۆستایه‌تیت له گه‌ڵ جه‌نابی ” مه‌لا”ی گه‌وره چۆن بووه؟ تۆ بینیوته؟ یاخود له مه‌جلیسی دانیشتوویت؟
به‌ڵێ بینومه و له ئێواره‌ی ڕۆژانی مانگی ڕه‌مه‌زان له كۆڕی ئامۆژگاریه‌كانی دانیشتووم، پیاوێكی زانا و خواناس بوو، زۆر دژی خوڕافات بوو، له بابی سوحبه‌ت قسه‌ی ده‌كرد، زۆرجار ده‌یگوت هه‌موو ژنه‌كانی كۆیه به قوربانی مه‌لا ژنی من بن، مه‌لا ژنی منیش به قوربانی (………)بی. پیاوێكی ناتیق و قسه خۆش بوو، هه‌موو خه‌ڵك له مه‌جلیسی ئه‌و بێ ده‌نگ ده‌بوو، عه‌قڵیه‌تی ئه‌و زۆر له گه‌ڵ مه‌لایانی سه‌رده‌می خۆی تێكی نه‌ده‌كرده‌وه، وه‌ك مه‌شهوره یه‌كه‌م كه‌س بووه له كۆیه نه‌جیبه خانی كچی خۆی له گه‌ڵ كوڕان دا ناردوه بۆ قوتابخانه. زۆر له گه‌ڵ وشكه صۆفی و ده‌روێشان نه‌ده‌هاته‌وه.
له زۆر شوێنی دوور فه‌قێ ده‌هاتن ئیجازه‌یان له‌لا وه‌رده‌گرت، هه‌ر فه‌قێیه‌ك لای ئه‌و ده‌رچووبایه وه‌ك ئه‌وه وابوو له زانكۆێكی گه‌وره شه‌هاده‌ی وه‌رگرتبێت، مه‌لای گه‌وره پیاوێكی هه‌تا بڵێی چاوكراوه بوو، شه‌رمی نه‌ده‌كرد گه‌ر فه‌قێ شایه‌ن نه‌بوایه ئیجازه‌ی پێ نه‌ده‌دا.
سه‌باره‌ت به مامۆستا “مه‌سعود”ی كوڕی مه‌لای گه‌وره چی ده‌زانی؟
كاك مه‌سعود محمد پیاوێكی زۆر ڕۆشنبیر بوو به‌ڵام زۆر جه‌سوور نه‌بوو، كاتی خۆی له هه‌ڵبژاردنی شاری كۆیه كاكه زیاد ته‌نازولی بۆ كرد، له‌وكاته‌دا فایق بێكه‌س و برایم ئه‌حمه‌د و هه‌ندێكی دیكه هاتن داوایان له كاكه زیاد كرد ته‌نازول بۆ كاك مه‌سعوود محمد بكات، پێشتر كاك مه‌سعود حاكم بوو له سلێمانی، له هه‌ڵبژاردنی كۆیه من وه‌كیلی كاك مه‌سعوود محمد بووم، حه‌وێزی مام یه‌حیای وه‌كیلی مه‌لا حه‌وێزاغای بوو، له‌و كاته مه‌سعوود محمد له سه‌دا هه‌شتای ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا.
گه‌ر له‌ڕوانگه‌ی فیكر و فه‌لسه‌فه ته‌ماشای كاك مه‌سعوود بكه‌ین ده‌توانین بڵێین عه‌للامه بوو، پێش باوكی خۆشی كه‌وتبۆوه، ئه‌گه‌ر كورد نه‌بوایه ناوبانگێكی دیكه‌ی ده‌بوو، به‌ڵام له ڕووی عه‌مه‌لی كه‌سێك نه‌بوو بڵێ ده‌چم له پێناو گه‌له‌كه‌م له نێو ئه‌شكه‌وتێك داده‌نیشم. وه‌زعی ماددی زۆر خراپ بوو، له به‌غدا له خانووی كرێ دا بوو، سه‌یاره‌ی نه‌بوو خه‌ڵك هاتووچۆی پێده‌كرد.
شاری كۆیه له كاتێكدا بێشكه‌ی كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی وه‌ك: حاجی و مه‌لای گه‌وره و حه‌ماغه‌ی گه‌وره و چه‌نده‌های دیكه بووه، به‌ڵام به به‌راورد به‌وێ ڕۆژێ كۆیه له ڕووی ئه‌ده‌ب و زانست ئێستا له حاڵه‌تێكی كزدایه، جه‌نابت ئه‌مه بۆچی ده‌گێڕیه‌وه؟
خه‌ڵكی شار كه پێشتر لێره دانیشتوون ئێستا لێره نه‌ماون، خه‌ڵك ئه‌و وشیاریه‌ی نه‌ماوه بڵێت من ئه‌و واجبه ئه‌نجام ده‌ده‌م و ئه‌م كاره ده‌كه‌م، بانموونه‌یه‌كت بۆ بێنمه‌وه: جارێك پێنج مامۆستا له ته‌كیه هاتنه لام گوتیان ئه‌رێ ” لامع” كێ بووه له كۆیه؟ له هه‌موو كۆیه‌مان پرسیوه نه‌یانزانیوه لامع كێ یه! گوتم” لامع” ئامۆزای وه‌ستا حه‌مكولی و، ئامۆزای مه‌لا ڕه‌سولی كانی بی بوو، شاعیر بووه و وابووه و وابووه، شێخ ڕه‌زا له شیعره‌كانی باسی كردوه‌و نوكته‌ی خۆش هه‌یه له نێوانیان، جارێك باوكم پێی ده‌ڵی مه‌لا لامع ئێستا چی ده‌كه‌یت؟ ده‌ڵێ قوربان له دێی كه‌لكانم به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌م گونده به‌هاران زوو بارده‌كه‌ن و پایزان دره‌نگ دێنه‌وه، ته‌نها دووسێ مانگ له‌وێ ده‌بن، ده‌ڵێ شێخ بورهان تاقه‌تم نه‌ماوه و ده‌ڕۆم، ئێنجا به شیعر ده‌ڵێ “
به عینوانی مه‌لایی چوومه كه‌لكان * كه‌چی كه‌لكم نه‌بوو لێم هاتنه كلكان
چه‌ندان شتی دیكه‌م له سه‌ر “لامع” باس كرد، زۆر دڵخۆش بوون، گوتیان جارێكی دیكه دێینه‌وه‌و ده‌بێ به درێژی بۆمان باس بكه‌ی. مه‌به‌ستم له وه‌یه له هه‌موو كۆیه نازانن لامع كێ بووه؟ له كاتێك دا “لامع” مه‌لا و شاعیر و بووه چه‌ندان شتی له‌سه‌ر هه‌یه!
خه‌ڵك مه‌یلی خوێنده‌واری كه‌م بووه، رۆژیك له مه‌حكه‌مه شكایه‌تێكم لێكرابوو، گوتم: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ئه‌و شته‌ی له سه‌ر من نووسیوه نه‌خوێنده‌واره! دوو محامی لای حاكم دانیشتبوون خۆیان پێ ڕانه‌گیرا و گوتیان خاڵه قسه‌ی خێر بكه محامی نه‌خوێنده‌وار هه‌یه؟ گوتم باشه ئه‌وه حاكم دانیشتوه من ده‌چمه ئه‌م ژووره‌ی قاعه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و محامیه جیاوازی له نێوان “إسناد” و “تمیز”دا كرد، وه‌رن حوكمم بده‌ن دیاره من بوختانم پێ كردوه، حاكم پێش من گوتی: وه‌ڵڵا نازانی جیاوازی بكات!
باسی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانیت كرد ئایا ئێوه خزمایه‌تیتان له گه‌ڵ دا هه‌بووه؟
شێخ ڕه‌زا ئامۆزای باپیرمه، ده‌ڵێ” چاوی وه‌ك لووتی ده‌ڵێی كونه‌بووه* به‌چكه ساڵی وه‌ك نووری بێت و نه‌بووه. جنێوی به شێخ غه‌فووری بابی باپیرم داوه كه وه‌عدی پێداوه كچی بداتێ به‌ڵام نه‌یداوه‌تێ! شێخ ڕه‌زا له شوێنك ده‌ڵێ” نسبه‌تی من له گه‌ڵ كۆیه نیسبه‌تی “إبن” و “أب”ه. له لاێكی دیكه‌ش ده‌ڵێ”
هه‌ركه‌سێ كار و پیشه‌ی فیتنه‌یی و به‌دگۆییه* ده‌ستی حیزیشی ببێ، ئینجا به ته‌حقیق كۆییه
شێخ ڕه‌زا باری نه‌بووه. شێخ ڕه‌زا له گه‌ڵ حاجی به شیعر ده‌مه‌قاڵه‌یان بووه.
ئه‌ی شێخ نه‌بی ماولی كێ بووه كه زۆرجار له كتێبان به‌رچاوم كه‌وتووه؟
شێخ نه‌بی ماولی سه‌د و یه‌ك ژنی هێناوه، زۆر دژایه‌تی حاجی قادری كۆیی كردوه، حاجی پێی ده‌ڵێ شێخ ماول مه‌زهه‌بێكی بۆ خۆی دانه‌وه به ناوی مه‌زهه‌بی ” قوفالی” واته: دائیمه‌ن شانزه ژنی له ژێر ته‌ڵاق دا بووه، قوفڵی له قوفڵ داوه!
بێینه سه‌ر پرسیارێكی دیكه، تۆ كه برای كه‌سایه‌تیێكی گه‌وره‌ی وه‌ك”مام جه‌لال”یت، بۆ چی تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت نه‌بووی؟
سیاسه‌ت ئیشتیهایه، دوو برا له ماڵێك بوون یه‌كێكیان پارتی و یه‌كیان شیوعی بوو، ئه‌مه عه‌قڵگرتن و ئاره‌زووی ئینسانه! من تا ئێستا داخلی هیچ حیزبێك نه‌بووم، به‌ڵام به‌رده‌وام لایه‌نگری مه‌زڵوم بووم، كاتێك ماڵیشیان تاڵان كردم و چووم بۆ به‌كره‌جۆ و بوومه پێشمه‌رگه هه‌مووجارێك كه كۆبوونه‌وه‌یان پێده‌كرین، ده‌یانگوت جه‌نگی و ئه‌حه‌سمێڵ ته‌نزیم نینه بابچنه ده‌ره‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه، كه ده‌هاتینه ده‌ر سه‌ر و جگه‌ره‌مان پێ ده‌كرد، ئه‌حه ده‌یگوت با شه‌ڕ بێته‌وه ده‌ڵێن بانگیان كه‌ن و شه‌ڕمان پێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه به‌شداریمان پێ ناكه‌ن.
ڕۆژیك له ده‌رگه‌یان دا گوتیان ماڵی شێخ جه‌نگی یه گوتم: به‌ڵێ، هاتن دانیشتن و چووم ماستاوم بۆ هێنان، گوتیان شیخ جه‌نگی له ماڵه گوتم به‌ڵێ ئیشتان پێ هه‌یه؟ من شیخ جه‌نگیم، گوتیان تخوا تۆ هه‌ویت! ئه‌ی بۆچی حیمایه و پاسه‌وانت نیه؟ گوتم كوڕی كه‌سم نه‌كوشتوه و غه‌درم له كه‌س نه‌كردوه.
رۆژێكی دیكه به ته‌نیا له ماڵ بووم له ده‌رگایان دا، كه چوومه ده‌ره‌وه بینیم دوو كچ ڕاوه‌ستاون گوتیان حه‌زمان له‌م پڕته‌قاڵانه‌ی ماڵتانه، گوتم ده‌ی به‌شی خۆتان لێبكه‌نه‌وه‌و بیبه‌ن، گوتیان ئاخر ده‌سمان پێ ناگات. گوتم جا خۆ پشتان بۆ دانانێم تا سه‌ركه‌ون! ده‌تانه‌وێت به‌وپیریه‌ی واتان بۆ بكه‌م! دوایی هه‌ر بۆم لێكردنه‌وه.
حه‌زده‌كه‌ین باسی یاده‌وه‌ری خۆت و مام جه‌لالی برات بكه‌یت؟
له له‌نده‌ن محمد رسول هاوار و عه‌لی كه‌مال و برایم ئه‌حمه‌د هاتنه لام گوتیان تۆ بیره‌وه‌ریه‌كانت زیاتر له یاده ده‌بێ هێندێك باسی منداڵی مام جه‌لالمان بۆ بكه‌یت، قوبادی كوڕی مام جه‌لال و لاهوڕی كوڕم شتیان بۆ نووسیمه‌وه، سێ چوار لاپه‌ڕه ده‌بوو، مام جه‌لال گوتبووی هه‌رچی كاكم گوتویه‌تی هه‌مووی ڕاسته به‌ڵام من له یادم نه‌مابوون.
هه‌موو جاران ده‌ڵێ من قه‌رزاری كاكمم ئه‌و زۆر یارمه‌تی داوم، من له منداڵی كاتێك جه‌لال سیاسه‌تی ده‌كرد، ده‌مگوت مه‌ترسه، ئه‌و له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای تاكو ئێستا خه‌ریكی سیاسه‌ته، رۆژێك گوتیان مامۆستا جه‌لال حه‌وێز مودیری قوتابخانه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوه، گوتووته‌یه‌تی جمووجۆڵی په‌یدا كردوه، لێی قبووڵ ناكه‌م! چووم رێم پێ گرت گوتم مامۆستا خوا شاهیده زلله‌یه‌كی لێبده‌ی چه‌قۆێكت به مل دادێنم، جه‌لال قوتابیه‌كی ته‌مبه‌ڵ نیه و هه‌موو ساڵێك یه‌كه‌م ده‌بێت. جمووجۆڵیش ده‌كات تۆ عه‌لاقه‌ت به‌سه‌ره‌وه‌چی یه! گوتی من له به‌ر موسته‌قبه‌لی ئه‌ومه، گوتم لێی گه‌ڕێ چی له موسته‌قبه‌لی خۆی ده‌كات با بیكات!
دووجار گیراوه، جارێك كه چوو بۆلای مه‌لا مسته‌فا له ڕووسیا كه هاته‌وه گرتیان، جارێكیكه‌ش له سه‌ر ئه‌نفال و سه‌لام له گه‌ل حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌دی ته‌ها، هه‌ردووجار من چووم بۆ به‌ردانی. هه‌موو جارێ ئه‌و شاهیدیانه‌م بۆ ده‌دات.
دوا وته‌ت؟
حه‌زده‌كه‌م كه‌س غه‌در له كه‌س نه‌كات و نیزامی وڵات دیموكراسی بێت و هه‌موو كه‌س بتوانێ له مافی خۆی بپێچێته‌وه.