روداوه‌كانی بادینان چی‌یان پێوتین؟
پێویسته سه‌ره‌تا خۆمان له‌و راستییه تاڵه لانه‌ده‌ین، كه روداوه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی ناوچه‌ی بادینان (له‌هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر دوكانه‌كانی مه‌یفرۆشتن‌و شوێنه‌كانی مه‌ساجه‌وه بۆ هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان‌و سوتاندنیان‌و ده‌ستگیركردنی كادر‌و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه) روداوگه‌لێكی بێ پێشینه‌و ره‌گوریشه نین‌و بێگومان دواڕوداویش نابن، چونكه زۆر به‌توندی به‌رایه‌ڵی كه‌ڵچه‌ری سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاینیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه.
كه‌واته راسته‌وخۆش كاریگه‌رییان به‌سه‌ر واقیعی ژیانی خه‌ڵك‌و په‌یوه‌ندیی سیاسی‌و هاوكێشه‌و ململانێ حزبه‌ییه‌كانیشه‌وه هه‌یه، وه‌كچۆن كار له‌ناو و سومعه‌ی هه‌رێمیش له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌كات. بۆیه ده‌كرێ لێره‌دا به‌كورتی ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و روداوانه ده‌ستنیشان بكه‌ین، كه ئه‌مه‌یش یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ تێگه‌یشتنێكی ئاسانتر له‌واقیعی ئه‌مڕۆی هه‌رێم.
روداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی بادینان هه‌ندێ هه‌قیقه‌تیان له‌لا تۆخكردینه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ راستیی نوێشیان پێوتین، له‌وانه:
* ئازادیی سیاسی‌و فره‌یی له‌ناوچه‌كانی هه‌ردو پارێزگای دهۆك‌و هه‌ولێر (كه به‌گوێره‌ی دابه‌شكارییه‌كه‌ی ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆ به‌ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان ناسراوه) له‌ژێر مه‌ترسیدایه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر ناكۆكییه‌كیشدا مه‌ترسییه‌كان قوڵترده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ك له‌كۆتایی 2005 و له‌واده‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا باره‌گاكانی یه‌كگرتو سوتێنران‌و چه‌ند كادر‌و به‌رپرسێكی باڵاشیان كوژرا. دوای روداوه‌كانی 17ی شوباتی ئه‌مساڵیش چه‌ند باره‌گایه‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌نێو شاری هه‌ولێر سوتێنران. تاكو ده‌گاته رێگرتنی سه‌رسه‌ختانه له‌ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری له‌و ناوچانه‌دا..
* حزب له‌هه‌رێمی كوردستادا (به‌ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه) هێشتا ئامانجه نه‌ك ئامراز،و خاوه‌نی هه‌ژمونی به‌هێزی خۆیه‌تی‌و، ئه‌وه‌ی ده‌وترێ “ئیتر له‌كوردستاندا خه‌ڵك‌و شه‌قام ئاراسته‌ی روداوه‌كان ده‌كات”، قسه‌یه‌كه له‌سنورێكی زۆر ته‌سكدا ده‌توانێت راستیی خۆی بسه‌لمێنێت، ده‌نا له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع سیحره‌كه‌ی به‌تاڵده‌بێته‌وه.
* پارتی دیموكراتی كوردستان (كه به‌پێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی كوردستان‌و عیراق هێزی یه‌كه‌می هه‌رێمه‌و زۆرینه‌یه‌و سه‌رۆكه‌ی حاكمی هه‌رێمه‌كه‌یه)، غرورێكی زۆری سیاسی گرتویه‌تی‌و ئه‌مه‌یش وایكردوه بێباكانه‌و به‌عه‌قڵیه‌تی جارانی (پارتی پێشڕه‌و) مامه‌ڵه بكات‌و، بۆ چه‌نده‌مینجار باره‌گای حزبه سیاسییه‌كان له‌سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا (دهۆك‌و هه‌ولێر) بسوتێنێت‌و رێگه له‌خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بگرێت. وه‌كچۆن كێشه‌و ناكۆكییه ناوخۆییه خه‌فه‌كراوه‌كانیشی به‌جۆرێ له‌جۆره‌كان هۆكاری هه‌ندێ له‌مامه‌ڵه‌كردنه‌كانین. ئه‌مه‌یش ئاسۆی هاتنه‌كایه‌ی سیستمی تاكحزبی ده‌رده‌خات‌و “ئه‌زمونه‌كه” زیاتر ده‌باته دواوه.
* یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان (كه له‌ئه‌نجامی كێشه‌و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان‌و جیابونه‌وه‌ی باڵێكی گه‌وره لێی‌و دواتر دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان-ه‌وه نفوزی كه‌مبۆته‌وه‌و ته‌رازوه‌كه‌ی له‌ئاست هاوپه‌یمانه ستراتیژه‌كه‌یدا –پارتی- لاسه‌نگ بوه) له‌م پێشهاته‌دا كه‌وتۆته نێوان دو به‌رداشه‌وه، له‌لایه‌ك خواستێكی زۆر (وه‌كچۆن له‌روداوه‌كانی 17ی شوبات‌و دواتریش به‌ئاشكرا ده‌ركه‌وت) له‌نێو هه‌وادار‌و ئه‌ندام‌و كادرانی ناوه‌ندی‌و به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ی بۆ گۆڕانكاری له‌گوتار‌و ستراتیژی حزبه‌كه‌و چاكسازی‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی هه‌یه، ته‌نانه‌ت به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی به‌توندی ئیدانه‌ی روداوه‌كه‌یان كرد‌و هاوسۆزیی خۆیان بۆ یه‌كگرتو ده‌ربڕی، هه‌روا به‌شێكی زۆری لایه‌نگر‌و ئه‌ندامانیشی به‌شداریی گردبونه‌وه‌كانی یه‌كگرتویان كردوه بۆ ئیدانه‌كردنی روداوه‌كانی بادینان. له‌لاكه‌ی تریشه‌وه له‌ژێر فشاری هاوپه‌یمانه‌كه‌یدایه كه له‌و پێشهاته‌دا هاوهه‌ڵویستی بێت‌و پارتی به‌ته‌نیا جێنه‌هێڵێت!.
* سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (كه هاوكات سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه‌و ده‌ستبه‌رداری پۆسته حزبییه‌كه‌ی نه‌بوه) له‌لێدوان‌و بڕیاره‌كانیدا پتر وه‌ك پۆسته حزبییه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت‌و كه‌متر بێلایه‌نی پێوه بینرا. (هه‌روه‌ك پێشتریش بۆ سه‌ركه‌وتنی بڕیارێكی خۆیشی سه‌باره‌ت به‌روداوه‌كانی 17ی شوبات ئاماده‌نیه به‌رپرسێكی باڵای حزبه‌كه‌ی كه یه‌كێكه له‌تۆمه‌تباران راده‌ستی دادگا بكات!).
* سیستمی سیاسیی هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ره‌شنوسی ده‌ستوره‌كه‌یدا نوسراوه سه‌رۆكایه‌تییه نه‌ك پارله‌مانی! چونكه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌هی پارله‌مان به‌هێزتر‌و كاراتره، ئه‌مه‌یش دیاره به چ ئاقارێكی ترسناكی دیكتاتۆری‌و تاكڕه‌ویمان ده‌سپێرێت.
* پارله‌مان جگه له‌شوێنی كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ كادر‌و ئه‌ندام‌و هه‌وادری حزبه‌كان‌و ده‌رچواندنی یاسا (كه به‌شێكیان جێبه‌جێناكرێن) چیتر نیه‌و ده‌سه‌ڵات‌و هێزی چاودێركاری (ریقابی) ی نیه.
* هێشتا مۆركی دو ئیداره‌یی به‌سیمای حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌گوتاری راگه‌یاندنی هه‌ردو حزبه فه‌رمانڕه‌واكه‌وه ماوه، تا به‌ئێستاش ده‌گات ناوچه‌و شاره‌كان به‌هه‌ژمون‌و ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێك له‌و دو حزبه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه.
* سه‌روه‌ریی یاسا له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌ژێر پرسیاری جیددیدایه‌و (دادوه‌ری) ده‌سه‌ڵاتیكی ئه‌وتۆی نیه.
* هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه (یاسادانان، جێبه‌جێكردن، دادوه‌ری) لێكجیاكراوه‌و سه‌ربه‌خۆنین‌و تائه‌ندازه‌یه‌كی زۆریش هه‌ژمونی حزبیان له‌سه‌ره‌و، بڕیاره‌كانی نێو كۆبونه‌وه داخراوه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كان هه‌ڵیانده‌سوڕێنن.
* ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نێكی كه‌می هه‌یه‌و ئاسته‌نگی زۆر له‌به‌رده‌مدایه، به‌ڵام هێشتا شه‌رمن‌و ناكارایه‌و وه‌ك به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێت “ئۆپۆزسیۆنی حاكمه نه‌ك سیستم”، له‌كاتێكدا ده‌بوایه بێ‌جیاوازیی كات‌و شوێن هه‌ڵوێستی جیددی‌و بابه‌تی‌و كردارییان له‌هه‌مبه‌ر روداوه‌كان هه‌بوایه‌و له‌پێناو هه‌ندێ ده‌ستكه‌وتی مادی‌و بچكۆله‌و بێ ئه‌رزش سازشیان له‌سه‌ر خواسته دیموكراسییه‌كان نه‌كردایه‌و نه‌بونایه به‌هۆكاری به‌رده‌وامیی سیستمه‌كه.
* ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ی 2005 له‌گه‌ڵ پارتی به‌قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی مادی كردی، ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك سازشێكی ئاشكرا‌و بێبه‌ها ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌نده نه‌بوه به‌رهه‌می سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه، بۆیه جارێكی‌تر یه‌كگرتوی دوچاری هه‌مان كێشه كرده‌وه.
* رایه‌ڵی نزیكبونه‌وه‌ی حزبه ئیسلامییه‌كان (به‌تایبه‌ت یه‌كگرتو)و پارتی پچڕاند‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوی زیاتر خزانده‌وه باوه‌شی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
* هێشتاش خراپبه‌كارهێنانی گه‌نجانی كوردستان بۆ ئامانجی سیاسی‌و ئایدۆلۆژی‌و له‌پێناو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه حزبییه‌كاندا له‌لایه‌ن حزبی كوردییه‌وه (به‌فه‌رمانڕه‌وا‌و ئۆپۆزسیۆنه‌وه) ماوه‌و به‌ڕونی ده‌بینرێت.
* ره‌وشی مافی مرۆڤ‌و پاراستنی مافی كه‌مه ئاینییه‌كان‌و پێكه‌وه‌ژیان‌و یه‌كترقبوڵكردن له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌ئاستێكی خراپ‌و له‌ژێر مه‌ترسیدایه.
* ئاسایشی هه‌رێم تاڕاده‌یه‌كی زۆر وه‌ك ئاسایشی حزب ده‌رده‌كه‌وێ‌و مامه‌ڵه‌ده‌كات، به‌مه‌یش ئاسایشی هاوڵاتیانی كوردستان كه‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه.
* هێشتا به‌هۆی زاڵیی كه‌ڵچه‌ری ئاینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه‌وه نوخبه‌ی ئاینی كه مه‌لاكانن كاریگه‌رترین چین‌و توێژی كۆمه‌ڵگه‌ن، ئه‌مه‌یش وایكردوه زۆرجار هه‌ندێ مه‌لای نه‌خوێنده‌وار، ئاین بۆ چه‌واشه‌كاری‌و پشێویی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان به‌كاربهێنن. یان هه‌ندێجار مه‌لای نه‌خوێنده‌وار بۆ ئامانجی ناته‌ندروست به‌كاربهێنرێن. هه‌روه‌ها هه‌ندێجار حزبه ئیسلامییه‌كانیش (به‌و حزبه‌یشی ئێستا ئازادیی رێكخراوبونی به‌رته‌سككراوه‌ته‌وه) خۆیان به‌شێكی گه‌وره‌بون له‌هه‌ڵمه‌تی به‌رته‌سككرنه‌وه‌ی پانتایی ئازادیی راده‌ربڕین‌و ته‌حریمكردنی جیاوازییه‌كان.
* وه‌كچۆن له‌نه‌وه‌ده‌كاندا كاتێك جه‌وله‌یه‌كی نوێی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ستیپێكرده‌وه میدیاكانی یه‌كێتی‌و پارتی تیژتر‌و كاراتر ده‌بون، له‌م پێشهاته‌شدا به‌هه‌مان نه‌فه‌سی ئه‌وێ رۆژێ‌و بێ گوێدانه بنه‌ماكانی ئێتیك‌و یاسای راگه‌یاندن، میدیای هه‌ردو لایه‌نی ناكۆك (پارتی‌و یه‌كگرتو) ده‌ستبه‌كاربونه‌وه، ئه‌مه جگله‌وه‌ی هه‌ندێ میدیاكاری یه‌كێتی‌و پارتی-یش كه‌وتنه‌وه شه‌ڕێكی سارد به‌رامبه‌ر یه‌كتر.
د. هێرش ره‌سوڵ