دیمانە لەگەڵ شێرزاد هەینی سەبارەت بە ئەنفال
شێرزاد هه‌ینی بۆ دیمه‌ن:
هێشتا له هه‌موو گۆشه‌یه‌كی ئه‌و جیهانه قڕكردن و ئه‌نفال به‌رده‌وامه
شێرزاد هه‌ینی نووسه‌ر و وه‌رگێڕێكی چالاكه، ده‌مێكه له ستۆكهۆلم داده‌نیشێت، په‌نجه‌كانی پڕن له وشه و وشه‌كانی پڕن له سۆز و ئه‌وین بۆ كورد، بۆ ئه‌مجاره به باشمانزانی بۆ گۆڤاری دیمه‌ن دیمانه‌یه‌ك له گه‌ڵ به‌ڕێزیاندا سازبده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی زانیاری و شاره‌زایی خۆی هه‌گبه‌خۆی له هه‌مبه‌ر ئه‌نفال و ئازاره‌كانی كیمیاباران خاڵی بكاته‌وه.
دیمانه: حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
دیمه‌ن: ئه‌نفال وه‌ك چه‌مكێك به چه‌ندان شێوه پێناسه‌كراوه، چه‌نده‌ها رۆمان و شیعر و په‌خشان و چیرۆكی بۆ نووسراوه، تۆ وه‌ك نووسه‌ر و وه‌رگێڕێكی دیار و ناسراوی گه‌له‌كه‌مان چۆن ڕازی خۆت بۆ ئه‌نفال ده‌دركێنیت؟
شێرزاد هه‌ینی: سه‌ره‌تا له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئه‌وه ده‌ڵێم، به زمانی سویدی ئه‌و وشه‌یه به‌كاردێت، ئه‌نفال وه‌ك ده‌سته‌واژه و فۆنه‌تیك هه‌ر ئه‌نفاله، واته ئه‌و وشه‌یه له‌به‌ر دڕنده‌یی ماناكه‌ی و دێرینی كولتووره‌كه‌ی ئه‌نفال كه مانای هێرش و داڕمان و كاولكردنه، وشه عه‌ره‌بییه‌كه به زمانی سویدییش به‌كاردێت، وابزانم به زمانه ئه‌وروپییه‌كانی تریش هه‌ر ئه‌نفاله. ئه‌نفال رۆژه ره‌شه‌كان بوو، رۆژ و مێژووه ترساوه‌كان بوو، كپبوون و ده‌مگرتن و شاردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕواكێ بوو. رۆژانێك له‌و وڵاته به بڕیارێك به په‌یامێكی سه‌ربازی و به به‌رنامه‌یه‌كی قڕكردن و سوتماكی خاك و نه‌ته‌وه و گوند و ئاوه‌دانی و به‌هار بوو، ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌رده‌چوو و زۆریش به‌په‌له ده‌كه‌وته واری جێبه‌جێكردنیش، قوربانییه‌كانیش میلله‌تی به‌سته‌زمان و سرووشتی ناسك و نازدار و ژیان بوو.
دیمه‌ن: هێندێك له نووسه‌ران پێیان وایه ماده‌م كوشتن له سه‌ر زه‌وی بوونی هه‌یه هه‌موو چركه‌ساته‌كانی ژیان پێشنیارن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ش ئه‌نفال دووباره بێته‌وه، تۆپێت وایه ئه‌نفال و كیمیاباران كۆتایی هاتوون یاخودا به ره‌نگ و سیماێكی دیكه خۆیان مه‌ڵاس داوه؟
شێرزاد هه‌ینی: به‌ڵی كوشتن و قڕكردن ماوه و هه‌یه، لێره و له هه‌موو گۆشه‌یه‌كی ئه‌و جیهانه قڕكردن و ئه‌نفال به‌رده‌وامه، كه ده‌سته‌یه‌ك رێگا له بوارێكی هونه‌ر ده‌گرن، كه بوونی میلله‌تێك له مان و كولتووره‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن، كه كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و دواوه و ئه‌فسانه‌یی ده‌بن، ئه‌وانه هه‌موو ئه‌نفاله، كه یاسا سه‌روه‌ر نییه، كه خه‌ونی عاشقێك سه‌رده‌بڕن، كه سامان به هه‌ده‌ر ده‌درێت و تۆڵه‌ی ئه‌نفالی پێ ناكه‌نه‌وه، كه كۆشش ناكه‌ن به‌شداربووه‌كانی ئه‌نفال له دادگا و له نووسینه‌وه و له تۆماركردنی رووداوه‌كان بدۆزنه‌وه ئه‌وانه‌ش به‌رده‌وامی ئه‌نفاله.
هه‌موو به‌دره‌ووشتییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دواوه و چه‌واشه‌كارییه‌كه به‌شێكن له ئه‌نفال، له‌بیركردنه‌وه و راست نه‌كردنه‌وه‌ی تاك و مناڵ و ره‌ووشت و دووكه‌ڵ و سووتان و كوشتنی رۆژانی ئه‌نفاله.
دیمه‌ن: وه‌ك ده‌بینین له كوردستان قه‌ره‌بووی كه‌س و كاری شه‌هیدان و به خانوو و مه‌بله‌غێك له پاره و پووله، به بۆچوونی تۆ قه‌ره‌بوو ده‌بێ چۆن بێ و چی بێت؟
شێرزاد هه‌ینی: پرۆسه‌ی ئه‌نفال به هه‌موو قۆناخه‌كانی و به هه‌موو به‌رنامه‌كانی پرۆسه‌یه‌كی شه‌رمه‌زارییه و خه‌ڵكی كورد و خاكه بێكه‌سه‌كه‌ی له‌سه‌ری جێبه‌جێكراوه، پرۆسه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده دڕندانه‌یه بۆیه ناسین و باسكردن و نیشاندانی به‌رده‌وامی ده‌وێت، له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بوو و ناساندن و یادكردنه‌وه‌ی، با ببێته ده‌رسێك له‌سه‌ر ته‌خته‌ره‌شه‌كان بنووسرێته‌وه، له‌و ئه‌وروپایه كیژێكی جووله‌كه له رۆژانی هۆلۆكۆستی زاڵمانه‌ی نازییه‌كان توانیویه‌تی ده‌فته‌رێك له‌ناو چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی شڕی ترسا‌و له‌بن ژێرزه‌مینێكی هۆله‌ندی بینووسێت و هه‌ڵیبگرێت، ئه‌و ده‌فته‌ره‌ی ئه‌نا، كیژه‌كه ناوی ئه‌نا بووه، به‌رده‌وام چاپ ده‌كرێته‌وه، به‌رده‌وام له‌ناو پۆلی مناڵان له‌ناو جامخانه‌كان ئاماده‌یی هه‌یه، ده‌رسێكه و به‌رده‌وام و زۆریش ده‌وترێته‌وه، هه‌مووش بۆ ئه‌وه‌یه خۆشه‌ویستی خاك و نه‌فره‌تكردنی زۆرداری و تاوان به‌رده‌وام بوترێته‌وه تا له‌بیر نه‌كرێن، ئه‌وروپییه‌كان هه‌موو بنه‌ماكانی دیموكراسی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تییان مه‌یسه‌ره، به‌ڵام به‌رده‌وام قڕكردنی جووله‌كه و ناشیرینیه‌كانی شه‌ڕه‌كان ده‌ڵێنه‌وه و زۆریش زانستیانه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و یاده‌كان زیندوو راده‌گرن، كه كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان له‌و ئه‌وروپاییه به ده‌ستی به‌گۆچانه‌وه له‌و دونیایه ده‌سووڕێنه‌وه باسی هۆلۆكۆستی جووله‌كه بۆ هه‌موو دونیا ده‌گێڕنه‌وه و بواریان بۆ ساز ده‌كه‌ن ئه‌وه هه‌مووی بۆ نه‌فره‌تكردنی زۆرداری و قڕكردن و شه‌ڕه، ئه‌وه هه‌موو بۆ پیرۆزی مرۆڤه و گه‌وره‌ییه ئاشتییه، بۆیه یاد و باسكردنه، به‌ڵام به عه‌قلیه‌تی گونجاو و به به‌رنامه‌ی خواستراو كار ده‌كه‌ن.
دیمه‌ن: یادكردنه‌وه له كوردستان بۆ (عه‌رزی عه‌زالاته) واتا خۆ نمایشكردنه و خۆ ده‌رخستنه، تۆ وه‌ك كه‌سێكی جیهان بین و دنیادیده پێت وایه ده‌بێ چۆن یادی شه‌هیدانما بكیه‌نه‌وه؟
شێرزاد هه‌ینی: من له زۆر له شاره گه‌وره‌كاندا سه‌رم له مۆزه‌كانی یاده‌وه‌رییه‌كان داوه، له‌ناو باڵه‌خانه نه‌خشه جوان و شیرازه تایبه‌تی و باڵه‌خانه‌ی زۆر دیاره نمایشی بیره‌وه‌ری تاڵییه‌كان نمایش ده‌كه‌ن، له به‌رلین له‌وێ مه‌كینه‌ی دوورمانی ژنه‌كان، له تالینی ئاستونیا كۆنه‌ده‌فته‌رێك، له هۆلێكی گه‌وره‌ی پێشانگایه‌كی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مه‌دحه‌ت كاكه‌یی كۆنه پێڵاوێكی پێشمه‌رگه‌یه‌كی پاش ئه‌نفال له ستۆكهۆلم دانابوو، سه‌یره و ده‌كرێ بڵێم شووره‌ییه‌ش كه‌وا له شارێكی گه‌وره زۆر گه‌وره‌ی وه‌ك هه‌ولێر لادیوارێك، په‌نایه‌ك بۆ یادی شه‌هیدێك، جامخانه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانه‌نراوه، ئه‌گه‌رچی شه‌هید و بیره‌وه‌رییه‌كان زۆرن به‌ڵام شاره‌كه گه‌وره‌یه و هه‌موو پێداویستییه‌كان هه‌یه و ئاسانیشه.
ده‌ی با ماسولكه‌كان ده‌ربهێنن و له‌ناو جه‌رگه‌ی شار دوو سێ جار نیشانمان بده‌ن بۆ ئه‌و هه‌موو میوانانه و بۆ هه‌موو كه‌سانه‌ی له‌بێ ئیشی خۆیان داوه‌ته به‌ر خۆر و هه‌ر سه‌یری كۆتره‌كانی ناو پاركی شار ده‌كه‌ن، با سه‌رێكیش له كۆنه یاده‌وه‌رییه‌كانی ئه‌نفالیش بده‌ن، با ده‌سته جلی پێشمه‌رگه‌یه‌ك، سێر و فه‌ره‌شی ماڵه پێشمه‌رگه‌یه‌ك، دوو چوكڵێته نامه و سێ كۆنه فانووس و چه‌ند فیشه‌كدان و چه‌ند بڵاوكراوه‌ی جاران و زۆری تریش… نمایش بكه‌ن، با له عه‌رزی عه‌زه‌لاته‌كان ئه‌وه ببینین.
دیمه‌ن: گونده‌كانی شێخ وه‌سان و بالیسان و ده‌وربه‌ریان گه‌وره‌ترین زیانیان به‌ر كه‌وتوو و دووچاری خه‌مێكی هه‌میشه‌یی هاتن، كیمباران و ئه‌نفال ئه‌وانی قڕكرد به‌ڵام ئه‌وان وچانیان نه‌داو هاتنه‌وه مه‌یدان، په‌یمامی جه‌نابت بۆ ئه‌م ناوچه‌یه؟
شێرزاد هه‌ینی: من جارێكیان له گۆشه‌یه‌كی رۆژنامه‌گه‌ریی خۆمدا نووسیبوم كه‌وا وه‌رتێ له به‌غدا مه‌زنتره، مه‌به‌ستم ئه‌وه كۆنه گوندێكی لاچه‌پی ناو دارگوێز و كانییه‌كان و شاخه‌كان بوویته شارۆچكه‌یه‌ك و سیمایه‌كی جوانیشی هه‌یه، بۆیه‌ش نه‌ك ئه‌و گوندانه هه‌موو گونده‌كان كه رۆژانێك دوژمنه‌كان، بكوژ و تاوانبارانی ئه‌نفال شه‌ڕیان كردووه و خاپووریان كرد، شیاوی ئه‌وه‌ن له شاره‌كان به په‌رۆشه‌وه بۆ ژیان‌و بۆ ئاوه‌دانی و بۆ كاسبی و چاكبوونه‌وه روویان تێ بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وان سه‌نگه‌ر و قه‌ڵاتی خه‌بات بوون، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه خه‌ڵكه‌كه به ته‌نها هه‌ر چاوی له ده‌ست و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بێت، به‌ڵكو خۆیان له‌به‌ر رۆشنایی كۆششیان به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان بخۆن .
تێبینی: ئه‌م دیمانه‌یه له ژماره چواری گۆڤاری دیمه‌ن دابه‌زیوه.