رۆژگاروهه‌ڵبژاردن و گۆڕان ….بورهان هه‌ژار
رۆژگاروهه‌ڵبژاردن و گۆڕان
بورهان هه‌ژار
به‌رلین
ئه‌گه‌ره‌کی هیچ نه‌بێت، ئاشنام به رووپه‌له‌کانی دیرۆکی خۆمان وه‌ک کورد..به‌بارتاقای مێژوو ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر مێژووی کوردیان نوسیووه‌و ئاماژه‌یان به‌و ماکی به‌ڵاو نه‌هامه‌تییانه‌ی کورد کردگێ، که کورد تاکه میلله‌تی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌یه، خۆخۆر، دڕ، شه‌ڕکه‌ر، نه‌گۆڕ، ناته‌باله‌ناو خوددا، زه‌لیل له هه‌مبه‌ربێگانه‌دا، سوری به‌رله‌شکرو جاشبوون بۆ عاره‌ب و ترک فارس بوون، ئه‌مانه‌ش هیچیان تۆمه‌تی گیرفانی من نین…هه‌ر له کتێبه‌که‌ی شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌ره‌فخانی بدلیسییه‌وه تا دوا نووسینه‌کانی مێژووناسی مه‌زنی کورد دکتۆر که‌مال ئه‌حمه‌د موزهه‌ر ئه‌و راستییانه په‌ژمورده‌ن، بیجگه له بێگانه‌و نه‌یاره‌کانمان که ئاماژه به‌و ته‌رزو خه‌سڵه‌ت و سیما نه‌رێتییانه‌ی دیرۆکی کورد ده‌که‌ن….ئه‌ز به‌شبه‌حاڵی خۆم راستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌زانم که ئێمه‌ی کورد تا به‌شه‌ق که‌لکه ئه‌ژنۆمان نه‌شکرێنرێت و خوێنی لێنه‌چۆڕێت نقه‌ی بۆناکه‌ین، به واتایه‌کیتر تا نه‌گاته سه‌ر که‌پوومان هه‌ولێریی گۆته‌نی گاره‌گارمان لێناکه‌وێت هه‌روه‌کا( مامر )بووبین ..ئێدی فره خۆشحاڵم تا هه‌نووکه سێ‌جار هه‌ڵبژاردنم به چاوی خۆم له‌و کوردستانه‌ی بن ده‌ستی باشوری به‌زۆرماره‌براوی ئێراقی عروبه، دیتووه، لێ شکور به‌شداری هیچکامیانم نه‌کردگێ، ئه‌گه‌ره‌کی به ده‌ستی ئه‌نقه‌ستیش بوو بێت..چ ساڵی 1992 دوای راپه‌ڕین و چ بگره ئه‌وه‌ی دواتر که بۆ جاشماره‌بڕیی کورد بۆ ئێڕاقیان بوو، له هه‌نده‌ران، چ مخابن ئه‌مه‌ی سبه‌ێینێی رۆژی شه‌ممه 25.07 بۆ گۆران و که ئاوابوونی خۆریی که‌ڵه‌گایی و مێرده‌زمه‌یی مافیانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی گه‌نیوو به‌دوویخۆێدا په‌لکێش ده‌کات، نه‌کردووه، لێ ناشتوانم ده‌نگی تیابده‌م..ئه‌مه‌ی زیاتر ئازاریدام نه‌هێشتنی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی دواییانه بۆ به‌شداربوون له‌و هه‌ڵبژاردنه به‌تایبه‌تی ئێمه‌ی کوردانی نیشته‌جیی تاراوگه که هیچ رۆڵێکیان تیانه‌بینی له ده‌نگدانا..من ده‌مزانی ده‌نگدان بۆ وڵاتێکی ئه‌مڕۆی ئێڕاقی عروبه‌ی شیعه له‌وه باشتر نادوورێته‌وه، بۆیه‌کا خۆم نه‌کرده شه‌مشه‌مه‌کۆره وه‌ک ئه‌و براده‌ره کۆییه هه‌ولێرییه خۆ به شیوعیه‌زانه‌ی که کاتی خۆی له به‌رلین و له کۆڕێکی جه‌ماوه‌ریی مه‌ڵبه‌ندی ئاوه‌دانی به‌رلین ئه‌و شه‌کرۆکه‌یه‌ی شکاند له هه‌مبه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاره‌دنه‌کانی ئێڕاقه‌که‌ی خه‌ونی ئه‌وان ناداتن..دوایش ده‌رکه‌ووت، ئه‌وان بوون بوونه شه‌مشه‌مه‌کۆره که ده‌نگیان بۆ جاشماره‌بڕیی ئێڕاقی نیفاقدا، نه‌ک ئێمه که ده‌نگمان نه‌دا..له نه‌هامه‌تیی و سه‌رگه‌ردانی مشه‌خۆرو حه‌په‌لووشکه‌رانی 18 ساڵه‌ی بارتاقای ده‌سه‌لاتی ته‌ژیی له دزیی و فزیی و هتد مرۆڤ ناجار ده‌بێت، ده‌نگ به شه‌یتانیش بدات ده‌گه‌ڵ( رۆمه‌تی زۆرم بۆ ئێزدیانی کورد )که مه‌لیک تاوس به پێغه‌مبه‌ری روناکی خۆیان ده‌زانن و لای موسڵمانی گێل به شه‌یتان ناوزه‌ند ده‌کرێت..کێ گره‌نتی ده‌دات که ئه‌وانه‌ی ئه‌وڕۆکه داخۆیانی گۆڕانن و ده‌خوازن میلله‌ت به‌ره‌و ئاقاریی خۆشگوزه‌رانی به‌رن و، له‌و که‌ندوله‌نده‌ی تیا قه‌تیسماوون، سبه‌ێنێ له‌وان خراپترن ناکه‌وونه روو..؟! ئه‌وسا مرۆڤ بێژێت( هه‌زار خۆزگه‌م به کفن دز )ئه‌گه‌رچی هه‌موو سه‌رده‌مان و پێڤاژۆیه‌ک هه‌ر ئه‌م په‌ندو په‌یڤه‌ی له هه‌ناودا به‌رجه‌سته‌بووگێ..؟!ئای له‌کوردانی مه‌سینه‌هه‌ڵگرو هه‌لپه‌رست و حه‌جۆش، که با له هه‌رکوێیه‌که‌وه بێت، ئه‌وانیش شه‌نییان له‌وێنده‌ره‌وه بووگێ..کورد ته‌نیا میلله‌تی دنیایه که ده‌گه‌ڵ رۆژگاردا، به تایبه‌تی توێژی هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی هه‌لپه‌رستی ره‌نگاڵه‌یی خۆیان ده‌نوێنن..ئه‌گه‌ره‌کی مه‌رگ مه‌ودا بدات، ئه‌م هه‌ڵکه‌ووته‌ی دێته‌ئارا به چاوی خۆمان ده‌یبینین..!که‌نگێ کورد فێر ده‌بێت شۆڕش بکات و گۆرانکاریی ره‌گوریشه‌یی بخوڵقێنێ..ئه‌ز نازانم ..!!خۆزیا گۆڕانه‌که‌ی ئه‌مجاره‌ی له مه‌ڕخۆمان باوه‌نه‌رییته‌کانی له‌وه‌به‌ری راده‌ماڵیی و خه‌وشه نه‌ر‌یتکه‌کانی له‌وه‌به‌ریی هه‌پروون به هه‌پروون ده‌کرد..