Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
دەرمانە وروژێنەرە سێكسیەكان

دەرمانە وروژێنەرە سێكسیەكان

Closed
by April 14, 2008 گشتی

  راپۆرت:فەرەیدون  بێوار……

 دەرمانە وروژێنەرە سێكسیەكان، یان ئەو دەرمانانەى كە بۆ گرفت و ئارەزووى سێكسى بەكاردێت، ماوەیەكە بەكارهێنانیان لەلایەن خەڵك و گەنجان بە تایبەتى زیادى كردووە، جگە لەوەى كەلە زۆربەى دەرمانخانەكان زۆربەى جۆرەكانى ئەو دەرمانە دەفرۆشرێن، بەتایبەتى لە بازاڕەكانى شێخەڵڵا لەشارى هەولێر، لەلایەن كۆمەڵێك كەسى دەرمان فرۆشى نایاساییەوە، بەربڵاوە.
 لێرەدا دەمەوآ ئاماژە بەناوى هەندآ لە كۆمپانیاو دەرمانەكان بكەم لەوانە، (ڤیاگرا كۆمپانیاى سیلینافیل)، (سیلیدنیافیل، كۆمپانیاى تادالافیل)،(لیڤیرا ،كۆمپانیاى ڤاردینا فیل)، ئەمانە لە جۆرى ڤیاگران. هەروەها (ئاپۆمۆرڤین، دەنكى بن زمان، سێكسۆڤان، كەپسول، زایلۆكانین، پەمپ یان لە شێوەى مەلهەم، كۆنفیدۆ، حەپ، ستامینا لەشێوەى كەپسولە، یۆهیمبین لەشێوەى حەپە، دۆز فۆرتى لەشێوەى حەپە، چەندین جۆرى ترهەن كە هەر جۆرەو بۆ حاڵەتێكى تایبەت بەكاردێن.
 لەم راپۆرتەماندا دەمانەوىَ چەند دەرمان فرۆشێك بدوێنین بۆوەى بزانین كێن ئەوانەى كە ئەو جۆرە دەرمانانە بەكاردێن و لەرووى زانستى پزیشكییەوە سوودو زیانى چییە.
 سەرەتا دەرمان فرۆشێك لەبازاڕى شێخەڵڵا بەناوى خوازراو "هەردى" گوتى: ئەو دەرمانانە بەئاشكرا دەفرۆشرێن و نرخەكانیشیان گونجاوە، حەپەكان بە(1500) دینارەو جۆرى مەلحەم بە(10000) هەزار دینارو جۆرى پەمپ، یان سپراكەى، (12000) هەزار دینارە كە بۆ رەقكردنى ئەندامى نێرینەى پیاو بەكاردێت.
 سەبارەت بە چۆنیەتى بەكارهێنانى دەرمانەكان "هەردى" گوتى: حەپەكە كاتژمێرێك پێش ئەنجامدانى كردارى جووتبوون دەخورێت، مەلهەم و پەمپەكەش ئەویش كاتژمێرێك یان نیو كاتژمێر پێشوەخت لە زەكەر دەدرێت، بۆ رەپ بوون و سڕكردنى زەكەر، هەشە لە میتكەى ئافرەت دەدرێت.
 دەرمان فرۆشێكى تر لەبازاڕى شێخەڵڵا كە ئەویش ئامادەنەبوو ناوى خۆى ئاشكرا بكات، لێمان پرسى كێن ئەوانەى كە ئەو جۆرە دەرمانانە دەكڕن، دەرمان فرۆشەكە گوتى: كەسەكان جۆراو جۆرن، زیاتر گەنجان و پیرەكان دەیكڕن، هەندێجاریش كوڕانى مێر مندالأ داواى ئەو جۆرە حەپانە دەكەن و بەكارى دێنن…دەرمان فرۆشەكە ئەوەشى گوت: كە زۆربەى ئەو گەنجانە تەنیا بۆ ئارەزووى سێكسى خۆیان ئەو جۆرە دەرمانانە بەكاردێنن.
 سەبارەت بە دەرمانى لەو جۆرەى تایبەت بە ئافرەتان، دەرمان فرۆشەكە گوتى: بەڵىَ، جۆریان هەیە تایبەتە بە ئافرەتان لەشێوەى قەترە، یان شروب، یان مەلحەم، بەڵام لاى ئێمە دەست ناكەوێت، ئەوانە تەنیا لە دەرمانخانەكان هەن.
 دواتر شێخەڵڵامان جێهێشت و بەرەو شەقامى پزیشكان بەڕێكەوتین، خاوەن دەرمانحانەى "…." سالم بەكر دەربارەى بابەتەكەمان گوتى: رۆژانە زۆر كەس دێنە لامان و داواى ئەو جۆرە دەرمانانە دەكەن، باشترین جۆریان ڤیاگرایەو ئەمریكیەكەى لە هەموویان باشترە.
 لە درێژەى قسەكانیدا سامان بەكر گوتى: رۆژانە زۆر ژن دێنە لامان و داواى ئەو جۆرە دەرمانانە دەكەن بۆ مێردەكانیان، ژنەكان دەڵێن: مێردەكانمان بآ زەوقن، ئارەزووى سێكسییان نییە.
 ئێمەش لەسەر داواى خۆیان دەیاندەینآ، هەندێجاریش بە پێچەوانەوە پیاوەكان دێن داواى دەرمانى تایبەت بە ئافرەتان دەكەن، ئەوانیش هەمان قسە دەكەن گوایە ژنەكانیان بآ زەوقن و ئارەزووى سێكسییان لاوازە.
 زۆرم هەوڵدا هەندآ لەو كەسانە بناسم و بیاندوێنم كە ئەو دەرمانانە بەكاردێنن، بەڵام كەسم دەست نەكەوت كە راستەوخۆ قسەم بۆ بكات، لەڕێگاى چەند برادەرێكەوە بەشێوەى نووسین، چەند كەسێك هاتنە پەیڤین، لەمبارەیەوە "شێركۆ" گوتى: من جاران زۆر بەكارم دەهێنان، بەڵام ئێستا وازم لێهێناوە، چونكە وام لێهاتبوو متمانەم بەجەستەو ئەندامى نێرینەى خۆم نەمابوو.
 ئومێدیش بە راشكاوانە گوتى: بە بەردەوامى ئەو دەرمانانە بەكاردێنم بەتایبەتى حەپى ڤیاگرا و مەلهەمەكەى، من گەنجم زوو تووشى پرژان دەبم، بۆیە مەلهەمەكە بەكاردێنم بۆئەوەى پرژان دوابخات.
 وەكو لەدەسنوسەكەدا هاتبوو پیاوێك بەناوى مام مستەفا تەمەنى(57) سالأ دەڵىَ: زۆر سوودلەو دەرمانانە وەردەگرم بەتایبەتى سپراكەى یان مەلهەمەكەى كە بۆ رەپ بوونى ئەندامى نێرینە بەكاردێت، بە راستى چێژى لێوەردەگرم، لەدرێژەى قسەكانیدا مام مستەفا دەڵىَ: هەموو جارێكیش ئەو دەرمانە بۆ  خێزانەكەم دەكڕم و هاوكات پێكەوە دەیخۆین و رادە بوێرین.
 گەنجێكى تەمەن(23) سالأ دەڵىَ: من هەموو جارێك بە یادى یارەكەمەوە حەپێك دەخۆم و لەگەلأ خۆمدا بەیادى ئەو كچەوە كەیف دەكەم، خەم و كێشەى ژیان  زەوقى لە جەستەمدا كوشتووە ڤیاگرا نەبێت چارەم ناكات.
 دواتر سەردانى دكتۆر"یوسف ئیسماعیل" مان كردو ئەویش لەرووى زانستى پزیشكییەوە بەمجۆرە لەسەر دەرمانەكان دووا: دەرمانەكان جۆریان زۆرە نزیكەى(70) جۆرن، هەر دەرمانەوەو بۆ كەسێك و بۆ حاڵەتێكى تایبەت بەكاردێن، تواناى سێكسى لەكەسەكاندا جیاوازە، ئەوانەى گرفت یان لاوازى سێكسیان هەیە با سەردانى پزیشك بكەن، گرفتى سێكسى یان سستى سێكسى لەنێوان ژن و مێرددا گەلێك هۆكارى هەیە لەوانە: نەگەیشتین بە چێژى سێكسى، تەواو نەبوونى بارى دەروونى، هاوسەرگیرى زۆرەملىَ و بآ خۆشەویستى، نەبوونى رۆشنبیرى سێكسى، ئەمانەو چەندانى دیكە هۆكارن بۆئەوەى كە ژن و مێرد بەرامبەر بەیەكترى هەست بەخۆشەویستى و چێژى سێكسى نەكەن و تووشى گرفت و سستى سێكسى ببنەوە، ئەو دەرمانانەى كە تۆ باسى دەكەیت چارەسەرى سەرەكى و بنەرەتى نین، بەڵكو هەندێكیان كاتین و هەندێكیشیان تیجارین و هیچ سوودیان نییە، ئەم دەرمانانە دەبآ لەژێر چاودێرى پزیشك بەكاربێت، نەك هەڕەمەكى، چونكە ئەو كەسانەى كە ئەو دەرمانانە بەكاردێنن نابآ نەخۆشى دڵ و زەخت و شەكرەو….ئەمانە هەبێت، چونكە لەكاتى گەیشتین بە ئۆرگازم پەستانى خوێن بەرز دەبێتەوەو لە خولەكێكیدا دلأ(120) تا(130)جار لێدەدات.
 دكتۆرەكە ئەوەشى گوت: كە گەنج پێویست ناكات ئەو دەرمانانە بەكاربێنێت، چونكە كاریگەرى سلبى دەبێت لەسەر جەستەو هێزى سێكسى ئەو گەنجە لە ئایینەدا، دكتۆرەكە گوتى: پێویستە هۆكارەكانى گرفت و سستى سێكسى بدۆزرێتەوەو چارەسەر بكرێن، ئەو وەختە حاڵەتى سێكسى دەچێتەوە دۆخى سروشتى خۆی.
 لەدرێژەى  قسەكانیدا دكتۆر"یوسف" گوتى: سێكسى بآ  دەرمان نۆرماڵترو سروشتى ترو بە چێژترە، بۆیە داوا لە گەنجان دەكەم ئەو دەرمانانە بەكارنەهێنن و ئەوكەسانەشى كە بەكارى دێنن وا پێویستە سەربەخۆ بەكارى نەهێنن و دەبآ سەردانى پزیشك بكەن و پشكنینى تەواویان بۆ بكرێت. چونكە زۆر جاران ئەم دەرمانانە دەبنە هۆى مردنى كەسەكان لەكاتى ئۆرگازمدا، بەتایبەتى ئەوانەى كە نەخۆشیان هەیە و بەتەمەنن.
 دكتۆر"یوسف" ئەوەشى ئاشكراكرد ئەگەر گەنجێكى(25)ساڵان رۆژانە(10) جار سێكس بكات هەر نۆرماڵەو نابآ لە هەفتەى دووجار كەمتر بێت، بەڵام دكتۆرەكە ئەوەشى روونكردەوە كە رێژەو ژمارەى زۆرى سێكس كردن ئەساس نییە، بەڵكو چێژ وەرگرتن لەو سێكسە ئەساسە وەك لە گەیشتین بە ئۆرگازم.
 
 
 
F_bewar@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.