دیموکراسیەتی سوور‌و خۆسه‌پاندی سوور
سیاسەت بەمانا زانستیەکەی ،واتە لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵیک خەڵک کەلەسەر پارچەیەک ووشکایی جوگرافی دیاریکراودا ئەژین،پارچە زەویە جوگرافیەکانیش لەسەر ئەم جوگرافیایە،دژوار نین و جیاواز نین ،بەڵكو کەسانی سیاسەت باز جیاوازی و دژواریی تیا ئەخوڵقێنێت،تەنها لەپێناو ئەجندایەکی تایبەتی خۆیان بەحوکمی ئەوەی کە سەراپا ئەو پارجە جوگرافیایە بەدیوه‌خانێک ئەزانیت و کۆمەڵانی خەڵکیش کەپێکهاتەی گەلن ،یان نەتەوەن ئەبێت لەدیوەخان مورید بن و هەمیشە قەرارەکانی نێو دیوەخان ئیعتیباری هەبێت و قابیلی تاووتوێ و گفتوگۆکردن نەبێت و دایمە سەرو ملی ڕەزامەندی بۆ بلەقێنن، سیاسه‌تیش به‌مانا ئابوریه‌که‌ی واته فه‌راهه‌م کردنی خۆشگوزه‌رانی و دابین کردنی بژێوی دانیشتوانی سه‌ر ئه‌و پارچه جوگرافیایه که ناومان لێ ناوه هه‌رێمی کوردوستان ،که‌له‌بنه‌ڕه‌تدا خۆی له‌سێ شاردا ئه‌بینێته‌وه(سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆک ) هه‌مدیسان سیاسه‌ت به‌مانا سۆسیۆلۆجیه‌که‌ی بریته‌یه له‌دابین کردنی ئاسوده‌یی و خۆشبه‌ختی تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا به‌بێ جیاوازی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زو ئاین و مه‌زهه‌ب ،به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ئه‌مڕۆکه دیموکراسیان کردوه به‌مه‌هزه‌له‌و لای ئه‌وان ئاوه‌زی کۆرپه‌یه‌کی خامه‌و په‌ڕه‌یه‌کی سپیه، چۆنیان بوێت په‌روه‌رده‌ی ئه‌که‌ن و له‌سه‌ری ئه‌نوسن و به‌ڕیوه‌ی ئه‌به‌ن و هه‌ر خۆشیان پرنسیپه‌ی ئه‌که‌ن به‌گوێره‌ی خواست و،ویسته سه‌پێنراوه‌کانی خۆشیان مامه‌ڵه‌ی پێوه ئه‌که‌ن،وه‌ئه‌گه‌ر بێت و که‌سێکی ئازادخواز وه‌یان لایه‌نێکی سیاسی سه‌ر گۆڕه‌پانه‌که ڕه‌خنه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌یان لێ بگرن ده‌ماوده‌م دێنه گۆو به‌چاو سورکردنه‌وه‌وه ده‌ڵێن قبوڵی ناکه‌ین، ئه‌وه ئه‌م جاره میلله‌ت و خه‌ڵکانی ئازادی خواز‌و به‌شمه‌ینه‌تی کوردوستان زۆر ڕاشکاوانه‌و دیموکراسیانه به‌م شێوه ڕه‌فتاره به‌زۆر سه‌پێنه ئه‌ڵێین قابیلی قبوڵ نیه‌و قبوڵ ناکرێت، ئه‌م سیی حوزه‌یرانه سه‌ری دیموکراسیان کرد به‌هه‌شا،هه‌رچی یاسا‌و مۆڕاڵ و په‌یڕه‌و هه‌یه کردیان به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تی و تاکه که‌سێکانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جاهو عه‌یشو نۆشه‌ی که به‌هێزو بازوی خه‌ڵکانی سته‌مدیده‌و به‌شمه‌ینه‌تو به‌خوێنی شه‌هیدان و فرمێسکی گه‌شی کۆرپه بێ باوکه‌کانی کوردستان ها‌ته دی له‌ده‌ست خۆیان نه‌ده‌ن و،وا بیر ئه‌که‌نه‌وه که‌هه‌رده‌م به‌و شێوه‌یه خۆیان و خانه‌واده‌کانیان و حه‌وت پشتی بابی بابیان هه‌روا ده‌مێننه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتا و هه‌روا ده‌ژین… ئه‌م دیموکراسیەی لای ئێمە دیوەخانێکە چاویشی تیا سوور ئەکرێتەوە،ئه‌وه‌ی ستایشی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان نه‌کات ده‌یڕفێنن و زمانی ئه‌بڕن و له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری سێ شاره‌که تووڕی ئه‌ده‌ن و به‌لیژنه‌یه‌کی دیموکراسیانه‌ی سوور تاوانی ئه‌خلاقی و تیرۆری ئه‌که‌ن به‌به‌رگاو به‌و شێوه‌یه تاکه که‌سه ئازادخوازه‌کانمان له‌ناو ئه‌به‌ن وئابڕوی خۆی و خانه‌واده‌که‌شی له‌که‌دار ئه‌که‌ن،ئه‌م تێپه‌ڕ بوونی درێژه کرنده‌وه‌یه‌ی ویلایه‌تی خۆسه‌پاندنی بارزانی دووهه‌میش بۆ دوو ساڵی تر،تا 19 ی ئابی 2015 له‌په‌رله‌مانه‌که‌ی هه‌ولێرا هیچ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی سیاسی نه‌هێشت، هه‌ق وابوو په‌رله‌مان دوانزه ڕۆژی تری بخستایه‌ته سه‌ر نۆزده‌که.
درێژ کردنه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌م سه‌رۆکایه‌تیه وای له‌کۆمه‌ڵگای کوردوستان کرد که هاوڵاتیان گومان له‌هاوڵاتی بوونی خۆیان بکه‌ن له‌بن سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی خۆ سه‌پێندا که‌بڕوای به‌هیچ ئه‌جندایه‌کی دیموکراسی نیه جگه له‌دیموکراسیه‌تی سوور نه‌بێت،ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان نیشان ئه‌دات که‌یه‌کێتی نیشتیمانی بۆ ئه‌و پشتگیریه شێلگیرانه‌یه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خۆ دۆڕاندنێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کرد به‌به‌رگی خۆیدا،چونکه هه‌موو خه‌بات و تێکۆشان و سه‌روه‌رێکانی شۆڕشی نوێی کرده قوربانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ،هه‌روه‌ها له‌ده‌ست دانی قه‌واعیدی یه‌کیتی نیشتیمانی،چونکه ئه‌و خۆبه‌خت کردن و ئازار چه‌شتنه‌ی قه‌واعیدی یه‌کێتی له زیندانه‌کان و ژوره تاریکه‌کانی مه‌قسه‌ڵه‌کانی موسڵ و مه‌قسه‌له‌کانی ئه‌بوغرێب چه‌شتی هه‌رگیز قه‌واعیدی پارتی نه‌یچه‌شت و به‌خۆیه‌وه نه‌دی ، ئه‌مه‌ش سه‌باره‌ت به‌خۆدۆڕاندن و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و خۆڕاده‌ستکردنی یه‌کێتی به‌و مانایه دێت که‌هیچ پیرۆزیه‌کی بۆ شه‌هیدان و خه‌ڵکانی سته‌مدیه‌و به‌شمه‌ینه‌ت نه‌هێشت، جائه‌گه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه شه‌هیده‌کان و ئازار چه‌شتوه‌کانی زیندانه‌کانی به‌عس ئه‌مڕۆژه‌ی یه‌کێتیان له‌به‌ر چاو ڕوون بوایه،ئه‌وا نه‌که‌س شه‌هید ئه‌بوو،وه‌نه‌که‌سیش زیندانی ئه‌کراو نه‌که‌سیش به‌ده‌ستی خۆی په‌تی سێداره‌ی ئه‌کرده ملی خۆیه‌وه ،ئه‌مڕۆکه‌ش سه‌رانی یه‌کێتی نیشتیمانی سه‌لماندیان که‌بێ ئیراده‌ن و یاری به‌چاره‌نوسی حیزبه‌که‌یانه‌وه ئه‌که‌ن و هیچ شیرازه‌یه‌ک له‌نێو قاعیده‌که‌یدا نه‌ماوه‌و ململانێ یه‌کی سه‌خت و بێ شوومارخۆی سه‌پاندوه به‌سه‌ریاناو هه‌لپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ند خوازه‌کان بوون به‌پشت و په‌نا بۆ پارتی و خۆشیان به‌قاعیده‌ی یه‌کێتی ئه‌زانن له‌ناو مه‌کته‌ب سیاسێکه‌یدا، چونکه سه‌رانی یه‌کێتی له‌هیچ کات و زه‌مانێکدا له‌نێو خۆیاندا به‌بیانوی فره مینبه‌ری و ڕای جیاواز ته‌با نه‌بوون و هه‌میشه ناکۆک بوون و ئێستاش ناکۆکیه‌کان چڵه پۆپه‌شی جێ هێشت وئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که‌پشت و په‌ناتان بوو تووشی شۆک و کتوپڕیه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو کرا، جا له‌م کات و دۆخه‌دا پێویسته دوای تاڵه‌بانی قاعیده‌ی یه‌کێتی خۆیان به‌ئاشکرا ساخ بکه‌نه‌وه‌و چیتر جه‌ماوه‌رکه‌ی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنت، ئه‌وه‌ی ده‌چێته نێو پارتیه‌وه به‌ئاشکرا بچێت و ئه‌وه‌ی که‌پابه‌ندیشه و خه‌مخۆری جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆیه‌تی هه‌تا زووه‌و زیاتر کار له‌کار نه‌ترازاوه خۆی له‌ناو ڕیزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانا رێک بخات و ڕوسووری خۆی بپارێزێت،چونکه ئه‌وه‌ی ڕویدا له‌په‌رله‌مانه‌کی سیی حوزه‌یرانا پێویسته یه‌کێتی نیشتیمانی ناوی خۆی بکات به‌که‌رتبوونی نیشتیمانی، بۆیه هه‌ر له‌ئێستاوه تا زووه ئه‌وه‌ی عه‌یش و نۆش و جاهه‌که‌ی لای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌بینێته‌وه خۆی یه‌ک لایی بکاته‌وه‌و ،ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای شۆڕشگێڕێتی خۆی ماوه‌ته‌وه‌و خۆی له‌به‌ره‌ی گه‌ل و نیشتیمانا ئه‌بینێته‌وه هه‌ر خۆی یه‌کلایی بکاته‌وه‌و له‌گۆڕانا درێژه به‌هاوخه‌باتی خۆی بدات و ڕوسووری خۆی بپارێزێت و بیسه‌نێته‌وه، چونکه خنکاو هانا بۆ چڵه پووش ئه‌بات بۆ خۆ ڕزگار بوون، به‌ڵام جارێ ده‌رفه‌ت هه‌یه نه‌خنکێن و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌نده‌ری ڕزگار بوونه له‌خنکانن.
ئه‌و ده‌مه‌ش که‌شه‌ڕی ناوخۆ ڕویدا هه‌ریه‌ک له‌پارتی و یه‌کێتی ئۆباڵی ئه‌ستۆی شه‌ڕه‌که‌یان ئه‌خسته پاڵ یه‌کتری،به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان گه‌ر هاتوو قه‌واڵه هات و گه‌واڵه به‌تاڵ بوو خوێنی هاونیشتیمانیانی کوردوستان گۆڕه‌پانه دیموکراسیه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتیان سوورتر کرد‌و عه‌رشی حوکمڕانی بنه‌ماڵه‌یی هه‌ژاندو له‌ق کرد له‌پێناو ده‌سته‌به‌ر کردنی دادپه‌روه‌ری سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئۆباڵه‌که‌ی له‌ئه‌ستۆی کێدا ئه‌بێت..؟
خاڵه‌به‌کر/هۆڵه‌نده
1/7/2013